ئه‌رمینیا كتێبێكی مێژوویی ترسناك.. سمكۆ محه‌مه‌د
ئه‌رمینیا به‌وپێیه‌ی هه‌م خۆیان وه‌كو نه‌ته‌وه و هه‌م وه‌كو ئاین كریستیانی له‌و ناوچه‌كه ناساندووه كه به‌شی زۆری موسماڵنن، كه‌واته ئاینی تاقانه و نه‌ته‌وه‌ی تاقانه‌ن، به‌پێی جوگرافیاكه‌ی بێت، 29,743 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌كاته (11,484 میل چوارگۆشه، له‌باكوری رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌رزایی ئه‌رمینیا شاخی ئاراراته، له‌رووی مێژووییه‌وه به‌شێكه له‌ئه‌رمینیا كه زۆرترین شوێنه‌كانی وڵاته‌كه گوندنشین و كشتوكاڵییه. دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له10 ملیۆن كه‌س ده‌بن كه زۆربه‌یان ئه‌رمه‌نی و كریستیانین و ئه‌وانی تر ئێزیدی و موسڵمانن، به‌ڵام كه‌م ئه‌زموونن و خه‌ڵكه‌كه‌شی هه‌ژارن هه‌م له‌رووی ماددی و هه‌م له‌رووی هۆشیارییه‌وه، ته‌نها شتێك هاوكاری كردوون، ئه‌وه‌یه كه كریستیانین و كریستیانیش كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌ن بۆ نێو خۆیان، هه‌م پێشتر له‌نێو سیستمدا ژیاون كه سه‌ر به‌سۆڤیه‌تی كۆن بوون.
ئه‌رمینیا چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافیاكه‌ی، ده‌كه‌وێته سنووری توركیا و ئێران و ئازه‌ربایجان كه زنجیره چیای ئارارات پێكه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه، له‌خواره‌وه ده‌كه‌وێته سنووری جۆرجیا، له‌ساڵی 1918 ده‌وڵه‌ت بووه، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌سیستمی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه وه‌كو زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات.
سیستمی ده‌وڵه‌ته‌كه دیموكراتیه له‌رووی سیستمی سیاسیه‌وه خۆی وانمایش كردووه، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ كورد و ئێزی ئه‌و مانایه‌ی نییه كه دیموكراسیخواز بن، له‌مێژووی خۆیدا سێ جار جه‌نگی سه‌پێنراوی بینیوه به‌سه‌ریدا، هه‌ر سێ گێمه‌كه‌ی به‌رده‌وام بووه و به‌رگه‌ی جه‌نگی گرتووه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌م ئه‌زموونی سیاسیه‌وه جه‌نگه‌كانی دۆڕاندووه، دووجار به‌هۆی جه‌نگی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانلی جه‌نگی كردووه، جارێكیش به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیه‌وه له‌دوای روخانی یه‌كێتی سۆیه‌ت، له‌كۆتایی ساڵی 2020 جارێكی تریش له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان شكستی خوارد، ئه‌م رووداوانه شۆكێكی بۆ درووستكردون نه‌ك له‌دوژمنه‌كانیان، بگره له‌دۆست و گه‌شتیاره‌كانیشیان ترساون و گومانیان له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك و كه‌سێكی بیانی هه‌یه، ئه‌وان له‌دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه بوون به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، جوگرافیای ده‌وڵه‌ته‌كه شاخاوییه و بریتییه له‌پایته‌ختێك و سێ قه‌زا كه له‌پارێزگا بچووكترن و رووبه‌ره‌كانی تری شارۆچكه و گوندنشینن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پشتیان به‌شاخه‌كان به‌ستووه، به‌ڵام هێشتا ترسیان له‌سه‌ربه‌خۆبوونی خۆیان هه‌یه له‌رووی سیاسی و ئابوریشه‌وه، هێشتا له‌و نه‌ته‌وانه ده‌ترسن كه نزیكایه‌تیان له‌گه‌ڵیان هه‌یه و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌نموونه، بۆیه له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیانیاندا، له‌كتێبێكی مێژوویی ترسناك ده‌چن، نه‌ده‌خوێنرێته‌وه، نه هه‌ڵده‌گیرێت، چونكه ژیانیان پڕكردووه له‌كۆد و شفره‌ی سیاسی و كولتووری و ئاینی و به‌كه‌س ناكرێته‌وه خۆیان نه‌بێت، واته قسه و لێدوا نبۆ میدیا و گه‌ڕیده ناكه‌ن و به‌ناحه‌ز له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن.
ترسناكی ئه‌م كتێبه واته كتێبی ئه‌رمینیا به‌هه‌موو كایه‌كانییه‌وه، ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌رمینیای راهێناوه كه له‌كۆنه‌وه به‌نه‌ته‌وه‌ی هایك هایستان بناسرێن، واته وه‌كو كورد خاوه‌ن خاكێكی شاخاوی ترسناك بمێننه‌وه و هه‌میشه له‌ترسی دوژمنه‌كانیان خاوه‌نی ماڵی خۆیان نه‌بن، هه‌میشه ئاواره و له‌ده‌ستدانی ماڵ و كه‌سوكاریان بن، به‌ڵام جیاوازی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا، ئه‌وه‌یه كه كورد به‌پێی ئه‌زموونیان ناترسن له‌هیچ كه‌ناڵێكی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئامریكی زۆر تێیدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گشتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵین، ئه‌وان وه‌كو پێكهاته بریتین له‌چه‌ند بنه‌ماڵه و ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز، له‌وانه‌ش ئێزیدی و موسڵمان و سریانی واته مه‌سیحی كاسۆلۆكی ئه‌رمه‌نی وه‌كو نه‌ته‌وه، ترسی ئه‌م كۆمه‌ڵگه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ته، وه‌كو كیانی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی له ناوچه‌ی قه‌وقاز و باڵقان، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه مێژووی ئه‌وان بۆیه ترسناكه، هه‌میشه بریتی بووه له‌ترس له عوسمانلی كۆن و توركی ئێستا، چونكه هه‌میشه له‌به‌رده‌م جینۆسایددا بوونه، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌یان گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات، بۆیه له‌كوردیش ده‌ترسن چونكه له‌مێژوودا سواره‌ی حه‌میدی كه كورد بووه، به‌پاڵپشتی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانلی، به‌شداری له جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌وان ئه‌م مێژووه ترسناكه‌یان بیر نه‌چێته‌وه و هه‌میشه باسی بكه‌ن و دان به‌شوناسه نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری و ئاینیه‌كه‌ی كورددا نانێن كه په‌رستگای زه‌رده‌شتی لێیه و چیایای ئارارات و روباری ئازادی لێێه، ئه‌وان پێیانوایه په‌یوه‌ندی كورد و توركیا تائێستاش وه‌كو په‌یوه‌ندیه‌كه كۆنه‌كه‌یه له‌باشوری كوردستان، بۆیه واتێگه‌یشتوون كه كورد مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ئه‌وان، هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌شه وای كردووه ئێزیدیه‌كان هان بده‌ن هاشا له‌شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكه‌ن و ئێزیدیاتی به‌ئاین و نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بزانن و پشت له‌كورد بكه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ردانیكردنی ئه‌رمه‌نستان هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام به‌شێكی ئێزیدیه‌كان ئه‌و تێڕوانینه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌توندی به‌رگری له‌شوناسی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن و باسی مێژووی كۆنی كورد ده‌كه‌ن له ئه‌رمینیا، چ كورد و چ ئێزیدیه‌كان له‌ژێر چاودێری چڕی ئه‌منی حكومه‌تدا چالاكی ده‌كه‌ن، بۆ نموونه رێكخراوێكی كوردی ئه‌رمه‌نی هه‌بوون له‌یه‌ریڤان و كورده‌كانی باشوور هاوكاریان ده‌كردن، حكومه‌تی ئه‌رمینیا به‌هۆی جه‌نگ و داڕمانی ئابورییه‌وه، به‌بیانوی جیاوازه‌وه رێكخراوه‌كه‌ی خستۆته ژێر چاودێرییه‌وه و چالاكی به‌رته‌سك كردووه و ئه‌و دۆستایه‌تییه نه‌ماوه.
كۆمه‌ڵگه‌ی داخراو
مه‌رج نییه كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه پێوه‌ره‌كه‌ی ته‌نها ئازادی ژن بێت و كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌شی بڕوای به تاك هه‌بێت، به‌ڵكو مه‌رج ئه‌وه‌یه كه زۆرینه كۆمه‌ڵگه، كه‌مینه قه‌بوڵ بكات و توڕه‌بوونی مێژوو به‌سه‌ر ئێستا فه‌رز نه‌كات، كریستیانه‌كانی ئه‌رمینیا به‌هۆی توندڕه‌وی ئاینی مه‌سیحیه‌وه هه‌موو دیارده و شتێك وه‌كو سیمبولی پیرۆزی ئاینی به‌خاچه‌وه گرێده‌ده‌ن، له‌زۆربه‌ی ئه‌دگاره‌كانی ناو شاری یه‌ریڤان و ده‌ره‌وه‌ی یه‌ریڤانیش خاچ و كه‌نیسه ده‌بینرێت، ئه‌م توندڕه‌وییه ئاینیه وای كردووه، زۆربه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان به‌وانه‌شه‌وه له‌سوریاو توركیا و لوبنان و عێڕاقه‌وه كۆچیان كردووه یان چوونه‌ته ئه‌رمینیا و ئێستا نیشته‌جێی ئه‌وێن، تاك ره‌هه‌ندیانه ته‌ماشای ژیان بكه‌ن و جگه له‌خۆیان كه‌سی تر نابینن و هه‌موو كولتوور و ئاینێكی تر به‌دژی خۆیان ده‌زانن، درووست له‌كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی توندڕه‌وی رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌چن، چونكه وه‌كو عه‌ره‌ب چۆن هه‌مووشتێكیان به‌ئاین و مزگه‌وته‌وه گرێدراوه و ناتوانن ببنه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه و خه‌ڵك و كولتوور و نه‌ته‌وه و ئاینی دیكه قه‌بوڵ بكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه ئه‌رمه‌نیه‌كانیش هه‌موو كایه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن و ژیانیان له‌گه‌ڵ ئاین و كه‌نیسه تێكه‌ڵ كردووه، ته‌نانه‌ت له‌و گروپ و كه‌مینانه‌ش ده‌ترسن كه له‌گه‌ڵیان ده‌ژین، خۆیان له‌سه‌رووی هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌وه داناوه، ئه‌مه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به‌عه‌قڵیه‌ت و داخراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه هه‌یه كه ته‌نها له‌فۆڕمدا كراوه‌ن، له‌جه‌وهه‌ردا داخراو.
ژیانی حیزبی
چه‌ند حیزب و رێكخراوێك له ئه‌رمینیا هه‌ن موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنی سیاسه‌ت و ئابوری و دیبلۆماسیه‌تی ده‌وڵه‌ت، حیزبی كۆماری نیشتیمانی كه له‌سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته‌وه هه‌بوونه و له‌سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌یان له سۆڤیه‌تی كۆن و سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه، تائێستشا ماون و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه لایه‌نگریانن و ده‌نگیان پێده‌ده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن له‌پارله‌مان كه تاساڵی 2018 له‌كۆی 105 كورسی، 47 كورسی هه‌بوو. به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌وه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانی تره‌وه، به‌ناچار ده‌ستیان له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵگرت، تاكو ئێستاش ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌یان كه بنكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌شارۆچكه و گونده‌كانن، ناڕه‌زایه‌تیان هه‌یه له‌حوكمڕانیكردنی ئه‌رمینیا، به‌ڵام به‌هۆی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین، زۆرجار چالاكه سیاسیه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن.
ئه‌رمینیه‌كان له ساڵی 1990 وه خۆیان رێكخستۆته‌وه و تائێستا حیزبی كۆماری نیشتیمانی له‌سه‌ر حوكمن، هه‌رچی حیزبی نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌رمینیا زۆربه‌ی بنكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان له‌و بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌تانه پێكهاتوون كه سه‌ر به‌كه‌نیسه‌ن و پارێزگاری له كولتووری كریستیانی كاسۆلیكه ده‌كه‌ن، ئه‌وان پێگه‌یان له‌نێو بازرگان و خانه‌دان و چینی ده‌وڵه‌مه‌نده، حیزبی تاشناك واته حیزبی یه‌كێتی شۆڕشی ئه‌رمینیا و حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌رمینیا، هه‌موویان پێكه‌وه له‌ساڵی 1990 دامه‌زراون جگه له‌حیزبی كۆمۆنیست، حیزبه راستڕه‌وه‌كان زیاتر له‌حیزبه‌كانی دیكه بڕوایان به‌وه هه‌یه ببنه ده‌وڵه‌تێكی سه‌رمایه‌داری پێشكه‌وتوو، بۆیه تاكه جیاوازییان ئه‌و پنته‌یه، ده‌نا له كۆماریه‌كان پارێزگارترن، هه‌رئه‌مه‌شه وایكردووه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و چاوه‌ڕێن دۆخی سیاسی ئه‌رمینیا جێگیر بێت و بگه‌ڕێنه‌وه، حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌رمه‌نی كه له‌دوای 1991 جارێكی تر خۆیان رێكخسته‌وه و له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بۆ پارله‌مان، به‌شێكی زۆری ده‌نگه‌كانیان هێناو چوونه پارله‌مان، به‌ڵام دواتر به‌هۆی جیاوازیانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌رمه‌نیه توندڕه‌وه‌كان و ناشیرین كردنی كۆمۆنیستی له‌نێو خه‌ڵك، حیزبه‌كه پارچه پارچه بوون و دابه‌شبوونه سه‌ر حیزبی كۆماری و راستڕه‌وی ئه‌رمه‌نی و پارێزگاره‌كان، ئه‌گه‌ر به‌چاوی سیاسی ته‌ماشای سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه بكرێ، پێكه‌وه له‌یه‌ك حیزب ده‌چن، چونكه یه‌ك ئاراسته‌ی فكریان هه‌یه بۆ تێڕوانین له‌ئه‌وانی تری سیاسی و یه‌ك ئامانجی سیاسیان هه‌یه، بۆیه هه‌موو فكرێكی ئۆپۆزسیۆنی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و لێی ده‌ترسن.
ئه‌رمه‌نی له‌دووره‌وه
راسته ئه‌رمه‌نییه‌كان بۆ هه‌موو شتێك پشت به‌توانای خودی خۆیان ده‌به‌ستن و له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانیش گرینگتر كشتوكاڵه له‌لای ئه‌رمه‌نه‌كان، چونكه زۆربه‌یان ئینسانی گوندی و كشتوكاڵین و ته‌نها به‌رهه‌می كشتوكاڵی و جوتیاری ده‌زانن، به‌ڵام جگه له‌به‌رهه‌مهێنانی به‌رووبوومی كشتوكاڵی خۆیان، وای كردووه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت له‌رێگه‌ی سێكته‌رێكی جیاوازتره‌وه به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، بۆیه به‌شێكی زۆریان كۆچیان كردووه بۆ ئه‌وروپای رۆژئاوا و ته‌نانه‌ت به بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تیش ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌رمینیا، وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن 3 ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتوانی ئێستای ئه‌رمینیا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئه‌م دیارده‌یه به‌تایبه‌تی له‌دوای جه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان كه ئه‌رمینیا شكستی خوارد، دیارده‌كه هه‌ستی پێده‌كرێت كه وه‌كو كورد چۆن ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی راده‌ستی عێڕاق كرد، ئه‌وانیش به‌هۆی شاره‌زا نه‌بوون له سیاسه‌ت، ناوچه‌یه‌كی به‌رینی وه‌كو چیای ئارارات و ناگۆراو قه‌ره‌باخیان دابه‌ده‌سته‌وه، به‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری ئابوریان له‌ده‌ستدا كه هه‌م كشتوكاڵیه و هه‌م كیمیایی پیشه‌سازی.
كۆمه‌ڵگه‌ی تاك زمانی
له‌ترسی له‌ناوچوونی زمانی خۆیان، به‌ناچار به‌تاك زمانی ئه‌رمه‌نی قسه كردن، هه‌مان ئه‌و ترسه‌یه وه‌كو چۆن پێشتر كورد به‌درێژایی 70 ساڵ كه‌ڵك له‌زمانه‌كانی تر وه‌رنه‌گیرا و ده‌ترسا له‌زمانه زیندووه‌كانی تر، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش وابیر ده‌كه‌نه‌وه گوایه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان له‌سه‌ره، بۆیه زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینی كه‌سێك زمانێكی تری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نی بزانێ و تاك زمان نه‌بێت، ته‌نانه‌ت تاكسی و دوكاندار و داموده‌زگای حكومه‌تیش به‌ته‌واوی ئینگلیزی نازانن كه زمانی لێكتێگه‌یشتنی دونیایه، به‌ڕاده‌یه‌ك كایه‌كانی ژیانیان به‌رته‌سك كردۆته‌وه كه خۆیان رێگرن له‌پیشكه‌وتنی خۆیان، ئه‌گه‌رچی ئاینه‌كه‌یان كه كریستیانیه و ئاینێكی كراوه‌یه، هه‌روه‌ها پێشتر سه‌ر به‌سیستمی كۆنی سۆڤیه‌ت بوونه، بۆیه له‌هه‌ندێك بواردا سیستماتیكن، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو فه‌نده مێژوویی و سیاسیه نه‌بوایه كه هاوكاری كردوون بۆ به‌مۆدێرن بوونیان، ئه‌وا وه‌كو نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت فرسه‌خێكی زۆریان ماوه بگه‌ن به‌كاروانی ژیانی نوێ.
پاشماوه‌ی سۆڤیه‌ت
بۆ زۆر دیارده هه‌ست به‌مانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ده‌كرێت، تائێستا له‌رووی ته‌لارسازییه‌وه جگه له‌و دیمه‌نه‌ی ناو سه‌نته‌ری پایته‌خت كه یه‌ریڤانه، فۆڕمێكی كراوه و جوانه و له‌دوای روخانی سۆڤیه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئامریكاوه هاوكاری كران، ته‌واوی شار و شوێنه‌كانی ده‌وروپشتی شار و شوێنه نیشته‌جێیه‌كان كه خه‌ڵكێكی زۆری تێدا ده‌ژی، هه‌مان ته‌لاری سه‌رده‌می سۆڤیه‌تن، بۆیه زۆر په‌ریشانن و له‌پاشماوه‌ی جه‌نگێكی نوێ ده‌چێت و حكومه‌ت نه‌یتوانیوه ده‌ستی پێبگات و نۆژه‌نی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌راسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات و ناوه‌ڕساتی سه‌نته‌ری شار نه‌بینیێ، واده‌زانێ هێشتا جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه و سۆڤیه‌ت ماوه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من بینیم شوقه‌كان زۆر ماندوون و خه‌ڵك له‌دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین، به‌ڵام ئاو‌و كاره‌بایان به‌رده‌وامه، له‌هه‌مووشی جوانتر كه ئه‌وه‌یان كولتووری سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته، له‌ناوه‌راستی هه‌موو سه‌تته‌رێك ئاو بۆ دوو شت دابین كراوه، یه‌كه‌م بۆ نافور و جوانكردنی شار، دووهه‌م بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی خه‌ڵك تاكو خه‌رجی ئاوخواردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌مێنێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌س ئاو ناكڕێت له‌ناو شاردا كه دیارده‌یه‌كی زۆر شارستانیه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه كه‌شوهه‌وای خۆشه و داردره‌ختی هه‌یه له‌چیاكان، له‌ناو شاره‌كانیش رووبه‌رێكی سه‌زایی باش ده‌بینرێت و گرینگی به‌ژینگه ده‌ده‌ن.
ترس له‌میدیا
له‌كۆنه‌وه میدیای سه‌ر به‌حكومه‌ت و رۆژنامه‌گه‌ری له‌یه‌ریڤان هه‌بووه، ده‌بوایه ته‌واو له‌ئازادی بیروڕا تێبگه‌ن و رێزی لێ‌بگرن، به‌ڵام پێده‌چێت له‌و فه‌زا نوێیه جیهانیه تێنه‌گه‌ن كه‌میدیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، چونكه من له‌ئه‌زموونی خۆمدا له‌و وڵاته چه‌ندین جار تووشی پۆلیس بووم كه رێگه‌یان نه‌دا كاری میدیایی بكه‌م، بۆ نموونه ویستمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئه‌رمه‌ن قسه بكه‌ین سه‌باره‌ت به ژیان و كولتووری ئه‌رمه‌نی، پۆلیس خێرا گه‌یشتن و رێگریان لێكردین و پرسیاری زۆر نالۆژیكیان ده‌كرد، تاكو ئه‌رمه‌نه‌كان تێ‌یان گه‌یاندن بابه‌ته له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رمینیایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر میدیاكار یان رۆژنامه‌وانێك سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان مۆزه‌خانه یان ئه‌رشیفخانه و كتێبخانه‌ی گشتی بكات، ده‌بێ چه‌ند رۆژێك خه‌ریك بێت تاكو مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، چونكه ده‌ترسن له‌وه‌ی زیانیان به‌ركه‌وێت، ئه‌وان به‌ڕاده‌یه‌ك له‌میدیا ده‌ترسن، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌نه‌هامه‌تیه‌كانیان سه‌رچاوه‌كه‌ی میدیا بێت، بۆیه چ له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و چ له‌ئاستی حكومه‌ت، زۆر به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ئێمه سه‌ردانی مه‌كته‌بی رۆژنامه‌ی زاگرۆس مان كرد، له‌وێ چاوپێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به كرد، كه‌چی له‌دوای ئێمه زۆر ته‌نگیان به به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كه و كارمه‌نده‌كانی هه‌ڵچنی بوو، هه‌ردوای گه‌ڕانه‌وه‌م په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم كه حكومه‌ت پرسیاری كردووه، ئه‌وكاره‌مان بۆچی بوو؟. بۆچی وێنه‌مان گرتووه؟، ئه‌و فیلم و دیكۆمێنتاری چاوپێكه‌وتنه‌مان بۆچی بووه؟، كه‌ی و له‌چ كه‌ناڵێك بڵاوده‌بێته‌وه؟. هه‌موو ئه‌م پرسیارانه مایه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌میدیا ده‌ترسن، له‌كاتێكدا ئێمه هه‌م شوناسی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌وانی نێوده‌وڵه‌تیمان پێ‌بوو، هه‌م فیزای ده‌وڵه‌ته‌كه و زانیاری ته‌واومان به‌ده‌وڵه‌ت دابوو، هه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كاره‌كه‌مان ته‌واو ده‌بوو، به‌ڵام بۆخۆیان به‌هۆكاری ترس له‌میدیا كاره‌كه‌یان پێچه‌وانه كرده‌وه و پرسیاریان له‌به‌رامبه‌ر خۆیان دانا.
سیستمی هاتوچۆ
جاده‌و بانیان ته‌نها له‌ناو سه‌نته‌ری شار به‌مۆدێر فراوان ده‌بینرێت، ئه‌گه‌رنا له‌جاده‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار و ئۆتۆبانیان نییه. سیستمی ترافیكیان له‌گه‌ڵ سیستمی ترافیكی هه‌موو دونیا جیاوازه، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگه به ئه‌ندازه‌یه‌كی نمونه‌یی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه پۆلیسی هاتوچۆ زۆر به‌كه‌می هه‌ستی پێده‌كرێت یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بینیرێت، شۆفێری تاكسی له‌هه‌موو دونیا شاره‌زاترین كه‌سن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌دره‌س، به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین شوێنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها شۆفێره‌كانیان تازه له‌گونده‌وه هاتوون بۆناو شار واته شارنشین نین، دواتریش جگه له‌زمانی ئه‌رمه‌نی هیچ زمانێك نازانن، به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ ئینگلیزی یان فارسی بزانێ، هه‌روه‌ها تاكسیه‌كانیان هێما یان ره‌نگی تاكسیان نییه، هه‌ركه‌س بۆخۆی ده‌توانێ به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كاری تاكسی بكات.
په‌رستگای گارنین
په‌رستگای گارنین ئه‌و په‌رستگایه‌یه به‌مانای خوای رۆژ دێت و وه‌كو پاشماوه‌ی ئاینی وه‌سه‌نی ته‌ماشا ده‌كرێت، په‌رستگاكه بۆخۆی بریتیه له‌شوێنی په‌رستنی زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ر و له‌كاتی خۆیدا له‌و ناوچه‌یه خه‌ڵكه‌كه زه‌رده‌شتی بوونه و ئه‌ویان په‌رستووه، دیاره ناوچه‌كه وه‌كو حوكمڕان پاشای هه‌بووه، بۆیه شوێنێكی دیكه له‌ته‌نیشت په‌رستگاكه‌وه هه‌یه، ناوی گه‌رماوی پاشاكانه و ئاسه‌واره‌كانی ماون، له‌رووی بیناسازیه‌وه په‌رستگاكه باڵای زۆر به‌رزه و له‌سه‌ر 20 ستوون راوه‌ستاوه، قادرمه‌كانی زۆر ركن و بۆچوونه نێو په‌رستاگه، بۆیه هه‌موو كه‌س ناتوانێ سه‌ركه‌وێت، ته‌نها ته‌لارێكی به‌جێماوی دیرۆكییه، ده‌نا هیچ شتێك له‌نێو په‌رستگاكه‌دا نییه و ژوورێكی چۆڵه، ئه‌ویش بریتیه له‌كۆمه‌ڵێك ستوون كه بن میچی په‌رستگاكه‌یان راگرتووه، و له‌خوارووی په‌رستگاكه‌وه دۆڵێك هه‌یه، له‌نێو ئه‌و دۆڵه‌دا روبارێك هه‌یه ناوی ئازادییه، به‌م ناوه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت ناوچه‌كه ناوچه‌یه‌كی كوردی بێت، بۆیه هه‌م پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و هه‌م ناوی روباره‌كه‌ش كوردییه، به‌ڵام ئه‌وان دان به‌و راستیه‌دا نانێن و به‌خه‌یاڵی ده‌زانن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كورد ناكه‌ن له‌رووی مێژووییه‌وه.
سیڤان
سیڤان ناوی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری درووستكراوه، سیڤان واته دێری ره‌ش. چونكه له‌وێ دێرێكی زۆر كۆنی مه‌سیحی هه‌یه له‌سه‌ر گردێكی به‌رزه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 1300 میلادی ده‌گه‌ڕێته‌وه. سیڤان ده‌كه‌وێته سه‌ر شاری غغاركونیك، دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 25000 كه‌س ده‌بن.
له‌م شوێنه ده‌ریاچه‌یه‌كی لێدرووستكراوه كه پشت به‌باراناوو و به‌فری زستان ده‌به‌ستێت، ئه‌م ده‌ریاچه‌یه به‌دووهه‌مین گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه ده‌ژمێردرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دونیا، رووبه‌ره‌كه‌ی 1900 م و پێشتر قوڵایی ده‌ریاچه‌كه 95 م بوو، ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا تووشی كه‌م ئاوی هاتووه وه‌كو هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسیا، به‌ناچار ئاویان له‌و ده‌ریاچه‌یه‌وه راكێشاوه بۆ یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا، بۆیه ئاستی قوڵی ئاوه‌كه دابه‌زیوه بۆ 88م ناوچه‌كه به‌و هۆیه‌وه بووه به‌گه‌شتیاری چونكه هه‌موو گه‌شتیارێك مه‌رجه ئه‌و شوێنه ببینێت و له‌وێ خواردنی ده‌ستكردی خۆیان هه‌یه ده‌یفرۆشن، زۆربه‌ی دوكاندار و ریستۆرانته‌كانیان ژن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
چوار رێیانی ته‌له‌فریك
له‌شارۆچكه‌ی دزاغكاتور شارۆچكه‌یه‌كی بچووك و فراوانه و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی لێیه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه پشت به‌كشتوكاڵ و هێزی كاری جوتیاری و شاره‌زایی خۆیان ده‌به‌ستن، به‌چوارده‌وری ناوچه‌كه‌دا چه‌ندین شاخی به‌رز هه‌ن، شاخه‌كان تا سنووری جۆرجیا و كازاخستان دیارن، له‌وێ ته‌له‌فریكێكی لێدرووست كراوه كه 1750 م له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا به‌رزه، به‌گه‌وره‌ترین ته‌له‌فریكی دونیا حیساب ده‌كرێـت، ته‌له‌فریكه‌كه چوار رێگای هه‌یه كه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ سه‌ر شاخه‌كان و له‌وێوه زۆرترین شوێنی ئه‌رمینیا ده‌بینرێت، ئه‌م شوێنه كاتی سه‌رده‌مكی سۆڤیه‌ت به‌شوێنی گه‌مه‌ی ئۆڵۆمپیاد ناسراوبوو، لێره گه‌مه‌ی خلیسكانی سه‌ر به‌فری لێده‌كرا، چونكه به‌فرێكی زۆری لێده‌بارێت، ساڵانه له‌سه‌ر ده‌می سۆڤیه‌ت له‌و شارۆچكه‌یه ئۆڵۆمپیاد ده‌كرا و براوه‌كان خه‌ڵات ده‌كران، ئاسه‌واری كۆنی پێوه‌دیاره، چونكه تائێستاش وێنه‌ی چه‌ند یاریزانێكی لێیه به‌گه‌وره‌یی وێنه‌كانیان هه‌ڵواسراوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه كارمه‌ندی ئه‌و ته‌له‌فریكانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ گه‌شتیار زۆر ناشارستانییه و وه‌كو پۆلیس مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش په‌روه‌رده‌ی كۆنی سۆڤیه‌ت بێت كاریگه‌ری به‌سه‌ریانه‌وه جێهێشتووه.
ئه‌دگارو ناوبانگ
له‌ئه‌رمینیا و به‌تایبه‌تی له یه‌ریڤانی پایته‌خت، له‌هه‌موو شه‌قامه‌كان په‌یكه‌ر ده‌بینرێت، بۆ نموونه له‌نزیك گۆڕه‌پانی كۆماری كه زۆربه‌ی داموده‌زگای حكومه‌تی لێیه، پاركێك هه‌یه، 2 په‌یكه‌ر لێیه، په‌یكه‌ر كۆنترین شاعیر و كۆنترین مۆزیكزانی ئه‌رمه‌ن، به‌ناوه‌كانی (هۆفهاتیس تۆمانیان ساڵی 1868_1923 ) و (الكسنده‌ر سبنداریان كه ساڵی 1871_1921)
له‌پاركێكی نزیك گۆڕه‌پانی كۆماری په‌یكه‌ری سیپان شاهۆمایان هه‌یه كه سایكۆلۆژیست و كۆمۆنیستێكی ئاكتیڤ بووه له‌سه‌ر ده‌می سۆڤیه‌تی كۆن، ساڵی 1878 له‌دایك بووه، ساڵی 1918 مردووه كه ساڵێك به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتوبه‌ردا تێپه‌ڕیوه، پایته‌خت واته یه‌ریڤان لزۆربه‌ی شوێنه‌كان ئه‌دگار و په‌یكه‌ر و نسبی تیا درووستكراوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان شانازی به‌مێژووی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌وه‌ی جارێكی تری مێژووی خۆیانن كه به‌شی زۆری به‌هۆی جه‌نگه له‌ناوچوونه.
رۆژنامه‌ی رێیا تازه
تاقانه رۆژنامه‌یه كه له‌سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته‌وه به‌رده‌وام و ناو به‌ناو ده‌رچووه، ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌رمینیا هاوكاری رۆژنامه‌كه ناكه‌ن، نه له‌رووی دارایی و نه له‌روی لۆجستی، به‌ناچار هه‌ر چۆنێك بێت ناو به‌ناو ده‌رده‌چێت به‌رێنووسی لاتینی به‌ڵام به شێوه‌زاری كرمانجی، رۆژنامه‌كه وه‌كو مرازێ جه‌مال باسی كرد، چوند كه‌سێكی كه‌من هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌رنا به‌هۆی نه‌بوونی داراییه‌وه نووسه‌ری ئه‌رمه‌نی و ته‌نانه‌ت كورده‌كانیش بۆی نانووسن، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ناو به‌ناو هاوكاری داراییمان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ته‌نانه‌ت به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه رێیا تازه نوسینگه‌شی نییه، ئه‌وه‌تا له‌ماڵی مرازێ جه‌مال ده‌رده‌چێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاسان نییه له‌ئه‌رمینیا ده‌ستت بگات به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ.
رادیۆی یه‌ریڤان
1930رادیۆی یه‌ریڤان كه رادیۆیه‌كی جڤاكی و حكومییه و له‌سه‌رده‌می ستالینه‌وه درووستكراوه و ئه‌وكاتیش بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی هه‌مه‌لایه‌نی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه دانراوه، چونكه سنووری توركیا و ئێران و عێراقه، له‌كۆنه‌وه به‌رنامه‌ی خۆی په‌خش كردووه و نه‌وه‌ستاوه، گرینگ‌ترین هه‌واڵی جه‌نگ و ئابوری و سیاسه‌ت و داموده‌زگای حكومی و ئه‌ده‌ب و كولتووری لێ په‌خشكراوه و تائێستاش هه‌مان ستایله، تاساڵی 1937 كه ستالین له‌سه‌ر حوكم بوو، به‌رنامه‌ی به‌كوردی په‌خش كردووه و پاشان ماوه‌یه‌ك په‌خشی كوردی راوه‌ستاوه، 1955 دیسان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ كاری كردووه و ساڵی 1970 خه‌لیل مورادۆڤ سه‌رۆكایه‌تی كردووه، ساڵی 1981 كه بارزانی ده‌چێته ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ رادیۆكه و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت گفتوگۆ ده‌كات و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌مه‌لایه‌نی كوردی درووست ده‌كه‌ن بۆ كێشه‌ی كورد له‌و ناوچه‌یه، پاشان بارزانی ده‌چێته‌وه بۆ مۆسكۆ له‌وێ داوا ده‌كات ماوه‌ی په‌خشی رادیۆكه زیاد بكرێت، ئه‌وه‌بووه كراوه به سه‌عات و نیوێك، له‌دوای روخانی سۆڤیه‌ت سه‌یدا ئه‌حمه‌د گوگێ و پاشان ساڵی 1994 كه‌ره‌مێ سه‌ییاد ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی كوردی تاساڵی 2016 كه‌ره‌مێ سه‌یاد كۆچی دوایی ده‌كات و ئێستا تیتالی كه‌ره‌م كه كوڕی كه‌ره‌مه، به‌رپرسی به‌شی كوردییه و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ كوردستانی باشور واته كوردستانی عێراق هه‌یه، وه‌كو خۆی گوتی چه‌ند جارێك هاتۆته كوردستان سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، كه‌سانی سیاسی و ئه‌دیبی كوردی باشور ده‌ناسێت.
به‌پێی قسه‌ی خۆی چه‌ندین جار سه‌ردانی كوردستانی كردووه و له‌نزیكه‌وه به‌رپرسی حكومی و حیزبی بینیوه و به‌شێكی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و رادیۆیه‌ش له‌سه‌ر دۆخی ئابوری و سیاسی كوردستانی عێراقه.
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و پیاوانه‌ی له رادیۆكه كاریان كردووه، ژنان بێ به‌ش نه‌بوونه له‌كاری میدیایی، وه‌كو په‌یامنێر و بێژه‌ر ناویان له‌مێژووی ئه‌و رادیۆیه هه‌یه كه ئێستاش ده‌چیته نێو رادیۆكه، چه‌ندین ژنی میدیاكار ده‌بینی، به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ی له‌مێژوودا ناویان تۆمار كراوه، بریتین له گولیزار مانمێ و سیڤارا عه‌ڤدۆكێ و نه‌زیف رشید، له‌یلا ئه‌لیاس كه بێژه‌ر بوونه، سیما سیامه‌ند و لوسیان موشێ و 3 ژنی تر ناویان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن گرینگی به‌ئه‌ده‌ب ده‌ده‌ن، تیتاڵ گوتی هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌مێژووی كۆندا شیعریان نووسیوه و كتێبیان هه‌یه، شیعره‌كانیان له رادیۆ ده‌خوێنرێته‌وه له‌به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌ب و وێژه، هه‌ر له‌ئه‌حمه‌دی خانی یه‌وه تاده‌گاته شاعیری كوردی ئه‌رمنیا و شاعیرانی دیكه‌ی پارچه‌كانی تر.
سه‌باره‌ت به‌ده‌وری میدیاكاری كورد له‌و جه‌نگانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌رمینیادا سه‌پێنراوه، میدیاكاری كورد له‌و جه‌نگانه‌دا نه‌بوون، چونكه رێگه نه‌دراوه له‌نزیكه‌وه زانیاری به‌ده‌ست بهێنین.
سه‌باره‌ت به‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئێزیدی له‌ئه‌رمینیادا زۆر به‌زه‌قی ده‌بینرێت، تیتاڵ گوتی ئێمه هه‌موو كوردین، به‌ڵام گروپێك له ئێزیدییه‌كان هه‌ن دژی كورد قسه ده‌كه‌ن و زۆرجاریش مه‌راسیم و بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد تێكده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه گوای له‌كۆنه‌وه كورده‌كان به‌شدار بوونه له جینۆسایدی ئێزدیدی له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌كان، له‌مدواییه‌ش كه شه‌نگال كه‌وته به‌رده‌ستی داعش، پێشمه‌رگه به‌تاوان بار ده‌زانن، ئه‌گه‌رچی من پێموایه ئه‌مه خراپ تێگه‌یشتنه و هه‌قیقه‌تی نییه، به‌ڵام له‌پشت ئه‌م لێدوان و تێڕوانینه هێزی دژه كورد هه‌یه پاڵپشتی ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و جه‌نگانه‌ی له ئه‌رمینیا و قه‌ره‌باخ روویاندا، چه‌ند رۆژنامه‌نووس و میدیاكار كورژران، تیتاڵ گوتی تا ئێستا 1 رۆژنامه‌نووس كوژراوه، چه‌ند كه‌سێكی تر بریندار بوونه.
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و هه‌واڵ، تیتاڵ ده‌ڵێ ئێمه له‌رێگه‌ی حكومه‌تی ئه‌رمینیاوه زانیاری له‌سه‌ر دیارده‌كان و سیاسه‌ت و ئابوری له ئه‌رمینیا وه‌رده‌گرین، ئه‌ویدیكه‌ش له سایته‌كانی باشوری كوردستانه‌وه وه‌رده‌گرین، لێره زۆر زه‌حمه‌ته زانیاری به‌ده‌ست بهێنین، چونكه رادیۆكه سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حكومه‌تی ئه‌رمینیایه، كارمه‌نده‌كان له‌ژێر فه‌رمانی سیاسی ئه‌رمینیا كار ده‌كه‌ن و ناتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه كار بكه‌ن.
جه‌نگی به‌رده‌وام
له‌كۆتایی زستانی 1992 هه‌موو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نه‌یانتوانی جه‌نگی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان راگرن، به‌هاری 1993 ئه‌رمینیا توانی ئه‌و ناوچانه به كاراباخیشه‌وه بگرێت كه ده‌كاته 9% ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه زیاتر له23000 ئاواره‌ی ئازه‌ری و 80000 ئه‌رمه‌نی ئاواره بوون، ئه‌وكات روسیا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا كه‌وتنه نێوه‌نگیری و ساڵی 1994 ئیمزا كرا،.
له‌كاتێكدا له‌جه‌نگی دووهه‌می جیهانی ساڵی 1923 چه‌ند جارێك كاراباخ و ناگۆرا كه‌وتنه به‌رده‌ستی ئازه‌ربایجان كه ئه‌وكاتیش ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانلی پشتگیری ده‌كردن، ساڵی 1988 تاكو 1994 كه ئه‌رمینیا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌موڵكی خۆی ده‌زانی و له‌گه‌ڵ لیتوانیا و استونیا و لاتیڤیا سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت، ئیدی خه‌ڵك ده‌نگیان به‌وه‌دا له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا بمێننه‌وه، بۆیه زه‌ویه‌كانی كاراباخ و ناگۆرا كه‌وتنه به‌رده‌ستی ئیداره‌ی سیاسی و ئابوری حكومه‌تی ئه‌رمینیا، ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكی ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نی تێكه‌ڵ بوون و هاوسه‌رگیریان كرد، به‌ڵام كێشه‌كه زۆری نه‌خایاند و به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی مایه‌وه و جارێكی تر، له‌ساڵی 2020 جه‌نگه‌كه وه‌كو كۆنه قین سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و ئه‌مجاره هه‌موو هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پشتیان له‌ئه‌رمینیا كرد و به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئازه‌ربایجان كۆتایی پێهات، ناوچكه‌ی كاراباخ و ناگۆرا كه‌وتنه ژێر كۆنتڕۆڵ ئازه‌ربایجان، ئێمه وه‌كو تیم ویستمان له‌یه‌ریڤانه‌وه بچین بۆ سنووری ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان و له‌نزیكه‌وه ئاسه‌واری جه‌نگه و پاشماوه‌ی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ببینین، چونكه جه‌نگه‌كه له‌و ناوچه سنووریانه روویداوه، له‌وێ چیرۆكی هه‌ستیار و دڵته‌زێن و ترسناك ده‌یبیستین، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌رده‌می خۆیدا دیكۆمێنتاریان له‌سه‌ر كردبوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌ت رێگه‌ی نه‌دا و نه‌مانتوانی بچین و هیچ زانیاریه‌كیشان پێنه‌داین، به‌ڵام له‌دووره‌وه خه‌ڵكمان بینی كه دانیشتوی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه بوون.
ژنێك به‌ناوی ناشتا كوڕێكی وه‌كو جه‌نگاوه‌ر له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه‌یه و چیرۆكی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه، زۆر خه‌می ئه‌و ناوچانه‌ی بوو كه له‌ده‌ستدراون و یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌بوون، گوتی ناوبه‌ناو نه‌بێت كه دانوستان یان ئاشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رقه‌راربووه له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، به‌رده‌وام ئێمه ژیانمان له‌نێو ژێرزه‌مین بووه و هه‌میشه به‌كاتی ژیاوین، چونكه هه‌میشه چاوه‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ بووینه دژی ئه‌رمینیا، بۆیه به‌ناچار به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ماڵ و حاڵ درووست ده‌كه‌ین، به‌شێكمان له‌و ناوچانه ماوین و به‌شێكمان له‌پایته‌ختین، منداڵه‌كانمان ده‌نێرین بۆ یه‌ریڤان تاكو بخوێنن و سه‌لامه‌ت بن و دووربن له‌بیستنی ده‌نگوباسی ناخۆش و جه‌نگ و ته‌قه، بۆ خۆشمان پێگه‌یه‌كمان له‌سنووری كاراباخه و حكومه‌ت به‌پێی توانای خۆی چاره‌سه‌ری خۆراك و دابین كردنی خێمه و پێداویستیه‌كانی دیكه ده‌كات، چونكه زه‌ویه‌كانمان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو دارایی و ژیانمانه، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
سمكۆ محه‌مه‌د