
به‌م شێوه‌یه ریفراندۆم بكه‌ن، مه‌رامی راسته‌قینه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت … عیماد عه‌لی
ئه‌وه‌ی به جوانی ئه‌م حزبانه بناسێت و ره‌فتاره هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیان بخوێنێته‌وه و مێژوویان بێنێته به‌رچاو و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا شیبكاته‌وه و ململانێی ته‌سكی شه‌خسی و حزبیه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرێت، به روون و ئاشكرا، زۆر شتی پشت په‌رده‌ی ئه‌م مۆدیله نوێیه‌ی په‌رده‌پۆشكردنی خاڵی لاواز و هه‌ڵه‌كانیان له رێگه‌ی هه‌ڵاو هوریاوه بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .
وا ئه‌مساڵیش بۆ خۆلادان له شایسته یاسایی و پرۆسه سیاسیه هه‌مه‌گیره‌كانی هه‌ڵبژاردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی په‌رله‌مان و خۆده‌ربازبون له ناكامڵی حكومه‌ت و چه‌قبه‌ستنی باری ئابووری و سیاسی كوردستان به پروپاگه‌نده و به ناوی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، ده‌یانه‌وێت خۆیان قوتاربكه‌ن، ئه‌گینا بۆ چه‌ندین ساڵه بواری جێبه‌جێكردنی ریفراندۆم هه‌بووه و قروقه‌پیان لێكردووه و تا پارساڵیش بێ ریفراندۆم ده‌یانوت سه‌ربه‌خۆیی راده‌ه‌گه‌یه‌نین، نه‌ك ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ته‌نانه‌ت ده‌یانوت سه‌ربه‌خۆیی بریاری سیاسیه‌و پێویست به هیچ شتێك ناكات، نه‌ك باسی ریفرندۆم به‌م هه‌ڵاو هوریا نانه‌وه بكه‌ن و رێگه یاساییه‌كه‌یشی فه‌رامۆش بكه‌ن .
بێگومان ئه‌م بێنه‌وبه‌رده‌ی ریفراندۆم و كات به‌رێكردنه، له پێش هه‌مو لایه‌كه‌وه، له‌م كاته‌دا له‌ته‌كتیك و بیری پارتیه‌وه به ته‌نیا هه‌ڵقوڵاوه و كؤمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندخواز و هه‌واداری ده‌ره‌وه‌ی خۆیشی، له نێو حزبه‌كانی تر پشتگیری ده‌كه‌ن، نه‌ك وه‌ك حزبێكی سه‌ربه‌خۆخوازی تاكی ساحه‌ی سیاسی، به‌ڵكو به‌كارهێنانی پرسێكی گرنگی ستراتیجی وه‌ك ریفراندۆم كه دوا رۆژی میله‌تێكی پێوه به‌نده به ته‌كتیكی حزبی و به ئامانجێك كه له جه‌وهه‌ری پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌وه دووره، به‌كاردێت و، له پێشه‌وه‌ی هه‌مووش خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و چه‌واشه‌كاریه بۆ خۆلادان له ئاسایی كردنه‌وه‌ی وه‌زعی ناله‌باری سیاسی و ئابووری كوردستان .
ئه‌م جۆره ریفراندۆمه‌ی كه پارتی و هه‌وادارانی ده‌روه‌ی باسی ده‌كه‌ن، هیچ شتێكی له‌وه‌ی پێشتر یاساییتر نابێت كه بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجامیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به یاسا رێكناخرێت؛ له‌به‌ر نه‌بونی په‌رله‌مان و، یاسایه‌كی به‌ركاری تایبه‌ت به ریفرادنۆم له كوردستاندا . ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی پارتی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفرۆاندۆمی راسته‌قینه و بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ره‌كی ریفراندۆمه‌كه بێت كه خۆی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا ده‌بینێته‌وه، پێش وه‌خت ده‌بێت پارتی دلفراوان بێت و بۆ ئه‌و ئامانجه پێرۆزه هه‌موو ناكۆكیه‌كانی بخاته لاوه و به شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه كه یه‌كه‌مین كاری جدی خۆی ده‌ركردنی یاسای ریفراندۆم بێت، با مه‌رجی كاراكردنه‌وه‌كه‌ش لادانی سه‌رۆكی په‌له‌مان و سه‌رۆكی پارتیش بێت له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌وسا خه‌ڵك به گه‌وره‌یی ته‌ماشای ده‌كات، نه‌ك وه‌ك ئه‌مرۆ ته‌نها به تاك لایه‌نه و به‌هه‌ندێك خه‌ڵكی ده‌رباری به‌رژه‌وه‌ندخواز ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جێ بكات .
ئه‌گه‌ر باری لاری سیاسیی پارتی له‌م كاته‌دا وای لێكردبێت رێگه‌ی ریفرادنۆمی خستبێته تاكتیكه‌كانیه‌وه، بۆ قوتاربون له‌و چاڵه‌قوڵه سیاسیه‌ی تێكه‌وتوه، وا بزانێت به‌م كرده‌وه‌یه خۆی له كاتكوشتن و به‌لارێدابردنی خه‌ڵك قۆناغه‌كه به‌رێده‌كات و له‌جیاتی سزادانی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به ته‌مای ئه‌وه‌بێت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم پاشدات بكرێت، ئه‌وه زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چووه . گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پارتی مه‌رامی تری هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه پارتی به‌وه‌ی زانی نه‌خشه‌رێگه‌كه‌ی یه‌كێتی له قازانجی ئه‌ودا ده‌رنه‌چوو، یه‌كسه‌ر و زووبه‌زوو به‌م بابه‌ته كوردستانی هه‌ژاند و نه‌خشه‌رێگه‌كه‌ی له‌بیر برده‌وه . ئه‌وه‌ی دوای رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی باش پارتی ده‌ناسن، زیاتر روون و ئاشكراده‌بێت، كه ریفراندۆمه‌كه وه‌ك كارتێكی حزبی به‌كار دێنێت و په‌رله‌مان كارا ناكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به ره‌سمیكردنی ریفراندۆمه‌كه بخاته ئه‌ستۆی په‌رله‌مان و جاردانی سه‌ربه‌خۆیی به‌و شێوه‌یه دوا بخات وریفراندۆمه‌كه‌ش وه‌ك كارتێكی حزبی به‌رامبه‌ر زۆر لایه‌نی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی به‌كار بێنێت .
بۆیه، به بیركردنه‌وه‌یه‌كی واقعیانه ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یاریه‌كانی پارتیدا جگه له‌وه‌ی، بۆ خۆی به‌جێی بهێڵیت به خۆیه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات و رێگه‌ی له نه‌گریت به‌و ئیدعا نادروستانه‌ش كه ده‌یكات، له‌وه‌شدا هیچ رێگه‌یه‌كی بێ ته‌گه‌ره‌و گرفتمان له‌به‌رده‌مدا نیه كه له قازانجی میله‌تدا بكه‌وێته‌وه . ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ماندا بونی هه‌یه شه‌ره و توشی رێره‌وی خه‌باتی میله‌ت هاتووه و ده‌بێت به‌كه‌مترین زه‌ره‌ر لێی ده‌ربچین و، ئه‌مه‌ش له ئازادی به‌خشین ده‌بێت به پارتی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌واشه‌كاریه‌كانی به خۆی بۆ خه‌ڵك و به كرده‌وه‌كانی ده‌ریبخات، كه به جوانی له ئاینده‌كی نزیكدا ده‌رده‌كه‌ون . ئه‌گینا هیچ رێگایه‌كی سه‌لامه‌تمان نیه كه گه‌لی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م نه‌بێت، له هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتیدا بكرێت . با ریفراندۆم و هه‌رچیه‌ك ده‌یه‌وێت بیكات و دواتر مه‌رامه راسته‌قینه‌كه‌ی بۆ هه‌موومان به جوانی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا ره‌ش و سپی له‌یه‌ك جیاده‌كرێته‌وه .