Skip to Content

لەیادی رۆژنامەگەری كوردی، زانكۆی پۆلەتەكنیك چۆن سوكایەتی بە رۆژنامەگەری ئەكا!

لەیادی رۆژنامەگەری كوردی، زانكۆی پۆلەتەكنیك چۆن سوكایەتی بە رۆژنامەگەری ئەكا!

Closed
by نیسان 22, 2017 General

لە زانكۆكانی كوردستان سەیر و سەمەرە ئێجگار زۆرن ، هەر لە ئاستی نزمی خوێندن تا ئەگا بە ئاستی نزمی مامۆستا و نا دادپەروەرێتی لە وەرگرتنی پۆستەكانا هەر لە بڕیاردەری بەشەكانەوە تا ئەگا بە ڕاگری كۆلێج و جێگرەكانی سەرۆكی زانكۆ و چەندینی تر. بەڵام لە ڕاستیا لە هەندێ لە زانكۆ تازەكان كاری وا ئەكرێ مرۆڤ شەرم لە خۆی ئەكاتەوە. بەر لە هەموو شتێك پۆستەكانی هەندێ لەم زانكۆیانە بە بڕیاری نهێنی و بە میزاجی كەسەكان دابەش ئەكرێن لە كاتێكدا بە بڕیاری حكومەت و پەرلەمان ئەبێ هەر پۆستێك دوای بانگەوازی ئاشكرا بدرێ بە كەسانێك كە شایستە بن. بۆ نمونە لە زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ئەم پێشێلكاریانە زۆر زۆرن و بە ئاشكرا ئەنجام ئەدرێن . كۆمەڵێك لە پیاوانی حزب دەستیان گرتوە بەسەر هەمو پۆستەكانا و هەر یەكێكیان لە یەك كاتا چەندین پۆستیان هەیە . دەیان مامۆستای بە توانا و بڕوانامەی بەرز هەن بەڵام ژمارەیەكی كەم كە رەنگە 10 بۆ 15 كەس بن دەستیان گرتوە بەسەر هەمو پۆستەكانا و داهاتی زانكۆش بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان بەكار ئەهێنن. بۆ نمونە كەسێك راگری سێ كۆلێجە و سەرۆكی بەشیشە لە یەك كاتا. چەن كەسێكی تر جێگری سەرۆكی زانكۆن و راگری چەن كۆلێجیكیشن . لە كاتێكا هەر لە هەمان ئەو بەش و كۆلێجانەیا چەندین مامۆستا هەن بڕوانامەكانیان هاوشێوەی ئەوانە و بەرزتریشە .

وتمان ئەوانەش بە هەر حاڵ ، ئەوەی مایەی گریان و قێزكردنەوەو ڕشانەوەیە ئەوەیە كە بەشێك هەیە بە ناوی میدیا لە زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ، كۆمەڵێك مامۆستای هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەری هەیە لە هەمو بوارەكانی میدیا و رۆژنامەگەریا ، بەڵام بە زۆری زۆرداری بەرێزێكیان هێناوە گوایە كچی شەهیدە ماستەری هەیە لە بەشی یاسا و رۆژێك لە ڕۆژان نەیزانیوە رۆژنامەگەری چیە ، كەچی سەپاندویانە بەسەر ئەو هەمو هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەرە لە بواری ڕاگەیاندن . نەك هەر ئەوەنە بەڵكە ئەو بەڕێزە خۆی لە مۆلەتی خوێندنایە و خەریكی خوێندنیشە بەڵام بە هۆی ئەوەی كەسێكی حزبیە بێ ئەوەی حیساب بۆ یەك كەس بكەن بە زۆری زۆرداری و دژی ئیرادەی ئەو هەمو مامۆستایەی بواری ڕاگەیاندن كراوە بە سەرۆكی بەش . ئەم سەیر و سەمەرەیە زۆر قوڵە و گاڵتائامێز ترە چونكە هەر بەوەنە نەوەستاون ئەڵێن ڕێز لە یادی رۆژنامەگەری ئەنێین و خەڵك بۆ یادەكەش بانگ ئەكەن. ڕەنگە لە هەرێمی كوردستانا ئەخلاق لە سیاسەتا نەمابێ و زۆر بواری تر داڕماون بە خوێندنی باڵاشەوە ، بەڵام بە هەمو پێوەرێك تا ئێستا شتی وا روی نەداوە و ئەو سەردەمە نەماوە كە دەرچویەكی بەشی یاسا كە لە مۆڵەتی خوێندنیشایە بە زۆرداری بسەپێنرێت بەسەر بەشێكی وەك میدیا لە كاتێكا بەشەكە خۆی چەندین پسپۆری ڕاگەیاندنی هەبێت بە دكتۆرا و ماستەرەوە !

سارێژ بەرزنجی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish