خودا … سمکۆ ئەحمەد
Closed
ئەی ئەوانەی
لە پێناوی ، لەژێر ناوی
خوداکاندا
چەند سەدەیە خوێن دەڕێژن
کەی تێ دەگەن ؟
هیچ خودایەك نەبووەو نابێ
هیچ کڵێسایەك یان مزگەوتێك
نەببووەو نابێ
خودا لە دەرگای دابێ !
هیچ کتێبێك نەببوەو نابێ
قەڵەمی خودایەکی پیا خشابێ !
گەر دەتەوێ خوایەك بینی؟
بڕۆ لە نێو پەڕەی گوڵێ
لە نێو شادەماری دڵێ
لە نێو باڵی پەپوولەدا
لە نێو ڕەزا
بۆی بگەڕێ..!
سمکۆ ئەحمەد
لەندەن ۲٠۱۷
کارە هونەریەکەم دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای نەوەدەکان