ڕیفراندۆم یان ڕیفریوودۆم! … نه‌جم محه‌مه‌د
وه‌ك هاوڵاتیه‌ك و تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه‌به پێویستم زانی ئازادانه‌و ڕاشكاوانه لێكدانه‌و بیر‌و بۆچون و سه‌رنجه‌كانی خۆم له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بخه‌مه ڕوووخوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆمی بۆبكه‌م نه‌ك بچمه ژێرهه‌ژموونی خوێندنه‌و لێدانه‌وه‌كانی تروخه‌ڵكانێكی تر من پێم وایه پشنیاروبڕیاردان له‌سه‌ر ڕیفراندووم له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا به‌م ته‌رزه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی وحیزبه‌كانه‌وه هیچ نیه جگه له‌فریودانی خه‌ڵكی نه‌بێت بۆچه‌ن ده‌یه‌یه‌كی تری درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كان .ڕیفراندۆم نوێترین ئامراز‌و ڕێگه‌یه به‌ده‌سه‌ت ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانه‌وه بۆفۆرمات كردنه‌وه وئه‌بدێت كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌حیزبیه‌كانیان ومیكیاژێكی نوێ یه بۆجوانكردنه‌وه‌ی سیمای ڕه‌ش و دزێوی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان لای خه‌ڵكی وله‌بیربردنه‌وه‌ی قه‌یران ونه‌هامه‌تیه‌كان و بێ مافیه‌كانه له‌بیری خه‌ڵكیداو په‌رده‌یه‌كی ڕه‌شه بۆشاردنه‌وه‌یان هه‌ره‌ه‌ها خه‌ون و هیواو خۆش خه‌یاڵی وئومێدی ساخته‌و دروست كراوه بۆسه‌رمه‌ستكردن وته‌خدیركردنی خه‌ڵكی تاوه‌كووژیانی كوله‌مه‌رگی و پڕنه‌هامه‌تی و رۆژانه‌یانی ئه‌مڕو سبه‌ی پێ بكه‌ن قه‌ناعه‌ت وقبووڵی ژیانێكی تاڵی له‌وجۆره بكه‌ن به‌ئومێدی گۆڕان وباشتر بوون.
ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان فریووی خه‌ڵك ده‌ده‌ن وده‌ڵێن ئه‌م هه‌له هه‌لێكی مێژوویه وله‌كیسمان چێت جارێكی تر دووباره نابێته‌وه زۆر ڕاست ده‌كه‌ن وزۆر جوانیان پێكاوه هه‌لێكی مێژوویه به‌ڵام بۆخۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری وسیاسی وحیزبیه‌كانیان نه‌ك بۆبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی له‌ماوه‌ی 26ساڵی ڕابووردووی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه‌دا چه‌ندین جار ئه‌م ڕسته‌ی هه‌لی مێژوویه‌و باله‌كیسی نه‌ده‌ین وجارێكی تر ئه‌م هه‌له‌مان بۆ ڕێك ناكه‌وێته‌وه داوه به‌گوێ ی خه‌ڵكی كوردستاندا و خه‌ڵكیان پێ فریووداوه نموونه‌ی زیندوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 1992به‌م ڕسته‌یه خه‌ڵكیان فریوودا گوایه هه‌لومه‌رجێكی نوێ هاتۆته ئاراوه سه‌ره‌نجام نه‌ك هه‌رهیچ ئاڵوگۆڕێك له‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكیدا ڕووی نه‌دا به‌ڵكو ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی خراپتربوو وهاوكات شه‌ڕێكی وێرانكه‌رویه‌كجاردژواری ناوخۆیان هه‌ڵگیرسان و به‌هه‌زاران كوڕی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشیان كرده قوربانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌یان له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵاتیان و له‌سه‌رداهات و سه‌روه‌ت وسامانی به‌تاڵان براوی كوردستان له‌ولاشه‌وه خۆیان وه‌ك پاشاكانی كه‌نداو ده‌ژیان وخێزان وكوڕو مناڵه‌كانی خۆشیان دوور له‌ئاگری شه‌ڕو نه‌هامه‌تیه‌كان ڕاگرتبوو بۆئه‌وان هه‌لی مێژووی بوو بۆخه‌ڵكیش هه‌لی نه‌هامه‌تی وماڵوێرانی بوو.
دواتر خه‌ڵكیان به فیدڕاڵی فرێوو دا‌و ئه‌ویشیان كرده هه‌لی مێژووی ئه‌مه‌شیان هه‌لی مێژووی بوو بۆ خۆیان و ده‌سه‌ڵا ت وبه‌رژه‌وه‌ندیكانیان و بۆخه‌ڵكیش هیچ دواتر دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌ساڵی 2005دیسان ئه‌م ڕسته فریووده‌ره‌یان دایه‌وه به‌گوێ ی خه‌ڵكیدا بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان ووه‌رگرتنی پشكی ده‌سه‌ڵات و داهات له مه‌ركه‌زه‌وه له‌مه‌شدا دیسان خۆیان خۆشبه‌خت و خۆشگوزه‌ران بوون و خه‌ڵكی كوردستانیش هیچ هه‌رئه‌و ده‌مه خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئازادانه له‌ڕیفراندۆمێكدا زۆرینه ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆی وجیابوونه‌وه‌دا به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حیزبه‌كان به‌هه‌ند ئه‌و ڕیفراندۆمه‌یان نه‌گرت و حسابیان بۆنه‌كرد ئه‌وان ئه‌و ده‌مه سه‌رمه‌ست وسه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات بوون له حكومه‌تی ناوه‌نددا ئه‌وان سه‌رقاڵ و سه‌رمه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی وئابووری وحیزبیه‌كانیان بوون ئه‌گه‌ر ڕاستیان ده‌كرد ئه‌و ده‌مه هه‌لی مێژووی بوو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ده‌بوو ئه‌و ده‌مه ڕیفراندۆمیان به‌جدی بگرتایه‌و داوای سه‌ربه‌خۆییان بكردایه دواتر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی پێنج قۆڵیان پێك هێناو هه‌مان رسته‌یان دایه‌وه به‌گوێ ی خه‌ڵكیدا دیسانه‌وه خۆیان هه‌له‌كه‌بۆیان شاهانه‌بوو بۆخه‌ڵكیش هه‌له‌كه‌گه‌دایانه‌بوو خه‌ڵكیان خسته ناخۆشترین و سه‌خترین وقه‌یراناویترین و تاڵترین ژیانه‌وه.
له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌تا دیسانه‌وه ئه‌م ڕسته سواوه فریووده‌ره‌یان ده‌رخواردی خه‌ڵكی داوه‌ته‌وه كه‌گوایه هه‌لومه‌رجێكی نوێ هاتۆته ئاراوه وهه‌لێكی مێژوویمان له‌به‌رده‌ممانه ونابێ له‌كیسی بده‌ین من پێم وایه هه‌موو هه‌لومه‌رجه نوێكان و هه‌له‌كان ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كان بۆخۆیان قۆستۆته‌وه وخۆیان لێ ی سوود مه‌ندوبه‌هره‌مه‌ند بوون به‌شی خه‌ڵكیش هه‌رنه‌هامه‌تی و ڕۆژڕه‌شی وناخۆش گوزه‌رانی و بێ به‌شی وبێ مافی بووه بۆیه‌ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان چیتر فریوو نه‌خوات و هوشیاربێت تاكه‌ی قوربانی بده‌ین وله‌نه‌هامه‌تیابژین له‌پێناو خۆش ژیان وبه‌خته‌وه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵێك ..چینێكی دیاری كرا‌و كه‌شاهانه له‌سه‌روو هه‌موومانه بژین 26 ساڵ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه نه‌هامه‌تی ده‌چێژێ قوربانی له‌دوای قوربانی ده‌دات له‌پێناو شاهانه ژیانی چینێكی دیاری كرا‌و بۆ تاكه‌ی ؟؟!!! تاكه‌ی له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه‌دابێت 26ساڵ خه‌ڵكی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی ژیانێكی باشتردایه هه‌رباش نه‌بوو وخراپتر بوو باشه عومرێكه خه‌ڵكی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانیدایه یانی 26 ساڵی تر عومرێكی تر چاوه‌ڕوانی بكات له‌ده‌وڵه‌تی ساوای سه‌ربه‌خۆیی كوردی كه‌گه‌وره‌بێت به‌ئومێدی باشبوون وگۆڕانی ژیانی كه‌باش نابێت و ناگۆڕێت گه‌ر خۆی به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری نه‌یگۆڕێت و باشی نه‌كات ئیتركاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی كوردستان له‌سایه‌ی داهات وسه‌روه‌ت وسامانی سرووشتی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ئیتر بۆخۆی شاهانه‌بژی ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها به‌خه‌باتێكی مه‌ده‌نیانه‌ی جه‌ماوه‌ریانه‌ی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت نه‌ك ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵبژاردن نه‌ك پشت به‌ستن وخه‌ون گرێدان به‌ئه‌جنیدای ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌وه.
26ساڵی ڕابووردوو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه به‌كردار سه‌لماندیان كه‌ناتوانن ونایانه‌وێت بچووكترین ئاڵوگۆڕی جدی له‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستاندا بكه‌ن نموونه‌ی زیندوو بزانن ببینن سه‌رنج ده‌ن دوای 26 ساڵ له‌حكومه‌تكردن له‌ئێستادا خه‌ڵكیان خستۆته چ دۆخێكی خراپ و ناهه‌موارو بێ خزمه‌تگوزاری و ناخۆش گوزه‌رانیه‌وه تۆبڵێ ی ڕیفرادۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و داره ئه‌فسونیه بێت له چاو تروكانێكدا ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بگۆڕێت من دژی سه‌ربه‌خۆی و ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان نیم به‌مافێكی ئازادانه‌و دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانم به‌ڵام ئه‌و ڕیفرانۆمه‌ی ئێستا باسی لێوه‌ده‌كرێت ڕیفراندۆمێكی ته‌ندروست نیه‌و مافێكی ئازادانه‌و دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نیه به‌ڵكو مافێكی سه‌پێنراو دیاریكراو بڕیارلێدراوی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانه پێشێل كردنی مافی خه‌ڵكی كوردستانه و بۆ فریودانی خه‌ڵكیه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری وسیاسی و حیزبیه‌كاندا نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكیدا .
كوا چپرسێ كرا به‌خه‌ڵكی كوردستان؟!! ئه‌وه‌ی پرسی پێ كرا حیزبه‌كان بوو نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان. .ڕیفراندۆم ده‌بێت له‌خه‌ڵكه‌وه بۆ خه‌ڵك بێت نه‌ك له‌ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانه‌وه بۆخه‌ڵكی ودواتریش خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك چه‌پكێك گوڵی جوان ووه‌ك هێلكه‌یه‌كی پاككراو به‌دیاری پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كانی بكات دواتر ئه‌ودیاریه ده‌بێته ته‌وق و به‌ڵا بۆگه‌ردنی خه‌ڵكی كوردستان.. من له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییدام به‌و مه‌رجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات خۆی نوێنه‌رو حاكم وبه‌رپرس ووه‌زیرو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆی دیاری بكات نه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حیزبه‌كانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان خۆیان هه‌مووشتێ دیاری بكه‌ن وهه‌مووبڕیارێ بده‌ن به ته‌وافق وبه‌پێ ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئیستحقاقی ئینتخابی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی ده‌وێ و ده‌ناسێ كه‌ده‌نگی بۆبدات دواتر ئیتر نایناسێت و نایه‌وێت و سه‌ركوتی ده‌كات ئێستاش خه‌ڵكیان بۆ ڕیفرادۆم ده‌وێت كه‌به‌ڵێ بكات دواتر ئیتر خه‌ڵكیان ناوێت ودوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ون من له‌گه‌ڵ ڕیفرادۆم وده‌وڵتێكی سه‌ربه‌خۆدام كه‌تیایداداهات و سامانه سروشتیه‌كان به‌یه‌كسان بۆهه‌موان بێت یاسا سه‌روه‌ربێت شكۆ‌و كه‌رامه‌تی ئینسانه‌كان پارێزراوبێت ئازادیه‌كانی تاك پارێزراوبێت هه‌لی كار‌و دامه‌زراندن به‌یه‌كسان بۆهه‌موان ڕه‌خسابێت ئازادی بیركردنه‌وه وڕۆژنامه‌گه‌ری وبیروباوه‌ڕ پارێزراوبێت مافی كه‌مایتیه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر پارێزراوبێت من له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆییه‌كدام كه‌له‌سایه‌یدا خه‌ڵك خۆشگوزه‌ران بێت و به‌هره‌مه‌ند بێت له هه‌موو خزمه‌تگوزاری و مافه مرۆییه‌كان وهتد لێره‌دا پرسیاره‌گرنگه‌كه‌ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆییه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌ودونیا ئازاد‌و خۆشگوزه‌ران وپڕخزمه‌تگوزاری ومافه‌مرۆییانه بۆخه‌ڵكی كوردستان دێنێت وه‌ڵام ، نه‌خێر.
من پێم وایه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم خه‌ڵكی كوردستان وێڕای ئه‌م ژیانه قورس و ناڕه‌حه‌ت و تاقه‌تپڕوكێن وپڕنه‌هامتی وبێ مافیه‌ی موجازه‌فه‌ی پێ بكرێت وبخرێته دۆخێكی خراپتروشه‌ڕێكی گه‌وره‌و ماڵوێرانكه‌ری تر له‌هه‌مووشه‌ڕه‌كانی پێشووتری ڕووبه‌ڕووبكرێته‌وه شه‌ڕی ووڵاتانی دراوسێ و شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی ناوه‌ند وخه‌ڵكی كوردستان زۆر به‌قورسی باجی ئه‌م شه‌ڕه ده‌دات و ڕۆڵه‌كانی ئه‌وان ده‌بنه سووته‌مه‌نی ئه‌م شه‌ڕه نوێ یه وه‌ك هه‌موو شه‌ڕه‌كانی تری پێشوو چۆن بوونه قوربانی و سوته‌مه‌نی و ڕۆڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانیش وه‌ك هه‌موو جار دوور له‌ئاگری ئه‌و شه‌ڕه ده‌بن هه‌رچه‌نده پێشبینی كردنی ئاینده سه‌خت وگرانه به‌ڵام ئه‌زمونی 26ساڵی ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌كان گه‌واهی ئه‌و پێشبینیه‌ده‌ده‌ن بۆیه من پێم وایه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له‌ئێستاوه هوشیاربێت و شه‌ڕی خزمه‌تگوزای و خۆشگوزه‌رانی بكات كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌درێژایی 26ساڵی ڕابووردوو كێشه‌ی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاریی بووه نه‌ك كێشه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كه‌من پێم وایه له‌ئێستادا نه‌ڕیفراندۆم نه‌سه‌ربه‌خۆیی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ناهێنێت ئه‌و به‌هه‌شته‌نیه خه‌ڵك خه‌ونی پێوه ده‌بینێت من چی له سه‌ربه‌خۆی و ڕیفرانۆم بكه‌م كه خۆشگوزه‌ران نه‌بم و خزمه‌تگوزاریم نه‌بێت و وه‌ك مرۆڤی سه‌رده‌م نه‌ژیم و به‌هره‌مه‌ند نه‌بم له‌مافه سه‌ره‌تاییه مرۆییه‌كانی خۆم كێشه‌ی من كێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڕیفراندۆم نیه به‌ڵكو كێشه‌ی ژیان و وه‌ك مرۆژ ژیانه ئازادانه وبه‌هره‌مه‌ند له مافه مرۆییه‌كان به‌هره‌مه‌ند له‌شكۆی مرۆیی ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی هه‌رگیز ناتوانێ كۆتایی به‌م سته‌م وكێشه چینایه‌تی و مرۆیی و خۆشگوزه‌رانی وخزمه‌تگوزاریانه خه‌ڵكی كوردستان بێنێت.
من پێم وایه‌ڕیفرانۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیه و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندو ده‌سه‌ڵاتی دراوسێكاندا هه‌رگیز ئه‌و خه‌ونه مرۆییه‌مان بۆناهێنێته دی وژیانمان خراپتر ده‌بێ باشتر نابێ ئه‌مه نه‌ترسه نه‌ڕه‌شبینی به‌ڵكو واقیع بینی و ئه‌زموونه بۆیه به‌ڕای من باشترین ئه‌ڵته‌رناتیف خه‌باتی مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ریه له‌كوردستاندا بۆ به‌دیهێنان و به‌ده‌ستهێنانی داواكاری وخه‌ون ومافه مرۆییه‌كانمان نه‌ك ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی به‌و ته‌رزو شێوه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كان بۆخۆیان ده‌وێت نه‌ك بۆ خه‌ڵكی .
ئه‌وی به ی منه‌وه مایه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه ئه‌وه‌یه هه‌ندێ گروپ و حیزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی چه‌پ و كۆمۆنیستی پشتگیری ئه‌م جۆره ڕیفراندۆمه‌ده‌كه‌ن بۆسه‌ربه‌خۆییی وخه‌ڵكی بۆهانده‌ده‌ن به وده‌لیله‌ی كه دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی و سه‌ربه‌خۆییی بوون زه‌مینه خۆش كه‌ره بۆ دروست بوون وشكڵ گرتنی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی وخه‌ڵكی كرێكار‌و هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و ڕزگاربوونه له سه‌رگه‌ردانی سیاسی ونادیاری چاره‌نووسی خه‌ڵكی من پێم سه‌یره چه‌په‌كان وكۆمۆنیسته‌كان ئه‌و خۆش باوه‌ڕی وخۆش خه‌یاڵیه لای خۆیان وخه‌ڵكی دروست ده‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه من پێم وایه سه‌رگه‌ردانیه سیاسیه‌كان زیاتر‌و دژوارترده‌بن و چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانه زیاتر نادیار‌و ناڕوون ده‌بێت وناڕه‌زایه‌تی وخه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش به‌رته‌سكترده‌كرێته‌وه له جاران و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانترو نامرۆییانه ترسه‌ركوت ده‌كرێت وناڕه‌زایه‌تیه‌كان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێن وئازادی و مافه‌كان زیاتر به‌رته‌سك ده‌كرێنه‌وه .
ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن كه‌سه‌ربه‌خۆیی زه‌مینه‌خۆشكه‌ره بۆ ناڕه‌زایه‌تی وخه‌ڵكی كوردستان وخه‌باتی جه‌ماوه‌ری ڕاسته به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسیانه‌وه وئازادانه‌ی هه‌ندێ له ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان كه‌باوه‌ڕیان به‌مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه‌نه‌ك كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌باوه‌ڕی به بچووكترین بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراتی و مافی مرۆڤ نیه به هه‌مووشێوازێك پێشێلیان ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست و مرۆیی نیه تازه‌مینه‌خۆشكه‌ربێت بۆخه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌رله ده‌سه‌ڵاته حوكمڕانیه‌به‌ره‌ییه‌كه‌یه‌وه بیگره تاده‌گاته ده‌سه‌ڵاته حكومی و په‌رله‌مانیه‌كه‌یه‌وه به‌درێژای 26ساڵی ڕابووردوو ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی به‌رته‌سككردۆته‌وه و مافه‌كانی خه‌ڵكی پێشێل كردووه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ركوت كردووه وخوێناوی كردووه نموونه‌كان زۆرن هه‌رله سه‌ركوتكردنی شۆراكانه‌وه بیگره تاده‌گاته ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان .
له‌ماوه‌ی ئه‌و 26 ساڵه‌دا كه‌هه‌میشه به‌فیشه‌ك و هێزوتووندوتیژی وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكیان داوه‌ته‌وه نممونه‌ی زیندووخۆپیشاندانه‌كانی ساڵی1993و1994هه‌ڵه‌بجه‌وخۆپیشاندانه گه‌وره‌و فراوانه‌كه‌ی ساڵی 1994 خه‌ڵكی هه‌ولێركه‌له‌سه‌ر بینای په‌رله‌مانه‌وه ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵكی ده‌كرد وخۆپیشاندانه‌كانی شاری كه‌لارو گه‌رمیان وهتد نموونه‌كان زۆرن خۆپیشاندانه‌كان زۆرن هه‌رهه‌موویان به‌فیشه‌ك وتوندوتیژی وخوێن وه‌ڵامیان پێ دراوه‌ته‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته 26 ساڵه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆنه‌بووه ئاوا خه‌ڵكی سه‌ركوت كردووه جاوه‌ره سبه‌ینێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت دیاره سبه‌ینێش هه‌مان ئه‌قڵ وهه‌مان ده‌موچاو هه‌مان كاراكته‌رده‌بنه ده‌سه‌ڵاتدار له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی دامن پێم وایه به‌ته‌كنیكی نوێتربه‌ده‌ست ئاوه‌ڵایی زیاتره‌وه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركوت ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر عه‌جیب و غه‌ریبه له‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دونیا ناچێ وهیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دونیاش له وناچێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی ناته‌ندروست ونامه‌ده‌نیه ونامرۆییه هیچ ووشه‌یه‌ك نیه پێناسه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ بكه‌یت ده‌بێت ووشه‌یه‌كی نوێ له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا بخوڵقێنیت وداهێنیت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ وێنا بكه‌یت وپێناسه‌بكه‌یت من پێم وایه هه‌رووشه‌یه‌كی ترهه‌رفه‌رهه‌نگێكی ترئاراسته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌بكه‌یت پێم وایه سووكایه‌تی به‌و ووشه‌و فه‌رهه‌نگه‌وه ده‌كه‌یت .
من زۆر پێم سه‌یره هه‌ندێ له‌چه‌پ وكۆمۆنیسته‌كان وابیرده‌كه‌نه‌وه هه‌مووكه‌س ئه‌و تێڕوانینه‌ی هه‌بوایه ده‌بوو كۆمۆنیسته‌كان ئه‌و تێڕوانینه‌یان نه‌بوایه چونكه كۆمۆنیسته‌كان وچه‌په‌كان له‌هه‌مووكه‌س چاكتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان ناسیوه وله‌هه‌مووكه‌س زیاتر زه‌ربه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاَته‌یان به‌ركه‌وتووه سه‌رده‌مانێك له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا كۆمۆنیسته‌كان بۆیان نه‌بوو ڕادوێیان هه‌بێ باره‌گایان هه‌بێ وچالاكی سیاسیان هه‌بێ ته‌نانه‌ت بۆیان نه‌بوو به‌ئازادی به‌یاننامه‌یه‌كیش بڵاوبكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌گیران وزیندانی ده‌كران هه‌مووكه‌س مێژووی له‌بیرچێته‌وه كۆمۆنیسته‌كان نابێت له‌بیریان بچێته‌وه چونكه مێژوو بۆ له‌بیركردن نیه به‌ڵكو بۆئه‌زموون وه‌رگرتنه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌مان ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌یه هه‌مان كاراكته‌ری سیاسین خراپتربوون باشتر نه‌بوون ئیتر نازانم چۆن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌و فه‌زائازاده دروست ده‌كات یان چۆن ڕێ ده‌دات ئه‌و فه‌زایه‌دروست بێت تیایدا بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و جه‌ماوه‌ری دروست بێت من پێم وایه ئه‌و ده‌مه هه‌رناڕه‌زایه‌تیه‌ك دروست بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌دووژمنی ده‌وڵه‌تی ساوای سه‌ربه‌خۆی كوردی تۆمه‌تباری ده‌كات به‌تووندی به‌گژیدادێته‌وه وسه‌ركوتی ده‌كات وه‌ك چۆن دوای دروست بوونی حكومه‌تی ساوای كوردی له‌ساڵی 1992 بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی به‌تابووری پێنجه‌م وهتد تۆمه‌تبارده‌كرد من مه‌به‌ست ئه‌وه‌نیه كه‌خه‌ڵكی كوردستان بێ ئومێد كه‌م و سارد كه‌مه‌وه له‌ناڕه‌زایه‌تی وخه‌باتی جه‌ماوه‌ری نه‌خێر من پێم وایه هه‌موو كاتێك زه‌مینه هه‌یه بۆخه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی ده‌بێت خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام وڕۆژانه‌بن نه‌ك ببه‌سترێته‌وه به ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوریه‌وه وخه‌ڵكی له‌چاوه‌ڕوانیدا بهێڵیته‌وه تازه‌مینه له‌بارده‌بێت من پێم وایه هه‌رئیستاو ئه‌مڕۆ وسبه‌ینێ زه‌مینه هه‌یه بۆ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی.