
هۆنراوه‌ی (2 رۆژ له ئه‌سته‌نبۆڵ) ئاستێكی ئاسۆیی بیركردنه‌وه‌ی شاعیر …. ئاری محمد سابیر
شاعیروشیعر وه‌ك (گوێز) توێكڵ و كاكڵ و په‌لك و ناوكی یه‌كترن و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن, گه‌ر شاعیر واته په‌لك و توێكڵ باش و به‌هێز بێت شیعره‌كه واته ناوك و كاكڵه‌كه‌ی باش و به‌هێز ده‌بێت.شاعیروپهلك پارێزه‌ری شیعروناوك و كاكلن, شیعر هه‌ست و سروشه (الهام) و نه‌ستیشه لای شاعیر كات وساتی نیه !
شیعر , گوتن و ده‌ڕبڕین و نوسینێكه هی ئێستا جیاواز له هی دواتر هی ئه‌مساڵ جیاواز له هی پارساڵ, لێره‌دا هونه‌ری شیعر دێته كایه‌وه كه (هونه‌ر)هاته كایه‌وه (بیركردنه‌وه) دێته كایه‌وه لای (شاعیروخوێنهر) بیركردنه‌وه‌یه‌ك له ئاستی( ئاسۆیی و ستونی) بۆ شیعر(هۆنراوه) كه‌واته شیعر بۆ (خود) نیه بۆ(گشته).
په‌لكێشمان ده‌كات بۆ رابردوو ئێستا‌و داهاتوو. بیركردنه‌وه‌ی (ئاسۆیی و ستوونی) له (ده‌ق) بوونی هه‌یه تا چه ند یه‌كیان زاڵه به‌سه‌ر (ده‌ق) یانیشخوێنهر به‌كامه ئاست ده‌ڕوانێته ده‌قه‌كه, ئه‌مه‌ش جار هه‌یه ده‌قه‌كه بڕیاڕده‌دات چونكه شاعیر خۆی (ئاسۆیانه) ده‌قه‌كه‌ی بهرهم هێناوه نه‌وه‌ك شۆڕبوونهوهقوڵبوونهوهی (ستوونیانه) بۆ (ده‌ق) .
هۆنراوه‌ی (2 رۆژ له ئه‌سته‌نبۆڵ ) شاعیر ( نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ) هه‌م له بیركردنه‌وه‌ی شاعیر خۆی هه‌م لای خوێنه‌ر
ئاستێكی بیركردنه‌وه‌ی (ئاسۆیی) شاعیر‌و تێگه‌یشتنێكی (ئاسۆیی) خوێنه‌ر ده‌بینرێت, به‌تایبه‌ت گه‌ر به‌راوردی به هۆنراوهكانیتری شاعیر بكه‌ینه‌وه كهبیردنهوهیهكه زیاتر به‌ره‌وه ئاستی (ستوونی) . هۆنراوه‌ی ( 2 رۆژ له ئه‌سته‌نبۆڵ) خوینه‌ر ماندوو ناكات له قوڵبوونه‌وه‌و شۆڕبوونه‌وه‌ی مانا‌و مهغزاكان.
خوێنه‌ر هه‌ست به تێگه‌یشتنێكی زوو ڕاسته‌وخۆ ده‌كات له ئاست هۆنراوه‌كه باس و خواسی هۆنراوه‌كه. شاعیر نه‌یویستووه به دوو (2) رۆژ ناشتوانرێت (ستوونیانه) بیربكاته‌وه خوینه‌ریش پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی (ستوونیانه) نیه بۆ ئه‌م هۆنراوه‌یه گه‌ر پێشینه‌یه‌كی رۆشنبیری و مێژوویان هه‌بێت.
هه‌م شاعیر خۆی نه‌یویستووه (ستوونیانه) به دوو رۆژ بۆ مه‌سه‌له‌كان بچێت هه‌م خوێنه‌ریش گه‌ر (ستوونیانه) بۆ مه‌سه‌له‌كان بچێت سه‌رئێشه ده‌یگرێت.
خاوه‌نی هۆنراوه‌ی ( 2رۆژ له ئه‌سته‌نبۆڵ) وه‌كو ( نالی و حاجی و پیره‌مێرد) شاعیره ئه‌مه درێژكراوه‌ی ئه‌و مێژوه‌یه كه‌تاكو ئێستا رۆشنبیر‌و شاعیرانمان هاوسۆزن به‌رانبه‌ر به ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڵام شاعیری ئێستامان بێمنه‌ت نه‌وه‌ك وه‌ك ( نالی و حاجی وپیرمێرد) بێ گفتوگۆ بێ شیكردنه‌وه ئه‌سته‌نبۆڵیان به جێگا‌و حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان زانیوه , شاعیری ئێستامان دیاڵۆگ و گفتوگۆ ده‌كات به‌رگریش ده‌كات له مافی كه‌سانێك كه دهربهدهروو لێقه‌وماون له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌رچه‌ند وه‌ك مافوورێكی ڕازاوه‌و گه‌ش به‌ڵام بێ گیان بۆ هه‌ندێك كه‌س به تایبه‌تی بۆ شاعیری (2رۆژ له ئه‌سته‌نبۆل).
باروودۆخی (نالی وحاجی قادری كۆیی و پیره‌مێرد) شێوهوجۆرێك بوو له یاخی له وڵاتی خۆیان كه (كوردستانه) به‌رامبه‌ر به ناعه‌داله‌تی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه شاعیری ئێستامان یاخیه له ناعه‌داله‌تی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕووی تێده‌كه‌ن و نیشته‌جێن كه له سه‌رده‌می ( نالی و حاجی و پیره‌مێرد) نه‌بووه‌و هه‌ستی پێنه‌كراوه.
شاعیری ئێستامان خۆی به داكۆكیكارو به لێقه‌وماو نازانێت به دوو رۆژ هه‌ڵوێستی خۆی په‌خشكردووه واته شاعیری ئێستامان ئه‌و گرێیه شل و نهرمدهكاتهوه گرێی ئاواره‌یی و غه‌ریبی كه هه‌بووه له سه‌رده‌مانی پێشوو چونكه شاعیری ئێستامان دوو رۆژ له ئه‌سته‌نبوڵه و وڵاتی خۆی هه‌یه لێی ڕازیه پێچه‌وانه‌ی (نالی و حاجی و پیره‌میرد). گه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی (ئاسۆیانه) بۆ هۆنراوه‌ی
(2رۆژ له ئه سته‌نبۆڵ) بكه‌ین ده‌بینین شاعیر به دوو رۆژ ئه‌وه هه‌سته‌ی لا دروستبووه ئه‌ی گه‌ر چه‌ندین رۆژ بمێنێته‌وه واته ده‌زانێت دوو سه‌د ساڵیش بێت (ئه‌سته‌نبۆڵ) قبوڵی من ناكات هه‌ر رۆژێك بێت دادگایمان ده‌كات چونكه ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌و ئهستهنبۆڵهی زه‌مانی (نالی و حاجی و پیره‌مێرد) نیه ! ئه‌سته‌نبۆڵ هی هه‌مووان نیه و ته‌نیا بۆ چه‌ند رۆژێك و بۆ گه‌شت له‌سه‌ر ئه‌م مافووره ڕازاوه‌و گه‌شه پاڵكه‌وه و هه‌رچه‌نده ئۆقره‌و حهوانهوهشت نیه.