Skip to Content

كێ‌ خیانه‌تكاره‌؟ … جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس

كێ‌ خیانه‌تكاره‌؟ … جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس

Closed
by ئاب 5, 2017 General, Opinion, Slider

ئه‌وانه‌ی كه‌بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن و نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌دزن یان ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدانین؟
له‌وه‌ته‌ی كه‌دابه‌شبوونێك له‌نێو شه‌قامی كوردی دروست بووه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم كه‌منین به‌رپرسه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ سیفه‌تی خیانه‌تكار ده‌ده‌نه‌ پاڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ریفراندۆمدا نین كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد توانای قبولكردنی بیرورای جیاوازی نییه‌ و ئه‌وان تاوه‌كو ئێستا تێناگه‌ن كه‌ خیانه‌تكاری راسته‌قینه‌ كێیه‌؟

له‌ راستیدا خستنه‌ پاڵی سیفه‌تی خیانه‌ت كار بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ دژ یان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نین له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان و به‌ناو رۆشنبیری حیزبه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ ترسناكه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان بیر نه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ جێگه‌مان نابێته‌وه‌ له‌م هه‌رێمه‌ و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای لێدانی زه‌نگێكی ترسناكه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤه‌ ئازادیخوازانه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بیرناكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و سیسته‌مه‌ تۆتالیتاریه‌نه‌ی كه‌ ترسیان له‌مانه‌وه‌یان هه‌یه‌ هه‌میشه‌ ده‌یانه‌وێت كه‌ خه‌ڵكی به‌یه‌ك جۆر بیر بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بكه‌ونه‌ خزمه‌تی ئه‌وان، بۆیه‌ شتێكی ئاساییه‌ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌ عه‌قڵییه‌تی دكتاتۆریه‌تیان هه‌یه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌ست بكه‌ن به‌ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌وان بیرناكانه‌وه‌.
ئه‌كرێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ بنه‌ره‌تیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی سیاسیی دواكه‌وتوون كه‌ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ هی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نییه‌و ناگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا، ئه‌وان بیریان چۆته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21 ئه‌ژین، تا ئێستا له‌وه‌ تێناگه‌ن مرڤ ئازاده‌ له‌وه‌ی كه‌ چۆن بیرده‌كاته‌وه‌ و شتێكی ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر رای جیاوازمان سه‌باره‌ت به‌پرسه‌سیاسه‌كان هه‌بێت.
كاتێك وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌ینه‌وه‌ ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌وان راستبن و ئێمه‌ش خیانه‌تكار .

پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌ر له‌به‌ری پرۆسه‌ی ریفراندۆمدانین واته‌ بریای بایكۆتی ئه‌م پرۆسه‌یان داوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ بریاریان داوه‌ به‌نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن و ئه‌وانه‌شی به‌ به‌ڵێ‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن ده‌بێت رێز له‌یه‌كتری بگرن چونكه‌ دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ ریز له‌ رای جیاواز بگرین و یه‌كتری قبولبكه‌ین.
خیانه‌تكاری راسته‌قینه‌ش بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌خترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن كه‌ مه‌به‌ستمان داعشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خیانه‌ت وه‌ك چه‌مك په‌یوه‌ندی به‌ به‌ستنی ریكه‌وتن و مامه‌ڵه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دوژمن له‌كاتێكدا كه‌تۆ له‌شه‌ردا بیت له‌گه‌ڵی نه‌ك بیرو رای جیاواز.

ئه‌كرێت بڵێین كه‌ خیانه‌تكاری راسته‌قینه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ كۆنترۆڵی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌یانكردوه‌و خستوویانه‌ته‌ خزمه‌تی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌و ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ بارودۆخێكی زۆر سه‌خت و ناهه‌مواردا ده‌ژین.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد به‌راستی مه‌به‌ستێتی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌خه‌ڵكی خیانه‌تكار پاك بكاته‌وه‌و بابفه‌رموون ده‌ست بكه‌ن به‌ دادگای كردنی ئه‌وانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ داعش كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ كۆنترۆڵی داهاتی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان كردوه‌و رۆژنه‌ پاره‌كه‌ی ته‌خشان و په‌خشان.

Name: Jaza Ahmed Fars Gender: Male Date of Birth: 4 April 1990 Birthplace: Bareka, Sulaimani, Iraq Email Address: jaza_ahmad@yahoo.com Education: University of Sulaimani, College of Law and Politics Department of Political Science Bachelor of Art in Political Science, July 2013 Standard: Excellent, Average Grade: 90.245% Rank in Department: 1 out of 59 Work Experience: Journalist, Chatr Press, May 2010 – November 2011 Honors and Certificates: -Honor Certification, Kurdistan Students Association, 2013 -Honor Certification, Chatr Press, 2011 -Training in Civil Development, Democracy Training Center, 2008 -Microsoft Office and Photoshop Certification, Salar Computer Center, 2007 Language skill 1-Arabic Listening Reading Spoken interaction Spoken production Good Very good Not bad Not bad Good 2-English Listening Reading Spoken interaction Spoken production Good Very good Very good Very good Good Hobbies: Reading, sport, movies – historical and scientific

Previous
Next
Kurdish