(نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س له كتێبێكدا) … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ئه‌ده‌بیاتی نامه‌و نامه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان نووسه‌ران‌و ئه‌دیبان‌و هونه‌رمه‌ندانیش، وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی، دیارده‌یه‌كی ئه‌ده‌بی تاڕاده‌یه ك كۆنه‌و له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی زۆر نه‌ته‌وه‌دا بوونی هه‌بووه. وه‌لێ له ئه‌ده‌بی كوردیدا، تا دوای ڕاپه‌ڕین‌و ئه‌و ساڵانه‌ی دواتریش به‌تایبه‌تی، گرنگی پێنه‌درابوو. ئه‌م به‌و مانایه نییه، كه پێشتر نامه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان نووسه‌ران بوونی نه‌بوو. بۆنموونه:عه‌بدوڵاپه‌شێو له شیعرێكدا ،نامه‌یه‌ك بۆ شێركۆ بێكه‌س ده‌نێرێت. به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی چه‌ند ساڵێكه به شێك له نووسه‌ران‌و توێژه‌ران،نامه نێردراوه‌كانی نێوان ئه‌دیبان، له چوارچێوه‌ی كتێبدا، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ چاپ‌و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی نووسه‌ره‌كانییان. چونكه نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت، كه نامه‌و نامه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان دوو كه‌س، ئه‌گه‌ر نووسه‌ریش بن یاخود نا، ده‌چێته خانه‌ی نهێنی‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تی نێوان هه‌ردوو كه‌سه‌كه خۆیان. چونكه له‌وانه‌یه زۆرجار بابه‌ت‌و كۆمێنت‌و ده‌سته‌واژه‌ی وا له نامه‌كاندا هاتبێت، كه په‌یوه‌ندی ته‌نها به‌وانه‌وه هه‌بێت‌و ڕه‌زامه‌ند نه‌بن بڵاو بكرێنه‌وه. یاخود باس‌و خواسێكی نهێنی تێدا بێت‌وبه‌بڵاوبوونه‌وه‌یان ئاشته‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی تێكبچێت‌وبارودۆخی سیاسی، یاخود خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شێوێت‌و ده‌بێته مایه‌ی لێكترازان‌و دڵگرانی نێوان كه‌سانێك. بۆ یه له‌هه‌موو ساتێك‌دا، بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌ی هه‌ر كه‌سێك، ده‌بێ به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت. ئێستا به هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاو ئیس ئێم ئێسی موبایل و یاخود تاییپ و نووسین به كۆمبیوته‌ر، نامه گۆڕینه‌ه‌ی نێوان نووسه‌ران زۆر به‌كه‌میـی به شێوه‌ی كاغه‌ز‌و نووسینی ده‌ستی ده‌نووسرێت. هه‌رچه‌نده جوانی‌و چێژی خوێنه‌وه‌ی هه‌ر نامه‌یه‌ك، له‌وه‌دایه ده‌ستنووس بێت و به‌شوێن په‌نجه‌و قه‌ڵه‌می نووسه‌ره‌كه‌ی نووسرابێت.وه‌لێ ئێستا به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو ئامێره نوێكانی سه‌رده‌م، نووسینی نامه به ده‌ستنووس، تاڕاده‌یه‌كی زۆر بوونی نه‌ماوه. به‌ڵام به شێكیش له نووسه‌ران، هێشتا چێژ له نووسینی نامه و خوێنه‌وه‌یان به شێوه‌ی ده‌ستی ده‌بینن. بۆیه هه‌ندێكییان،به‌و شێوه‌یه ده‌نووسن‌و نایانه‌وێ به نووسینی كۆمپیوته‌ر بێت. دیار ئه‌مه‌ش بۆ ئاره‌زوو سه‌لیقه‌ی نووسه‌ره‌كان خۆیان ده‌گه ڕێته‌وه.
(تاڤگه‌ی وشه‌و هه‌ڵوێست)
له دووتوێی دووسه‌دوو هه‌شتاو شه‌ش ڵاپه‌ره‌دا،به‌ناوی تاڤگه‌ی وشه‌و هه‌ڵوێست، نووسه‌ر كامه‌ران سوبحان، ژماره‌یه‌ك نامه‌ی شاعیری كۆچكردوودیاری كورد( شێركۆ بێكه‌سی)ی كۆكردوونه‌ته‌وه‌وه له چوارچێوه‌ی كتێبێكدا، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌وه چاپ‌و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.ئه‌م كتێبه كۆكراوه‌ی به شێكی ئه‌ونامانه‌ن كه تیایدا شێركۆ بێكه‌س بۆ نووسه‌ران‌و به شێك له سیاسییه‌كانی ناردووه، یاخود وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه. ڕه‌نگه سه‌ره‌كیترین پرسیار كه له ده‌سپێكی خوێنه‌وه‌ی نامه‌كانی هه‌ر نووسه‌رێك ڕووبه ڕووی خوێنه‌ر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌بێت كه بۆ چی نامه‌ی كه‌سانی تر ده‌خوێنینه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه؟بۆچی نووسینه تایبه‌تی‌و نهێنییه‌كانی نێو نامه‌یه‌ك ده‌بێته جێگه‌ی گرنگی پێدانی خوێنه‌ر؟ له ڕاستیدا، نامه‌ی نێوان نووسه‌ران، زۆر جار له باس‌و خواسی نێوانییان‌و هه‌واڵپرسینی یه‌كتری ده‌بێته پانتایه‌ك بۆگۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا‌و دیالۆگ له نێوان یه‌كتری، له باره‌ی بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی یاخود سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی.
به ده‌ربڕێنێكی تر، ئه‌گه‌ر نامه‌ی نێوان دووكه‌س هه‌ر بۆ ئاگاداربوون له هه‌واڵی یه‌كتری بێت، ئه‌وانامه‌ی نێوان دوونووسه‌ر ڕه‌هه‌ندێكی فراوانتری هه‌یه. له‌و ڕوانگه‌یه شه‌وه ئه‌و نامانه‌ی شێركۆبێكه‌س، به شێكییان بۆ به سه‌ر كردنه‌وه‌ی هاوڕێكانی بووه، به شێكی دیكه‌ش گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕابووه. زمانی ئه‌و نامانه، هێندێك جار زمانی ئاسایی گفتوگۆیه، له هه‌ندێ كاتی دیكه‌شدا، نامه‌كان زمانێكی پڕ له وێنه‌ی هونه‌ری‌و شیعریه‌ت‌و دارشتنی هونه‌ریانه‌ی شێوه په‌خشانێكی ئه‌ده‌بی له خۆ ده‌گرن. دیاره ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و پاشخانه فه‌رهه‌نگی‌و شیعریه‌ی شاعیر ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ومانایه‌ی چونكه خۆی شاعیرێكی دیاربوو، ئیدی ئه‌و زمانه شیعریه زاڵده‌بێت به سه‌ر نووسینی نامه‌كانیش.
هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له خوێنه‌وه‌ی ئه‌و نامانادا، چێژێكی ئه‌ده‌بی وه‌ربگرێت. سه‌ره‌تای هه‌ر نامه‌یه‌كی شاعیر به ده‌سته‌واژه‌ی(به‌هیوای هه‌میشه چاوودڵروونی‌و سه‌رفرازیتانم)ده‌ست پێده‌كات. شاعیر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نامه‌كانی، به‌و سڵاوه‌وه ده‌ست پێكردووه. ئیدی چۆته نێو باس‌و بابه‌ته‌كان‌و له هه‌ندێكییان به كورتی‌و له هه‌ندێكی تریشیان به درێژی ده‌دوێت. به شێك له نامه‌كان، هه‌ر ته‌نها هه‌وڵپرسینه، وه‌لێ به شێكی دیكه‌شیان گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕاو دیالۆگه له نێوان خۆی‌و ئه‌و كه‌سه‌شی كه‌نامه‌كه‌ی بۆناردووه. له‌نامه‌یه‌كدا، بۆ حمه باقی شاعیر، شێركۆ بێكه‌س به درێژی له باره‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی شیعری سیاسی‌و شۆڕشگێڕی ده‌دوێت‌و ئاماژه بۆ ئه‌زموونه‌كانی خۆی ده‌كات‌و شانازی به‌وه ده‌كات، كه بۆته شاعیری پێشمه‌رگه‌كان‌و ده‌یان قه سیده‌و شیعری، بۆ شه‌هیدان‌و تێكۆشه‌ره قاره‌مانه‌كان نووسیوه.شێركۆبێكه‌س له‌نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت:(من شاعیری خاك‌وخه‌ڵكم شاعیری ئه‌و كاره‌ساتانه‌م كه هه‌رگیز ئه‌دۆنیس نه‌یدیوه). ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وه‌ی، كه به‌شێكی زۆر له شیعره‌كانی شاعیر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ن‌و گوزارشت له‌و شوناسه كوردبوونه ده‌كه‌ن، كه‌وه‌ك گوتار‌و پڕۆژه‌یه‌كی شیعری له ئه‌زموونی خۆیدابووه به شوناسێكی شیعری. ئه‌و له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:( كه گولله ده‌نگی زوڵاڵی پێشمه‌رگه بوو من شیعرم كرد به فیشه‌كدانی ئه‌وان).
دیاره ئه‌و كاریگه‌ربوونه‌ی شاعیر به پێشمه‌رگه‌و شۆڕش، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو، كه خۆی ساڵانێك له چیا، له نێو ده‌نگی تۆپ‌و گرمه‌ی فڕۆكه‌و گازی خه‌رده‌ل، له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان ژیاوه. شاعیر له نزیكه‌وه قاره‌مانیتییه‌كان، كاره‌ساته‌كان، شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌و مناڵی بینیوه. تێَكدانی سرووشت‌وژینگه‌ی بینیوه. ئیدی ناكرێت شاعیرێك له نێو ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه بژیت‌و شیعریش بنووسێت، به‌ڵام گوزاشت له‌و هه‌موو كاره‌ساتانه نه‌كات. له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كاندا، ئه‌وانه‌ی دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی شاعیر بۆ مه‌نفا نووسیویه‌تی هه‌میشه هه‌ست به غه‌ریبی ده‌كات‌و تاسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ كوردستان. له نامه‌كاندا، باسی ژیانی پێشكه‌وتووی دنیای خۆر ئاوا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ژیانه بۆ ئه‌و نامۆیه‌و به‌رده‌وام وه‌ك خۆی له نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:( هه‌میشه خه‌ون به بێگه‌رده‌وه ئه‌بینێت). به‌رده‌وام خه‌یاڵی له گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ كوردستان. بێگومان بینیشمان كاتێ هه‌ر ته‌نها چه‌ند مانگێك به سه‌ر ڕاپه ڕین تێپه‌ڕیبوو، شاعیر گه‌ڕایه‌وه كوردستان‌و دوای هه‌ڵبژاردن بووه وه‌زیری ڕۆشنبیری. به‌ڵام له پیشه‌ی وه‌زیریشدا، وه‌ك خۆی له نامه‌یه‌كدا باسی ده‌كات، نه‌یتوانیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشه‌و كێماسی‌و ملمڵانێ حزبییه بێده‌نگ بێت. بۆیه كاتێ هه‌ست ده‌كات كاری وه‌زیری له گه‌ڵ دنیای تایبه‌تی‌و شیعری ئه‌و ناگونجێت، ئیدی ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌نده‌ران.
بێگومان ژیانی هه‌نده‌ران بۆ شاعیر، ژیانێكی جیاواز بوو.شێركۆبێكه‌س كاتێ له شاخه‌كانی سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو‌وه‌وه ده‌چێته هه‌نده‌ران، ئیدی ده‌بێته شاعیرێكی ناسراو، كه چه‌ندین كۆڕی شیعری له وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌دات‌و شیعركانی وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر چه‌ندان زمانی بیانی.تا دواجار خه‌ڵاتی به به‌های تۆخۆڵسكی وه‌رده‌گرێت. نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س له پاڵ ئه‌وه‌ی پرس‌و بابه‌تی ئه‌ده‌بی‌و سیاسی‌یان تێدایه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ جار به زمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تییانه، باسی په‌یوه‌ندی نێوان خۆی‌و هاوڕێكانی ده‌كات. له نامه‌یه‌كدا بۆ جمال شارباژێڕی شاعیر كه هاوڕێی شێڕكۆ بێكه‌س بووه، ده‌ڵێت:-(سه‌روپێ كه‌مان نه‌خوارد، بۆ كوێ ده‌چی هه‌ر ده‌یخۆین).
یاخود له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا،باسی مشك‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مشكه‌كان ده‌كات له ژوورێكدا. شێركۆبێكه‌س له‌ونامانه‌دا هه‌ر ته‌نها وه‌ك شاعیرێك نه‌دواوه، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێكی ساده‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له به شێك له نامه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر وه‌ك له كۆتا به شی كتێبه‌كه‌دا، چه‌ندین نامه‌ی كورت كورتی یه‌ك دێڕی‌و دوو دێڕی ده‌بینین، كه په‌یوه‌ندییان به كاروباره ئاساییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی‌و هاوڕێكانیه‌وه هه‌یه له ده‌زگای سه‌رده‌م‌و شوێنی كاركردنی. له به شێك له نامه‌كاندا، ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، چه‌ندین نووسین‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی لابردوون، به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بڵاوكرنه‌وه‌یان ڕه‌نگه بۆ ئێستاكارێكی باش نه‌بێت. به‌ڵام هه‌مان ده‌سته‌واژه‌و ده‌ربڕینه‌كان كه ئاماده‌كاری كتێبه‌كه لایبردوون، له‌كۆپی بنه‌ڕه‌تی نامه‌كاندا، واته ده‌ستنووس كه له به شی دواوه‌ی كتێبه‌كه‌یه، هه‌رماون‌و لاینه‌بردوون.كه به بۆچوونی من وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌كرا وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی مێژوویی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كان وه‌كو خۆی بڵاوبكاته‌وه.دیاره خوێنه‌وه‌ی نامه‌ش وه‌ك هه‌ر ژانرێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی، چێژ به خوێنه‌ر ده‌به‌حشێت. له كۆتاییدا سه‌رنجم له باره‌ی نامه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه، كه دانه‌ری كتێبه‌كه نامه‌كانی به بێ ڕێز به‌ندی مێژوویی‌و به‌رواری نووسینیان له چاپ داون. واته ڕه‌چاوی مێژووی نووسینی نامه‌كان نه‌كراوه. كه ئه‌گه‌ر به پێی مێژووی نووسین‌و ساڵه‌كانیان نامه‌كان دانرابان، جوانتر‌و گونجاوتر ده‌بوو. بۆ نموونه: نامه هه‌یه له ساڵی 1996 نووسراوه، له پێشه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ساڵی 1990 نووسراوه. به هیوام به‌رگی دووه‌می نامه‌كانیش چاپ‌و بڵاو بكاته‌وه.
* ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره(1009)ڕۆژی 3/8/2017بڵاوكراوه‌ته‌وه…