Skip to Content

پیتێکی سڕ.. عارف کوردە

پیتێکی سڕ.. عارف کوردە

Closed
by كانونی دووه‌م 12, 2023 General, Poems


ڕۆژەکان،
چوون خۆیان تێدەپەڕن
نەپێکەنینەکان،
تەواو ئەبن
نەخەمەکانیش،
کۆتاییان دێ..
باوڵە ڕەشەکەی،
ناو دڵم پێناکرێتەوەو
خەیاڵەکانیشم،
پێنانووسرێتەوە
بەیەکەوە،
ڕوندکەکان ئەهۆنینەوە
ئەمەوێ..
تاهێزم تیایە،
بگرمێنم
ئەوەی لەسینگم،
پەنگی خواردوەتەوە..
بیکەم بەئاوازێکو
بەناو هەستە تاساوەکاندا،
دەنگداتەوە..
لێ.. مەودای نۆتەکان،
زۆر نزیکن،
لەپەنجەکانم..دوورناکەونەوە
چوونکە ژێیەکان
لەنسرم
لەدایک بوون..
سڕبوون..سڕ..
یاخین و
بەدووای شیعرێکدا ئەگەڕێن
وشەکانی،
لەپەنگر بچن و
مۆسیقاکەش،
لەبارینی تەرزە
بەگومانم..
گوێم،
لەو ئۆرکێسترایە بێت.


عارف کوردە

Previous
Next
Kurdish