
دەوڵەت، چەمک و تیۆر… کتێبێکی نوێی نووسەر و رۆشنبیر سمکۆ محەمەد
پێشه‌كی
ده‌وڵه‌ت هه‌م قه‌واره‌ی جوگرافیا و هه‌م شوناس و هه‌م سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و هه‌م مانایه‌كه بۆ بوون، بۆیه مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت به‌درێژایی مێژوو هه‌م له‌رووی مه‌عریفیه‌وه بۆته جێگه‌ی بایه‌خی میتۆدی كۆمه‌ڵناسی سیاسی و له‌زانكۆكانی جیهاندا ده‌خوێنرێ، هه‌م له‌رووی تیۆری سیاسیه‌وه بایه‌خی پێده‌درێت كه هه‌ریه‌ك له تۆماس هۆبز و ژان ژاك رۆسۆ و هیگڵ و ماركس و هتد، به‌زانستیانه شیكاریان بۆ كردووه و ره‌خنه‌شیان لێگرتووه، هه‌م له‌ڕووی جوگرافی و نه‌ته‌وه‌یی و قه‌واره‌ییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، یان ئاینه‌كان یان نه‌ریته جیاوازه‌كان كه له‌رووی مێژووییه‌وه له‌رێگه‌ی هێزو سوپاوه وه‌ده‌ستهاتووه، موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش كراوه كه مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر داوا بكات خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و جوگرافی له‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌مه‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ سایكۆلۆژیه سیاسییه بێت كه بۆماوه‌ی پشتاوپشته، چونكه هه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌یه كه تائێستاش هه‌مان كه‌شوهه‌وای سیاسی پێوه‌دیاره كه به‌ئاسانی بۆ نه‌ته‌وه‌كان به‌ده‌ست نایات، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه تائێستا فره‌ستیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه ببن به‌ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌ریان هه‌بێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ هێزه گه‌وره و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانیش ئاسان نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌ژموونه جوگرافیه بن كه چێژی لێده‌بینن.
ئه‌م كتێبه له‌مانای تێرمه‌كه‌وه بگره تاده‌گاته هه‌موو ستایله‌كانی ده‌وڵه‌تی موناقه‌شه كردووه، به‌ڵام فۆكس خراوه‌ته سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه پێشتر داواكارییه‌كی گشتی بوو، له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ره‌وایه‌تی سیاسی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئه‌م ستایله زیاتر له‌دوای شكستی سۆڤیه‌ت و نه‌مانی دوو جه‌مسه‌ری و نه‌مانی چه‌مكی ناسیونالیزم بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌وه، باشترین سه‌لمێنه‌ریش ئه‌وه‌یه كه ویسته‌كه بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كی و چۆته ده‌ره‌وه‌ی ئامانجی نه‌ته‌وه‌كانی رۆژئاوا، ته‌نها بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه بایه‌خی ماوه كه گرێی سایكۆلۆژیان هه‌یه و نه‌بوونی ئه‌و قه‌واره جوگرافییه به‌كه‌موكورتی سیاسی ده‌زانن، چونكه نه‌مانی مۆدێلی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، جگه له‌وه‌ی هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه دوای ئه‌وه‌ی رۆژئاوا گه‌یشته قۆناغی ده‌وڵه‌تی فره‌یی له مه‌زهه‌ب و ئاین و نه‌ته‌وه و كولتوور، لێره‌وه ئه‌م قه‌واره‌یه به‌خاتری ئه‌وانی دیكه كه له‌په‌نای نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كانن تاكو نه‌بنه په‌راوێز و جارێكی تر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ژێرده‌ست درووست نه‌بێت، ناو و شوناسی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گۆڕا، نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كه داواكاری ده‌وڵه‌تی كوردی گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان، چونكه له‌په‌نا كورد سریانی و كلدانی و توركمان و پاشماوه‌كانی عه‌ره‌ب، كولتووری غه‌یره كوردی له كوردستان هه‌ن، بۆیه ئه‌و پێشنیاره قه‌بوڵ كرا كه ده‌وڵه‌ت به‌ناونیشانێكی دیاریكراوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌مێنێت، به‌ڵام شوناسی نه‌ته‌وه له‌ده‌ست نه‌دات.
به‌هه‌رحاڵ ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا موناقه‌شه‌ی هه‌موو لایه‌نه میتۆدی و سیاسی و مێژووییه‌كانی ئه‌م چه‌مكه‌مان كردووه به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، به‌ڵام ئامانجه‌كه خودی ئه‌و مانا نوێیه‌یه كه له‌دوای هاتنی چه‌مكی جیهانگه‌رایی هاته ئاراوه، بۆیه مانایه‌كی دیكه‌ی موناقه‌شه‌ی نوێ بۆ ده‌وڵه‌ت، له‌فه‌زای ئابوری كراوه‌دا خۆی مانیفێست كردۆته‌وه، ئه‌ویش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌كو جاران ده‌وڵه‌تی گه‌وره كۆمپانیا به‌ڕێوه‌ببات، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ رزگاربوونی ده‌وڵه‌ت له ئه‌ركه قورسه‌كانی، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینی گرێبه‌ستی نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ت كه دیاریكردنی ئه‌رك و ماف بوو له‌نێو ده‌ستووردا، پێچه‌وانه بۆته‌وه بۆ گرێبه‌ستی نێوان هاوڵاتی و كۆمپانیاكان، له‌باشترین حاڵه‌تیشدا هه‌ندێكجار ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان درووست ده‌كرێت، تاكو له‌رێگه‌ی ئه‌و سامانه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌كو كۆنیالیالێكی ناڕاسته‌وخۆ بمێنێته‌وه بۆ زلهێزه‌كان، نمونه‌ش هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی ئه‌مازیغی و سكۆتله‌ند و كوردستان و كه‌ته‌لۆنیا و قرمی ئۆكراینا و هتد. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وڵه‌تۆچكانه‌ی كه له‌نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناویان هاتووه كه له‌رووی جوگرافیاوه، سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی وه‌كو ئێران و توركیا و سعودیه و لیبیا و جه‌زائیر و ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بیین و كه‌یسه‌كانیان بۆ كاتی نادیار داخراون.
ئامانج له‌م كتێبه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌بوو كه كورد به‌گشتی ئه‌م چه‌مكه‌ی وه‌كو ویستی سیاسی و وه‌كو ویستی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر زار بوو، به‌ڵام كه سه‌رینه‌گرت به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بووبێت له‌كاتی خۆیدا، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی وه‌كو كوردن و هه‌میشه ستراتیژی سیاسیان به‌ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام ئیراده‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆیان نیه، چونكه دره‌نگ فریای ئه‌وه كه‌وتن بچنه نێو هاوكێشه‌ی سیاسی و ببن به لۆگۆیه‌ك و له‌رێگه‌ی ئه‌و لۆگۆ سیاسیه‌وه بناسرێن، ئه‌م بۆچوونه‌ش ئه‌گه‌ر نیگه‌تیڤ نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئابوریه‌كه‌ی هێنده سنووردار كراوه، تائه‌و جێگه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌های جارانی نه‌مێنێ، چ له‌ناو مه‌حفه‌لی نێوده‌وڵه‌تی و چ له‌ئاستی نێوخۆ، چونكه به‌گشتی ئه‌و ویسته گشتیه‌ی جاران هه‌بوو بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌رێگه‌ی ئامانجێكی سیاسی و سه‌ركرده‌كانیه‌وه، ئێستا ئه‌و ده‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كزبووه، چونكه سیاسه‌ت به‌هۆی میدیا و سۆسیال میدیاوه، تاراده‌یه‌ك شه‌فاف بووه و بووه‌ته كرده‌یه‌كی ناشیرین و شوناسه جوگرافیاكه‌شی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كه‌وه ناشیرین بووه، چونكه ویستی خه‌ڵك به‌گشتی بۆ خۆشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان زیاتره، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوونی فكری ناسیونالیزمیش كردووه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌وانی تر، به‌وپێیه‌ی كه زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دوای ئه‌وه‌ی شاهیدی ئه‌وه‌بوون سیاسه‌ت راده‌ستی بازاڕ و ئابوری كرا، ئیدی نه‌ته‌وه‌خوازی بووه ئامانجی لاوه‌كی بۆ ده‌وڵه‌ت.
ئێمه لێره‌دا تائه‌و جێگه‌یه‌ی فریای چه‌مكه سیاسیه‌كانی په‌یوه‌ست به تێرمی ده‌وڵه‌ت كه‌وتووین، هه‌روه‌ها ده‌ستكاری هه‌ندێك كۆنتێكست و وشه و بابه‌تی زمانه‌وانی بووینه كه له‌چاپی پێشووی هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی تێدابوو، فریای ئه‌وه‌ش كه‌وتووین هه‌موو لایه‌نه‌كان موناقه‌شه بكه‌ین، چ به‌پێی لایه‌نه فه‌لسه‌فیه‌كه بێت چ لایه‌نه مێژووییه‌كه بێت، چ ئه‌و ستایله نوێیه‌ی كه پێناسه‌یه‌كی نوێی به‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت به‌خشیوه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بتوانێ موناقه‌شه‌یه‌كی فكری به‌رهه‌مبهێنێ و وه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جددی ته‌ماشای بكرێت و كتێبخانه‌ی كوردیش ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
سمكۆ محه‌مه‌د
20/2/2022