
چیرۆك/ شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان- 5- … ره‌سوڵ به‌ختیار
5
هەموو لاڕێ و رێگە لاوەکی و لق و پۆپ و راستە ڕێییەکان، دێنەوە سەر یەکەم بازنەی شەقامە بازنەییەکان، هەرچی بکەی، چەندین رێگە بدۆزیتەوە، هەر دەبێ بۆ چەند ساتێک لابدەیتە چایخانەی چەقی بازنە، چل تا پەنجا ساڵێک پێش ئێستا، واته له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م، ئه‌و كات من منداڵێكى ته‌مه‌ن ده دوانزده ساڵان ده‌بووم، هه‌ستم ده‌كرد باوكم له‌چ ئازارێكدایه، ئه‌و سێزده بۆ چوارده ساڵ له‌نێو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كاندا فیرار بوو، دواتر ته‌مه‌نى گه‌وره بوو و ئه‌وانه‌ى وه‌ك ئه‌و له‌سه‌ربازى بوردران، به‌فه‌رمانێكى سوپا هه‌موو ئه‌و ته‌مه‌نانه له‌سه‌ربازى ده‌بورێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران له‌و په‌ڕى بوو، رۆژانه ده‌یان ته‌رم بۆ نێوه‌ندى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان ده‌گه‌ڕایه‌وه، ته‌مه‌ن دواى ته‌مه‌ن بانگى سه‌ربازى ده‌كران.
ئەوانەی فرت وفێڵیان لەتەسکەرە و نفوس و دەفتەر خدمەی سەربازی کردبوو، ئەوانە فیراری عەسکەری بوون، هەندێکیان بەهەموو شێوەیەک نەیاندەویست عەدەم تەعورزی سەرۆک جاشێک وەربگرن، بۆیە دەمێک لەبەر مشتەرەکە و جاش و جۆشک و مەفرزە خاسەکان خۆیان لەبیر و کەندڕێکی ناو دوا ژووری ماڵەوە دەشاردەوە، ئه‌و شوێنه‌شیان داده‌خست وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌بنه‌ڕه‌تدا وابێ، زۆرجار ئه‌وانه‌ى به‌دواى فیراره‌كاندا ده‌گه‌ڕان، شاره‌زاییان له‌م جۆره خۆ شاردنه‌وه‌یه هه‌بوو، به‌ڵام هیچ كات بۆیان نه‌ده‌ده‌ۆزرایه‌وه.
دوای ئەوەی کەمێک دۆخەکە هێمن دەبۆوە، هەرچۆنێک بێ بۆ هەناسەدان. بەڵام بەترس و لەرزەوە خۆیان دەگەیاندە نزیکترین چایخانەی بازنەی یەکەم، ئینجا هەر بەترس و لەرزەوە دادەنیشتن لەهەر چایخانەیه‌یه‌ك چاو ساغێکی دڵسۆزى ئەو فیرارانە هەبوو، ئەگەر هەر کەسێکی خۆمانەی ناپاک لەوێدا هەبوایە ئاماژەیەکی دەکرد تا لەوێدا دانەنیشن بچن بۆ چایخانەیەکی دیکە، خودی چاوساغەکە بۆی دیاری دەکردن، هەر ئه‌و چاوساغە دڵسۆزە بیزانیایە یەکێک لەئەمنەکان دەیەوێ بێتە چایخانە ئەو لەدوورەوە دەیبینی بەفیرارەکانی رادەگەیاند لەوێ بڕۆن، نەوەک خۆی و ئەوان تووشی بەڵایەک ببن، بەمجۆرە بەشێک لەخەڵکی بازنەی دووەمی شەقامەکان به‌و شێوه‌یه دەژیان، دەبێ ئەوەش بگوترێ، هیچ کام لەوانە ئەو وزە و تاقەتەی نەبوو بڕیار بدات تا روو لەشاخ بکات.
-هەندێکیان چوونە شاخ، بەڵام لەپێناوی ئامانجێک نەبوو تا دژ بەو دار و دەستەی سەردەم ببنەوە.
–تەنیا جانتاکانیان هەڵگرت، دواتر زاندرا ئەوان چوونەتە وڵاتێکی ئەورووپی و لەخۆشترین ژیاندا.
بۆ بەتەمەنەکان لەو سەردەمە زۆر تاریک بوو، جگە لەبەدەستهێنانی بژێوی ژیانى رۆژانە، ترسیان لەوەبوو، نەوەک یەکێک لەپاشەڵ پیسەکانی رژێم ناویان بدا و تاوانی پەیوەندی لەگەڵ مخەربین بەسەریاندا بسەپێنن، زۆرێک لەوانەی بەبێ گوناه کەوتنە بەندینخانەکان ئەشکەنجەیەکی زۆر دران، کاتێکیش لەبەندینخانە دەرچوون، نیوه ئادەمیزادێک بوون، زۆرێک لەوانە تووشی دەیان نەخۆشی ترسناک و کوشندە بوون، بەشێکیان بەئازاری نەخۆشییەکانیان کۆچی دواییان کرد، هەندێکی دیکەش لەناو بەندینخانە پیادانیان لەسەر خۆیان نووسی، لەدواتردا لەسێدارە دران.
ئەگەر پاشەڵ پیسەکانی هاوزمان راپورتیان بنووسیبایە بەوەی گەنجێکی خانەوادەیەک چووبێتە شاخ و دژی رژێم دەجەنگێ، ئەوا دواتر شۆفەڵەکانی رژێم لەبەرچاوی هەموو خەڵکی گەڕەک خانووەکەیان دەڕووخاند، ئەوانەی پاسەوانیان لەشۆفەڵەکە دەکرد، کەسانی چەکداری هاوزمانی بەکرێگیراو بوون، هیچکات باکیان بەوە نەبوو، بەوەی ئەوانە هاوشار و هاوبازنەن، زۆر بێشەرمانە قسەی ناشیرینیان بەخەڵک دەگوت، چاویان لەخەڵک سوور دەکردەوە، ئەوانە شەوانە کوزکێشیان بۆ ئەمنە عەرەبەکان دەکرد و دەبوون بەپاسەوانیان.
جاشەکان شانازیان بەخۆیانەوە دەکرد، کاتێک دژ بەخەڵکی شەقامە بازنەییەکان هەڵسوکەوتیان دەکرد. زۆرجاریش هێزەکانی شاخ دەهاتنە خوارەوە، ئەو بەکرێگیراوانەیان خەڵتانی خوێن دەکرد، ئەمە هەناسەیەک بوو بۆ خەڵکی شەقامە بازنەییەکان، بەڵام جاش و بەکرێگیراوەکان ئەمجارەیان زۆر دڕندانە دەکەوتنە وێزەی خەڵک، بەرۆژی نیوەڕۆ جەند گەنجێکیان گولەباران دەکرد. هەموو ئەوانەی ئەو تاوانەیان ئەنجام دەدا وا خۆیان نیشان دەدا ئەوان لەسەر هەقن و دەیانەوێ سەروەری رژێمەکەیان بپارێن، بۆیە هەردەم لەلایەن سەرۆکەکانیانەوە دەستخۆشیان ئاراستە دەکرا، ئەوانیش پف دەبوون، هەنگاویان دەنا تا روو لەشاخ بکەن، هەرچی پەیوەستە بەشاخ و چیاکان بیانهێننە خوارەوە و لەپێش چاوی خەڵک ریسوایان بکەن، کەچی ئەمە پێچەوانە دەبووە تەنیا کەلاکیان دەهێندرایەوە، ئه‌مجاره‌یان بەجۆرێک چاویان سوور دەبوو، بەڕەشبگیرانه لەسەر شۆستەی شەقامە بازنەییەکان خەڵکیان دەستگیر دەکرد و تاوانی پەیوەندییان لەگەڵ شاخ دەخستە پاڵیان، بۆ دووبارە چەند خانەوادەیەکی دیکە ماڵ‌وێران دەبوون، هەر یەکەو بەرەو لایەک ئاوارە دەبوون.
تەنیا بەکرێگیراوەکان زوڵم و ستەمیان نەدەکرد، بەڵکو دەستە دەستەکانی شاخیش هەندێکجار بەئەنقەست زوڵمیان لەکەسانێک دەکرد، کەهیچ پەیوەندییەکیان بەبەکرێگیراوەکان نەبوو، ئەشکەنجەیان دەدان، هەر بۆ ئەوەی بۆ خەڵک بیسەلمێنن ئەوانیش دەتوانن لەنێو شەقامە بازنەییەکان هێزێکن.
ماڵوێرانى له‌و كاته‌وه ده‌ستى پێكرد، كه هه‌ردوو لا به‌گوڕوتینێكه‌وه به‌ره‌نگارى یه‌كتر بوونه‌وه، رژێمیش بزه‌ى خه‌نده‌ى ده‌هات، چونكه هه‌رچۆنێك بێ ئه‌وا خه‌ڵكى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان ده‌كوژرێن، رژێم باكى نه‌بوو تا چه‌ند ئه‌و شه‌ڕ و ماڵوێرانییه درێژه ده‌كێشێ، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رچى ئه‌و له‌و بنه‌چه‌یه هه‌ن ده‌بێ ئاواره و بێده‌ره‌تان بژین، هه‌ردوو لاش بیریان چووبۆوه ئه‌وان كاره‌سات ده‌هێننه‌ئارا، بێ باكانه له‌هه‌موو شوێنێك ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر ده‌كرد، زۆرجارانیش خه‌ڵكى بێ گوناه ده‌كوژران، ئه‌م كێشمه كێشمه به‌رده‌وام بوو، له‌لایه‌كى دیكه‌وه پیاوانى رژێم راودووى خه‌ڵكیان ده‌نا تا ببن به‌سووپاى میللى و دواى سووكه راهێنانێك ده‌نێردرانه جه‌نگێكى ماڵوێرانى نێوان هه‌ردوو هێزى گه‌وره‌ى عێراق و ئێران، ته‌رمى به‌شێك له‌وانیش ده‌گه‌ڕایه‌وه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیرده‌كران تا ببن به‌ئه‌ندامى سووپاى میللى ته‌مه‌نیان گه‌وره بوو، به‌شێكیان به‌ساڵاچوو بوون، ئه‌وان سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى چه‌ندین نه‌خۆشییان هه‌بوو، رۆژانه‌ش له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌رگریان له‌گیانى خۆیان ده‌كرد، ده‌یانزانى تووشى چ به‌ڵایه‌ك بوونه‌ته‌وه و رزگاربوونیان مه‌حاڵه ئه‌گه‌ریش رابكه‌ن، ئه‌وا ماڵ و منداڵیان ده‌نێردرێنه زیندان، ئه‌گه‌ریش ده‌ستگیر بكرابوونایه ئه‌وا له‌به‌رده‌م هاوڕێیه‌كانى ناپاكیان له‌نێوچاوانیان ده‌نه‌خشاند و ده‌كوژران.
له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆ هاووڵاتییانى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان سه‌رده‌مێكى تاریك بوو، ئه‌وانه‌ى له‌دووره‌وه هاتبوون بۆ ناو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان به‌شێكیان له‌گه‌ڵ رژێم ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردبوو، ئه‌منه عه‌ره‌به‌كانیش كاتێك ده‌گوازرانه‌وه نێو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان ئه‌وا خانه‌واده‌كه‌یان ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، چونكه ده‌یانزانى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به‌ده‌ستگیركردنى چه‌ند لاوێكى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان، تۆمه‌تێك ده‌خرایه پاڵیان دواتر دواى پاره‌یه‌كى زۆریان ده‌كرد، تا هه‌ر نه‌بێ كه‌سوكاره‌كه‌ى سه‌ردانى بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئازادكردنیان داواى پاره‌یه‌كى قه‌به‌یان لێده‌كردن، به دووسێ كارى وا ئه‌و ئه‌منه عه‌ره‌بانه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بوون، دیاره هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش به‌هۆى ئه‌و كه‌سه پاشه‌ڵ پیسه هاوزمانه‌كان بوو، چونكه ئه‌وان ده‌یانویست به‌وردى راپۆرتیان بۆ بنووسن و هیچ بوارێك نه‌مێنێته‌وه تا له‌به‌رده‌م یاسا رزگاریان بێ، ئینجا چ یاسایه‌ك یاسایه‌ك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌پێى قسه‌ى خۆیان بۆ مانه‌وه‌ى سه‌روه‌رى نیشتمان و ده‌سته‌كانیانه.
سه‌رۆك جاشه‌كان یان به‌ناوێكى دیكه موسته‌شاره‌كانى فورسان كێبڕكێیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركاره عه‌ره‌به‌كانیان رازى بكه‌ن، ئه‌وا جلێكى پۆشته و سمێڵ بابڕه‌كانیان هه‌رده‌م ده‌ستیان له‌سه‌ر سینگ بوو بۆیان، هه‌رده‌م له‌چاوانیان ده‌خوێندرایه‌وه ئه‌وان ده‌ستیان به‌خوێنى هاووڵاتییانى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان سووره، له‌ناو خه‌ڵكیش خۆیان به‌پیاوچاك نیشان ده‌دا، تا هاوكارى ئه‌م و ئه‌و بكه‌ن و رۆڵه‌كانیان بپارێزن له‌هه‌موو ناخۆشییه‌ك و دواتر بێنه رێزیان، له‌م رووه‌وه زۆر كه‌س له‌ترس و برسییه‌تیدا چوون بۆ ریزى ئه‌و سمێڵ بابڕانه، به‌ڵام زۆرى نه‌ده‌برد له‌یه‌كێك له‌شه‌ڕه‌كاندا ئه‌وانه‌ى له‌نوێوه چووبوونه ریزى به‌كرێگیراوه‌كان، ده‌كوژران.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین، زۆرێك له‌وانه‌ى خۆیان به‌هاوزمانى ئێمه نه‌ده‌زانى، یان به‌شێكى كه‌م له‌هاوزمانه‌كانمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان په‌یوه‌ندییان ده‌به‌ست، ئه‌م په‌یوه‌ندییه گه‌یشتبووه ئاستى ژن و ژنخوازى، زۆر به‌شانازییه‌وه باسیان له‌وه ده‌كرد، كه زاواكه‌یان عه‌ره‌به و له‌هه‌موو شوێنێك ده‌ستى ده‌ڕوا.
له‌و سه‌رده‌مه تاریكه كار له‌شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان به‌ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، بۆیه به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكه پیشه‌وه‌ره‌كه ده‌چوونه شاره عه‌ره‌بییه‌كان و له‌بازنه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و شارانه نیشته‌جێ ده‌بوون، له‌وێدا ده‌ستیان به‌كار ده‌كرد، زۆر به‌كه‌مى ده‌گه‌ڕانه‌وه نێو بازنه كانى خۆیان ترسیان له‌هه‌موو شتێك بوو، نه‌وه‌ك قین له‌دڵێك تۆمه‌تێكى بۆ رێكخا، كاتێك له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان چاوى پێبكه‌وێ، كێشه‌كان له‌نێو ئه‌و شه‌قامانه رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بوو، كه‌س به‌هاناى كه‌سه‌وه نه‌ده‌هات، یان ترسى له‌وه بوو هاوكارى هاوڕێیه‌كى بكات، نه‌وه‌ك تۆمه‌تێك بخه‌نه پاڵ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌شێك له‌وانه‌ى بۆ گه‌شتیارى ده‌هاتنه شه‌قامه بازنه‌یییه‌كان، كاتێك سه‌یرى چاوانیانت ده‌كرد، هه‌ستده‌كرد ئه‌وانیش له‌زوڵمێك هه‌ڵاتوون، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ به‌و گه‌شته‌یان خۆیان له‌بیر بكه‌ن، هه‌موو شتێكى ناله‌باریان ده‌كرد، سه‌رنجى ئه‌ولاو ئه‌وڵایان بۆ خۆیان راده‌كێشا، خۆیان به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانى كاتێك متمانه‌یان به‌یه‌كێك بوایه دڵ و ده‌روونى خۆیان ده‌كرده‌وه، كه‌سانى نێو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كانیش ته‌نیا گوێیان راده‌گرت، نه‌وه‌ك ئه‌مه فێڵێك بێ تا دڵ و دروونى خۆیان بكه‌نه‌وه، بۆیه ته‌نیا گوێیان ده‌گرت، زۆرجار چایخانه‌كان ته‌نیا كه‌سانى گه‌شتیارى تیادا بوو، به‌زمانێك قسه‌یان ده‌كرد، بێزارى پێوه دیار بوو، به‌ڵام ئه‌وانیش نه‌یانده‌توانى به‌ته‌واوى هه‌رچى له‌ده‌ڵیاندایه بیدركێنن.
ته‌نیا ده‌یانگوت شه‌قامه بازنه‌ییه‌كانتان به‌شێوه‌یه‌ك رازاوه‌یه دڵ و ده‌روونى هه‌مووان ده‌كاته‌وه، ئه‌مه به‌هه‌شتێكه ئێوه تیایدان، ئێوه ته‌نیا كه‌مێك كه‌له ره‌قن ده‌نا ده‌تانتوانى خۆشترین ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن و ته‌لاره‌كانتان وه‌ك خۆتان به‌رز بێ.
گه‌ڕه‌كه دووره‌كانى دوا بازنه، زۆربه‌یان كریستیانى بوون له‌رووى هه‌وادارییه‌وه زۆربه‌یان سه‌ر به بازنه‌ى رژێم بوون، ئه‌وانیش ترسێكى گه‌وره‌یان له‌رژێم بوو، كه‌چى به‌هۆى دامه‌زرێنه‌رى ده‌سته‌ى رژێم خۆیان كردبووه به‌شێك له‌رژێم، ئه‌وان له‌ترسى كه‌سانى خراپ و ده‌مارگیر خۆیان به‌ژێمه‌وه هه‌ڵواسیبوو، نه‌وه‌ك له‌م ژماره‌یه كه‌متر ببن و بۆ جارێكى دیكه، ئه‌و به‌شه‌ى ماوه روو له‌هه‌نده‌ران بكه‌ن، زۆر به‌كه‌مى پێوه‌یان دیار بوو زوڵم له‌خه‌ڵك بكه‌ن، به‌شێكیان پێیان شوره‌یى بوو ئازارى كه‌سانى نێو هاو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كانیان بده‌ن، هه‌رده‌م ده‌یانگوت “دونیا شه‌و و رۆژێك نییه”، ئێمه سه‌رده‌مانێك ئیمپراتۆریه‌تمان له‌سه‌ر ئه‌و خاكه هه‌بوو، به‌ڵام ده‌بینى ئێستا ئێمه ته‌نیا كه‌مینه‌یه‌كین، بۆیه زوڵم و زۆرى ته‌نیا تاوانێكه و له‌ئه‌ستووریدا ده‌پسێ، كه‌چى به‌شێك له‌وانه له بارگاى رژێمه‌كه‌یان له‌نێو شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان په‌رت و بڵاو بوون تا خۆیان له‌هه‌موو په‌رته‌وازه‌یه‌ك و دووباره شكانه‌وه ببن، چه‌ند تاكێكى ئه‌و گه‌ڕه‌كه دووره كریستانیانه بوو بوون به‌به‌شێك له‌شاخ و خۆیان له شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان جیا نه‌ده‌كرده‌وه، مێژوو شایه‌ده هه‌ندێكیان گیانیان به‌ختكرد بۆ ئامانجێك، كه باوه‌ڕیان پێى هه‌بوو، خه‌ڵكى گه‌ره‌كه دووره‌كانیش، كه له‌دوا بازنه‌دا بوون، ترس و دڵه‌ڕاوكێ گیانى ئه‌وانیشى داگیر كردبوو.
سه‌ره‌ڕایى هه‌موو ئه‌و ناخۆشى و ئه‌شكه‌نجه و ئازاره ژیان به‌رده‌وام بوو، هه‌ندێكجار شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان له‌كه‌لاوه ده‌چوو، هه‌ندێكجاریش گه‌شاوه ده‌بوو، به‌ڵام هه‌رده‌م ترس له‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا زاڵ بوو، زاڵبوونێك هه‌موو شتێكت لێ بوو بووه سیخوڕ، ترست له‌وه بوو له‌نێوان ده‌رزه‌كانى ماڵه‌كه‌تدا قسه و وته‌كانت بپه‌ڕێته‌وه و تۆمه‌تێكت بۆ هه‌ڵبه‌ستن، هیچ دایك و باوكێك قسه‌ى ته‌واوى ده‌روونى بۆ منداڵ و نه‌وه‌كانى نه‌ده‌دركاند، نه‌وه‌ك له‌كۆڵان بیگڕێته‌وه و خۆى قوڕ به‌سه‌ر خۆیدا بكات.
ئیتر به‌و شێوه‌یه چیرۆكى شه‌قامه بازنه‌ییه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو، هیچ ئاسۆیه‌ك نه‌ده‌بینرا، خه‌ڵكه‌كه راهاتبوو تا خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنن.
کێشەی سەرەکی خەڵکی ئەو بازنانە خودی خۆیان بوون، واتە ترسیان لەهەموو شتێک بوو، زۆر جار لەناکاوێکدا بەهەواڵێک دڵیان دادەخورپا، یان ئەوەتا یەکێک لەسەربازەکانی ئەو بازنەیە لەبەرەکانی جەنگ تەرمەکەیان بەئۆتۆمبیلێکی تەکسی یان سووپا دەهێنایەوە، هەروا شەوانە شاخ دادەبەزییە نێو شار، ئەمە مایەی دڵ خۆشی شەقامە بازنەییەکان بوو، بەڵام کاتێک رۆژ دەبووە، هیچ ترووسکەیەکی رووناکی نەدەبیندرا، هەرچی جاش و ئەمن و مەفرزە خاسەکان هەبوون ناو شاریان دەتەنی بە ئاماژەی سیخوڕەکانیان، شۆفەڵەکان خانوویەکیان دەڕووخاند، بەو بیانووەی لەشەودا پێشوازییان لەشاخ و چیاییەکان کردووە، دیمەنێک بوو تا ئەو پەڕی جەرگبڕ بوو.
ره‌سوڵ به‌ختیار