 
	چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كی خۆشه‌ویستی له‌به‌ر حه‌وت ده‌روازه‌كه‌ی دونیا
Closed							
	
						
						
					عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
- 1 –
له بازنه‌ی ڕوناهییه‌وه به‌ره‌و مێرگان هه‌ڵدێم
له خانه‌ی هه‌ساره‌كانی دییه‌وه
بۆ ( لووڤه‌ر ) داده‌به‌زم
ته‌لیسمی شێردراوه‌ی ناو تابلۆكان
به باڵداری كوێردا ده‌به‌م ، عاشقاتیی ده‌كا
له تاریكاییدا
به وشه و به ئاگری شینی كوژاوه‌ی زه‌رده‌په‌ڕه‌وه
به سیمای ( پیكاسۆ)
له‌و دیو ڕووی ڕۆژگاره ونبووه‌كان و دارستانان
ده‌یدره‌وشێنێته‌وه ..
به فڵچه به‌ركه‌وتنێكی
سه‌ر پێستی جه‌سته‌ی ژن و گوڵ و ئاسمان
به هاواری گاڵته‌بازی ڕه‌شپێست
كه ده‌بینێ ماسكه‌كه‌ی
له ( لوار) دا نقوم ده‌بێ ..
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه –
سه‌ریشم ژاوه‌ژاوی شاری بارانێ و
جاڵجاڵۆكه‌ی ئاگری تێدایه
ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌م داده‌خه‌م ، خۆم به گاز ده‌كوژم .
- 2 –
 خۆشه‌ویستم !
 هه‌موو زیندانه‌كانی دونیای كۆنم ناسین
 به‌ڵام ئێستا خه‌ریكم زیندانه‌كانی دونیای نوێ و
 زۆرداریی و ڕیسوا كردنی  ڕۆژگاری نوێ و
 مردن له ژێرزه‌مینه‌كانی شار و
 ژووری ئوتێله نه‌فره‌ت لێكراوه‌كان بدۆزمه‌وه ..
 زانیم : زۆردار
 چۆن پێستیان له وه‌ختی شكستدا گۆڕی و
 ده‌مامكی تازه‌یان پۆشی و
 گۆرانییه كۆنه‌كه‌یان گوته‌وه ..
 خۆشه‌ویستم !
 هه‌موو زۆرداره‌كانی دونیای كۆنم بینین
 چۆن ده‌نوون و ده‌خۆن
 چۆن پێده‌كه‌نن و دڵداریێ ده‌كه‌ن
 چۆن ده‌مرن و دویماهیان پێ دێ
 لێ نووكه
 زۆردارانی دونیای نوێ ده‌دۆزمه‌وه
 له ڕۆژگاری لافاو و شۆڕشی مرۆڤ
 ماسكی كارا‌كته‌ره‌كان گۆڕاوه
 دونیا كه‌وتووه‌ته ژێر چڕنۆكی وانه‌داده‌ری به‌ر سێبه‌ر و
 له ژێر ڕه‌حمه‌تی گاڵته‌بازان :
 فرۆشیاری داروپه‌ردوو
 پێش ئه‌وه‌ی یه‌كترمان خۆش بوێ
 كوشتمانیان خۆشه‌ویستم !
 شانۆكه‌شیان به خوێن سواخ دا .
- 3 –
 دز له پاریس هێرشیان بۆ هێنام
 ده‌فته‌ره‌كانیان لێ سه‌ندم
 شه‌شپاڵوی نوور و قیڕیان له خوێن سوور كرد و
 به مردوویی جێیان هێشتم
 به‌ڵام من پێش به‌یانیدان هه‌ستامه‌وه  خۆشه‌ویستم
 گوڵه مێلاقه‌ی كێڵگان و ئێش و ئازاری پیت و
 ئاگری ئه‌م چه‌رخه‌م
 بۆ نیشتمانی وه‌ك گۆڕ كراوه‌م هه‌ڵگرتووه .
 -4-
 ( ئاركادیا ) دوای ( نیشاپور)
 جادووگه‌ره‌كه به ده‌رزیله‌یه‌ك
 به نه‌خشه‌ی جیهانییه‌وه كرد
 به شووره‌یه‌ك ده‌وره‌ی دا ،
 برین ده‌كاته‌وه و
 خوێن به‌سه‌ر كتێبه‌كانی جادوو و
 به‌سه‌ر جه‌سته‌ی عاشق و مه‌عشوقدا دێته خوارێ ..
 ده‌رزیله‌ی ڕ‌اكێشا و له‌گه‌ڵی جووت بوو
 فانۆسی كوژانده‌وه
 كێ له ده‌رگا ده‌دا ؟
 ئاگرپه‌رست به ژێر سێبه‌ری په‌لكه دار خورما
 گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان
 ده‌گرین و با یش ده‌گری
 (ئاركادیا ) پاش ( نیشاپور)
 شه‌و چه‌ند بێ مه‌فه‌ره و
 نوور چه‌ند ده‌ست قوچاو
 له‌م ماڵ و شه‌قامه لاڵانه‌دا
 كه خۆشه‌ویستی و ژیان و مه‌رگی
 له‌به‌ر ده‌روازه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه ..
 (5)
 نووسراوی لاگیریم
 پێشكێش به په‌یامبه‌ری خوداوه‌ند و
 نوێنه‌ری گه‌ل كرد
 تا خۆری خوا
 به‌سه‌ر سبه‌ینێی تارمایی و ترسنشین دا هه‌ڵبێ
 كه‌چی حه‌واڵه‌ی زیندان و پۆلیس و
 ژووری ئه‌شكه‌نجه‌دان و
 دوورخستنه‌وه‌و ونبوونی كردم ..
 سككه‌ی خراپ
 له شاره‌كانی سه‌رده‌می نوێ‌دا
 سككه‌ی نوێی باشی وه‌لا ناوه
 كوێری ( ڕۆما )یش نه‌جیبزاده و
 شۆڕشگێڕ و عاشقه‌كانی ده‌ركردن
 پێڵاوی كون كون و كه‌لاوه‌ی كه‌چه‌ڵ و
 كه‌ڕه‌نایان دانان ..
- 6 –
 خۆشه‌ویستی له كوێوه دێ خۆشه‌ویستم !
 كه مه‌حكووم بین به عیدام
 كه ئێمه له سێرك و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان بین
 زمان سۆزانی و مێژوو و وه‌هم و
 نه‌زۆكی و وێرانه
 كه دوو هه‌زار ساڵه گه‌مارۆ دراوین و
 هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له بازنه‌ی سفران ده‌ربچین .
 -7-
 شه‌وانه ئه‌م ئاگره له چیای ( قه‌فقاس ) هه‌ڵده‌گرم
 به‌ناو كه‌ڕه‌نایان ده‌قیژێنم و
 بۆره شۆڕشگێریش
 له نیشتمانی نوقمی نائومێدی
 له ئۆقیانووسه‌وه بۆ كه‌نداو
 نووستن و نوێژ
 خۆشحاڵترن له‌و وڵساتانه و
 ئه‌و سرووشته بێده‌نگه لاڵه
 له نه‌دارانی شاره نه‌خۆشه‌كان و
 له هه‌رچی و په‌رچییه مردووه‌كانی گوندان
 به‌ڵام من له‌گه‌ڵ توڵعی به‌یانیدا
 به‌سه‌ر شووره‌كانه‌وه له خاچ ده‌درێم . 
- له (عبدالوهاب البیاتی – الاعمال الشعریة – الجز‌ء الثانى) بڵاوكردنه‌وه‌ی
 ( المؤسسة العربية للدراسات والنشر) بێرووت , لوبنان 1995 ل 250 ،
 كراوه به كوردی .

 
			 
			 
			