دەسەڵاتدارانی هەولێر بەرپرسیارن لە ژیان و سەلامەتی گیانی عه‌لی مه‌حمود
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢٥ ی نیسانی ٢٠٢٣، هێزێكی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتا‌وه‌ته‌سه‌ر ماڵی عه‌لی مه‌حمود (ناسراو به عه‌لی سیاسی) و ڕفاندوویانه. دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایەن ئازادیخوازانەوە، وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر پاساوی بۆ رفاندنەکەی بەوە کردوە کە گوایه عه‌لی مه‌حمود داڵده‌ی كه‌سێكی داوه كه له‌لایه‌ن یاساوه داواكراوه، ئه‌وانیش به‌و ’’تاوانه‘‘ ناوبراویان ده‌ستگیركردووه!
ڕفاندنی عه‌لی مه‌حمود كه خۆی هه‌ڵسوڕاوێكی سیاسی ئازادیخواز و بواری جینۆسایدی ئه‌نفاله و چه‌ندینجار له‌دژی ده‌سه‌ڵات قسه‌ی كردووه و له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداریكردووه، هیچ پاساوێكی نییه جگه له کردەوەیەکی سەرکوتگەرانەی دەسەڵاتدارانی هەولێر و پێشێلكردنی ئاشکرای ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسی. به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا ناوبراو له یادی ئه‌نفاله‌كاندا و له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ئاشكرا باسی له‌وه‌كرد كه‌سانێك كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكدا ئێستا له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتدارن.
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی و حکومەتەکەی به‌كرده‌وه ئینسانڕفاندنه و بەڵگەیەکی ڕۆشنە لە سەرکوتگەری و هێرشبردن بۆسه‌ر ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی. بێگومان کردەوەیەکی ئاواش ئامانج لێی سه‌پاندنی سه‌ركوتگه‌ری و فه‌زای ترس و به‌رگرتنە به هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك دژ به ده‌سه‌ڵات.
ئه‌گه‌ر به‌وته‌ی ئاسایش عه‌لی مه‌حمود له‌لایه‌ن یاساوه داواكراوه، ئه‌وا ڕێگای ئوسوڵی ئه‌وه بوو كه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی ناوبراو بانگبكرێته به‌رده‌م دادگا و پۆلیس. به‌ڵام ئه‌م ئینسانڕفاندنەی دەزگای ئاسایشی پارتی، جگە لە کارتۆنیبونی”حوکمی یاسا”، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە دەسەڵات لە هەولێر تەحەمولی بچوکترین دەنگی بەرهەق و ناڕازی ناکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا كه ئه‌م كرده‌وه سه‌ركوتگه‌رانه‌یه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی پارتی به‌توندی ڕیسوا و شەرمەزار ده‌كات، هاوکات سه‌لامه‌تی گیانی عه‌لی مه‌حمود ئه‌خاتە ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی هەولێرەوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی خەڵکی ناڕازی و ئازادیخوازی کوردستان دەکات کە دەنگی ناڕەزایەتی لەدژی ئەم کردەوەیە و بۆ ئازادکردنی عەلی مەحمود هەڵبڕن و ڕێگانەدەن ئەم سەرکوتگەریەی دەسەڵاتدارانی هەولێر بەئاسانی بچێتەسەر.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٥ ی نیسانی ٢٠٢٣