ئایا نیل ئارمسترونگ تاکە کەسە چۆتە سەرمانگ ؟!.. هەرێم عمر کاکل
Closed
رەنگە بە هۆی جەنجاڵی خۆمانەوە بێت یاخود هەندی جار بە هۆی کەمتەرخەمی بێت بۆ ئەوەی نەمانەوێت شارەزابین و شارەزایمان هەبیت کە زۆریک لە ئێمە لەم کۆمەلگایەی کوردیە پێمان وابێت کە تاکە کەس تا ئێستاکە چوبێتە سەرمانگ کەشتیوانی ئەمریکی ( نیل ئارمسترۆنگ) بێت و تەواو . بەڵام ئایا هەوڵتداوە ئەوە بزانیت کە دوانزە کەشتیوانی بۆشاییگەری بە 6 کەشتی بۆشاییگەری بۆ مانگ چوون و چوونەتە سەر رووی مانگ . لێرەوە ئەم زانیاریە راستەقینەیە و بەڵام ئێمە ئاشنا نەبووین و شارەزایمان نەبووە لەسەری . لە سالانی 1969 تا ساڵی 1972 زنجیرە گەشتی ( ئەبۆلۆ ) لەلایەن دەزگای ناسا ی ئەمریکیەکانەوە بەرەو مانگ هەڵدرا بۆ ئەوەی بتوانرێت مرۆف بگات بەسەر رووی مانگ بەم شێوەی خوارەوە :
- ئەبۆلۆ 11 لە16یۆلیو 1969 / دوو کەشتیوان لەسەر رووی خاکی مانگ دابەزین . نیل ئارمسترۆنگ و باز ئاڵدرین .
- ئەبۆلۆ 12 لە14 نوفمبر 1969 / هەردوو کەشتیوانی بۆشاییگەری بیتی کۆنراد و ئالان بین لەسەر مانگ دابەزین .
- ئەبۆلۆ 14 لە11 ئەپریل 1971 / کەشتیوانان ئالان شیبارد و ئیدجار میتشیل .
- ئەبۆلۆ 15 لە31 ینایر 1971 / کەشتیوانانی بۆشاییگەری دافید سکوت و جیمیس ئاروین .
- ئەبۆلۆ 16 لە26 یولیو 1972 / هەردوو کەشتیوان جون یانج و تشارلز دوک بوون .
- ئەبۆلۆ 17 لە16 ئەبریل 1972 / کەشتیوانان یوجین سیرنان و هاریسۆن شمیت .
هەرچی کەشتی ئەبۆلۆ 13 یە لە7 دیسمبری 1970 هەڵدرا بۆ مانگ و هەرسی کەشتیوانی بۆشاییگەری ( جیم لوفل و فرید هایس و جاک سویجارت ) دووری 250 هەزار کم لە رووی زەوی بەهۆی تەقینەوەی کۆگای ئۆکسجینی کەشتیەکە نەتوانرا کارەکە بەسەرکەوتووی بۆ رووی مانگ ئەنجام بدەن و ناجار بەدەوری مانگ سورانەوە و گەرانەوە بۆ هەسارەی زەوی .
ڕەنگە لیرەوە ئاشنایەتیمان پەیدا کردبێت لەسەر چونی مرۆف بۆ سەر مانگ . بەڵام لەوە کارەساتبار تر ئەوەیە دوای ئەو هەموو کەشتە بۆشاییگەریانە و چونە سەر مانگ و ماندوو بوونی مرۆف بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئەرکە مرۆفایەتیەی زانیاریە ، کەچی زۆر بەداخەوە تا ئێستا ( مرۆفانێک هەن بڕوایان بە چوونە سەر مانگ نیە و بە سیناریۆی دەزانن ) ئیتر لێرەوە عەقلی مرۆفەکان دادەخرێت و فراوان بوونیان نیە بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان لە پێشکەوتنی زانست لەسەر ئەم هەسارەیە !!!!!؟
هەرێم عمر کاکل