
بووه‌سته مرۆڤ.. فەرهاد کەریم
هه‌ندی جار ده‌مه‌وێ راکه‌م هه‌ندێ جاریش رێکه‌م، له‌وه ده‌ترسم به رۆیشتن نه‌گه‌م، به غاردانیش خۆم له بیرکه‌م، بۆیه هه‌میشه حه‌زم له ڕامانه، سه‌یری راکردن و رۆیین که‌م، له مێژه ده‌مه‌وێ شتێک بڵێم نه‌مگوتبێ، گوێ رادێرم گوێم له بانگی ئازادی بێ و گوێم لێنه‌بووه‌و گوێم لێنا‌بێ، مرۆڤ له مێژه له گۆتن بۆته‌وه‌و هیچ ناڵێ، گوێی له هه‌نگاوه‌کانی خۆی نیه، نه راده‌کاو نه ده‌ڕوا، له جه‌نگه‌ڵێکی خامۆشدا خه‌وتووه‌و ئازاره‌کانی خۆی ده‌خوا،
ئاڵووده بووه به خه‌وتن، ده‌ڕواو راده‌کا، رۆیین و راکردنت بێ کۆتایه له‌و جه‌نگه‌ڵه خه‌وتوودا، مرۆڤ له خه‌وتندا ته‌نها ته‌م و خه‌ون و ته‌رمه، له ناو خه‌ون و ته‌رم و ته‌می تۆ دام، تارمایه‌کم خۆم نابینم و نابینرێم،
ته‌م بتبینێ و نه‌تبینێ با،
ته‌رم و خه‌ونیش چرایه‌که بۆ کۆره،
ژوورێکم گه‌ره‌که له تارمایی، ته‌م دایپۆشیبێ و له بینین به دوور، هه‌نگاوه‌کانت رێی پێنه‌که‌وێ، وه‌ک ئه‌مڕۆ ون، خۆشنییه له ناو خه‌می خۆم و خه‌وتنی تۆدا ئاره‌زووکه‌م تارمایی بم، بخه‌وم و خه‌ون و ته‌رم و ته‌مبم،
له‌و جه‌نگه‌ڵه خه‌وتووه‌دا گوێم له ده‌نگی خۆم نیه، مردنێکی سارده مرۆڤ، مردووی ئێره رۆین و راکردنت جوان نیه، ده‌خۆیی و ده‌ڕی، ئاگات له ژیان نیه و ناخت گۆڕه و خۆت ناشتووه،
بیری پێش مردنی مرۆڤ ده‌که‌م
جاران مرۆڤ جوان بوو
بیری جوانی خۆم ده‌که‌م
خه‌فه‌ت له ئه‌مڕۆی تۆ ده‌خۆم
خۆمم لێ ونبووه
تارمایی و ته‌میت له داهاتووش نابینرێم،
ئازارت گه‌وره‌تره له‌و جه‌نگه‌ڵه سارده
ساردتریت له مردن
پێش مردن ژیان هه‌بوو
بیری ژیان ده‌که‌م
پێش ژیان مردن نه‌بوو
زووتر گوێم له مردن نه‌بوو
بیری ژیان ده‌که‌م
زووتر مرۆڤ خه‌ونی بچووک نه‌بوو
سارد نه‌بوو خه‌ونی
بیری خه‌ونی جوانی ده‌که‌م
باوه‌شی گه‌رمی
بیری خاوێنی مرۆڤ ده‌که‌م
جاران مرۆڤ پیس نه‌بوو
ته‌رم و ته‌م و گۆڕ نه‌بوو
پێش مردن ژیان هه‌بوو
بیری ژیان ده‌که‌م
بووه‌سته مرۆڤ دابه‌زین هه‌یه