من و ده‌ریا وعه‌باس جه‌میل جێماو.. ستار ئەحمەد
شیعر بارانه ئاسمانی ده‌روون و سروشت جوانده‌كا،خه‌ونه له‌رۆخی ده‌ریاكاندا له ئاریشه‌ی رۆژگار ورد ده‌بێته‌وه,مه‌له‌وانێكه له‌ناخی ئاو‌و هه‌مووگومان و راستییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه,شیعر تارماییه‌كان له‌توێی وێنه‌و مه‌به‌ستا شیده‌كاته‌وه ،هه‌ناسه‌یه دڵ له‌په‌ستی زاخده‌دا،چاوه ..نیگاكان ده‌ژمێرێ.له‌مه‌مله‌كه‌تی هه‌نسكا له ڤیان ده‌گه‌ڕێ (من و ده‌ریا)كتێبێكی شاعیر عه‌باس جێماوه،له‌لایه‌ن یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد/لقی كه‌ركوكه‌وه به‌چاپ گه‌یشتووه.
كۆمه‌ڵه شیعرێكی تێدا له‌دایكبووه….
ئه‌ی ژنه ئاوییه‌كه
به‌رده‌كان
ده‌یانه‌وێت شتێك بڵێن
سێ شه‌وه
په‌نجه‌كانیشت
به‌رگی قرشیان پۆشیوه
له‌كاتێكدا خۆیان نۆبه‌ره‌ی ورده یاقووتن
شاعیر پێناسه‌ی ژنێكمان بۆ ده‌كات ….ره‌نگه له‌ناخیدا جۆره وشكیه‌ك به‌دی بكرێت ،هێنده به‌سیمای عه‌شق و جوانیه‌كاندا ده‌ڕوانێ،بێهووده ییه‌كی به‌باڵای شاعیردا بڕیبێ،ئه‌و سووتانه‌ی ئه‌م به‌گڕی دامركاوه ،وشه‌كانی باڵیان له‌كوانووی بێئه‌مه‌كیدا ..له‌گیانه‌ڵای نه‌مریدان و ده‌یانه‌وێ جاویدانییه‌ك له‌نێو ژاكانی عومرا بپۆشن .وه‌لێ ئه‌و بێئاگایانه له‌مانای ئه‌مه‌ك و راستییه‌كان ،ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ردا به‌رده‌كانیش ده‌یانه‌وێت بێنه‌گۆ،هه‌ر چوون په‌نجه نیانه‌كانی به‌رگی بێبه‌زه‌ییان پۆشیوه، قرش ئاسا نیازیان له ناوبردنی چوارچێوه‌ی خۆیانن .له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌یان ئاوه‌و ..پێكهاته‌ی مرواری و یاقووتن ،ئه‌م كاردانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه ..،كێ..؟دروستی كردووه..؟ كه‌سه‌كان یاخود كچه ئاوییه‌كه ..خۆی ته‌نها به‌رووكه‌ش بارانی به‌زه‌یی له‌به‌ژنی ده‌بارێ و له‌ناخه‌وه‌ش نیازی له‌ناوبردنی دڵسۆزان و شاعیره .ئه‌م هاوكێشه دژه باوه _ئاراسته‌كه‌ی هۆنیار ده‌گرێته‌وه .
ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:.
منیش له‌هۆگریتا
وه‌كوو نیل
بۆ ئێواره خوانیكی سینه‌ت و
پێكێك له سۆز
پێچه‌وانه‌ی گشت ئاده‌مییه‌كی كۆڵانه‌كه‌تان
شه‌پۆلی فه‌زای هه‌سته‌كانم
تابێ گوڕتر ده‌بن
شاعیر لاواز‌و گۆشه‌گیره له ئاستی دڵخوازه‌كه‌یدا ،هه‌ر بۆیه ئاوه‌ژوو له‌كۆمه‌ڵ و ناسیاوانی،له به‌ر خاتری دڵه‌كه‌ی نیل ئاسا ..هه‌موو مه‌وداكانی ته‌سك كردووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵ په‌راوێز ده‌كات و له‌خاڵی به‌ژوان گه‌یشتنێكا ..له‌سینه‌ی دولبه‌ره‌كه‌یدا ده‌توێته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی پێكێك له‌خۆشه‌ویستی هه‌ڵداو هه‌موو شه‌پۆله‌كان تێكبشكێنێ.هه‌موو چركه‌ساتێكیش به‌تاوتر ..بۆ مه‌به‌ستی ده‌كۆشێ و تاو ئه‌دات .شاعیر چاك ده‌زانێت ..ساردییه‌ك له‌به‌رامبه‌ردا چڕبووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ،چاك هه‌ست به‌سه‌دای ناخی ده‌كات .
پێنووسه سێ بڕگه‌كه‌شت
وه‌كوو غه‌زه‌لێكی پژاو
مه‌نگ و بێ ژانن
له‌كاتێكدا
شه‌پۆلی په‌یڤی وه‌نه‌وشه‌یی و
شه‌یدای عیشق و عیرفانن
شاعیر جۆره ئاڵۆزی و نه‌گونجانێك هه‌رێمی ده‌ربڕینییان ته‌نیوه،ئاخر ..((خوازه)) سه‌دای ناخه ،ئه‌وه‌تا ئاواته‌كه‌ی جۆره تێنه‌گه‌یشتنێك ـ له‌گوفتارو غه‌زه‌له‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ست به‌ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م ناكه‌ن ،ئیتر چۆن لێشاوێك له‌عیشق و عیرفان دروستده‌كه‌ن .بۆ كێ..گه‌ر وایشبێت .به‌ری وه‌فاو ره‌نجی بۆ شاعیر نییه‌و ئه‌م فریودراوانه ده‌یه‌وێت ..له سایه‌ی په‌یڤی شرینی ئه‌ودا ئارامبگرێت.
منیش له‌سه‌ر سامیا
وه‌كو منداڵه قه‌ره‌جێكی به‌له‌نگاز
به‌بێ زه‌ینی
بۆ نیگایه‌ك
له كۆڕی ژوانی رازه‌كانتا
چڵه شیعرێك
په‌یكه‌ری دڵم
له‌شێوه‌ی بایه‌كی لماوی
له‌به‌ر پێتا ده‌ڕوانم
هه‌ر بۆیه خۆی وه‌كوو ره‌وه‌ندێكی به‌سته‌زمان دێته پێشچاوو ،د‌رك به‌كاڵفامی خۆی ده‌كات،كه‌چی كۆڵناداو ده‌یه‌وێت ئه‌و گوڵه‌ی بۆنی نه‌كردووه،ره‌نگه له‌یه‌خه‌ی ئه‌میش نه‌درێ ،به‌گه‌شاوه‌یی بمێنێته‌وه،به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو دڵڕه‌قییه‌ی ئه‌و دڵی بكاته چڵه‌شیعرێك و چه‌شنی چاككه‌ره‌وه‌یه‌ك گه‌رداوی هه‌ڵوه‌سته‌كانی هه‌ڵگرێ.
ئای ئه‌زیزم
مه‌رجان هه‌ره‌سی هێناو
ده‌یه‌وێت
برۆكانی خۆی بڕوتێنێته‌وه
چه‌شنی گوڵه گه‌نمێك
له‌سه‌ر زوڵفی قه‌ترانی تۆدا
له‌نگه‌ر بگرێ
شاعیر هێنده به‌جوانی ئه‌ڤینه‌كه‌ی سه‌رسامه نیو ئه‌وه‌نده ..شه‌نگیه‌كی له‌ئاكاره‌كانیدا ده‌رنه‌خستووه.دار‌و به‌ردو مه‌رجان ـ هه‌مووی له‌به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵه‌كه‌یدا هه‌ره‌سییان هێناوه،كه‌چی ئه‌م وایداده‌نێت سه‌رجه‌میان له‌خزمه‌تی ئه‌ودان و ده‌یانه‌وێت جوانتری بكه‌ن.ئیتر شاگه‌شكه‌ی سینه‌و برۆو زوڵفی قه‌ترانی بووه،له‌روانگه‌ی خۆیه‌وه ،هه‌موو وه‌كوو ئه‌و له‌هۆڵی ئه‌ودان و هه‌مان خۆشه‌ویستی ئه‌م خۆشیان ئه‌وێ..
سێبه‌ری ملوانكه
خوێنینه‌كه‌شت
له نێو باخی شه‌قامه‌كان
هه‌ر زیكر‌و سه‌ما ده‌كات
شاعیر هێنده سه‌رشێتانه له‌دڵداره‌كه‌ی ده‌ڕوانێ.. ته‌نانه‌ت سێبه‌ری ملوانكه‌كه‌ی كردووه به‌سه‌ماكه‌رو له‌نێو باخی مه‌مكه‌كانیدا هه‌ر خه‌ریكی زیكر‌و حاڵن .بزانین بۆكێ..؟دیاره عه‌باس خه‌و ده‌بینێ،هه‌ر به‌خه‌یاڵیش ده‌گه‌ڕێته‌وه لای ئه‌وینداره‌كه‌ی.
تۆ بۆ من
به‌رامه‌ی گوڵه
تابلۆكانی (ڤانكوخ)ی و
تائه‌به‌د پیرنابی
ئه‌وه‌تا ئه‌وی به‌بۆنی ئه‌و گوڵانه داناوه كه‌بوونه‌ته به‌هره‌ی ڤانكوخ و داهێنانه‌كانی ،باشه شاعیر چاك ده‌زانێت _كه ڤانكوخ ـبۆ كێ گوێی خۆی بڕی و ..ئاكامیش خۆی كوشت .نازانم شاعیر بیر له‌چی ده‌كاته‌وه..ئه‌وه‌تا..ده‌ڵێت..
شه‌رمنن
مه‌خموورن
ئه‌ستێره‌ن
چاوه‌كانت
مانا به شه‌وه‌زه‌نگ ده‌به‌خشن
كه‌واته شاعیر خۆی به‌قه‌رزاری ئه‌م نازداره ده‌زانێت كه‌بوونه‌ته داینه‌مۆی هه‌ست و نه‌ست و شیعره‌كانی كه‌ئه‌ویش ته‌نها جوانیه‌كه‌یه‌تی.
هه‌ر دوێ شه‌و
وه‌كوو به‌دمه‌ستێكی بی َ شه‌راب
ده‌ستی چه‌پم خسته‌سه‌ر شانی مانگ و
ده‌مڕوانیه سه‌مای
په‌ره‌سێلكه‌یه‌كی ده‌نوك شكاو
غه‌مزه‌ی عه‌یارت
به‌ڕیتمه‌وه
شیعر شۆڕبوونه‌وه‌یه بۆ دیوی ناوه‌وه‌ی نه‌بینراوه‌كان و ده‌رهێنانی جوانییه له‌شاراوه‌كان،به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ،كه‌هه‌ڵبسین ناشیرینیه‌كان جوانكه‌ین،به‌ڵكوو گه‌ڕانه به‌دوای نه‌زانراوه‌كانداو خستنه‌ڕوویان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌لای زۆر كه‌س تارو مه‌نگه.
له‌زۆر كۆپله‌كانی كاك عه‌باس جێماودا ،هه‌مان مانا‌و رێباز دووباره ده‌بنه‌وه،به‌ده‌گمه‌نیش چووه‌ته ده‌رووی دورگه داخراو‌و مه‌نگه‌كانه‌وه.ئیتر ره‌نگه شاعیر ویستبێتی جۆره دژوارییه‌ك دروستبكات و نوێگه‌ری له‌توێی شته ئاشكراكاندا بێنێته كایه‌وه.بۆیه واله‌خوێنه‌ر ده‌كات ،جۆره ماندوبوون و ساردییه‌ك و وشكییه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانیدا ببینێ..ئه‌مه‌ش له‌خۆڕا نییه ئه‌م بۆ چوونه‌م لادروستبوو ،چونكه شیعره‌كانی ئه‌م كتێبه‌م چاك خوێنده‌وه.شیعری ئه‌مڕۆ لێكخشانه له‌گه‌ڵ زمانداو خه‌یاڵی قووڵ و وێنه‌ی شیعری و ریتمی شنه به‌خشه ،ئیتر پێویستی به‌ڕسته‌ی درێژ‌و لێكدراو نییه .
ده‌سخۆشی له كاك عه‌باس ده‌كه‌م ..هه‌وڵێكی چاكی داوه و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یشی له‌وانه‌ی پێشووی جیاوازترن.خوازیارم له‌به‌خششی به‌رده‌وامدا بێت .
ستار ئەحمەد