بەرەو خوێندنگا … ڕۆستەم خامۆش
Closed
ئـەمســاڵیـش وەکـو ســاڵانــی پێشــوو
کـاتـی خوێنـدنـە دوای هـەنـدێ پشــوو
لـە گەشت و سـەفـەر تێر یاریـمـان کرد
لـە چـەنـدەهـا خـول بەشـداریـمـان کرد
ئێستاش دڵگەرم ، دەروون پڕ لە جۆش
ڕوو لــە خوێندنین بـە جلـی تـازە پۆش
هەنـگـاو دەهــاویــن بـەرەو خوێندنـگـا
بـــۆ مـاڵــی زانـسـت ، ڕوونــاکـی ڕێـگـا
ئێمـەی قـوتـابــی ئـەوەسـتـیـن بێدەنگ
گــوێ ڕائـەدێـریـن لـەبــۆ یـەکـەم زەنگ
زەنــگــی خوێـنـدنـی ســاڵـێــکـــی نوێ
لەو دەمەی ، کە خۆر جوان دەرئەکەوێ
ڕۆستەم خامۆش / هەولێر ۲٠۱۲