
گه‌واڵه‌ی ماڵاوایی.. ستار ئه‌حمه‌د
عه‌شقت ختووكه‌ی گیانه‌و.. كۆنه برینی سووتاوه.
كه ده‌م له ده‌ریای بیرم ده‌سووم.. خه‌م ده‌مناسێ‌و ناتبینمه‌وه
نه‌رمه كڕێوه‌یه‌ك.. هه‌رزه حه‌زێك.. ناخم ده‌جۆشینێ بۆ رووت.
گڕی جه‌رگم سه‌دای هاوارو فیغانی دایكێكی جه‌رگ بڕاوه.
له خه‌م وێنه‌ت ده‌كێشم‌و به‌خۆزگه‌ش هۆنراوه‌ت بۆ ده‌هۆنمه‌وه.
كه كۆچبارێك له‌به‌ر نیگا زه‌رده‌كانی خۆرا..
له نێو ده‌روازه‌ی برینی سپڵه ساڵا وه‌رز ده‌دوێنێ..
له‌به‌ر نسرمی به‌فرێكی بێ تارای زستانا ,
قوڵنگێ هێلانه‌ی كه‌ساسیم.. له لانه‌ی ده‌روونا ده‌ڕمێنێ.
له شه‌وانی ووشكه وه‌رزا ته‌مه‌ن ده‌بێ به خه‌زان‌و
هیوا مانگی گۆنای تاریكی شه‌و ده‌دره‌وشێنێ.
ئه‌ستێره‌ی به‌ختی شه‌یداییم.. پرچی خۆزگه‌ی داده‌هێنێ
كه پێم ووتی: من شاعیرم‌و شیعریش دڵی تۆ ناناسێ؟
كه ماڵاواییت له ته‌نهایی‌و بێ كه‌سی ئه‌م شاره‌مان كرد..
كێ له رێگای گوڵاو رێژت.. فرمێسكی سۆزی ده‌ڕژان.
كه له ژانی غوربه‌تێكی ده‌روونیا ده‌تناڵان‌و
ده‌سته‌كانت وه‌كو تووله رێگای ئاواره‌كان لێت وه‌ڕس بوو ,
كێ بوو دڵی ده‌كرد به مۆم بۆ پێشوازیت دایده‌گیرسان.
رقم پێنووسه‌و.. هه‌ستیشم لاپه‌ڕه‌ی هه‌ڵبه‌ستی نه‌داره.
كه شه‌وێك خه‌ونی تۆ ده‌ڕزێنێ , لانكی رایه‌خیش له بوونت بێزاره.
كام سروه له نیگای ئه‌ستێره ده‌ئاڵێ.
كوا كێ یه وه‌كو من بۆ ژانت ده‌ناڵێ؟!
ته‌ماشاكه.. ته‌ماشای به‌رواری یادگاریمان.
به‌ڕوانگه‌ی ئاره‌زووی كۆرپه‌ی شادیمان.
وه‌كو هه‌ژاره‌كانی گۆشه‌ی پردێ..
به وێنه‌ی شه‌م ره‌وی خێڵه مه‌رگی گوندنشینان.
كه هه‌وری ساڵانی ته‌نهایی راوده‌نێن..
كێ بۆ تۆ پێسته‌كه‌ی ده‌كاته پێخه‌ف‌و
جگه‌ری بۆ مانت ده‌بێته نیشتمان.
ستار ئه‌حمه‌د