نانی ڕۆژانه … ماكسیم تانك … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
Closed
هه‌میشه زێد و واری مناڵیم له خه‌یاڵه
وه‌رزی دروێنه و خه‌وی ئارام ..
خولیامه خه‌ڵكی هه‌موو واریان هه‌بێ
به‌هاران دره‌خت گوڵ ده‌ربكه‌ن ..
ئه‌م خولیایه‌یش نانی ڕۆژانه‌مه..
هه‌ندێ جار نانه‌كه‌م ، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به خۆڵ
تاڵ بووه
هه‌ندێ جاریش به فرمێسكان سوێر
جاریش هه‌بووه به بارووت گه‌رم بووه..
به‌ڵام هه‌میشه به‌تام و بۆ
نمازا وه‌ختێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم به‌شم كردووه
كه به‌گه‌ڵ كاروان ده‌كه‌وم
له‌و نانی ڕۆژانه به‌ده‌ر
له هه‌گبه‌كه‌م دامه‌نێن
له‌وی زیاتر له‌سه‌ر خوانه‌كه‌م دامه‌نێن
كاتێ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانمدا له‌به‌ری داده‌نیشم
كه ده‌شمرم له‌وی به‌ده‌ر له‌سه‌ر سنگم دامه‌نێن .
- له ( مختارات من الشعر السوڤیتی ) بڵاوكردنه‌وی ده‌زگای (ڕادۆغا ) – مۆسكۆ 1985 كراوه به كوردی .