![ڕەهەندقوتابییە … فەرهادئەحمەدبەرزنجی ڕەهەندقوتابییە … فەرهادئەحمەدبەرزنجی](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2017/08/farhadBarznji-400x300.jpg)
ڕەهەندقوتابییە … فەرهادئەحمەدبەرزنجی
Closed
ڕەهەندی ژیرو وریا
ئەمڕۆ زۆر شادمانە
چونکە بۆیەکەمجارە
دەچێت بۆقوتابخانە.
بەبەرگی قوتابییەوە
لەگەڵ منداڵی گەڕەک
خەندەی والەسەرلێوە
وەکو بچێت بۆئاهەنگ.
دەڵێ،مژدە هاوڕێیان
ئەمڕۆ لەقوتابخانە
ئاهەنگیی یەکناسین و
خۆشی وچەپڵەڕێزانە.
بەڕێوەبەرومامۆستا
قوتابیەکانیش،سەرجەم
دێن بۆپێشوازی،ئێمەی
قوتابی پۆلی یەکەم.
چونکەئێمەی بچکۆلە
کۆشش دەکەین،دەخوێنین
مرۆڤی گەورەی دواڕۆژین
ئایندە دەنەخشێنین.