گفتوگۆ لەگەڵ ژەنیار ئاودێر مەحموود.. ئامادەکردنی: كامەران حاجی ئەلیاس
Closed
ژەنیار ئاودێر مەحموود : بەهۆی كاریگەری موزیكی بیانی خەریكە موزیكی كوردی نانسرێتەوە
ژەنیار ئاودێرمەحموود: لە كوردستان هیچ ژنیارەكی چەلۆ نییە كەوا لە من بكات پێی سەرسام بم و لاسایی بكەمەوە
خاتوونی ژەنیاری بە توانای كوردستان (ئاودێر مەحموود) یەكێكە لەوژەنیارانەی كە شوێن پەنجەی لە نێو موزیكی كوردی دیار و بەرچاوە ..ئەو دەرچووی پەیمانگەی هونەرجوانەكان و كۆلێژی هونەرە لەگەڵ چەندین گروپ و تیپی موزیكی شاری سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی كاری كردوە.. ئاودێر عەشقێكی شێتانەی بۆئامێری چەلۆیەكەی هەیە هەمیشە وەكو كەسێكی نزیك لە خۆی سەیری دەكات تێكەڵ بەرۆحی بووە. ئێمە بۆ ئاشنا بوون بەم خاتوونە هونەرمەندە بە چەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە.
ئا- كامەران حاجی ئەلیاس
- سەرەتا خوێنەرانمان حەز دەكەن بزانن، ئاودێرخان چۆن ئاشنای جیهانی موزیك بوو؟
- هەموو كەسێك حەزی لە موزیكە،بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت من لەسەرەتا تامەزرۆی موزیك نەبووم، بەڵام خێزانەكەم موزیكیان زۆر زۆر پێخۆشبوو.. بۆیە زۆر هانی منیان دا لە هەمان كاتدا پێیان خۆش بوولەم بوارە دا بخوێنم ،ئەم هاندانی خێزانەكەم وای لێكردم بچمە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی ئەگەر نا لەسەرەتادا هیچ بیرم لەوە نەكردبووە فێری موزیك بم، ئێستاش موزیك بەجۆرێك تێكەڵ بەرۆحم بووە ناتوانم رۆژێك بەبێ موزیك گوزر بكەم.
*لە نێو ئەو هەموو ئامێرە موزیكیانە بۆچی ئامێری چەلەتۆت هەڵبژارد؟
-راستە لەسەرەتادا من تامەزرۆی موزیك نەبوو ،بەڵام پێش بچمەپەیمانگا حەزم لە ژەنینی ئامێری چەلۆ بوو هەرچەندە پێشتر هیچ ئەزموونێكم لەسەر ئامێرەكە نەبوو،بەڵام كاتێ لە تەلەفزیۆن ئەو ئامێرەم دەبینی تاكە ئامێر بوو سەرنجی راكێشام و زۆر حەزم لێیبوو لەپەیمانگاش بە ئامێری چەلۆ دەستم پێكرد تائێستاش بەردەوامم هیچش پەشیمانیم لە هەڵبژاردنی ئێستا ئەمێرەكە وەكو كەسێكی نزیكی خۆمی سەیر دەكەم ئەتوانم بڵێم تێكەڵ بەمن بووە . - كامەن ئەو ژنیارانەی كەبەرێزتان بە ژنیان سەرسامیت وە كاریگەریان لەسەر ژنینی تۆدا هەبووە؟
- لەسەرەتای دەستپێكردنی كاری هونەریم هیچ ژەنیارێك نەبوو لە ئامێرەكەی خۆما تا من پێی سەرسام بم، ئەتواتنم بڵیم تائێستاش لە كوردستان هیچ ژنیارەكی چەلۆ نییە كەوا لە من بكات پێی سەرسام بم و لاسایی بكەمەوە یاخود سوودی لێوەربگرم بەداخەوە من خەفەت دەخۆم كەتاوەكو ئێستا ژەنیارێكی والە كوردستان هەبێت كە سەرنجی من رابكێشێت ..بەڵام من زۆر سەرسامم بە ژنیارە ئەورپییەكان بەجۆرێك ژەنیاری زۆر بە توانایان هەیە بۆیە دەمێكە تێكەڵاوی زۆریانم زۆر سوودم لێ وەرگرتوون هەندێكان كە هاتوونەتەوە كوردستان وانەی تایبەتم لێوەرگرتوون هەروەها كاتێ خۆم گەشتی دەرەوەم كردووە لەوێ وانەی تایبەتم لەلایان وەرگرتووە.
- بەرێزتان لەگەڵ چەندین تیپی موزیك كارتان كردوە،تاچەند ئەو تیپانە هاوكارت بوون بۆ پیشڤەچوونی ئەزموونی هونەری تۆ؟
- من وەكو ژەنیارێكی چەلۆ ئەتوانم بڵیم لەگەڵ هەموو گروپە موزیكییەكانی ناوشاری سلێمانی و دەتوانم بڵیم دەرەوەی سلێمانیش كارم كردوە،لە چەندین رووە سوودی زۆرم لێوەرگرتوون وەكو سەرەتا كاركردن لەگەڵ ئەو تیپ و گروپانە تۆ ئەزموون زۆر پیدادەكەیت لە هەمان كاتدا ئاشنا دەبیت بە میوزیكەكانی تر وە ئاشنا دەبیت بە ستایلی جیاواز لەبەرئەوەی هەرگروپەو بەشێوەیەك كار لەسەر موزیك دەكات ئەمانە هەموو سوودی زۆری هەیە بۆ كەسێك كە كەسەرەتا دەست پێبكات وەكو لایەنی ژەنیینش من سوودم لێبینیوە بەتایبەتی كەسەرەتا موزیكی كلاسیك دەخوێنێت بەڵام ئەو موزیكەی لە كەڵچەری ئێمە دا هەیە لەموزیكی كوردیدا هەیە جیاوازە لەگەڵ موزیكی كلاسیك بۆیە تۆ فێری ئەو شێوازە ژەنینانە دەبیت فێری شێوازی ئەو تۆنانە دەبیت كەلە موزیكی كوردیدا دەژنێرێت لەبەر ئەوە من سوودی زۆر لێوەرگرتوون.
- وەكو ژەنیارێك ،كامەیان زیاتر كاریگەری لەسەر وەرگر هەیە (ئاواز یاخود تێكست یان شێوازی ئەدایەكە؟
- من وای دەبینم كەهەریەكەو كاریگەری خۆی هەیە زۆر جار ئاوازەكە زۆر زۆر دەچێتە ناو خەڵكەوە بەجۆرێك ئاوازەكە كاریگەری لەسەری هەبووە،ئەوەندە گرنگی بە ئادای گۆرنیبێژەكە یاخود تێكستەكە نەداوە زۆر جاریش بەپێچەوانە وەرگر ئەوەندە گرنگی بە تێكستەكە یاخود بەووشەكان دەدات بەلایەوە گرنگ نییە ئاوازەكە چۆن چۆنییە یان موزیكەكەی چۆنە بۆیە دەڵێم كاریگەریەكە دەگەڕێتەوە سەر وەرگر بەوەی كامەی زیاتر لە (ئاواز، یاخود تێكست، یاخود وتنەكە) كاریگەری لێدەكات، لە هەمان كاتدا كاریگەریەكە لە كەسێك بۆ كەسێكی تر جیاوازە.
- ئێوە لەپەیمانگا و كۆلێژی هونەریت خوێندوە ،تاچەند گرنگە ژەنیار بەشێوەیەكی ئەكادیمی ئامێرەكەی بژەنێت؟
- من پەیمانگای هونەرەجوانەكان بەپلەی یەكەم تەوا كردوە و كۆلێژی هونەریشم بەپلەی یەكەم تەواو كردوە،شێوازی ژەنین بەشێوەیەكی ئەكادیمی زۆر گرنگە وەكو سەرەتا هەركەسێك دەست بەهەركارێك بكات پێویستە شێوازە راستەكەی فێربێت ئیتر دوای ئەوەی قوڵ دەبێتەوە لە بوارەكەی داهێنانی تیا دەكات یان شێوازەكەی دەگۆرێت ئەمەیان جیاوازە بەڵام وەكو سەرەتا بۆئەوەی لە ئامێرەكە بەباشی فێربیت دەبێ بەشێوەیەكی ئەكادیمی فێربیت.
- كاریگەری موزیكی بیانی بە (ئەرێنی و نەرێنی) لەسەر شوناسی موزیكی كوردی چۆن دەبینت؟
- بەداخەوە لە كوردستان موزیكی بیانی كاریگەری زۆر نەرێنی هەیە لەسەرتاكی ئەم كۆمەڵگایە بەجۆرێك بەهۆی كاریگەری موزیكی بیانی خەریكە موزیكی كوردی نانسرێتەوە ئەوەندە كاریگەری نەرێنی لەسەرە.. من پێم خۆشە سوود لە موزیكی بیانی وەربگرین بەشێوەیەك بەكار بێت كە موزیكی كوردی سوودی لێوەربگرین نەك بەشێوەیەك بەكار بێت كەبەرگێكی بیانی بكەیت بە موزیكی كوردی تا ئەورادەی نەناسرێتەوە.. زۆر بەداخەوە كەسانێك بەو جۆرە ئیش دەكەن جێگەی داخە كاتێ گوێ لەهەندێ گۆرانی یان لەهەندێ موزیك دەبێت كەسەكە كوردە هەموو ئەوانەی كاریان لە كارەكەیان كردوە كوردن بەڵام هیچ مۆركێكی كوردی پێوەنییە ئەوەند مۆركی بیانیان بەكار هێناوە نازانیت ئەمە كارێكی كوردییە.
- هەندێ لە گۆرانیایەكانی ئێستا تەنیا چەند رۆژێك گوێگریان دەبێت لە دواییدا ون دەبن هۆكارەكەی ئاوازەكە یاخود تێكستەكە یان بۆ دەنگەكە دەگەڕێتەوە؟
- راستییەكەی هۆكار زۆرن ئاواز كاریگەری خۆی هەیە، تێكست كاریگەری خۆی هەیە دەنگەكە كاریگەری خۆی هەیە لە هەمووشی گرنگتر ئەو ستایلە گۆرانیەی كە هەندێ لە گۆرانیبێژەكان بەكاری دەهێنن هەروەكو لەوەڵامی پرسیاری سەرەوە ئاماژەم پێدا بە داخەوە هەندێ گۆرانی ئەوەندە كاریگەرە بە ستایلی بیانی هیچی لە كوردی ناچێت كاتێ گوێ لێدەگریت هیچ تام وچێژێكی نییە ئەوجا لە ئێستادا زۆر زۆریش بووە وەنەبێت كەسێك یان دووان بەوشێوازە كاربكەن زۆرێك بەو ستایلە كار دەكەن بۆیە گۆرانییەكە هیچ رۆحییەتی تیا نەماوە كارەكان وەكو كارگەی لێهاتووە هەرگۆرنی دەریدەكات تەواو دەریدەكات تەواو.. هەندێ گۆرانیبێژ هەیەمن هەرنایانناسم كاتێ لە شوێنێك گوێت لە گۆرانییەك دەبێت لام سەیرە دەپرسم ئەوە كێیە ئەوە چۆنە !؟ چونكە گۆرانیبێژ زۆر بووە گۆرانی بڵاوكردنەوەش وەكو كارگەی لێهاتووە لەهەمان كاتداخەڵكیش نەئەوەندە كاتی هەیە گوێ لە گۆرانییەكە بگرێت لەبەر ئەوەی تام چێژ لە گۆرانییەكە وەرناگرێت بۆیە تاقەتی ئەوەی نییە بەدوای ئەو گۆرانیانە بگەرێت.. خاڵكی تریش بۆتێكستەكە دەگەرێتەوە بە جۆرێك هەندێ تێكست ئەوەند ناشیرینە مرۆڤ حەز ناكات گوێی لێبگرێت ئەمانە هەمووی كاریگەری خۆی هەیە بۆ ئەوەی گۆرانییەكان بە نەمری نەمێنەوە.
- باشەچۆن دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی موزیكی كوردی بكەین؟
- لەو كاتە دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی موزیكی كوردی بكەین كاتێ هونەرمەندان كار دەن مۆركی كوردی لە دەست نەدەن، مادەم ئێمە كوردین دەبێ هەر كارێك بكەین مۆركی كوردی پێوە بێت ئەنجا شێوازی نووسینی موزیكەكە بێت بەكارهێنانی ئامێرە كوردییەكان بێت هەروەها لەرێگەی كلیپەكان كە بەداخەوە هەندێ لە كلیپەكان زۆر ناشرینن تا ئەو رادەییەی حەزناكەیت مناڵەكشت ببینی چونكە ئەوەندە شتی نەشیاوی تیایە پێویستە ئەو كلیپانەی دەكرێن شتی سەرنج راكێشی كوردی بێت مۆركی خۆی لە دەست نەدا.. ئێمەدەتوانین هەم لە ئاواز هەم لە تێكست هەم لە هەڵبژادنی لەو دەنگەی كەدەنگ دەبێژێت مۆركی كوردی لەخۆ بگرێت لەم رێگەیەوە دەتوانین موزیك و گۆرانی كوردی بەرەو پێشەوە ببین وە دەتوانیین سوود لە شێوازی دانانی موزیكی ئەوروپی وەربگرین سوود لەلایەن زانستەكەیان وەربگرین بەڵام نابی مۆركی ڕاستەقینەی خۆی لە دەست بدات.
كامەران حاجی ئەلیاس