وێزگەكانی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە دوای 7 ئۆكتۆبەرەوە.. رەوا حەمەجان
پاش هێرشە لە ناكاوەكەی چەكدارەكانی حەماس بۆ سەر خاكی ئیسرائیل لە (7 ئۆكتۆبەر) بۆ رۆژی دووەم واتا (8 ئۆكتۆبەر) سەرۆكی كۆچكردووی ئێران (ابراهیم رەئیسی) رایگەیاند ئێران پشگیری لە بەرگری لە خۆكردنی گەلی فەلەستین دەكات، واتا هێرشە خوێناویەكەی حەماسی بە بەرگری لەخۆكردن ناساند.
پاش ماوەیەك ئیسرائیل رایگەیاند كە ئێران بووجەی سەربازی حەماس دابین كردووەو و دەیكات.
لە دوای ئەوەی ئێران پشتگیری خۆی بو كردەوە تیرۆرستیەكەی حەماس دەربڕی و ئیسرائیلیش ئێرانی توهمەتباركرد بەوەی پشتگیری حەماس دەكات زنجیرەیەك رووداو روویاندا گرنگترینیان ئەمانەن:
1.لە (25/12/2023) جنراڵ (رەزا موسەوی) سەركردەی باڵا لە فەیلەقی قودس كوژرا لە لایەن ئیسرائیلەوە لە نزیك دیمەشق.
2.لە(20/01/2024) پێنج پلەباڵای گاردی شۆرشی ئێران كوژران لە نزیك دیموشق.
3.لە (01/04/2024) 7 ئەندامی پلەباڵای گاردی شۆرشی ئێران كوژران لە هێرشێكدا بۆ سەر كونسڵخانەی ئێران لە دیمەشق.
- لە (13/04/2024) ئێران هێرشی كردە سەر ئیسرائیل بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
5.لە (19/04/2024) ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ئێران و دەیان شوێنی ئێرانی تەقاندەوە.
6.لە (31/07/2024) ئیسرائیل سەرۆكی بیرۆی سیاسی حەماس (ئیسماعیل هەنیە)كوشت لە شوێنی مانەوەی لە نزیك تەهران، لە هەمان رۆژدا ئیسرائیل سەركردەیەكی سەربازی (حیزب الله) بە ناوی (فوئاد شكر) كوشت لە باشوری لوبنان. - لە (27/ئەیلول) سوپای ئیسرائیل (حەسەن نەسروالله
) سەرۆكی گشتی (حیزب الله)ی كوشت، هەرلەم هێرشەدا (عەباس نیلفرۆشان)یش كوژرا كە یەكێكە لە سەركردە سەربازیەكانی ئێران.
8.لە (01/10/2024) ئێران بە سەدان موشەك هێرشیكردە سەر ئیسرائیل. - لە (22/10/2024) ئیسرائیل سەرۆكی نۆێی (حیزب الله ) كوشت كە (هاشم سەفیەدین)بوو.
10.لە (26/10/2024) ئیسرائیل هێرشیكردە سەر ئێران بە موشەك و بە فرۆكە.
بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو رووداوانەش كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێكرد هەڵگیرساندنی شەڕێكی راستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا ئەگەرێكی زۆر دوورە لەبەر ئەوەی سەرەڕای ئەوەی هەردوو لایەنی ململانیەكە ناخوازن شەر رووبدات، هەروەها ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاواش دژی دروستبوونی قەیران و شەرێكی ترن لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، هەر بۆیە كۆتایی ئەم شەرە بە تەواو لاوازبوونی حەماس و حیزب الله كۆتایی دێت و ئیسرائیل لە ئێستادا بە كاتی شەڕ لە وڵاتەكەی بە دوور دەخاتەوە بەڵام هیچ گەرەنتییەك نیە پاش ماوەیەكی تر دووبارە شەڕ بەرۆكی ئیسرائیل ناگرێتەوە بە شێوەیەكی تر و لە لایەن گروپ و دەستەیەكی ترەوە، بۆیە چارەسەركردنی كێشەی فەلەستین و ئیسرائیل بە شێوەیەكی یەكجارەكی تاقە گەرەنی دووبارەنەبوونەوەی (7ی ئۆكتۆبەر)ێكی ترە.