Skip to Content

پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەکان ئەرکێکی نیشتیمانییە.. ئەحمەد کامەران

پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەکان ئەرکێکی نیشتیمانییە.. ئەحمەد کامەران

Closed
by ئاب 24, 2026 General
image_print

هەر گەلێک نەتوانێت ناوچە شوێنەوارییەکانی خۆی بپارێزێت، بەگەلێکی مردوو لە قەلەم دەدرێت. چونکە هەرناوچەیەکی شوێنەواری بۆ ئێمە بەمانای ناسنامەی زیندووبوونمان دێت لە ڕووی مێژوو و شارستانییەوە .
کوردستان ناوچەیەکە لە ڕووی سامانی نیشتیمانی و پیشەسازی ئێجگار دۆڵەمەندە. کەچی دەبینین وەکو پێویست گرنگی بەسامانە نیشتمانییەکان نەدراوە یاخود فەرامۆش کراوە ، تەنیا چاوەکان لەسەر سامانە پیشەسازیەکانە . لەکاتێکدا ناوچە شوێنەواریەکانی کوردستان گەورەترین سامانی نەتەوەیی ناوچەکەیە . دەتوانین لەهەمانکاتیشدا بکرێتە دەسکەوتێکی گرنگی سەرچاوەی دارایی بۆ بوژانەوەی وڵات . بۆ نمونە وڵاتی میسڕ یەکێکە لە وڵاتە عەرەبیانەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی وڵاتەکەی لەسەر کەرتی شوێنەوار و گەشت و گوزارە. حکومەتی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی زەق ئەرکی پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەکانی کردۆتە کاری لەپێشینەی خۆیدا. هەستاوە وەزارەتێکی تایبەت بە شوێنەواریان دامەزراندووە کە دەرچوانی بەشە شوێنەواریی و گەشت و گوزار سودمەندی سەرەکین لێی. زۆرترین هەلی کار لە کەرتە شوێنەواری و گەشتیارییەکان ڕەخساوە بۆ گەنجان. جگە لەوە توانیویانە ساڵانە بڕێکی زۆر دراوی بیانی لە ڕێگای هاتنی گەشتیارەوە بهێنرێتە وڵاتەکەیانەوە بۆ مەبەستی بوژانەوەی وڵات. ئێمەش لەڕووی ناوچەی شوێنەواری وەکو هەر وڵاتێکی دیکەی خاوەن شارستانییەت ، زۆرترین و گرنگترین ناوچە شوێنەواریەکان لەلای ئێمەی کوردە. بەڵام جێگای داخە تاوەکو ئێستا حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار خەمێکی تەواوەتی لێی ناخۆن . جێگای ئاماژە پێکردنە ئەگەر سەرجەم ناوچە شوێنەوارییەکان نۆژەن بکرێنەوەو ڕێگاوبانێکی درووستیان بۆ فەرام بکرێت. لە ٪٣٠ دەتوانێت داهات بۆ حکومەت دابین بکات ، تەنیا بەیەک کەرتی وەکو شوێنەوار .

ئایا ئەرکی حکومەت چییە لەبەرامبەر پاراستن و پێشخستنی ناوچە شوێنەواریەکان ؟

بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە دەتوانین پشت بەم خاڵە سەرەکیانەی خوارەوە ببەستین :

  • دیاریکردنی بوجەیەکی تایبەتی ساڵانە بۆ نۆژەنکردنەوەی پێویستی ناوچە شوێنەوارییەکان ، بەشێکیان هەڕەشەی بەردەوامی داڕمانیان لەسەرە .

-دامەزراندنی کادیرانی بواری شوێنەوار لەسەرجەم ناوچە شوێنەواریەکان ، بەشێکیان وەکو پۆلیسی شوێنەواری دەست بەکاربن هاوشێوەی وڵاتانی دیکە ،بە مەبەستی پاراستنی ناوچەشوێنەواریەکان لەکاتی سەردانی کردنی گەشتیار . بەشێکی دیکە وەکو ڕێبەری شوێنەواری بتوانن لەکاتی هاتنی گەشتیار هۆشداری و ڕێنمایی گرنگ پێشکەش بە سەردانی کەران بکەن ، لەبارەی مێژووی ناوچەکەو چۆنیەتی پاراستنی .

  • زیادکردنی وانەیەکی تایبەتی شوێنەواری لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە،بۆ قۆناغی سەرەتایی . لەوڕێگایەوە بتوانرێت قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی ئاشنای شوێنەوارەکانی کوردستان بکرێن. لەپاڵیدا هۆشیاری پێیان بدرێت لەکاتی سەردانی بۆ ناوچە شوێنەوارییەکان ، پاک و خاوێن ڕایبگرن و دەستکاری شوێنە تایبەتەکان نەکەن. چونکە قوناغی خوێندنی سەرەتایی دەستپێکی درووستکردنی تاکێکی تەندرووست و هۆشیارە بۆ کۆمەڵگا .
  • ساڵانە لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارەکانەوە کادیری تایبەتی شوێنەواری بنێدرێنە دەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی ڕاهێنان و ئەزمون وەرگرتن لەو بوارەدا .
  • دامەزراندنی ئەپێکی فەرمی تایبەت بە مۆبایل ، کە هەموو هاوڵاتییەک بتوانێت دەستی پێ بگات و سودمەند بێت لە بڵاوکردنەوەی بابەتی شوێنەواری و گەشتگوزار. لەهەماکاتیشدا هاوڵاتیان بتوانن لەڕێگای ئەو ئەپەوە نامەی ئاگەدارکردنەوە بنێرن بۆ لایەنی پەیوەندیدار ، لەسەر پرسی دۆزینەوەی پارچەیەکی شوێنەواری یان هەر کەم و کورتییەک لە بوونی ناوچە شوێنەواریەکان و گەشتیارییەکان .

ئەحمەد کامەران

Previous
Next