چه‌پ و کۆمۆنیست ئه‌وه‌نده‌ی ڕاستڕه‌وکان زیانیان به بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی گه‌یاندووه
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
Sep 2016
به‌شی یه‌که‌م:
چه‌رخی ڕابوردوو دوو کاره‌ساتی گه‌وره‌ی مێژویی به خۆوه دیت که تا ئێستاش لانی که‌م به‌شێکی زۆری جیهان به ده‌ست یه‌کێکیانه‌وه هه‌ر ده‌ناڵێنێت. ئه‌و دوو کاره‌ساته مێژوییه‌ش یه‌که‌میان “شۆڕشی به‌لشه‌فی” و به‌ڵشه‌فیزم بوو ئه‌وی دیکه‌شیان “شۆڕشی ئێران” بوو ، که له ڕاستیدا هیچیان شۆڕش نه‌بوون، بگره دژ به شؤڕشه‌که بوون.
کاره‌ساتی یه‌که‌م گه‌ر ته‌واوی دونیای به خۆیه‌وه سه‌رقاڵنه‌کردبێت ئه‌وه به‌شێكی زۆری له جیهان گرته‌وه و نزیکه‌ی 80 ساڵی خایاند، گه‌رچی هێشتا سێبه‌ره‌که‌ی هه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌یه. کاره‌ساتی دووهه‌میشیان که له ئێستادا له جه‌نگی مه‌زهه‌بی نێوانی شیعه و سونه و سونه و سونه و ” کافراندا” درێژکراوه‌ته‌وه تا ئێستا کۆتایی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه ، ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌شه، له هیچ شوێنێکه‌وه دیار نییه . ئه‌وه‌ی که له ئێران‌دا ڕوویدا که ناوی به شؤڕش ده‌رکردووه به‌ردی بناخه‌ی جه‌نگی عێراق و ئێران، ڕؤڵ و کارایی له‌سه‌ر ناوجه‌که به در‌وستکردنی حیزبی سیاسی و میلیشیاکانیانه‌وه ، در‌وستکردنی دوو سێنته‌ری سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ سعودییه‌دا له ناوچه‌که‌دا و پێشبڕکێی نێوانیان له نانه‌وه‌ی جه‌نگی وێرانکاریدا و له دایکبوونی تالیبان و قاعیده و ئێستاش داعش ، دانا.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ر یه‌ك له‌م دووکاره‌ساته له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به خودی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیشه‌وه به دوو دیاره‌ده‌ی جیا، پێناسه کراوه و ناوهێنراوه ، یه‌که‌میان به چه‌پ و دووهه‌میان به ڕاست ، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ردوکیان دووژمنی سه‌ره‌کی بیرۆکه‌ی سۆشیالیزم/ ئه‌نارکیزم بوون و ڕێگر و دژ به در‌وستکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه بوون ، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له پێگه و دیدی خۆیه‌وه دووژمنایه‌تی کردوه. کاتێكیش که ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه هه‌ردوکیان که‌م تا زۆر وه‌ك یه‌ك له داهاتوی سۆشیالیزم کاریان کردبێت ، ئیدی ناوز‌ده‌کردنیان به چه‌پ و ڕاست ، مانایه‌کی نامێنێت!! ئه‌مه له کاتێكیشدا که هێڵی ناوکۆیی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه و بزوێنه‌ری سه‌ره‌کییان ” ئایدۆلۆژیا” بووه .
له‌م وتاره‌مدا، من ته‌نها زیاتر پێداگریی له‌سه‌ر کومۆنیسته‌کان و ئایدۆلۆژییه‌که‌یان که بنه‌ماکه‌ی مارکیزمه، ده‌که‌م . ده‌مه‌وێت گه‌ر به کورتیش بێت ئه‌و بنه‌مایانه بۆ خوێنه‌ر بخه‌مه‌ڕوو تاکو ئه‌وه ڕونبکه‌مه‌وه که چۆن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان به‌کرده‌وه دووژمنی سه‌رسه‌ختی سۆشیالیزم بوون و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دووژمنکارییه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌و بوارانه‌شی که گرتونیه‌ته‌وه .
• چه‌په‌کان له ڕابووردو و له ئێستادا:
چه‌پ به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه هه‌ر له سۆشیالدیمۆکرات و حیزبه سۆشیالیسته‌کان و ژینگه و سه‌وز و حیزبه کرێکارییه‌کانه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، نه‌یانتوانیوه ببنه هیزێکی شۆڕشگێڕ و کۆمه‌ڵ به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ببه‌ن. ئه‌و دروشمانه‌ی که هه‌ڵیانگرتبوو وه‌کو ئازادی و یه‌کسانی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتیان ، کاڵبوونه‌ته‌وه. چه‌قی تێکۆشانی ئه‌مان له وڵاتانی دواکه‌وتووی پیشه‌سازیدا جه‌نگی لادێ/ گه‌ریله بووه و له وڵاتانی دیکه‌ی پێشکه‌وتوی پیشه‌سازیشدا ، هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی بووه.
ئه‌وانه‌ی له ڕێگای جه‌نگی گه‌ریلاییه‌وه تێکۆشاون، نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ شوێنێك، یا گه‌ر گه‌یشتبێتیشن فرمانڕه‌واییه‌کی باشتریان له‌وانه‌ی پێش خۆیان دروستنه‌کردووه. ئه‌وانه‌شیان که‌له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ” دیمۆکراسیانه‌وه” ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست، نه‌یانتوانیوه دروشمه‌کانیان و ته‌واوی داخوازییه‌کانی ئه‌وانه‌ی که ده‌نگ و متمانه‌یان پێداون ، به‌جێبگه‌یه‌نن. گومانیشی تیانییه که ڕه‌نگه نێتی گه‌لێکی ناو ئه‌م پارتانه پاكبووبێت و به‌ڕاستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سیاسه‌ت و پارتایه‌تییه‌وه ئاڵابن، به تایبه‌ت که گه‌لێك له پارته سۆشیالدیمۆکرات و کرێکارییه‌کان، که‌سانی مارکسی و لینینی دڵسۆزی تیادا بووه ، که زۆربه‌ی کات به‌رنامه‌ی ڕادیکالتریان له مانیفێستی حیزبه‌که‌یان پێبووه .
ئه‌زموونه یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی فرمانڕه‌واییان له شوێنه جیاجیاکانی ئه‌م دونیایه‌دا، که تازه‌ترینیان یۆنانه، سه‌لماندیان که ئه‌مان نه‌ك هه‌ر له گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌ڵکو له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی که که‌مپه‌ینیان بۆ ده‌کرد، ده‌سته‌پاچه بوون . ئه‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی که ببنه خزمه‌تکار و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵیانبژاردوون بۆ ئه‌و شوێنه، که‌چی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانه‌ن که هه‌موو شتێکیان له‌وانه‌ی که ده‌نگیان پێداون ، زه‌وتکردوه . به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌مان ته‌نها فرمانبه‌رێكن داکۆکی له یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی بانقه‌کان و کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و خاوه‌نزه‌وی و موڵکه گه‌وره‌کان و کۆمه‌ڵی ده‌سته‌بژێر ده‌که‌ن. ئه‌مان ته‌نها بورغویه‌کی بچوکن له ماشێنه گه‌وره‌که‌ی سیسته‌مه‌که‌دا ، گه‌ر له کاریش بکه‌ون ، ماشێنه‌که کاری خۆی ده‌کات و ڕاناوه‌ستێ. ئه‌وه‌ی که فرمانڕه‌وایی ده‌کات ئه‌وانه‌ن که ناوزه‌ده‌م کردن به یارمه‌تی یاسا و پۆلیس و سوپا و دادگا و ده‌زگه سیخوڕییه‌کانیان تاکو یاساکانیان بۆ بخه‌نه کار.
له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ئه‌مان له فرمانڕه‌واییاندا ته‌نها ده‌توانن جه‌ند ڕیفۆرمـێکی بچوك بکه‌ن و چه‌ند کێشه‌یه‌کی بچوك لابه‌لابکه‌نه‌وه و به ئاسته‌م ژیانی زۆرینه‌که‌ی له چاو حوکمی حیزبه ڕاستڕه‌وه کاندا ، ببه‌نه پێشه‌وه. سه‌ره‌نجامیش وه‌همدانێکی گه‌وره‌یه به خه‌ڵكی به‌وه‌ی که به‌ڵێنێکی گه‌وه‌ره‌یان پێده‌ده‌ن و ناتوانن بیبه‌نه‌سه‌ر و له‌و باره‌شدا بێ ئومێدیان ده‌که‌ن.
به‌م کردارانه‌یان، گومانی تیادانییه ئه‌مان باشترین خزمه‌تی سیسته‌مه‌که ده‌که‌ن به درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی و باوه‌ڕهێنانیان به هه‌ره درۆ گه‌وره‌که‌ی مێژوو که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، چونکه ئه‌مان له حیزبگه‌لێکی ئاوادا کارده‌که‌ن که په‌یامیان بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه که تاکه ڕێگایه‌ك که له پێشمانه گرتنه‌به‌ری ڕێگای رێفۆرم و چاککردنی هێدی هێدی بارودۆخه‌که‌یه، نه ڕێگایه‌کی دیکه، ڕێگای سێهه‌م.
به‌بۆچونی من ئه‌م که‌سه سۆشیالیست و مارکسییانه که له ناو ئه‌م حیزبه کرێکاری و چه‌پانه‌دا لێبڕوانه و دڵسۆزانه کارده‌که‌ن ، باشترین خزمه‌ت و کار له سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مه ده‌که‌ن ، زیاتر له هاوه‌ڵه که‌متر ڕادیکاله‌کانیان ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که هه‌یانه و هه‌بوونی متمامانه‌ی زۆر له لایه‌ن خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌وه.
ئاماره‌کان و واقیعیش ئه‌وه‌یان پێکاوه که ئه‌مان کاتێك له حوکمدان نه‌ك هه‌ر گیانی شؤڕشگێڕییان له ناو خه‌ڵکدا مراندووه به‌ڵکو گیانی به‌رهه‌ڵستاکاریی ئاسایشیان ، مراندووه . له شوێنێکی وه‌کو ئه‌وروپا به تایبه‌ت بریتانیادا سه‌رده‌مانێك که حیزبی کرێکاران له‌سه‌ر حوکمن ، ژماره‌ی ناڕه‌زاییه‌کان و مانگرتنه‌کانی کرێکاران که‌مترن له سه‌رده‌مانی حوکمڕانی حیزبی تۆری ( موحافیزین) ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که مانگرتن و ناڕه‌زاییه‌کان له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی حه‌فتاوه له که‌مبوونه‌وه و نوشوستیدان ( ته‌نها ساڵێك که تۆزێك له‌وان نه‌چێت ساڵی 2011 بوو) .
ڕیکۆردی فه‌رمی مانگرتنه‌کان له بریتانیادا له ساڵی 1890 وه هه‌یه ، ئه‌وه ده‌رده‌خات که مانگرتنه‌کان له ساڵانی حه‌فتاکانه‌وه به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌و بێ کارایی ڕۆیشتون جگه له هه‌ندێك کات نه‌بێت . به‌ڵام له ساڵی 1990 وه ژماره‌و کارایی مانگرتنه‌کان له ساڵانی پێشخۆی که‌متر بووه . ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه زانیارییه‌کی زۆری تیادایه له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه و هۆکاره‌کانیشی رونده‌کاته‌وه گه‌رچی من ئه‌و هۆکارانه به فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌م گرفته‌دا، نازانم.
http://isj.org.uk/why-are-there-so-few-strikes/
به‌شی دووهه‌م:
لای زۆرینه‌یه‌ك له چه‌پ به تایبه‌ت کۆمۆنیسته‌کان، شێواندنی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیسستی و هۆکاری نه‌گه‌یشتن به سۆشیالیزم، له ‘ستالین’ و سه‌رده‌می فرمانڕه‌وایی ئه‌وه‌وه، ده‌ستپێده‌کات . که‌مینه‌یه‌کیش وای ده‌بینن که ستالین چشتێکی نه‌کرده‌وه جگه له به‌جێگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ‘لیننیه‌ت’ و پراکتیزه‌کردنی بیرۆکه و تیوری خودی ‘لینین’ خۆی نه‌بێت.
به‌ڵام گه‌ر به وردی تاو و توێیه‌کی مێژوو بکه‌ین و به بیرێکی فراوانه‌وه ئاوڕێکیش له واقیعی ڕابوردوو و ئێستاش بده‌ینه‌وه ، ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ك بتوانین گه‌لێك له‌وانه‌ی که ڕویداوه و لۆمه‌ی ستالین و لینین-مان له‌سه‌ریان کردوه، له مارکسه‌وه سه‌ر ده‌ربهێنێت ، یا لانی که‌م ئه‌شکالێکمان سه‌باره‌ت به مارکس لا دروستبکات.
با سه‌رنجێکی بیانوو و پاساوه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان بده‌ین و دوای ئه‌وه ئاوبه‌رێکی سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ین ، بزانین له کوێدا ده‌گیرسێته‌وه.
• ڕێکخستن و پارتی کرێکاران:.
ئه‌وه‌ی که پاڵی به ‘لینینه’ وه ناوه بۆ در‌وستکردنی پارتی شۆڕشگێڕ و کارکردنی کۆمۆنیسیته‌کان، گواستنه‌وه‌ی هۆشیاری چیانیه‌تی بووه بۆ ناو ڕیزه‌کانی کرێکاران . ئه‌و له کرداردا باوه‌ڕی به‌وه نه‌بووه که هۆشـیاری چینایه‌تی له زه‌مینه‌ی کارکردن و ململانێی چینایه‌تی نێوان خودی کرێکاران و بورجوازی سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ‘ لینین’ باوه‌ڕی به کۆنترۆڵکردنی چینی کرێکاران هه‌بووه له‌لایه‌ن کۆمۆنیست و پارته‌که‌یانه‌وه. ئه‌و باوه‌ڕی به بزوتنه‌ه‌ی خۆڕسکی نه‌بووه ، هه‌میشه‌ش ئه‌و بزوتنه‌وه خۆڕسکیانه‌ی به حوکمی نه‌بوونی پارتی شؤڕشگێڕی خاوه‌ن زه‌بت و ڕه‌بت و هه‌بوونی ناوه‌ندی دیمۆکراسی له‌و پارته‌دا, به بێ سه‌روبه‌ره و ئاژاوه، داوه‌ته قه‌ڵه‌م.
‘لینین’ باوه‌ڕی وابووه بۆ ڕودانی شؤڕش بارودۆخی زاتی و بابه‌تی گرنگن . له بارودۆخی زاتیدا بۆ شؤڕش هۆشیاری چینایه‌تی لای گرنگ بووه و هه‌نگاوی گه‌وره بووه چونکه ئه‌و هۆشیارییه له‌ناو کرێکاراندا، به‌ڕای ئه‌و، ونه. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و کاری له‌سه‌ر در‌وستکردنی ئه‌و پارته کردووه و باوه‌ڕی وابووه که کۆمۆنیسته‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کرێکاران هۆشمه‌ندترین که‌سانێکن، ده‌کرێت پارتی پێشڕه‌و به‌و که‌سانه دروستبکرێت و پێشڕه‌وایه‌تی چینی پڕۆلیتاریا، کرێکاران، بکات به‌ره‌و مه‌نزڵی کۆتایی که گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریایه، دواتریش به‌ره‌و کۆمۆنیزم .
لینین، له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌یدا ” ده‌بێت چی بکرێت؟” بناخه‌ی ته‌واوی پلان و پڕۆگرامی حیزبی به‌لشه‌فی دانا و هه‌ر له‌وێدا په‌نجه بۆ زه‌بتوڕه‌بتی حیزبیانه ڕاده‌کێشێت و ده‌یه‌وێت بیکاته ڕێنمایی “ده‌لیلی ” کارکردنی ئه‌ندامانی حیزب.
من له‌م خاڵه‌دا نامه‌وێت به درێژی له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه و پلان و پڕۆگرامه‌که‌ی ‘لینین’ بڕۆم چونکه پێموایه ئه‌وه‌مان که ڕۆژێك لینینی یا مارکسی-لینینی بووبێتین ئه‌و کتێبه‌مان نه‌ك هه‌ر خوێندۆته‌وه به‌ڵکو ده‌رخیشمان کردبوو. ئه‌وه‌ی که لای من گرنگه لیره‌دا، ئه‌وه‌یه که بلێم لینین ئه‌مه‌ی له خودی مارکسه‌وه هێناوه . مارکس له به‌یانی شیوعی-دا له به‌شی دووهه‌مدا، له په‌یوه‌ندی کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کاندا، ده‌ڵێت ” کۆمۆنیسته‌کان پارتێکی جیا دژ به پارته‌کانی دیکه‌ی چینی کرێکاران دروست ناکه‌ن” https://www.marxists.org/archive/marx/works/1848/communist-manifesto/ch02.htm
له‌م دێڕه کورته دا ، مارکس دوو شتمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو ، یه‌که‌م: کۆمۆنیسته‌کان و کرێکاران جیاوازن . دووهه‌م: هه‌بوون و ڕه‌وابوونی پارتی کرێکارانه‌یه. ئه‌و ئایدیایه‌ی که ‘لینین’ سه‌باره‌ت به در‌وستکردنی حیزب هه‌یبوو ، له مارکس -ه‌وه وه‌ری گرتوه.
John Molyneuxکه ئه‌کادیمی و نوسه‌ره و زیاترله 12 په‌رتوکی له‌سه‌ر کێشه‌ی جیاواز جیاواز هه‌یه یه‌کێك بوو له ڕابه‌ره‌کانی ” سۆشیالیست وه‌رکه‌ر پارتی ” برتانیا و ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌مان حیزب به‌ڵام له ئیرله‌نده کارده‌کات ، یه‌کێکه له‌نێو که‌سه دیاره‌کان که له مارکس به‌باشی گه‌یشتبێت و توانیوێتی لینین به مارکسه‌وه په‌یوه‌ستبکاته‌وه . سه‌باره‌ت به زۆر مه‌سه‌له له‌وانه ‘ حیزب’ ‘پڕۆلیتاریا/کرێکاران’ و دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا’ و ‘ شۆڕش’ یه‌کجار زۆری نوسیوه . لێره‌دا من وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌نجه بۆ هه‌ندێك له نوسینه‌کانی سه‌باره‌ت به پارتی پێشڕه‌و، ڕاده‌کێشم . ئه‌و ده‌ڵێت ” به‌ڵام کاتێك که یه‌کێك له‌سه‌ر تئیوره‌کانی مارکس سه‌باره‌ت به پارت ده‌دوێت، بابه‌ته‌که باسی پارتییه سیاسییه‌کان به‌گشتی نییه، به‌ڵکو پارته شۆڕشگێره‌که‌یه که ئامانجی ئه‌و، هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی کاپیتاڵیزمه- به‌تایبه‌ت که‌سێك که قسه له‌سه‌ر تێزی مارکسی سه‌باره‌ت به پارتێکی سیاسی پڕۆلیتاریانه، ده‌کات، چونکه ، به دڵنیاییه‌وه ، ئه‌وه دیدی ئه‌وه که ” به ته‌نها پڕۆلیتاریا، به هه‌قه‌ت چینێکی شؤڕشگێڕن” مۆلێنوکس هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌یدا له شوێنێکی دیکه‌دا ده‌ڵێت ” ….له ڕاستیدا مارکس زۆرجار پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردووه له ته‌واوی مانای وشه‌دا، به هه‌ستێکی ته‌واوه، ناتوانرێت کرێکاران به‌چین وه‌رگیرێن هه‌تا پارتی جیاوازی خۆیان بینانه‌که‌ن… ده‌توانین له مانیفێستی کۆمۆنیست‌دا ئه‌وه بدۆزینه‌وه که ‘ ڕێکخستنی پڕۆلیتاریا له چینێکدا، دواتریش له پارتێکی سیاسی‌دا ، به‌به‌رده‌وامی غه‌مگینی/دڵه‌ڕاوکێیه له کێبڕکێی نێوان کرێکاران خۆیاندا’. هه‌ره‌وها له بڕیاری کۆنفرانسه‌که‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، له‌نده‌نی 1871 واهات ‘ پڕۆلیتاریا ده‌توانێت ته‌نها به دامه‌زراندنی پارتێکی سیاسی جیاواز بۆخۆی، وه‌ک چین، کار بکات ‘. ” له درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌دا له شوێنێکی دیکه‌دا، به ئاماژه‌کردن به مارکس ده‌ڵێت ” ئه‌م خۆڕێکخستنه‌ی پڕۆلیتاریا له پارتێکی سیساسیدا زه‌روورییه/ جه‌وهه‌رییه بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی که له هه‌ده‌فی کۆتاییدا : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ( ئتلغاکردنه‌وه) چینه‌کان.”
https://www.marxists.org/history/etol/writers/molyneux/1978/party/ch01.htm
ڕه‌نگه له ڕوی تیورییه‌وه پێشڕه‌وی شؤڕشگێڕ نێتی نه‌بووبێت که ڕێكخراوێکی جیا له چینی کرێکاران دروستبکات و له چه‌قی بزوتنه‌وه‌که‌یاندا خۆی به هه‌موو شتێك بزانێت. لینین و ئه‌وانی دیکه‌یان نێتیان وابووه که ئه‌مان تێکه‌ڵ به به‌شێك له چینی کرێکاران بن به مه‌به‌ستی کردنی جه‌ده‌لی ململانێی چینایه‌تی و گواستنه‌وه‌ی هۆشیاری سۆشیالیستیییانه بۆ ناویان. به‌ڵام له‌و ماوه درێژه‌ی سه‌رده‌می مارکسه‌وه تا ئێستا مامه‌ڵه‌ی پارته سۆشیالیست و کۆمۆنیسته‌کانمان له‌ته‌ك کرێکاراندا بۆ ده‌رکه‌وتووه، که هه‌میشه خۆیان به ده‌سته‌ی پێشڕه‌و هۆشمه‌ند و ڕۆشنبیر زانیوه و له حه‌قیقه‌تیشدا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و له ده‌سه‌ڵاتیشدا توانیویانه یاخود هه‌وڵی جددیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کرێکاران داوه.
به‌شی سێهه‌م:
• ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی:
وه‌کو له سه‌ره‌وه وتم هه‌ندێك له‌و چه‌پ و کۆمۆنیستانه نوشستی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و نه‌گه‌یشتن به قۆناغی سۆشیالیزم ده‌گێڕنه‌وه بۆ ‘لینین’ به‌وه‌ی که گوتویه‌تی و کردوویه‌تی. به بۆچونی من ئه‌مه‌ی که ‘لینین’ کردویه‌تی له خودی ‘ مارکس و ئینگلسه‌وه’ وه‌ریگرتوه که ئه‌وانیش هه‌ردوکیان زۆر پێیان له‌سه‌ر ناوه‌ندگه‌رایی و ده‌سه‌ڵات، داگرتووه. له نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م وه‌کو ڕێکخراوێکی جیهانی کرێکاران، هاوکاتیش سێنته‌رێك، له‌وێوه فرمانه‌کان و په‌یامه‌کان بۆ خواره‌وه ده‌نێررا و دروشمه ئه‌مرییه‌که‌ی که ” ئه‌ی کرێکارانی جیهان یه‌کگرن” بوو، که له‌وێدا مارکس له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌وه بوو . هه‌ر له‌وێشدا بوو که مارکس په‌یگیریی له ڕێکخراوێکی ناوه‌ندگه‌رایی ده‌کرد ، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن باکۆنینه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه. باکۆنین باوه‌ڕی وابوو ڕێکخراوی ناوه‌ندگه‌رایی حه‌ماسی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵک و خۆڕسکییان خامۆش ده‌کات . ئه‌مه‌ش یه‌کێك بوو له هۆکاره‌کانی وه‌ده‌رنانی باکۆنین و هاوڕێکانی له ڕیزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
مارکس باوه‌ڕی وابووه پاش کۆنترۆڵکردنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ، قۆناخێکی کاتیی، ده‌بێت، که دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریایه و ئه‌م قۆناخه‌ش بۆ تێپه‌ڕکردنی کۆمه‌ڵ له سۆشیالیستییه‌وه به‌ره‌و کۆمۆنیزم زه‌روورییه. گه‌رچی ئه‌م تیوره لای مارکس له ساڵی 1870 دا له په‌رتوکی به‌رنامه‌ی گۆتادا خرایه ڕوو ، به‌ڵام “له ڕاستیدا له ئایدۆلۆجیای ئه‌ڵمانیدا، تیوری دیکتاتۆریی پڕؤلیتاریای ( هێشتا ئه‌و ناوه‌ی نه‌داوه‌تێ) به جۆرێك له جۆره‌کان، خراوه‌ته‌ڕوو “……هه‌موو چینێك ئامانجی پاوانه‌کردنه به پڕۆلیتاریاشه‌وه که به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فۆرمی کۆمه‌ڵی کۆنی ده‌بات به ته‌واوی و به‌گشتی ، یه‌که‌مجار ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرێته ده‌ست تاکو نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی به هه‌قه‌ت وه‌کو به‌رژه‌وندی گشتی، بکات که له چرکه‌ی یه‌که‌مدا زۆری بۆده‌هێنرێت که بیکا” لا 52 و 53 ئایدۆلۆجی ئه‌ڵمانی { له‌و لینکه‌ی خواره‌وه وه‌رگیراوه} ” قۆناخی گواستنه‌وه ، قۆناخی گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌یه ” له نێوانی کۆمه‌ڵی کاپیتاڵیستی و کۆمۆنیست‌دا” مارکس نوسیوێتی ” قۆناخی گواستنه‌ه‌وی شؤڕشگێڕانه له‌میانه‌وه به ئه‌ویان ده‌گه‌یه‌نێت” به‌رنامه‌ی گۆتا، چاپی 1870.
لێره‌دا گرنگ نییه جۆری ده‌وڵه‌ته‌که چۆنه و کێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ، چونکه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بچوك یا گه‌وره زۆر یان که‌م پێویستی به سوپا و پۆلیس و دادگا‌و یاسا و ئیداره‌ی بیرۆکراتی و ده‌زگه‌ی سیخوڕی و ..هتد هه‌یه، که‌واته ده‌وڵه‌تی کرێکاران / پڕۆلیتاریاش ناتوانێت خۆی له‌مه بپارێزێت .
له ڕه‌دی ئه‌مه‌دا باکۆنین نوسوێتی ” ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌بێت ، ئه‌وه هه‌یمه‌نه‌کردنیش ده‌بێت و سه‌ره‌نجامه‌که‌ش کۆیلایه‌تی. ده‌وڵه‌ت به بێ کۆیلایه‌تی ، به‌کراوه‌یی بێت یاخود فێڵکردن ، ناسه‌لمێنرێت ، ئه‌مه‌یه که ئێمه دووژمنی ده‌وڵه‌تین . مانای چییه ‘ پڕؤلیتاریا هه‌ڵده‌کشێ بۆ چینی فرمانڕه‌وایی؟” له‌م جه‌ده‌له‌ی نێوانی مارکس و باکۆنیندا ، باکۆنیین پرسیار له مارکس ده‌کات ” ئایا هه‌موو 40 ملێون ( کرێکارانی ئه‌ڵمانیا) ده‌بنه ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که؟” باکۆنیین په‌رتوکی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نارکی لا 178. مارکس له‌وه‌ڵامدا ” به دڵنیاییه‌وه! بۆ سیسته‌مه‌ێك که له حوکمی خۆسه‌ری کۆمۆنێتییه‌کانه‌وه‌یه” مارکس و تێبینییه‌کانی 519 . له شوێنێکی دیکه‌دا کاتێك که مارکس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پڕۆلیتاریا و جوتیاران ده‌نوسێت، ده‌ڵێت ” پڕۆلیتاریا … پێویسته وه‌کو حکومه‌ت ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که پێوستێتی وه‌ریانگرێت…”
بۆ زانیاری زیاتر تکایه ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه:
http://www.marxisthumanistinitiative.org/alternatives-to-capital/karl-marx-the-state.html
باکۆنیین له به‌رانبه‌ر خواستی مارکس و هاوڕێکانیدا بۆ ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتاری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆچون و ڕای خۆی به ئاشکر وتووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌ڵێت ” من بێز له کۆمۆنیزم ده‌که‌مه‌وه له‌به‌ر نکوڵیکردنی له ئازادیی هه‌ره‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانم پێشبینی شتێك له مرۆڤ نه‌که‌م به بێ ئازادیی. من کۆمۆنیست نیم له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمۆنیزم پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵ وه‌رده‌گرێت و ده‌یداته ده‌ست ده‌وڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به زه‌رووره‌ت ناوه‌ندگه‌رایی له موڵکیه‌ت له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا کۆتایی دێنێت، له کاتێکدا که من هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تم ده‌وێت” . http://www.politicalsciencenotes.com/political-ideas/comparison-between-karl-marx-and
به‌داخه‌وه پێشبینیه‌که‌ی باکۆنیین سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ته‌که‌ی مارکس و ده‌سه‌ڵاتخوازی پارتی کۆمۆنیست “به‌لشه‌فی” نزیکه‌ی نیو سه‌ده دوای قسه‌که‌ی، هاته دی.
مارکس له په‌رتوکی ڕه‌خنه‌ی به‌رنامه‌ی گۆتادا ، باشتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ڕوونکردۆته‌وه ده‌ڵێت ” له نێوانی قۆناخی سۆشیالیستی و کۆمۆنیزمدا قۆناخی گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ له ڕێگای ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریاوه ده‌بێت” گه‌رچی مارکسییه‌کان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که گوایه مارکس مه‌به‌ستی له ده‌وڵه‌ت نه‌بووه به‌ڵکو له زه‌بروزه‌نگی شؤڕشگێڕانه‌ی پڕۆلیتاریانه بووه . به‌ڵام به ئاشکرا دیاره که مارکس مه‌به‌ستی دسه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی پڕؤلیتاریا بووه، چونکه مارکس له شوێنی دیکه‌شدا پێداگریی له سه‌ر هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندگه‌رایی ده‌کاته‌وه. با له‌وه گه‌ڕێین که مارکس و ئینجلس هه‌ردووکیان ڕازیبوون به ونبوون و له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌ت له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی پڕۆلیتاریا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه ، که هیچ وه‌ختێك نه ئاوه‌ز و نه ئه‌زمونی دووروو و درێژی دروستبوونی ده‌وڵه‌تیش ، ئه‌وه‌یان نه په‌سه‌ند‌کردووه و نه سه‌لماندویانه . ده‌وڵه‌ت هه‌میشه خۆی و ئامرازی به‌هێزکردنه‌وه‌ی خۆی نوێده‌کاته‌وه.
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك شوێندا مارکس به‌شداریکردنی له هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌ماندا ڕه‌وا کردوه ” ئایا لایه‌نگریی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی بورجوازیدا نه‌بوون، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌کانی کرێاکران بۆ په‌ڕله‌مان؟ له ڕاستیدا له چه‌ند وڵاتێکی دیاریکراودا هه‌تا وا بیریان ده‌کرده‌وه که زۆربه‌ی په‌ڕله‌مانتاره‌کانی چینی کرێکاران ده‌توانرێت قۆناخی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه بێت، بۆ سۆشیالیزم ” [ تکایه بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای تێبینی 62 له‌و لینکه‌ی سه‌رووتریانا بکه]
دوو مه‌سه‌له لای ما رکس زۆر گر نگ بوون یه‌که‌م ناوه‌ندگه‌رایی دووهه‌م به پیشه‌سازیکردنی وڵات . تا ئه‌و کاته‌شی که مرد ئه‌و په‌یگیری له‌سه‌ر ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه ده‌کرد و به دوو بناخه‌ی گرنگی داده‌نا له بۆ بیناکردنی سوشیالیزم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ردوکیان ( مارکس و ئه‌نگلس) نه‌ك هه‌ر لایه‌نگر و شه‌یدای ناوه‌ندگه‌رایی له بواری سیاسی‌دا بوون به‌ڵکو له بواری پیشه‌سازی و ئابوریشدا هه‌ر وابوون ، خۆشیان هه‌رگیز نکوڵییان له‌م ڕاستییه نه‌کردووه. من له سه‌ره‌وه باسم له ناوه‌ندگه‌رایی له بواری سیاسی‌دا کرد .
مارکس و ئینگلس ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتیان واکردووه که بناغه‌ییه بۆ دسپلینکردنی پڕۆلیتاریا و گوێڕایه‌ڵی بوون . ئینگلس زۆر به ڕاشکاوییه‌وه ئاوا وه‌سفی کارگه ده‌کات ” قوتابخانه‌یه‌كی هیراشی /قوچکه‌ییه بۆ گوێڕایه‌ڵێتی و ئه‌مرکردن” لا190 Ecology or Catastrophe, The life of Murray Bookchin, By Janet Biehl
له کتێبێکی دیکه‌یدا، بووکچین ده‌ڵێت ” مارکس و ئینگلس نه‌ك هه‌ر له سیاسه‌ت به‌ڵکو له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشيسازیشه‌وه، سێنترالیست بوون. هه‌رگیز ئه‌م ڕاستییه‌یان نکوڵی لێنه‌کردووه، نوسینه‌کانیان و دیراسه‌کانیان له‌ته‌ك وه‌سفه ڕاسته‌وخۆکانیان بۆ سیاسه‌ت، ڕێکخراوێتی، نایشارنه‌وه. هه‌ر زوو له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ساڵی 1850 دا بوو، له په‌یامه‌که‌ی له کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه بۆ گروپی کۆمۆنیست) Central Council to the Communist League ، مارکس ” با‌نگێشه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که کریکاران به ته‌نها تێنه‌کۆشن بۆ یه‌کتایی و تاکێتی کۆماری ئه‌ڵمانی، به‌ڵکو ده‌بێت تێکۆشانیشیان به زۆری و لێبڕاوانه بۆ ناوه‌ندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتیش له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تتدا، بێت” …. هه‌ر له‌و په‌ڕه‌گرافه‌دا به به‌رده‌وامی دووباره‌بۆته‌وه و ئه‌نجامگیری ئه‌وه‌ی کردووه ” هه‌ر وه‌ک له فه‌ره‌نسای 1793 دا ئه‌ڵمانیای ئه‌مڕۆش که به ڕێگای ناوه‌ندگه‌رییه‌کی پته‌و و مه‌زبوتدا تێده‌په‌ڕێت که ئه‌مه‌ش له حه‌قه‌تدا مه‌هامی پارتێکی شۆڕشگێڕه” له ساڵانی دوای ئه‌وه‌ش هه‌مان شت به‌رده‌وامبووه، که جه‌نگی فرانکۆو بروسیا ده‌ستی پێ‌کرد ، بۆ نموونه ، مارکس بۆ ئینگلسی نوسی” فه‌رنسییه‌کان پێویستیان به به‌زاندن هه‌یه. گه‌ر برۆسیه‌کان بیبه‌نه‌وه، ناوه‌ندگه‌رایی ( مه‌رکه‌زییه‌تی ) ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سسوود ده‌بێت بۆ سێنتره‌لایزکردنی چینی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا” لا 140 The Murray Bookchin Reader Edited By Janet Biehl.
مارکس، وه‌کو خودی خۆشی ، کابرایه‌ك بووه که ڕۆحی خۆسه‌پێنه‌رێتی تیادابووه ، هیچ وه‌ختێك ئاماده‌ی لێدوانی له‌خۆبڕاوانه و یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی که ناکۆکی زۆر سه‌ره‌کی له ته‌کیاندا نه‌بووه ، نه‌بووه . هه‌ر که‌سێکیش پیداچونه‌وه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی نێوانی مارکس و نه‌یاره‌کانی و نامه‌کانی نێوانیاندا بکات ، وه‌کو له‌ته‌ك جۆزیف پرۆدن و میخایل باکۆنین و ماکس شتێرنه و ئه‌وانی دیکه‌دا، کردویه‌تی ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
به‌شی چواره‌م:
• چینی پڕۆلیتاریا و ته‌کنه‌لۆجیا:
ڕۆح و جه‌وهه‌ری هزری مارکس له خۆئاماده‌کردندا بۆ شۆڕش و هێزه بزوێنه‌ره‌که‌ی، له چینی پڕؤلیتاریا و گه‌شه و پێشه‌وه‌چوونی ته‌کنه‌لۆجیادا ، چڕبۆته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه که سه‌رجه‌می لێکۆڵینه‌وه مێژووییه‌کانی مارکس له‌سه‌ر ته‌کنه‌لۆجیا و پێشکه‌وتنی و سه‌رمایه‌داریی و که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌و زێده‌بایی و ململانێی نێوانی پڕۆلیتاریا و بورجوازی ، بووه، تاکو بیسه‌لمێنێت که کۆمه‌ڵی ئاینده‌ی سۆشیالیزم له‌سه‌ر ده‌ستی کرێکاراندا دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش یانی سۆشیالیزم نایه‌ته دی هه‌تا کۆمه‌ڵ به‌سه‌رمایه‌دارییدا تێنه‌په‌ڕێت. له‌م دیده‌یه‌شه‌وه مارکس نه‌ك هه‌ر به‌هایه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ کرێکاران له کۆمه‌ڵ و ڕۆڵیاندا داناوه به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتداریشیانده‌کات و ده‌یانخاته پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه . مارکس هیوایه‌کی یه‌کجا گه‌وره به کرێکاران ده‌به‌ستێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌کو بوكچین ده‌ڵێت ” مارکس نوسوێتی و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێك پڕۆلیتاریا کاپیتاڵیزمی به سروشتی قه‌بوڵکرد ، ئه‌وه هه‌موو هیواکان بۆ شۆڕش ، ونده‌بێت”
لا285 Ecology or Catastrophe, The life of Murray Bookchin, By Janet Biehl
هاوکاتیش مارکس ئه‌وه باشده‌زانێت که له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌ودا کرێکاران له وڵاته پیشه‌سازییه‌کاندا زۆر که‌مایه‌تیبوون و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتا‌نه‌شدا یا هه‌ر نه‌بوون یاخوود یه‌کجار که‌مبوون . کاتێك که مارکس گه‌شه‌ی کرێکاران به گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه ده‌به‌ستێت ، ئیدی ئه‌و هه‌سته‌ی خۆی ناشارێته‌وه که گه‌شه‌ی وڵاتان له ڕوی ته‌کنه‌لۆجیاوه که به‌ر‌هه‌مهینه‌ری کرێکارانه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر وێرانی وڵاتێکیش و پلیشانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌شی بێت ، لای ئه‌و گرنگ نییه . باشترین نمونه‌یه‌کیش ‘ کۆمپانیای ڕؤژهه‌ڵاتی هیندییه’ له چه‌رخی 19 ده‌دا که مارکس یه‌کجار دڵی پێی‌خۆش‌بوو.
جانێت له لاپه‌ڕه‌ی 60 ی هه‌مان کتێب‌دا ده‌ڵێت، بووکچین ده‌ڵێت ” مارکس وای بینیوه که کاپیتاڵیزم په‌یامێکی مێژویی پێیه بۆ پێشخستنی ته‌کنه‌لۆجیا بۆ ئاستێك که ئیدی ده‌توانێت پێداویستییه‌کانی به‌شه‌رییه‌ت دابین بکات” دیسان هه‌ر له‌و په‌رتوکه‌دا له لاپه‌ڕه 190دا، نوسیوێتی ” له‌وه‌ش زیاتر، مارکسیزم په‌یگیرانه ده‌سه‌ڵاتخواز بووه. مارکس و ئینگلس ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتیان واکردووه که بناغه‌ییه بۆ دسپلینکردنی پڕۆلیتاریا و گوێڕایه‌ڵی بوون . ” هه‌تا مارکس کاپیتاڵیزمی واده‌بینی که به وێرانکردنی فۆرمه ئابووییه‌کانی پێشینه و گه‌شه‌پێدانی ته‌کنه‌لۆجیا ، ڕۆڵێکی مێژویانه‌ی پێشکه‌وتنخوازیانه‌ی بینیوه. ئه‌و وا بیریکردۆته‌وه که کۆمه‌ڵی چینایه‌تی زه‌رووره‌ی مێژوییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بناغه‌ی ئازادی به‌شه‌رییه‌ت …….بوکچین سه‌باره‌ت به‌م تێزه و بۆچوونه‌ی مارکس ده‌ڵێت مارکسیزم ” پێشکه‌وتوترین ئایدۆلۆجییه له کاپیتاڵیزمی پێشکه‌وتوودا”
David Graeber له په‌رتوکه نوێیه‌که‌ی که به ناوی The Utopia of Rules له لاپه‌ڕه‌ی 121 و 122 دا، ئه‌ویش له‌سه‌ر بۆچونه‌کانی مارکس سه‌باره‌ت به ته‌کنه‌لۆجیا و سوود ، ده‌دوێت، به به‌ڵگه‌وه قسه له‌سه‌ر هه‌ندێك بۆچوونی ئه‌و ده‌کات که نه‌هاتنه دی. یه‌کێك له‌وانه شۆڕشکردنه له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ، ده‌یڤد ده‌ڵێت ” ئه‌رگویمێنته تایبه‌تییه‌که‌ی مارکس ئه‌وه بووه، به‌هۆی فاکته‌ری دیار‌یکراوی ته‌کنیکییه‌وه به‌ها(قیمه) و هه‌روه‌ها قازانجیش ده‌بێت له کاری مرۆڤ، دروستبکرێت . به‌م هۆیه‌شه‌وه کێبڕکێی خاوه‌نکارگه‌کان ناچار به ماشێنایزکردنی به‌رهه‌م له پێناوی هێنانه‌خواره‌وه‌ی تێچووندا (کولفه) ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له کاتێکدا ناو به‌ناو قازانجێکی وه‌ختی بۆ چه‌ند کارگه‌یه‌ك هه‌یه، به‌ڵام به گشتی کارایی ئه‌م ماشنیزکردنه له ڕاستیدا بڕی ( معه‌ده‌ل) قازانج له هه‌موو کارگه‌کاندا ده‌هێنێته خواره‌وه. ئه‌وه ئێستا نزیکه‌ی دوو چه‌رخه ئابورییناسه‌کان دیبه‌یتی ئه‌وه ده‌که‌ن ئایه به ڕاستی ئه‌مانه هه‌موی ڕاسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاستبێت ، ئه‌ی بۆ بڕیارێکی وا غه‌ریب له له‌یه‌ن پیشه‌سازیکه‌رانه‌وه، ناده‌ن، بۆ پاره ناخه‌نه توێژینه‌وه بۆ داهێنانی کارگه‌کانی ڕۆبۆت، که هه‌موو که‌سێك له شه‌سته‌کاندا، پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، له‌بری ئه‌مه ده‌ستپێکردنی گوستنه‌وه‌ی کارگه‌کانیان بۆ شوێنانی چڕی کار ، بۆ شوێنیێ ته‌کنه‌لۆجیای که‌متر، له چین یاخود جیهانی باشوور، که عه‌قڵ باشتر ده‌یگرێت، کرد”
ده‌یڤد هه‌ر له‌و به‌شه‌ی کتێبه‌که‌یدا له لاپه‌ڕه 143 دا ده‌ڵێت ” کاپیتاڵیزم له سروشتی ته‌کنه‌لۆجیدا پێشکه‌وتووه وا‌ده‌رده‌که‌وێت مارکس و ئینگلس له سه‌رده‌می حه‌ماسییه‌که‌یاندا بۆ شۆڕشی پیشه‌سازی له‌و ڕۆژانه‌دا سه‌باره‌ت به‌مه، به ته‌واوی هه‌ڵه بوون . یاخود زیاتر به دیار‌یکراوی ئه‌وان ڕاستبوون که په‌یگیرییان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که ماشێنا‌یزکردن له پیشه‌سازی به‌رهه‌هێناندا، سه‌رئه‌نجام کاپیتاڵیزم وێرانده‌کات، به‌ڵام هه‌ڵه بوون له پێشبینیکردنی ئه‌وه‌ی که مونافه‌سه‌ی مارکێته‌کان خاوه‌نکارگه‌کان ناچارده‌کات که به‌ره‌و ماشێنایز، مل بنێن”
له‌ته‌ك ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌ی که مارکس خستویه‌تیه سه‌رشانی کرێکاران، بڕوایشی به‌وه هه‌بووه که کرێکاران ده‌بێت شوورا و کۆمیته و ئه‌نجومه‌نه‌کانی خۆیانیان له کارگه و کارخانه‌کانیاندا هه‌روه‌ها له شوێنه‌کانی دیکه‌شدا هه‌بێت ، وه‌کو ئه‌نجومه‌نێك، لیژنه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات . ئه‌مه‌ش یانی ده‌سه‌ڵاتدانه ده‌ستی کرێکاران و بێبه‌شکردنی باقییه‌که‌ی، در‌وستکردنی ده‌سه‌ڵاتێك له شێوه‌یه‌کی بچوك یا گه‌وره‌دا ڕێگاخۆشکردنه بۆ نه‌بوونی یه‌کسانی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی . بووكچین له‌و دیمانه‌یه‌ی که Janet Biehl ی براده‌ری کردویه‌تی، سه‌باره‌ت به کۆمیته‌ی کرێکارییه‌کان ده‌ڵێت “ گه‌ر کرێکاران له پرۆژه‌که‌یاندا خۆیان وه‌کو هاووڵاتیان له‌بری کرێکاران نه‌بینن، که‌واته ئێمه ده‌رگه بۆ گریمانێکی به‌هێز ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات له شوێنه‌کانیاندا ، له‌سه‌ر حسابی ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌کان، ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش یانی کێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئه‌نجومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌که و دانی به شوێنی سه‌ر کار، ئا به‌و شێوه‌یه تۆ درز له یه‌کێتی ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌که دروستده‌که‌یت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری زیاتری شوێنی سه‌ر کار وه‌ک توخمێکی سه‌رپه‌رشتیکار له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماه‌رییه‌که‌دا” درێژه به قسه‌کانی ده‌دات و ده‌ڵیت لێمگه‌ڕێ با ئاسانی بکه‌م : ” که شوێنی سه‌ر کار ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بوو ، ئه‌نجوومه‌نی جه‌ماوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی که‌مه- هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی که‌متر که شوێنی سه‌ر کار هه‌یه‌تی ، ئه‌نجومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌که ده‌سه‌ڵاتی زۆرتری هه‌یه” لا 162 The Politics of Social Ecology, Libertarian Municipalism. By Janet Biehl
سه‌باره‌ت به‌چینی کرێکاران، مارکسییه‌کانی ئه‌مڕۆ، به‌تایبه‌ت مارکسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێت ئه‌و پێناسه‌یه لای خۆیان ساغبکه‌نه‌وه. ئایه تێگه‌یشتنی ئه‌وان له‌چه‌مکی پڕۆلیتاریا، کرێکاران، هه‌ر هه‌مان شته که مارکس کاتی خۆی هه‌یبووه؟ گه‌ر ئه‌وان هه‌مان پێناسه په‌سه‌ند ده‌که‌ن ،ئه‌وه له‌ته‌ك واقیعی ئه‌مڕۆ و جیهانه‌که‌یدا ناگونجێت و گریمانی شؤڕشیش، نیییه . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌موو خه‌ڵکانی دیکه که له ئۆفیس و شۆپه‌کان و شوێنه‌کانی دیکه‌دا و به بێکار که‌مئه‌ندامانه‌وه و خانه‌نشینکراوانه‌وه به کرێکار بده‌نه قه‌ڵه‌م ، یاخود وای ده‌بینن که کێشه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوانی له سه‌دا یه‌ك و له سه‌دا نه‌وه‌دونۆکه‌ی دیکه‌یه‌تی. ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وان ده‌بێت پیاداچونه‌وه‌یه‌ك به بۆچونه مارکسییه‌کانی خۆیاندا سه‌باره‌ت به پڕۆلیتاریا، بکه‌ن.
ڕه‌نگه گرنگیش نه‌بێت چ پێناسه‌یه‌ك بۆ کرێکاران ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه و من تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دڵنیام ئه‌وه‌یه که چینی کرێکاران زۆر له سه‌رده‌می مارکس لاوازتره و هیوای شۆڕشییش له سه‌رده‌می ئه‌ودا زیاتر بوو تا ئێستا. دیاره له‌مه‌دا پێشبینییه‌که‌ی مارکس نه‌هاته دی که‌وای ده‌بینی که کاپیتاڵیزم گۆڕهه‌ڵکه‌نی خۆی ده‌بێت و به پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا و زۆربوونی پڕۆلیتاریاو ڕوودانی قه‌یرانه یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی ئابوریی، ئیدی زه‌نگی لێدانی شؤڕشیش نزیکترده‌بێته‌وه .
گه‌ر ته‌ماشایه‌کی واقیعیانه‌ی دونیا بکه‌ین له‌م چه‌رر‌خه‌دا و تا ئێستاش بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی له ئاستێکی یه‌کجار نزمدان جگه له فه‌ره‌نسا و یۆنان . ته‌نانه‌ت هه‌وڵی سه‌ره‌کی ئه‌وانیش نه‌ك بردنه‌پێشه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌یه و دابینکردنی داخوازی زیاتر ، به‌ڵکو ده‌ستبه‌سه‌راگرنتی ئه‌وانه‌ی که پێشتر به‌ده‌ستهێنراون ، تاکو له ده‌ست نه‌چن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من ڕام وایه که ئێمه له قه‌یرانێکی یه‌کجار گه‌وره‌داین نه‌ك سه‌رمایه‌داری. له‌م باره‌شه‌وه من چه‌ند وتارێکم نوسیوه و دواترینیان ” ئایا ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارییه، یاخود قه‌یرانی ئێمه‌یه؟ ” http://zaherbaher.com/2016/08/18/%d8%a6%d8%a7%db%8c%d8%a7%e2%80%8c-%d8%a6%d9%87%e2%80%8c%d9%85-%d9%82%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%b1%d8%a7%d9%86%d9%87%e2%80%8c-%d8%a6%d8%a7%d8%a8%d9%88%d9%88%d8%b1%db%8c%db%8c%d9%87%e2%80%8c-%d9%82%d9%87/
سه‌باره‌ت به ته‌کنه‌لۆجیا و ڕۆله‌که‌ی: هه‌روه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد گرنگێتی ته‌کنه‌لۆجیا بۆ مارکس و مارکسییه‌کان له بنیاتنانی سۆشیالیزم‌دا زۆر گرنگ بووه ، به واتایه‌کی دیکه هاتنی ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو لای ئه‌وان پێداویستییه‌کی مێژوویی بووه بۆ در‌وستکردنی هێزه بزوێنه‌ره‌که‌ی شۆڕش، کرێکاران، هه‌م بۆ قورتاربوون له کێشه‌ی که‌مبه‌رهه‌میی ، که مارکس که‌مبه‌رهه‌میی به نه‌بوونی ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتووه گرێداوه و ئه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌رهه‌م به‌شی دانیشتوان ناکات.
له وردکردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانین دوو خاڵی گرنگ ڕه‌چاو بکه‌ین . یه‌که‌م : هاتنی ته‌کنه‌لۆجیا به هاتنی چینی بورجوازی قۆناغی گه‌شه‌کردنی پیشه‌سازییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه . هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه که مارکس ئه‌وه‌ی که بورجوازی کردویه‌تی به شۆڕشی زانیوه و لاینگری کردوه و تا ئێستاش له‌ناو مارکسییه‌کاندا واباوه که بورجوازی له‌و سه‌رده‌مه‌دا چینێکی شۆڕشگێر بووه. دووهه‌م: که ته‌واوکه‌ری خاڵی یه‌که‌مه بووه‌ته دانانی به‌ردی بناخه‌ی به‌شکردنی قۆناخه‌کانی به‌شه‌رییه‌ت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم لای مارکسییه‌کان ، وه‌کو کۆمه‌ڵی کۆمیۆێنه‌ی سه‌ره‌تایی ، به‌ندایه‌تی ، فیود‌اڵیزم ، کاپیتاڵیزم ، سۆشیالیزم ئه‌مجا کۆمۆنیزم. ئه‌م ڕیزبه‌ندییه لای مارکسییه‌کان به لینینیشه‌وه زیاتر گرنگی ڕۆڵی پرۆلیتاریا و ته‌کنه‌لۆجیای دووپاتکرده‌وه، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که قسه‌کردن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم بۆ وڵاتانێك که له قۆناخی سه‌رمایه‌داری زۆر گه‌شه‌کردودا، نه‌بن ، ئه‌وه خه‌و و خه‌یاڵه، دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له واقیع و داخوازییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رده‌م ، ئه‌مه‌ش کارێکی وایکرد که ئه‌گه‌ر پارته کۆمۆنیست و به‌لشه‌فییه‌کانی جیهان باوه‌ڕ و دروشمیشیان کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم بووبێت، به‌ڵام به کاری کرده کار‌و تێکۆشانیان بۆ به پیشه‌سازیکردنی وڵات، کۆمه‌ڵ، کردووه ، بۆ زیاتر کۆیله کردنی کرێکاران، ڕه‌نجده‌ران. به‌شخوراوان، بووه ،هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه که له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا ده‌ستیان له‌ته‌ك چینی بورجوازی، خۆیان وته‌نی ” نیشتمانی” تێکه‌ڵکردوه و به چینێکی شؤڕشگێڕیان داناوه و پشتگیری‌یان لێکردووه . ده‌رئه‌نجامی به‌ڕێکردنی ئه‌م سیاسه‌ت و پراکتیکه‌کردنشی در‌وستکردنی ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی ، دیمۆکراتی نیشتمانی ، فرمانڕه‌وایی گه‌لیی ، دیمۆکراتی گه‌لی و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی گه‌شه‌کردنی ناسه‌رمایه‌داری به‌ره‌و سۆشیالیزم له عێراق و هه‌ندێك شوێنی دیکه به ده‌ستتێکه‌ڵکردنی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته فاشییه‌کاندا له به‌ره‌یه‌کدا.
که‌واته وه‌کو کورد ده‌ڵێت ئه‌و ئاگره بێ دووکه‌ڵ نییه. ئه‌مه‌ی که له‌سه‌رده‌می ‘لینین’ و دوای ئه‌ویش په‌یڕه‌وده‌کرا ، هه‌ر هه‌مووی گه‌ر به وردی بڕوانیت خودی مارکس سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی، ورده ورده قسه و بۆچون و تیئوره‌کانی مارکس له‌سه‌ر ده‌ستی لینین و پاشڕه‌وانیدا، گه‌شه‌ی پێدراوه و خراوه‌ته پراکتیکه‌وه .
به بۆچونی من ئه‌و دوو خاله‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێکردن پڕۆلیتایا و ته‌کنه‌لۆجیا له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی پێشکه‌وتنی به‌شه‌رییه‌ت به‌و قۆناغانه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم، گه‌وه‌ره‌ترین زه‌ربه‌یان له بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی داوه و به‌ربه‌ستێکی یه‌کجار گه‌وره بوون له‌به‌رده‌میا. ئاشکراشه که ده‌ردی ئایدۆلۆجیا هیچ ده‌رفه‌تێکی بۆ مارکسییه‌کانی پاش مارکس نه‌هێلاوه‌ته‌وه تاکو سه‌ر له دووتوێی کتێبه‌کان به‌رزبکه‌نه‌وه به مێشکی خۆیان تۆزێك بیر بکه‌نه‌وه و بزانن ئایا ڕاستی ئه‌مه له که‌تواردا ده‌بینرێت یا نا؟ پرسیارێك له خۆیان بکه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستی تیادا بێت ئه‌وه شؤڕشی سۆشیالیستی له وڵاتانی پیشه‌سازی دواکه‌وتودا هه‌رگیز ڕوونادات ؟ ئه‌ی ئه‌و شۆڕشه چۆن ڕووده‌دات؟ هه‌نگاوه عه‌مه‌لییه‌کان بۆ ئه‌م پرۆسسه‌یه چین؟ له هه‌قه‌تیشدا واقیعیش و ئه‌زموونه‌کانیش ئه‌وه‌یان نیشاندا نه حیزب ده‌توانێت ئه‌مه بکات و نه پڕۆلیتاریاش ده‌توانن یه‌کبگرن و دیکتاتۆری پڕۆلیاتاریاش بنیات بنێن؟! خۆئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوویدا ئه‌ی چۆن ئه‌م قۆناخی چینایه‌تییه له ڕێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه، ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌گوێزرێته‌وه بۆ قۆناخی بێ ده‌سه‌ڵاتیی، بێ چینایه‌تی؟ ئه‌مانه و کۆمه‌ڵه پرسیارێکی دیکه هه‌ن که بۆ مارکسییه‌کان گرانه له واقیعدا وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی ته‌نها له بڕگه‌ی کتێبه‌کاندا بدۆزنه‌وه .
به‌شی پێنجه‌م:
• ته‌کنه‌لۆجیا و سروشت و ژینگه و ئیکۆلۆجی:
لایه‌نێکی دیکه‌ی خراپیی له پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا به تێزی مارکس و مارکسیییه‌کان که به مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی، داده‌نێن ، له ڕاستیدا خاڵێکیشه له دژایه‌تیکردنی ژینگه و ئاژه‌ڵ و ته‌واوی گیانله‌به‌رانی سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه . هاوکاتیش ئه‌و بایاخ و به‌ها گه‌وره‌یه که خودی مارکس بۆ مرۆڤی دڕنده‌ی داناوه که ” به‌نرخترین سه‌رمایه‌یه له دوونیادا”!! .
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ‘لینین’ شتێکی وای له‌سه‌ر ژینگه و سروشت و بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی سروشت ، نه‌نوسیوه ، ئه‌وانه‌شی که نوسیوێتی، ئه‌ویش وه‌کو مامۆستا‌که‌ی ، مارکس، له ڕوانگه‌ی پاوانه‌کردنییه‌وه بۆ دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ مرۆڤه‌کان ، یا ڕاستتر بۆ کرێکاره‌کان، قسه و باسی له‌سه‌ر کراوه.
مارکس له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و سروشت شتی نوسیوه ، به‌ڵام هزر و ئایدیای به کرده‌وه دژایه‌تی سروشت و بوونه‌وه‌رانی دیکه‌ی جگه له مرۆڤ، کردوه. ئه‌و خواستویه‌تی که مرۆڤ سروشت پاوانه بکا و سه‌ری پێدانه‌وێنێ بۆ خواست و خۆشی مرۆڤ ، که ئه‌مه‌ش لای مارکس ته‌نها و ته‌نها له ڕێگای ته‌کنه‌لۆجیاوه ده‌بێت، ئیدی له‌م باره‌دا لای ئه‌و گرنگ نه‌بووه که ته‌کنه‌لۆجیا سروشت و ژینگه‌که‌ی وێرانده‌کات و بونه‌وه‌ره‌کانی له‌ناوده‌بات یا لانی که‌م که‌میانده‌کاته وه و ڕه‌ویان پێده‌کات. هاوسه‌نگی له نێوان سروشت و مرۆڤدا ، مرۆڤ و ته‌کنه‌لۆجیادا ، لای مارکس ونبووه . ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی که چه‌ندێك سروشت خزمه‌ت به مرۆڤ ده‌کات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات ، ئه‌وه‌نده‌ش مرۆڤ ده‌بێت خزمه‌ت به‌و بکات و وه‌کو سه‌رچاوه‌ی سامانێکی به‌هادار که ده‌توانرێت ته‌واو یپێداویستیه‌کانی ژیان له هه‌موو بواره‌کاندا بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر مرۆڤدا به هۆی کاره‌ساته سروشتییه‌کانی وه‌کو لافاو و هه‌ریکان و زیادبوونی پله‌ی گه‌رما و ڕودانی کاره‌ساتی دیکه، دێت، ده‌رئه‌نجامی دژایه‌تیکردنی سروشته له ڕێگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه بۆ که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌رمایه ، که ئه‌مه‌ش مرۆڤکرده ، واته کاری مرۆڤه نه‌ك شێتبوونی سروشت.
ته‌کنه‌لۆجیاو چڕبونه‌وه‌ی چینی پڕۆلیاتاریا و گه‌یشتن به قۆناخی سه‌رمایه‌داری هیچ وه‌ختێك و هه‌رگیزیش ته‌نانه‌ت مه‌رجی لاوه‌کیش نین بۆ بیناکردنی کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ ئه‌نارکیستی . ئه‌وه‌ی که بنه‌ما زه‌روور‌ییه‌کانی بنیاتنانی ئه‌و کۆمه‌ڵه، ده‌سه‌پێنێت، کۆ‌مه‌ڵێكی پڕ له که‌مایه‌تییه‌کی ده‌سته‌بژێر، له هیراشییه‌ت، له باڵاده‌ستی و ده‌سه‌ڵات و پاوانه‌کردنی کۆمه‌ڵ و خێر و خۆشییه‌کانی سروشت و ناو کۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زۆرینه‌یه‌کی بنده‌ست و فرمانپێکرا و ڕه‌نجده‌ر و چه‌وساوه و به‌شخوراو له کۆمه‌ڵدا . ئه‌مانه‌ش له هه‌موو قۆناخه‌کانی که له‌سه‌ره‌وه باسمکردن ، جگه له قۆناخی کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی کۆمۆنوێڵی، بوونیان هه‌بووه، ئیدی ئه‌وه گرنگ نییه له سه‌رده‌مێکدا کۆیله، جوتیار یاخود کرێکار بووه . ڕاسته شێوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌کان ، کۆمه‌ڵه‌کان گۆڕاون به‌ڵام جه‌وهه‌ری چه‌وساسندنه‌وه‌کان ، که له ڕێی هه‌بوونی کۆمه‌ڵه چینایه‌تییه‌که و کۆمه‌ڵی هیراشییه‌وه ، بووه، هه‌ر ماوه‌ته‌وه زیاتر وچڕتریش بووه‌ته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه
Sep 2016
به‌شی شه‌شه‌م و کۆتایی:
• مافی چاره‌نوسی و در‌وستکردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه:
سه‌رده‌می ژیانی لاوێتی مارکس و ئینگلس و گه‌شه‌ی فکرییان وقسه‌کردن له‌سه‌ر شتگه‌لێکی زۆر، نه‌یانده‌توانی خۆیان له گه‌رمه‌ی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، لابده‌ن . ئه‌و سه‌رده‌مه کێشه‌ی پۆڵۆنیا که بۆ ساڵانی 1795 ده‌گه‌ڕایه‌وه و هه‌بوونی کێشه‌ی ئیرله‌نده که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك کۆڵۆنیالی بریتانیابووه و هه‌ر له ساڵی 1801 به‌ته‌واوه‌تی به بریتانیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه . هه‌روه‌ها جوله‌که و چیك و هه‌نگاری و بولگارییه‌کان و سلاڤه‌کان . کێشه‌یه‌کی گه‌رم بوون و دواتریش که شۆڕشی فێبروه‌ری 1848 ی فه‌ره‌نسا ڕوویدا ، ئیدی ئه‌مه هه‌م گوڕێکی گه‌وره‌ی به کێشه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه دا‌و هه‌م چینی بورجوازیشی لای مارکس و ئینگلس گرنگتر، کرد ، که پێناسه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌و شۆڕشه شۆڕشێکی بورجوازی دیمۆکراتیکه و خه‌بات بۆ ئازادی نه‌ته‌وه ده‌کات ” له‌و کاته‌دا مارکس و ئینگلس باوه‌ڕیان وابوو که بورجوازی ده‌توانێت ڕۆڵی مێژوویی پێشکه‌وتوو له پاکۆدانی فیوداڵیزمدا ببینین ، وێڕای ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ڕوونی ئه‌وه ده‌رکه‌وه‌تبوو که ئاماده‌یه سازش له‌ته‌ك کۆنه کۆمانده‌کاندا ، بکات چونکه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که هێزی چینی کرێکارانی گه‌شه‌کرد‌وو هاوپه‌یمانه بۆ خه‌باتی ئه‌نتی فیوداڵ” . مارکس و ئینگلس هه‌ر لێره‌دا نه‌وه‌ستاون، کاتێك که هاتنه سه‌ر قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا ” ئا له‌و کاته‌دا مارکس و ئینگلس که قسه له‌سه‌ر ئه‌ڵماینا ده‌که‌ن ، شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که ئه‌مه‌ش مانای وایه که چینی کرێکاران ده‌بێت له‌گه‌ڵ بورجوازیدا به‌یه‌که‌وه هه‌رکاتێك کار له ڕێگای شؤڕشگێڕانه‌وه، ده‌کات شه‌ڕ دژی پادشایی ڕه‌ها و هه‌موو فیوداڵ و هاوشانه‌کانی و هه‌روه‌ها پیتی بورجوازی، بکه‌ن ” لێره‌دا پرسیارێك خۆی قوتده‌کاته‌وه : بۆچی ده‌بێت هاوپه‌یمانی بورجوازی بکات دژی پیتی بورجوا؟ ئه‌ی بۆ هاوکاری پیتی بورجوا نه‌کات دژی بورجوازی؟
http://links.org.au/node/164
بێگومان ئه‌م بۆچونانه‌ی ئه‌وان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌ریگرتووه که یه‌کگرتن و پشتیوانیکردن له بورجوازی له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران ده‌شکێته‌وه ، به تایبه‌ت له‌م قۆناخه‌دا گوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌هامی سۆشیالیزم نزیکده‌خه‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بووه که مارکس له کێشه‌ی هندستاندا له‌گه‌ڵ بورجوازیدا بووه چونکه به چینێکی زانیوه که پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری به‌خۆی له هیندستاندا هه‌ڵگرتووه ، ئیدی بێ گوێدانه پلیشاندنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی .
له کێشه‌ی پۆڵۆنیادا مارکس و ئینگلس که په‌یگیرییان له سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌نوسی کردوه ئه‌و دوو فاکته‌ره‌یان ناسییوه واته زوڵمکه‌ر و زوڵملێکراو، نه‌ته‌وه‌ی زۆرلێکراویش ده‌بێت مافی چاره‌نوسی هه‌بێت. له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1847 دا له یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی پۆلۆنییه‌کاندا ، له کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌نده‌ندا، ئینگلس قسه‌ی له‌سه‌ر ڕزگاری پۆلۆنیا کرد ، له‌وێدا ئه‌وه‌ی یادی بیسه‌ران، ئاماده‌بووان خسته‌وه که ئه‌مان وه‌کو ئه‌ڵمانیا به‌رژه‌وه‌ندیان له ڕزگاری پۆڵۆنیادایه جونکه ئه‌مان پۆڵۆنیا ده‌چه‌وسێننه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌ڵمانیا خۆی له‌م خاڵی عاره پاکده‌کاته‌وه و ئه‌ڵمانیا ناتوانێت ئازاد بێت به چه‌وساندنه‌وه‌ی پۆلۆنیا ” نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت ئازاد بێت ، هاوکات به‌رده‌وام بێت له داپڵۆسینی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا”
له‌گه‌ڵ ئه‌و خیتابه حه‌مه‌سییاشدا ئینگلس ئه‌و مافه‌ی که بۆ پۆلؤنییه‌کان و ئه‌ڵمانییه‌کان و ئیتالییه‌کان و هه‌نگارییه‌کان که به ” نه‌ته‌وه مێژووییه مه‌زنه‌کان” ناسرابوون، ڕه‌وا بینیوه که‌چی بۆ هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی به ڕه‌وا نه‌بینوه ، که یه‌کێك له‌وانه ‘سلاڤییه‌کانه’، بیانوی ئینگلس بۆ ئه‌مه‌ش ” ئه‌و تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه که مه‌یلی سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و ناوه‌ندگه‌رایی ده‌ڕوات و دروستبوونی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کان، ئه‌و (ئینگلس) مه‌یلی خه‌باتی نه‌ته‌وه بچوکه‌کان له دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆیان ، به‌که‌م ده‌گرت- گرتنه‌به‌ری رێگای له‌نێوبردنی سنووره قه‌ومییه‌کان ڕه‌نگه یه‌که‌مجار پێویست بکات به زیادکردنی زاوزێ، ( واته زیادکردنی ژماره)- ئه‌م فاکته دواتر لینین ڕه‌چاویکرد “ هه‌مان لینکی سه‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به ئیرله‌نده‌ش مارکس هه‌ڵوێستی جیا جیای هه‌بووه کاتێك که ده‌ڵێت ” بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بڕوام وابووه که گریمانی ڕوخاندنی ڕژێمی ئیرله‌نده‌ییه‌کان له ڕێگای چینی کرێکارانی ئینگلیزه‌وه پاوانه‌کراوه . دیراسه‌یه‌کی قوڵ له ئێستادا، قه‌ناعه‌تی پێچه‌وانه‌که‌ی پێکردم. چینی کرێکارانی ئینگلیزی هه‌رگیز شتێك به‌ده‌ستناهێنێت ، هه‌تا خۆی له ئیرله‌نده ڕزگار نه‌کات” هه‌مان لینکی سه‌ره‌وه.
له نامه‌یه‌کیدا ، مارکس، که له ساڵی 1867 دا بۆ ئینگلسی ناردوه، ئاوا ده‌ست پێده‌کات ” وا ڕاهاتبووم که لام جیابوونه‌وه‌ی ئیرله‌نده له ئینگله‌ند مه‌حاڵبوو…..ئێستا وا بیرده‌که‌مه‌وه که ئه‌وه حه‌تمییه، گه‌رچی ڕه‌نگه فیدره‌یشن به‌دوای جیابوونه‌وه‌دا بێت” تێبینی ژماره 12 هه‌مان لینك.
ئه‌م پشکنینه‌ی مارکس و ئینگلس-م بۆیه کرد تاکو ئه‌وه بسه‌لمێنم که لینین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی له باخه‌ڵی خۆیه‌ه‌و ده‌رنه‌هێناوه به‌ڵکو ئه‌م زیاتر و ڕوونتر له سه‌ر پرسی نه‌ته‌وایه‌تی قسه‌ی کردووه و پراکتیزه‌شی کردوه.
مه‌سه‌له‌ی کۆڵۆنیکردن و دژایه‌تی کردنی ئیمپریالیییه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی به تایبه‌ت له سه‌رده‌می لینین و نوسیسینی په‌رتوکی ” بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ” بوه به‌ڵگه‌نامه و ڕێپیشانده‌ر (گایدێك) بۆ پاشڕه‌وانی خۆی هه‌ر وه‌کو چۆن کتێبی ” ده‌بێت چی بکرێت” بووه گایدێک بۆ بینای حیزبی کۆمۆنیستی . ئیدی ئه‌م کێشه‌یه زیاتر برایه پێشه‌وه و باوه‌ڕ به مافی چاره‌نوسی به مافی در‌وستکردنی ده‌وڵه‌تیشه‌وه ، خرایه ناو په‌یڕه و پڕۆگرامی زۆرینه‌ی حیزبه کۆمۆنیستییه‌کانه‌وه ، گه‌رچی له زۆر وه‌ختدا ئه‌م پرنسپڵه ده‌کرایه قوربانی په‌یوه‌ندی نێوانی شوره‌وی جاران و حکومه‌ته ” نیشتمانیه‌کان” یاخود په‌یوه‌ندی نێوانی حیزبه کۆمۆنیسته‌کانی ناو خودی وڵات و ” بورجوازی نیشتمانی”.
بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا زیاتر ڕه‌چاوی پرۆسه‌ی گونجاندن (ته‌وافوق) له نێوانی پارته بورجوازییه‌کان، “بورجوازی نیشتمانی” و حیزبه کۆمۆنیسته‌کاندا ، له به‌رژه‌وه‌ندی شوره‌وی جاران، کراوه و که‌متر باس له ڕۆڵی کرێکاران و دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا کراوه.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه خۆی مه‌سه‌له‌یه‌که‌و چه‌نده‌ها وتاری ده‌وێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ری بۆ ڕابکێشم ئه‌وه‌یه که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕزگاری نیشتمانیش، وه‌کو پێشتر وتم، داهێنه‌ری لینین نییه ، ڕاسته لینین گه‌شه‌ی به‌مه داوه و تا ڕاده‌یه‌ك گشتگیریی کرده‌وه به‌ڵام له هه‌قه‌تدا لینین ئه‌م تیوره‌ی له‌سه‌ر بناخه‌ی کێشه‌ی پۆڵۆنیا و ئیرله‌نده داناوه که وه‌کو باسمکرد ،مارکس له سه‌رده‌می خۆیدا له‌سه‌ر ئه‌م دوو کێشه‌یه‌ی نوسیوه و بایاخی زۆریشی پێداون .
ڕه‌نگه راستی تیادا بێت گه‌ر بڵێن ئه‌گه‌ر مارکس باسێکی له ئیرله‌نده و پۆڵۆنیا نه‌کردایه ، ئه‌وه لینینیش نه‌یده‌توانی وا په‌یگیریی له تیئورییه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی بکات.
ده‌رئه‌نجام:
ئه‌وه‌ی که ‘ لینین’ وتویه‌تی و کردونی شتێك نه‌بووه که مارکس قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کردبن. لێکدانه‌وه و توێژینه‌وه‌کانی مارکس، لای مارکسییه‌کان به زانست له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ك نییه که ئه‌وه بسه‌لمێنێت. ئه‌وانه‌ی که ئه‌و باسیکردون و پێشبینی ڕوودانی ده‌کردن، ڕویان نه‌دا و زه‌ره‌رێکی زۆریشی له بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیزم، دا. مارکسییه‌کان ده‌بوایه پیاداچونه‌وه‌یه‌کیان به ‘مارکس’ دا بکردایه‌ته‌وه، چونکه زه‌مانی ئیستا و سه‌رده‌می مارکس زۆر جیاوازن و چینی کرێکاران گۆڕاون و ته‌کنه‌لۆجیا زۆر پێشکه‌وتوه، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی مارکس هه‌یه که کاتی خۆشی و ئێستاش هه‌ر هه‌ڵه بوون وه‌کو : مارکس هه‌میشه له مه‌ترسی که‌می به‌رهه‌مدا ژیاوه و لای ئه‌و نه‌بوونی یا کیفایه‌تنه‌دانی به‌رهه‌م هۆکارێکه له به‌رگرییکردنی ئه‌و له ته‌کنه‌نۆجیا و خاڵی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سۆشیالیزمیشه . دیسانه‌وه په‌رستنی ته‌کنه‌لۆجیا و گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری لای ئه‌و مه‌رجی ڕودان و سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی سۆشیالیزمه، به‌ڵام له هه‌قه‌تدا ئه‌وه وا نیییه‌و ژیانیش شکستی به‌و لێکدانه‌وه‌یه هێنا. پێناسه‌ی ئه‌و بۆ کرێکاران که چینێکی شۆڕشگێڕن، گه‌ر کاتی خۆشی تا ڕاده‌یه‌ك ڕاست بوو بێت به حوکمی ئه‌وه‌ی کرێکاران بارودۆخییان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئێستا، جوودا بووه. ڕه‌نگه کاتی خۆی کرێکاران شؤڕشگێڕبووبێتن به‌ڵام ئێستا ته‌نانه‌ت له شوێنێکی سه‌رکاریشدا هه‌مویان ناتوانن بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌ک یه‌کبگرن ته‌نانه‌ت له ته‌نها ڕۆژێکی مانگرتنیشدا. کرێکاران پارێزه‌ریی ته‌واوی ئه‌م سیسته‌مه‌ن، ئه‌وه‌ی که لای ئه‌وان گرنگه له‌ده‌ستنه‌دانی کاره‌که‌یانه هه‌تا ئه‌وه له‌سه‌ر حسابی کوشتنی ملیۆن که‌سانی وڵاتانی دیکه و وێرانکردنی خاکیشیان بێت. ئه‌مه‌ش له‌مڕۆدا زۆر به ئاشکرا ده‌بینین . دیسانه‌وه کردنی کرێکاران به چه‌قی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌کان هه‌ڵه‌یه‌و ئێمه سۆڤێتاتی کرێکارانمان ناوێت و کۆمیته‌کانی ئه‌وان ده‌بنه‌وه به به‌شێك له ده‌سه‌ڵات، له‌مه‌شیاندا مارکس ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندگه‌رایی ویستووه ، که به‌ڕای من ڕاستنه‌بووه . مارکس و مارکسییه‌کان باوه‌ڕیان به شۆڕشی سیاسی واته ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ست ، هه‌یه، به‌ڵام شۆڕش ده‌بێت شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بیت و له بنی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێبکات هه‌مو لایه‌نه‌کانیش بگرێته‌وه، ناشتوانرێت به ته‌نها قسه له‌سه‌ر کێشه‌ی چینایه‌تی بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی که هه‌ده‌فیش له هیراشییه‌تیش له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵدا بگریت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت که بایاخنه‌دان به پرسی ئیکۆلۆجی، قسه‌کردن له‌سه‌ر شۆڕش مه‌حاڵه . له مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی قۆناغی سۆشیالیزم به سۆشیالیزم و کۆمینیزم و که دواتریش ‘لینین و ستالین’ باشتر و وردتر تیوره‌که‌ی ئه‌ویان نه‌خشه کێشایه‌وه و کۆمه‌ڵی به‌شه‌رییه‌تیان به 5 قۆناغ دابه‌شکرد ، که گوایه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی سۆشیالیزم بنیات بنرێت ده‌بێت ئه‌م قۆناغانه ببڕێت و کۆمه‌ڵ به سه‌رمایه‌د‌اریدا تێپه‌ڕ بکات، به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یان له بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی دا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆی دروستبون و گرتنه‌به‌ری ڕێگای گه‌شه‌کردنی ناسه‌رمایه‌داریانه ، حکومه‌تی شه‌عبی، گه‌لیی ، کرێکاریی نیشتمانی هتد. سه‌باره‌ت به ناوه‌ندگه‌رێتی و به پیشه‌سازیکردنیش بۆ گه‌یشتن به سوشیالیزم، واقیع سه‌لماندی که مارکس دیسانه‌وه هه‌ڵه بوو.