
تۆ … نه ژاد عزیز سورمێ
تۆ ،
تۆ.. ژانێكی تری ناخی ئه‌فسانه‌كانی .
تۆ..
بۆ من ،
تانه‌ی چاوی ..
شه‌خته‌ی ڕێگا ..
خانه‌ی خه‌فه‌ت .
بۆ ئه‌وانیش ،
په‌یژه‌ی نه‌شئه
ته‌نكاوی ده‌ریا
هه‌واری ئاسووده‌یی …
تۆ .. هه‌واڵێكی خۆشی..
بێ مانگه ده‌سكرده‌كان
بێ په‌یك ده‌گه‌یته جێ .
به‌ڵام تۆ..
وه‌ك چڵه‌كانی ڕۆژپه‌ڕ
حه‌قیقه‌تێكی بۆشی..
تاڵ تاڵ ،
بێ جیاوازی
به‌سه‌ر ئاسمانه‌ی ڕه‌وزه‌نی
هه‌موو (من)ه كان داده‌باری..
تۆ..
له نێوان (ئا) و (نه‌ْ ) دا
پرسیارێكی ،
له‌قوڵایی چاخه به‌ردینه‌كانه‌وه
هه‌ڵداشتراویه خوار..
به‌رد نییه.. سه‌رت پێ نه‌كه‌وتبێ
دار نییه.. له سنگت نه‌چه‌قیبێ
ڕووبار نییه .. نه‌یبردبی..
تۆ..
تۆ له یه‌ك كاتدا نهێنی چۆلپه‌رستی و
دڵڕه‌قی شارستانیه‌تی..
تۆ..
چرای به‌ر ئاستانه‌ی په‌رستگای
هه‌رده‌مه و له ده‌ستی كاهینێك دای .
تۆ ڕوناهی دۆزه‌خی
گوناهه‌كان جوانتر ده‌رده‌خه‌ی..
تاریكایی به‌هه‌شتی
پاكیزه‌یی و باشییه‌كان حه‌شار ئه‌ده‌ی..
تۆ
تۆ ژانی.. به‌ڵام ژانێكی تر ..
تۆ كچێنیی مێژووی.. تۆ
تۆ..
ئاخ.. تۆ
تۆ.. به‌هه‌ر حاڵ (تۆ) ی !
23/4/1993