
شه‌ڕڤان و ژن و ژیان و عه‌فرین … ئاری زێندینی
ژن واته شه‌ڕڤان ژیان واته ژن شه‌ڕڤان واته ژن (شه‌ڕڤان و ژن و ژیان وعه‌فرین)چاوه‌كان له‌سه‌ری به‌سانایی گوزه‌رناكه‌ن دڵه‌كان ده‌یانگرنه‌خۆ مێشك زاخاو ده‌كه‌ن, سیمبولی به‌رخودان و دوژمن به‌زێن و دوژمن شكێنه ! با ئیتر نێره‌كان نه‌وه‌ك پیاوه‌كان ده‌ستهه‌ڵگرن له ژن له لێدانی ژن ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری بسڕن به‌رامبه‌ر به ژن چونكه (ژن) شه‌ڕڤان و زێڕه‌ڤان و پارێزڤان قه‌ڵایی به‌ره‌ڤانی هه‌موانه .
ژن, ئه‌و وشه‌ی له فه‌رهه‌نگی كوردی و كورده‌واری چۆن خۆی نوێكرده‌وه‌و هاته‌وه مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان مانا به خشین به ژیان جوانكردنی ژیان. پیاوه‌كان و نێره‌كان بێ ژن نه‌ك ناتوانن بژین به‌ڵكو ناتوانن بێ ژن گوزه‌ران بكه‌ن له خاك بژین له نیشتمان بژین له كوردستان بژین! (شه‌رڤان وژن و ژیان وعه‌فرین), ته‌واوكارودرێژه‌پێده‌ری خه‌باته له پێناو ئازادی وسه‌ربه‌خۆی خۆڕزگاركردن له كۆیلایه‌تی وبنده‌ستی.
(شه‌ڕڤان و ژن و ژیان و عه‌فرین) , پارێزڤان وبه‌ڕه‌ڤان وشۆڕشڤانی ولاتتانه, گوندتانه, شارتانه,خاكتانه, سه‌روماڵتانه, قه‌ڵایی به‌رخودانی شه‌ڕڤان و ژنانه ناسنامه‌ی كوردوكوردستانه,زلهێزبه‌زێنی جیهانه.! (عه‌فرین) مه‌ڵبه‌ندی شه‌ڕڤان و ژن و ژیان و عه‌گیدانه, (عه‌فرین) به‌هه‌شت و ژیانی شه‌ڕڤانانه, (عه‌فرین) هه‌وڵی خورت و عه‌گیدانه, ژیان و گیانا خۆ كردیه خه‌ڵات و قه‌ڵات.ئیتر: دایك شه‌ڕڤانه, كچ شه‌ڕڤانه,خوشك شه‌ڕڤانه, ژنه‌كان و مێیه‌كان هه‌موو شه‌رڤانن! (عه‌فرین) یه‌ك پارچه تام وبۆو بۆن و به‌رامه‌ی ژنانه.سه ربه‌رزین به‌ژن , ئاسووده‌ین به ژن , ژیان ژیانه به ژن,دیاری و خه‌ڵاتی ژیانه (شه‌ڕڤان و ژن).