
خه‌ڵكی باشوری كوردستان له چاوه‌ڕوانی ( گۆدۆ)دا ! … ئاری زێندینی
ئه‌وه نه وه‌زعه نه قه‌یرانه نه سیاسه‌ته نه كاره‌ساته نه گه‌نده‌ڵیه نه كێشه‌ی ئیداریه نه ئابڵوقه‌ی سیاسی وئابوری نه قه‌یرانی دارایه ئه‌وه سه‌د له سه‌د به‌ڕه‌ڵاییه! حكومه‌تی هه‌رێم ستۆپی نه‌ماوه‌وبه‌ره‌وهه‌ڵدێرولێژایی ده‌ڕوات قه‌ت ناتوانێ چاكی بكات چاكی بكات خراپترده‌بێت! ئه‌و وه‌زعه یان خوا یان عه‌بادی یان ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه قسه‌و قسه‌لۆكی خه‌لكه قوربه‌سه‌ره‌كه‌ی باشوری كوردستانه, چونكه ده‌ڵێن ئه‌وه غه‌زه‌بی خوایه و سیاسه‌تی به‌غدایه و ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكایه و حیزبایه‌تی حیزبه‌كانی كوردستانه گومانیشده‌كرێت به‌ئه‌نقه‌ست وا كرابێت بۆ مانه‌وه‌و درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی خۆیان وبازرگانیان.حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان داهێنه‌ری سیاسه‌ت و میكانیزمی (نیوه موچه, چاره‌گه موچه,پاشه‌كه‌وت له موچه) ژیان له كوردستان هه‌مووی نیوه نیو ژه‌مه خواردن نیوه كاره‌با نیوه ده‌وامكردن نیوه زه‌وق نیوه عه‌یب نه‌بی با نه‌یڵێم هتد …., ده‌سه‌ڵاتداران به‌سه‌ر لاشه‌ی هاوڵاتیان گوزه‌رده‌كه‌ن و ده‌ژین هاوڵاتی بۆته قه‌ڵغان بۆ به‌رگری سیاسه‌تی نیوه‌وچاره‌گ.
هاوڵاتی بۆته چه‌كی میلانۆوهامه‌ری ئه‌مه‌ریكی و قه‌ناسی دوورهاوێژ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌موو قه‌یران و پێشهاته‌كان وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و داعش و قه‌یرانی دارایی,جیاوازیمان چیه له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌كو (میسر) فه‌رمانبه‌رێك له كاتی موچه وه‌رگرتن نه‌توانێت كیلۆ گۆشتێك بكڕێ, هه‌زاران ده‌رچوی كۆلیژ دانامه‌زرێن به‌ره‌و هه‌نده‌ران , وه‌ره حیزب وه‌ره حكومه‌ت دوژمنی خه‌ڵكی خۆت بیت چاوت له موچه و پاره‌ی خه‌ڵك بێت دڵنیام هه‌موو حیزبه‌كان پێیان خۆش نیه موچه له به غداوه بێت چونكه بێ ئیش كار ده‌مێننه‌وه به‌رنامه‌وپرۆژه‌یان ته‌واو ده‌بێت چونكه كه‌ره‌سته‌ی وان هاوڵاتیه وه‌ك داشی دامه! گه‌ر یاپرخیش دروست بكه‌ن هه‌ر به هاوڵاتی ده‌یپێچنه‌وه! مه‌علومه و دیاره خه‌لك ده‌ڵێ ( یان خوا یان عه‌بادی یان ئه‌مه‌ریكا) ئه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ی ده‌ست وئه‌قڵی خۆتان, هه‌ندێك جار ده‌ڵێن كورد حكومه‌تاتی پێناكرێت و به‌س پاره‌ی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌م دیارده به‌س له باشوری كوردستان وجوودی هه‌یه كوردانی (ئێران و توركیاوسوریا) به‌م شێوه‌یه نین ئه‌مه‌ش سه‌به‌ب و ره‌هه‌ندی مێژوویی خۆی هه‌یه.
خه‌ڵك له باشوری كوردستان به جارێك گێژووێژ بووه بۆ پاره‌وبازرگانی له‌وانه‌یه ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران داهاتی دوكانه‌كان بكاته نیوه له گه‌ڵ خاوه‌ن دوكانه‌كان لاریان نیه قبوڵیانه! به‌ڵام ڕاسته (یان خوا یان عه‌بادی یان ئه‌مه‌ریكا) ده‌توانن ئه‌م دۆخه‌ی باشوری كوردستان ئاسایی بكه‌نه‌وه بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (خوا) خاڵقی كه‌ونوكائیناته چاكه‌وخراپه هه‌رئه‌وده‌یكات هه‌مووی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه ئه‌وه مرۆڤه‌كان خۆیان واده‌ڵێن و واش تێگه‌یشتوون له‌م دونیایه, (عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاره وبریاڕبه‌ده‌ست ئه‌وه‌ولێژنه‌ی ناردۆته كوردستان ده‌شتوانێت به موچه‌وپاره نه‌وه‌ك فه‌رمانبه‌ری كوردستان به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیش ڕازی بكات خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردیش له گۆڕنێت هه‌روه‌ك چۆن ریفراندۆمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه, (ئه‌مه‌ریكا) ئه‌وه‌ش هه‌ر قسه‌ی خه‌ڵكه ده‌ڵێن هه‌مووی ئه‌مه‌ریكایه هه‌موو ئه‌مه‌ریكا داعشی دروستكرد هه‌موو ئه‌مه‌ریكا نه‌فتی برد گه‌ر ئه‌مه‌ریكا زه‌غت بكات وه‌زعه‌كه باشتر ده‌بێت,هاوڵاتی كوردوحكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێی ( عه‌بادی و خوا‌و ئه‌مه‌ریكا) ئه‌ی خوا ئه‌قڵی نه‌داوه‌ته مرۆڤ و تاقی ده‌كاته‌وه كارێك به‌كارێك بكات, عه‌بادیش ده‌ڵێ حكومه‌تی كوردی خۆتانه كێشه‌ی من نییه, ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێ هاوڵاتی بابه‌خۆی داوایی مافی خۆی بكات تۆزێك به‌غیره‌ت بن ئه‌وجا ئێمه هاوكاریتان ده‌كه‌ین.ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێ به هیچ دانانی فه‌رمانبه‌رومامۆستاودوكتۆروخانه‌نشین وكارمه‌ندانی دامووده‌زگاكانی حكومه‌ته, به‌ئاشكراوبه‌ڕاسته‌وخۆیی به‌رپرس قه‌شمه‌ری به هاوڵاتی كورد ده‌كات كه تۆ هیچت پێناكرێت ئه‌گه‌رنا مه‌عقول چیه مه‌سئول وبه‌رپرس له ماڵه‌وه حیمایه‌ی هه‌بێت و به‌شیری گامێش خۆی بشوات و كاره‌بایی (24) سه‌عاتی هه‌بێت و داووده‌رمانی له ووڵاتانی ئه‌وروپی بۆ بێت!
ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێ شێوه‌یه‌كه له كۆیلایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ده‌كانی پێش ناوه‌ڕاست به‌ڵام به‌شێوه‌ی (مۆدێرن) به چه‌واشه كردنی خه‌ڵك و لێڕاهاتنی خه‌ڵك و سست كردنی تواناكانی مێشكی مرۆڤه‌كان له جیاتی دوژمن و داگیركه‌ران پێمان بكات ئێمه خۆمان به خۆمانی ده‌كه‌ین بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانین! گه‌رنا ململانێی حیزبه‌كان بۆچی ؟ له‌كاركه‌وتنی حكومه‌ت وپه‌رله‌مان بۆچی؟ نه‌بوونی موچه بۆچی؟ خانه‌نشینكراوێك ته‌مه‌ن (70) ساڵ بێ پاره‌وموچه بۆچی؟ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و وه‌زعه بۆچی (یان خوا یان عه‌بادی یان ئه‌مه‌ریكا) ئه‌ی خه‌ڵكی كوردستان یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان,ئه‌وه‌ی له كوردستان رووده‌دات له هیچ شوێنێكی دونیا رووینه‌داوه له سێ شاروپارێزگا نه‌توانی بژی نه‌توانی دادپه‌ره‌وه‌ی و یه‌كسانی و ئازادی جێبه‌جێبكه‌ی.
له دوایی ڕاپه‌ڕین هێلی (36) دانرا له (2005) فیدرالیمان وه‌رگرت له كاتی هێرشی داعش له ئاسمانه‌وه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان ئێمه‌ی پاراست كه‌واته نه عه‌بادی نه خوا نه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستت ناگرێ و بتژیێنێ به ڵكو خۆت به خۆت بزانی چۆن ده‌ژی و بۆچی ده‌ژی ئه‌وه نه سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته نه سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌ی ته‌نها بیربكه‌یه‌وه‌و دانیشی به‌ڵكو سه‌رده‌می زانست وته‌كنۆلۆجیایه ده‌بێت بیربكه‌یه‌وه‌وبكه‌ویه سه‌ر پێ ته‌نها بۆخۆت نه‌ژی به‌ڵكو بۆ هه‌مووانیش بژی چونكه خه‌ڵك له كوردستان به‌جارێ خۆپه‌رست بووه پێویستی به فۆڕمات كردن هه‌یه مێشكی قورس بووه شتی زیادی تێدایه! معقول چیه فیته‌رێك له سناعه معاش خۆره دوكاندارێك معاش خۆره بندیوار نوسراوه! به‌و مانایه‌ی بێت مامۆستاوفه‌رمانبه‌ر سه‌ردیوارن معاشیان نیه دونیا عه‌كس بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له بنه‌وه‌یه دیارن سه‌ره‌وه دیار نیینه, یاسا بۆ فه‌قیری پاره‌وبودجه‌ومه‌زره‌عه‌وڤیلا بۆ مه‌سئول وخاوه‌ن زه‌لام! هه‌ریمی كوردستان دارستانێكه یاسایی به‌هێزه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت! نه‌وه‌ڵا له هه‌مووی سه‌یرتر نه‌وت فرۆشبیت به‌ڵام یه‌ك قه‌تره نه‌وت بۆ هاوڵاتی خۆت نه‌بی !