Skip to Content

لە بەرانبەر ئاوێنەدا … شێعرێک له ماسیمۆ بۆنتێمپللی

لە بەرانبەر ئاوێنەدا … شێعرێک له ماسیمۆ بۆنتێمپللی

Closed
by ئازار 10, 2018 General, Poems


پێشه‌کی و وه‌رگێڕانی: زانکۆ یاری

ماسیمۆ بۆنتێمپللی (Massimo Bontempelli)، ڕۆمان‌نووس و شاعێر و ڕەخنەگری بەناوبانگی سەدەی 19ی زایینیی ئەدەبیاتی ئیتالییه کە لە ساڵی 1878 لەدایکبووەو لە ساڵی 1960دا کۆچی دوایی کردووه.
ماسیمۆ لە پەرەپێدان و پێشکەوتووبوونی ئەدەبی ڕیالیزمی جادووییدا بارێکی گرنگی بووە، ۲۳ کتێب لەم نووسەرە بەجێماوە. ڕۆمانی”مرۆڤەکان لە تێپەڕبینی ڕۆژگار” کە بە فارسی وەرگێڕدراوە و ڕۆمانی “شەتڕەنج لە بەرانبەری ئاوێنەدا” کە له ۱۹۲۲ نووسراوە و یازدە ساڵ دواتر بەنێوی “Chess Set in the Mirror”، بڵاو کراوە. ڕۆمانی “”La scacchiera davanti allo specchio نووسراوەیەک لەمەڕ شەتڕەنج نییە، بەڵکوو خوێنەر ڕووبەڕووی چیرۆکێک سەرقاڵ دەکات کە جار وایە بۆ پێکەنین هانی دەدات. بۆ بێژەری چیرۆکەکە، هێدی هێدی خۆی لەنێو ئاوێنەکەدا دەدۆزێتەوە و کەسایەتیی سەرەکیی ئەوە کوڕێکی تەمەن دە ساڵانه کە خۆی لەو پەڕی ئاوێنەکە و لە دونیایەکی جیاواز دەبینێتەوە کە بە هۆکارێکی نادیارەوە، لە ژوورێکی خاڵی حەپسکراوە و لەسەر شۆمینەیەک، تەنیا سوارەی شەتڕەنج و ئاوێنەیەک دیارە و ئیدی هیچ. نه هەر ژوورەکه، بەڵکوو ئەوپەڕی دیمەنی دەرەوە ناخۆش و دڵگیره.
شێعری “لە بەرانبەر ئاوێنەدا” (بە ئیتالی: Davanti allo specchio)،یەکێک لە شێعره سەرنج ڕاکێشەکانی ماسیمۆ_یە و ئەمه یەکەمین وەرگێڕانی کوردیی ئەو شێعرەیه که لێرەدا دەیخوێننەوه:

له به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌دا
له ڕۆژێک
ڕووناک له تێشکی هه‌تاو
پڕ له ئاوات و ئاکام
پڕ له شنه بایێک که له په‌نجه‌ره‌وه دێته ناو،
سه‌ر خۆش له بۆنی گوڵانی نێو بێستان
له شوێنێکی بێده‌نگ
هه‌ستی به‌خته‌وه‌ر بوونم ده‌کرد
به‌خته‌وه‌ری به هۆی ئه‌فسوونی سروشت
هه‌ڵده‌فڕم
له به‌رانبه‌ری ئاوێنه،
که‌زییه‌کانم ڕازانه‌وه
ڕوخساریشم،
به ئه‌سپایی گۆرانی ده‌ڵێمه‌وه
هه‌تاوی ئاگرین
که‌م که‌م به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌چێت
شه‌و کۆتایی پێ دێ
بێده‌نگی ‌دووری تێک شکاندبوو
خۆم له به‌رانبه‌ری ئاوێنه‌دا نوێ هاته پێش چاو
به‌ڵام به‌داخه‌وه،
ده‌نگی من شوێنێکی تێ نه‌شکاند
له ناکاۆ ڕۆحم خه‌مین بۆ
ته‌نانه‌ت بولبوولیش
نه‌یده‌چریکاند…

(ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری پارناس [زانستگای کوردستان]، ژماره‌ی 10و9، زستانی 2714 چاپ کراوه)

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish