كورته چیرۆك … په‌رده … یاسین برایم
ئه‌وانه‌ی ئه‌م خانوه‌یان له‌م هه‌ورازه قیت كردبۆوه ، له مێژ بوو گیانی پاكیان به گۆڕستانه پڕداربه‌ڕووه‌كه‌ی ته‌نیشت گوند سپاردبوو ، بگره ئێسك و پرۆسكیشیان ببووه خۆڵه‌مێش.كۆتا خاوه‌نیش ، خۆی و برا بچووكه‌كه‌ی ، ڕه‌شه‌بای ئه‌نفال بردیو كردیه خۆراكی ئه‌ژده‌های بیابانه پان و وشكه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی وڵات . ئه‌مه میراتی ئه‌و كه‌لاوه‌یه بوو كه له دوای ئه‌نفال به هه‌مان شێوه به قور ِو به‌رد و دار به‌رگێكی نوێیان خسته به‌ر كه‌لاوه كۆنه‌كه وجارێكی تر بووه لانه‌ی نه‌وه‌یه‌كی تازه و هیوای به بێهیوایان به‌خشی. ژنێكی بێچاره و كه‌مده‌رامه‌ت و ڕه‌شپۆش ، له بێ شوێنییان زه‌نكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م خانووی له گونده‌كه لێدا و هاته‌وه باوه‌شی هه‌مان خانوو كه به بووكینی میوانی ببوو ، چوو بووه باوه‌شی زاوایه‌كی شیرین .جارێكی تر ، به‌رگی غوربه‌تی داكه‌ند و هاته‌وه نێو كه‌لاوه‌یه‌ك كه لای ئه‌و له كۆشكی شا نایابتر بوو .
كه‌لاوه‌كه بۆنی هه‌ناسه‌ی ئه‌شق و هیوا و خه‌ون و یادگارییه زێرینه‌كانی لێده‌هات. ئاوێزانی ئه‌و ژیانه بۆوه كه بناغه‌ی ژیانی له سه‌ر بنیات نابوو ئه‌گه‌ر چی له ڕووخسار كه‌لاوه بوو ، بۆ ئه‌و جارێكی تر ژیانی پێ به‌خشی و له ژیانی كۆله‌مه‌رگی ئۆردوگا رزگاری بوو. سه‌ربه‌رزانه ، هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبوونی ئه‌و ، په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه بوو كه به‌رهه‌می هاوسه‌ره شوێنبزره‌كه‌ی بوو.
ئای خوایه ! ئه‌و هه‌موو بارانه چییه ده‌بارێت . ده‌ڵێی ئاسمان كونی تێ بووه. ئه‌و بایه به‌هێزه . ئه‌و بروسكه ترسناكانه هه‌ر له پاشنیوه‌ڕۆوه جه‌نگی خۆیان راگه‌یاند بوو. ئه‌و له شه‌وی رابردوو كاتێ ئاسمانی پڕ گه‌واڵه هه‌وری ڕه‌شی بینی ترس و گومانی له دڵی دروست ببوو ، به‌ڵام چی بكات ، چاره هه‌یه ، هه‌موو شت ئاماده‌كراوه ، خه‌ڵك تێگه‌یاندراوه ، خۆ ناكرێت له به‌ر هاتنی هه‌وره‌كان بووك بۆ ڕۆژێكی تر دوابخرێت . ئیشی خێره ، ده‌ی چه‌ند زوو راپه‌رێت باشتره .
له گه‌ڵ ده‌سپێكی باران میوانانی ماڵی زاوا كه‌وتنه پیرۆزبایكردن و ماڵئاوایی . تا ده‌هات باران خێراتر و خۆشتر ، بروسكه‌ی به‌هێز زیره‌ی به منداڵ ده‌هێنا . (با)ش هه‌ر گه‌ڵا و پووشی ئه‌و شوێنه‌ی هه‌بوو له گه‌ڵ ئاوازی خۆی به سه‌مای ده‌هێنا. تا ده‌هات ئاسمان شه‌ڕی بوو ، زاوای ماندوو و دڵبه‌خه‌م ، بووكیش له له سه‌ر كورسیێكی ته‌خته له هه‌یوانه‌كه له سه‌رما و له شه‌رما له سێوێكی سوور ده‌چوو . دایكی زاواش هه‌موو قورسایی ئه‌و ڕۆژه‌ی له سه‌ر مل بوو ، دڵی به قه‌د چۆله‌كه‌یه‌ك نه‌مابوو . نه‌یده‌زانی فریای چی بكه‌وێت. میوان به‌رێكردن ، نوێن و ڕایه‌خی ته‌ڕبوو ، مه‌نجه‌ڵ و قاپ و كه‌وشی كه‌وتوو و له قوڕ چه‌قیو ، پێش هه‌یوان له قوڕاو و ئاوی باران گۆمیلكه‌ی دروست كردبوو .
ئێواره‌یه‌كی ڕه‌ش و وه‌ڕزكه‌ر، كۆتایی به زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی هێنا . منداڵه بچووكه‌كان خۆیان خزانده ئه‌و خانووه تاریك وبێسه‌رو به‌رو داته‌پیوه كه ماڵی هه‌میشه‌ییان بوو. به هۆی نزمی سه‌قفه‌كه و په‌نجه‌ره بچووكه‌كه‌ی به نوێژی نێوڕانه په‌نجه‌ت خستبایه چاوی هه‌ر كه‌سێك نه‌یده‌دیت. ژوورێكی درێژ نزیكه‌ی حه‌وت مه‌تر درێژ وسێ مه‌تر به‌رین و دیواره‌كان خوارو خێچ . پێشتر ته‌ویله‌ی ولاخه‌كان بوو، لای سه‌ره‌وه‌ش ناوبرێكیان لێ بڕیبۆیه‌وه كاو گیای وشكیان لی داده‌نا. له سه‌ر ئه‌م خانووه دوو سێ ژووری تر هه‌بووه ، جێگا گه‌وره بووه، به‌ڵام ئه‌وان به‌و هه‌ژاری و نه‌بوونیه هه‌ر فریای ئه‌وه كه‌وتن ئه‌و ژیر زه‌مینه دوور و درێژ‌و تاریكه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و تیدا بژن.تا خوا ده‌رگایه‌كی تریان بۆ ده‌كاته‌وه. ژوورێك بۆدانیشتن و نوستن و نانخواردن و خۆگۆرین وئازووقه ومیوانداری ، ئه‌مجاره‌ش ژووری حه‌وانه‌وه‌ی بووك و زاواش.
تا ده‌هات دونیا تاریكتر ده‌بوو ئاسمان به هه‌ره‌شه تر‌و باران خۆشتر . بروسك دونیا ده‌له‌رزێنێ ، چرایه نه‌وتیه‌كه‌یان له خوار ژووره‌كه داگیرساند و سۆبه‌ی داران گه‌رمكرا . بووكیش وه‌ك سه‌ماوه‌ری دیوه‌خان وا بوو منداڵه‌كان به دیارییه‌وه دانیشت بوون سه‌یریان ده‌كرد. كه‌شو هه‌وای ده‌ره‌وه ، ترس و توڕه‌یی ئاسمان ، ترسی خستبووه ژووره‌كه‌ش ، له گه‌ڵ هه‌ر گرمه و تریشقه‌یه‌ك واتده‌زانی خانووه‌كه ده‌رووخێ ، خوودی ژووره‌كه له ئه‌شكه‌وتێكی ڕه‌ش ده‌چوو و بۆنگرتووی به دوكه‌ڵ و ئاگر و كه‌رووی دیوار ، درز‌و كونی گه‌وره گه‌وره مه‌ترسی زینده‌وه‌ری ورد و زیانبه‌خشی لێده‌كرا. هه‌یوانی خانووه‌كه‌ش پڕ چیلكه و گیشه‌داری وشك و ته‌ڕ، لایه‌كی گرتبوو ، تا كاریته‌كان خرابوونه سه‌ر یه‌ك . ژوور و هه‌یوانه‌كه وه‌ك دووانه وابوون ته‌سك و قه‌ره‌باڵغ و تاریك و نارێك .
شه‌و ڕاشكا ، دایكی زاوا جێگای بۆ منداڵه‌كانی له خوار سۆبه ڕاخست و به‌تانی پێدادان به بیانووی سه‌رمابوون پێی وتن “به‌خۆتان داده‌ن با نه‌خۆش نه‌كه‌ون!”بۆ بووك و زاواش له سه‌رووی ژووره‌كه جێگایه‌كی گه‌رم و نه‌رم و خاوێنی بۆ ئاماده‌كردن. بۆ یه‌كه‌م جار په‌رجوویه‌ك له ژووره‌كه رویدا ، په‌رده‌یه‌كی ڕه‌شی هێنا سه‌رێكی له‌م دیوار و سه‌ره‌كه‌ی تر له‌و دیوار به‌ستی ژووره‌كه‌ی كرده دوو پارچه ، په‌رده‌كه بووه هێلی سوور، سنووری نێوان بووك و زاوا و منداڵه‌كان. وه‌ك پوولی دۆمینه(2به4)ی لێهات. دایكه‌كه دوا سنووری په‌رده‌كه‌ی به‌زاند و په‌ڕۆیه‌كی سپی خسته نێو ده‌ستی زاوا و وه‌ك به چاو پێی بڵێت “بتبینم پیاو بیت!!”هاته‌وه دیوه‌كه‌ی لای خۆی و چرایه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كز كرد به ئه‌سته‌م ڕووناكی ما، ڕووناكی كونی سۆبه‌كه زۆر زیاتر بوو له چرایه‌كه ، دایكه ماندووه‌كه له ته‌نیشت منداڵه‌كانی بێ جوڵه وهێمن ڕاكشا ، له بێده‌نگیدا زیاترله په‌یكه‌رده‌چوو !
كات نیوه شه‌وه ، شانۆیه‌كه ژێرزه‌مینێكه له گۆڕ ده‌چێ ، دوو كاره‌كته‌ر به زمانی جه‌سته (تابلۆی ژیان) ده‌نه‌خشێنن! بینه‌ره‌كان به‌درێژی شانۆیه‌كه به دیار نمایشه‌كه‌ن ، شت ناخۆن ، ناخۆنه‌وه ، جارجارله سه‌ر پشت ، له‌سه‌ر سك ، له سه‌ر ته‌نیشت ده‌جولێنه‌وه ، به ئاگان ، ده‌ترسێن ، شه‌رم ده‌كه‌ن ، ده‌نگ ده‌بیستن. كاره‌كته‌ره‌كان نابینن ، جووله ده‌كه‌ن ، په‌رده ڕه‌شه‌كه ده‌جوڵێ. دایك داهێنه‌ری په‌رده‌یه ، چاوی له په‌رده‌یه ، له په‌رده‌ی ڕه‌ش ، چاوێكی تری له په‌رده‌یه‌كی سپییه وه‌ك ئاوی حه‌یات سپی بێت ! بینه‌ره بچووكه‌كان چاو ده‌نوقێنن، دڵیان به ئاگایه ، ترپه‌ی دڵیان دێ ، جارجار ده‌كۆخن ، ده‌نگ ده‌بیستن ، ده‌نگی هه‌مه جه‌شن ، بروسكه ، بارانه ، ئاه و هه‌ناسه‌یه ، هانكه هانكه ، خشپه‌ی ماره ، ده‌نگی گارگاروقورته قورتی مریشكه‌كانی نێو كۆلیته‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌یه ، ده‌زانن ده‌نگه ده‌نگه و له‌هه‌ندێك ده‌زانن و هه‌ندێكی ترمه‌ته‌ڵێكی سیحراوییه ونازانن چییه !!!!
زاوا خه‌ریكی چێژی په‌رده‌یه . بووك خه‌می له ده‌ستدانی په‌رده‌یه ، ترس و ئازار خه‌ریكه ده‌یكوژێت ، ئاوڕ بۆلای تر ده‌داته‌وه په‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی لێ ده‌بێته كابووس .له ترسی په‌رده چاو ده‌نوقێنی . بروسك ، فلاش ده‌كات و وێنه‌یه‌كی ئیرۆتیكی ده‌گرێت .لایلۆنی په‌نجه‌ره‌كه ده‌له‌رێته‌وه ، چاو ده‌كاته‌وه ، باوه‌ش ده‌گرێته‌وه ، زاوا ده‌جولێته‌وه ، به یه‌كده‌نوسێن ، لێك جیاده‌بنه‌وه ، گه‌رمده‌بن ، سارد ده‌بنه‌وه ، گه‌رمده‌بن، خاوده‌بنه‌وه ، سارد ده‌بنه‌وه ، ماندوو ده‌بن ، زاوا ئاخ هه‌ڵده‌كێشێ ! په‌ڕۆیه سپیه‌كه به ره‌نگی گێلاس ده‌نه‌خشێنێ ، ماچه‌كان بیده‌نگن ، سه‌ما هێواش ده‌بێته‌وه له ترسی بینه‌ره‌كانی پشت په‌رده. بۆنی ته‌ڕایه‌تی دڵۆپه‌ی سه‌ر دیوار‌و بۆنی جه‌سته‌و بۆنی بۆگه‌نی ساردی ماسی له ژووره‌كه دێت !!
شانۆ به‌رده‌وامه ، له ده‌ره‌وه خوا بارانی خۆی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی زه‌وی ده‌بارێنێ و فووی لێده‌كات و تێر ئاویده‌كات . له ژووره‌وه زاوا جوتیارێكی ئه‌ڤینداره و به گاسنه‌كه‌ی زه‌وی ده‌كێڵیت و تۆ ده‌پرژێنێ و ئاوی ده‌دات! بووكیش ده‌ردی په‌رده‌ی گرتوو و ماندوو دیاره ، خه‌ریكه له سه‌مای چێژ بێزار ده‌بێت ، خه‌وی دێت ، چاوه‌كانی ره‌شكه و پێشكه‌ی ده‌كه‌ن و زاوای له پێش چاوی له تارمایی ده‌چێت و ره‌نگی په‌رده‌ی گرتووه . ژووره‌كه ڕه‌ش ڕه‌ش هه‌ڵگه‌راوه ، دواترهه‌ردووكیان مه‌ست بوون وله باوه‌شی یه‌ك چوونه شه‌وی په‌رده .
باران به‌رده‌وامه ، چرایه‌كه له بێنه‌وتیان كوژایه‌وه، دایكه ماندوو ومیهره‌بانه‌كه‌ش له چاوه‌ڕوانی مزگینی به زاوابوونی كوڕه‌كه‌یه‌تی. فرمێسكی گه‌رمی له چاوه‌كانی ده‌هاته خوار وله گه‌ڵ دڵۆپه بارانی ژووره‌كه پێشبركێیان بوو . هه‌مان ئه‌و شه‌وه‌ی بیر هاته‌وه كه له گه‌ڵ مێرده ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی له‌م هه‌وارگه شیرینه مانگی هه‌نگوینی به‌سه‌ر برد و هه‌ر له شه‌وی په‌رده زگی به‌و كوڕه زاوایه په‌یدابوو كه ئێستا له شه‌وی په‌رده دایه .گریان زیاتر به‌رۆكی گرت ، به بیده‌نگی فرمێسكی ده‌باراند وه‌ك بارانی ئه‌م شه‌وه بۆ به‌خته ره‌شه‌كه‌ی خۆی ده‌گریا كه ژیانی ئه‌وی داپۆشی بوو. بارانیش هه‌رده‌باری و شه‌وی په‌رده‌ی پڕترستركردبوو ، جوانی ئه‌ستێره و تریفه‌ی مانگی به په‌رده‌یه‌كی ره‌ش وون كردبوو !!
ڕواندز
2016
تێبینی : له گۆڤاری (رامان ) ژماره (240) ، له رۆژی 5_5_2017ل(32_34) بڵاو بویته‌وه .