Skip to Content

کوردەکانی کەرکوک بە شەرمەزاریەوە دەچنە سەر سندوقی دەنگدان… شوانە حەسەن ابوبکر

کوردەکانی کەرکوک بە شەرمەزاریەوە دەچنە سەر سندوقی دەنگدان… شوانە حەسەن ابوبکر

Closed
by ئایار 4, 2018 General

ئەگەر سەیرکەین له‌ شارى كه‌ركوكى فره‌ نه‌ته‌وه‌ به‌ ئه‌سته‌م پۆسته‌رى كاندیده‌ كورده‌كان به‌دى ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام كامپه‌ینى ئه‌وانى تر پڕ له‌ هیواو جۆش و خرۆشه‌.

له حه‌وت مانگى رابردوو گۆرانكارى دراماتیكى له‌ كه‌ركوك “قودسى كوردستان”دا رویداو هیواى گه‌وره‌ى كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیى تێكشكێنرا دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى به‌غداد تۆڵه‌ى له‌ كورده‌كان كردوه‌ دژى ئه‌و ریفراندۆمه‌ى له‌ مانگى سێپته‌مبه‌ردا ئه‌نجامیاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیى.

هه‌ڵبژاردنى نیشتیمانى رۆژى ١٢ى ئاب به‌ گه‌رمى پێشوازى لێده‌كرێت له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانى عه‌ره‌ب و توركمانى كه‌ركوكه‌وه‌. ئه‌وان سه‌رقاڵى دیدار و رێكخستنى كامپه‌ینى هه‌لبژاردنن و پۆسته‌ره‌كانیان به‌ شانازییه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسن.

له‌ گه‌ره‌كى ره‌حیماواى كورد نشین، كه‌ بنكه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ى خاوه‌نى زۆرترین ده‌نگى ریفراندۆم بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیى، ئه‌وانه‌ى به‌وێدا تێده‌په‌رین ره‌تیان كرده‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردن و گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌غداد.

ته‌نها فه‌ره‌یدون ره‌حیمى كرێكار، ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ ئاماده‌بوو بۆچونى خۆى بۆ ئاژانسى فرانس پرێس بخاته‌روو. “من به‌ به‌ڵى ده‌نگمدا له‌ ریفراندۆمدا، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئێمه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ بژین وه‌كو كورد، عه‌ره‌ب و توركمان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ من رۆژى ١٢ى ئاب ده‌چم بۆ ده‌نگدان.” به‌ڵام ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌ نه‌كرد كه‌ ده‌نگ به‌ كام لیست ده‌دات.

فه‌ره‌یدن یه‌كێكه‌ له‌و ٩٤٠ هه‌زار ده‌نگده‌ره‌ى كه‌ ناویان تۆمار كراوه‌ بۆ ده‌نگدان له‌ شارى كه‌ركوكى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت كه‌ ٩٤٠ كاندید خۆیان پاڵاوتوه‌ له‌سه‌ر ٣٢ لیستى جیاواز. كێبركێكاران ململانێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ١٣ كورسى كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ یه‌كلا كراوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ كاندیده‌ مه‌سیحییه‌كان. له‌ هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٤دا كورده‌كان ٨ كورسیان له‌ پارێزگاكه‌دا به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا توركمان و عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك هه‌ر یه‌كه‌یان دوو نوێنه‌ریان نارده‌ په‌رله‌مان.

،،
ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌م مانگه‌ به‌ نارونى ماوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ سه‌رپه‌رشتى ریفراندۆمى كرد، بانگه‌شه‌ى بایكۆت كردنى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا كه‌ركوك شارێكى داگیركراوه‌

ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌م مانگه‌ به‌ نارونى ماوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ سه‌رپه‌رشتى ریفراندۆمى كرد، بانگه‌شه‌ى بایكۆت كردنى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا كه‌ركوك شارێكى داگیركراوه‌ له‌ كاتێكدا یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هانى لایه‌نگرانى ده‌دات به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان به‌ خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كرێن دواى ئه‌وه‌ى شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئاسانكارییان بۆ هێزه‌ عێراقیه‌كان كرد كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرن.

،،
ئه‌وانه‌ى پێیانوایه‌ كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه‌ دۆخى پێشووى خه‌ون ده‌بینن

“مانه‌وه‌م له‌ كه‌ركوك له‌م كاته‌ سه‌ختانه‌دا به‌ڵگه‌ى دڵسۆزیمه‌ بۆ شاره‌كه‌م” ئه‌مه‌ دروشمى پۆسته‌رى هه‌ڵبژاردنى رێبوار ته‌ها سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى نیشتیمانییه‌ له‌ كه‌ركوك. رێبوار له‌ میانه‌ى قسه‌كردنى بۆ ئاژانسى فرانس پرێس وتى یه‌كێتى هیچ چاره‌یه‌كى ترى نه‌بوو نه‌تها ئه‌وه‌ نه‌بێت رێگه‌ به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بدات بێنه‌ كه‌ركوكه‌وه‌ له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردودا. “ریفراندۆم هاوكێشه‌كه‌ى گۆرى، به‌ڵام ئه‌وه‌شتێكى كاتى ده‌بێت.”

به‌ڵام حه‌سه‌ن توران كه‌ سیاسییه‌كى توركمانه‌ ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌نگى راسته‌قینه‌ى پێكهاته‌ جیاوازه‌كان نیشان ده‌دات. “ئێمه‌ كورده‌كانمان ئاگادار كرده‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ باجى ریفراندۆم زۆر قورس ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى پێیانوایه‌ كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه‌ دۆخى پێشووى خه‌ون ده‌بینن”.

ڕۆژنامەنووس: شوانە حەسەن ابوبکر

Previous
Next
Kurdish