گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان … هه‌وڵێكی گرنگ بۆ ساده‌كردنه‌وه‌ی نمایش شكۆ عومه‌ر
شانۆیی گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧/٤/٢٠١٨ له كه‌ركوك نمایش كرا، نوسین و ده‌رهێنانی مه‌ریوان زه‌نگه‌نه و نواندنی تاڕق ناسیح و دارا عه‌زه‌دین و گۆڕان عه‌دنان و عه‌لی نامیق كاڵێ سیروان و چرۆ كامل و سوزان ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د عه‌بوڵا و محه‌مه‌د سیروان و ئه‌حمه‌د باهیر بوو.
له ده‌سپێك و بۆ ئاشنابوون به كۆی كاره‌كه و كردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له كۆده‌كانی نمایش، ده‌توانین بڵێن شانۆیی ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان” له سه‌ر شێوازی شانۆی ئاهه‌نگسازی و شانۆی داستانی بنیاتنرابوو، ئه‌مه‌ش پێموایه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ده‌رهێنه‌ر له كۆی پڕۆسه شانۆییه‌كه‌دا كه هاتووه به پێی ویستی ”ئێستا و ئێره” كاری كردووه و ئه‌م كاركردنه‌ش به ته‌واوی له نمایشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ته‌نها له چه‌ند دیمه‌نێك نه‌بێ وه‌ك دیمه‌نی ئاهه‌نگ و شادی و حهرهمسهراكه. كه هاوسه‌ری سه‌رۆك بۆ سه‌رۆكی رێك ده‌خات، به‌ڕای من وه‌كو ته‌كنیك هه‌ندێك دووركه‌وتنه‌وه بوو له ئاڕاسته‌ی گشتی نمایش و چه‌مكی ”ئێستا و ئێره”. به‌وه‌ی كه ڕه‌نگه ئه‌و جۆره ئاهه‌نگانه كه‌متر له شه‌وه سووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆمه‌ڵگای كوردیدا بوونی هه‌بێ و زیاتر په‌یوه‌ست بن به شوێنی تره‌وه.
كه ده‌ڵێم خاڵێكی سه‌ركه‌وتنی ده‌رهێنه‌ر ئه‌و جۆری كاركردنه‌یه مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كۆتایی شانۆی كه‌ركوكدا چه‌ندین جۆری كاركردنی جیاواز تاقیكرایه‌وه و كاری له‌سه‌ر كرا و كه‌مترین ئیش له‌سه‌ر ”ساده‌كردنه‌وه‌ی نمایش” كرا ئه‌وه‌ش له به‌رئه‌نجامدا دۆخێكی هێنایه كایه‌وه كه خه‌ریك بوو بۆچوونێك دروست ببێ، به‌وه‌ی شانۆ ته‌نها موڵكی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراوه و ته‌نها خودی شانۆكاران خۆیان بینه‌ری كاره‌كانی خۆیانن و بازنه‌ی بینینی نمایشه‌كان له شانۆكاران خۆیان زیاتر تێناپه‌ڕێ، به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕێژه‌ی بینه‌ر له هۆڵه‌كاندا تا ده‌هات به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چوو. به‌ڵام هه‌ردوو ئه‌زموونی ”كاره‌كه‌ره‌كان ژانژینیه ژه‌هر خوارد ده‌كه‌ن”ی نیهاد جامی و ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان”ی مه‌ریوان زه‌نگه‌نه خه‌ریكه هێدی هێدی ئه‌و ته‌لیسمی پاوانكارییهی كه ناونراوه شانۆ ته‌نها بۆ شانۆكاران، كاڵ ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له ”ساده‌كردنه‌وه‌ی نمایش” ئه‌وه نیه كه كواڵێتی باڵای هونه‌ری دابگیرێته خواره‌وه و نمایش خاڵی بكرێته‌وه له هه‌موو ستراكتوره ستاتیكییهكان، به‌ڵكو به دیاریكراوی مه‌به‌ست له هه‌ستكردن به پێویستی ئه‌مڕۆی بینه‌ره له شانۆدا! كه به بڕوای من ئه‌مڕۆ پێویسته ده‌رهێنه‌ری كورد به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پیشه‌سازی نمایش له خۆی بپرسێ: بینه‌ر چی له شانۆ ده‌وێت؟ من ده‌توانم چی پێببه‌خشم؟ ئایا من به‌دیهێنه‌ری خواستی بینه‌ری ئه‌مڕۆم؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌یگه‌یه‌نێت به‌و خاڵه‌ی كه چ نمایشێك به‌رهه‌م بهێنێ.
چیرۆك..
ده‌بێ له ده‌سپێكدا بپرسین بۆچی گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان بووه به ناونیشانی ئه‌م شانۆگه‌رییه؟ به‌ڕای من جۆرێك له ناڕێكی له ناونیشانی نمایش دا به‌دی ده‌كرێ به‌وه‌ی كه له سه‌رله‌به‌ری نمایشه‌كه ته‌نها مێشكی ”كه‌ر”ێك بوونی هه‌یه و ڕووداوه‌كان ئاڕاسته ده‌كات و بووه به میحوه‌ری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ر لێره‌دا ووشه‌ی كه‌ر كۆ ده‌كات و ده‌یكات به كه‌ره‌كان ئه‌مه بۆ من مایه‌ی پرسیاره! یاخود به جۆرێ له جۆره‌كان هه‌سته‌كه‌م ده‌رهێنه‌ر مه‌حكوم بووه ووشه‌ی ”گه‌مه” دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت به بینه‌ران بڵێ: ئێمه ئاههنگسازییانه كارمان كردووه و من و ستافه‌كه‌م سه‌رقاڵی گهمهیهكین ئه‌ویش هی كهرهكانه.
چیرۆكی نمایشه‌كه به‌گشتی باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆكی ”كۆمپانیا، ده‌وڵه‌ت، هه‌رێم، حزب، … هتد به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه مێشكی له كار ده‌كه‌وێت و دهسوپێوهندهكهشی به فه‌رمانی سه‌رۆكی سه‌رۆكه‌كه‌یان بڕیاڕ ده‌ده‌ن مێشكی بگۆڕن. دوای ئه‌وه‌ی كه‌س ئاماده نابێ مێشكی خۆی ببه‌خشێ به سه‌رۆك، ناچار مێشكی ”كه‌ر”ێكی بۆ داده‌نێن و مێشكه لهكاركهوتووهكهی ئه‌ویش ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌ره‌كه، ئیدی ئه‌و كه‌سه به جه‌سته سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووه و به ئه‌قڵیش كهرێكه. هێدی هێدی به ڕاهێنان كابرای به جه‌سته مرۆڤ و مێشك كه‌ر، ڕادههێننهوه له‌سه‌ر ڕه‌فتاره ئاساییه‌كانی سه‌رۆك، تا دواجار كه‌سه‌كه توشی موفاڕهقهی زاتی ده‌بێت و مێشكه‌كه داوا ده‌كات بیێگهڕێننهوه سه‌ر كه‌ره‌كه و له‌م میحنه‌ته ڕزگاری بكه‌ن كه ناونراوه ژیانی مرۆڤ به‌ڵام مێشكی سه‌رۆك كه له سه‌ر كهرهكهدایه، ئاماده نیه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌رۆك و ده‌ڵێ ژیانی ئێستام وه‌ك كه‌رێك خۆشتره له هی پێشووم كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌رۆكێك بووم. دواجاریش له دادگایه‌كی ڕووكه‌ش و لایه‌نگرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌پاره و باجی میلله‌ت بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مێشكه‌كان بۆ شوێنی خۆیان ده‌درێت. له‌م نێوه‌نده‌دا ووڵات توشی قه‌یران ده‌بێت و هه‌ژاری بڵاو ده‌بێته‌وه و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه باو و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كان تێكده‌چن. ده‌رهێنه‌ر كه هه‌ر خۆیشی نوسه‌ری تێكستی نمایشه‌كه‌یه و هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه سوودی له چه‌ند تێكستێكی دیكه وه‌رگرتووه، زۆر به ووردی كاری له‌سه‌ر مه‌نزومه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كان كردووه كه چۆن كۆی سیستمی ووڵات، حیزب، هه‌رێم…هتد
ته‌نها له‌سه‌ر بوونی یه‌ك كه‌سێك ”سه‌رۆكێك” بنیاتنراووه و به دووركه‌وتنه‌وه یان نه‌خۆشكه‌وتنی ئه‌و كه‌سه‌ش ته‌واوی بابهتهكان ده‌شێوێن! بۆیه زۆرجار ده‌بینین خودی ئه‌و سه‌رۆكانه له دوا وێستگه‌كانی ژیانیان، چۆن له‌لایه‌ن دهسوپێوهندهكانی خۆیانه‌وه بۆ ئامانجی تایبه‌ت و له‌پێناو تێكنه‌چوونی سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كه‌ی خۆیان، ده‌كرێن به گاڵته‌جاڕ، كه مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی به‌زه‌ییه و به چه‌ندین شێوازی قێزه‌ون، نیشانی ڕه‌عیه‌ت ده‌درێنه‌وه و پێیان ده‌ڵێن: ئه‌ها هێشتا سه‌رۆك هه‌ر ماوه و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و هه‌ر به‌سه‌ر ووڵات و ڕه‌عیه‌ته‌وه هه‌یه. جگه له‌وه‌ش ده‌رهێنه‌ر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوه‌وه كه له‌م جۆره سیسته‌مانه‌ی حوكمڕانیدا هیچ كه‌سێكی به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵناسێ و دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك دادگا له هه‌موو به‌هاكانی خۆی داده‌ماڵرێ و ده‌بێته ده‌زگایه‌ك بۆ ناعه‌داله‌تی ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كان. جگه له‌وه‌ش له دروسبوونی ئه‌م دۆخه‌شدا له‌شكرێك دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندنی بێ‌باك و ناپیشه‌یی و موزه‌یه‌ف هه‌ڵده‌تۆقن و ئیدی كاری ئه‌وان ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی فاشییه‌ت و ژه‌هری دووبه‌ره‌كی و درۆ و قه‌به‌كردنی بابه‌ته لاوه‌كییانه. به كورتی له گهڕهلاوژهیهكی بێ ئامانج زیاتر شتێكیان نیه بۆ ووتن.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌رهێنه‌ر زیره‌كانه كاری له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لێك كردووه كه ئێستا به ڕوونی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا بوونیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆكه‌كان و به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن خانه‌واده و حزبه‌كانه‌وه بۆ مه‌رامی زۆر تایبه‌ت و بوونی ده‌یان دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندنی بێكه‌ڵكی زۆربڵێ كه ته‌نها كاریان بریتییه له شێواندنی چێژی بینه‌ر و دروستكردنی رق و كهراهییهت و داماڵراوی دادگاكان له دادگه‌ری و عه‌داله‌ت و دروستكردنی ده‌یان قه‌یران بۆ سه‌رقاڵكردنی ڕه‌عیه‌ت و …. هتد. ده‌رهێنه‌ر پێمان ده‌ڵێت له سیسته‌مه ئیستیبدادییهكاندا سه‌رۆك و خانه‌واده‌كه‌ی خۆیان به پارێزه‌ر و بره‌وپێده‌ری هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان ده‌زانن و ئه‌وان خاوه‌نی شه‌رعییه‌تی به‌رێوه‌بردنی ووڵاتن. به نه‌مان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رۆك له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ته‌واوی ژیانی ره‌عیه‌ت ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی له‌ناوچوونه‌وه. هه‌روه‌ك مه‌ریوان زه‌نگه‌نه پێیگووتین كه مرۆڤایه‌تی له ژیانێكدایه كه ته‌نانه‌ت ئاهڵانیش ته‌مه‌ننای ناكه‌ن و حه‌سوودی پێنابه‌ن هێنده چه‌وت و پڕ له نه‌نگی و چه‌رمه‌سه‌ری و ناعه‌داله‌تییه.
نواندن
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان” به گشتی خۆی له شانۆی ئاهه‌نگسازی ساغكردبووهوه و له چه‌ند شوێنێكدا هه‌وڵی ده‌دا بگاته سنوره‌كانی شانۆی داستانیی برتۆڵد برێشت و ڕهكیزه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ش بخاته چوارچێوه‌ی نمایشه‌وه، به تایبه‌ت كاركردن له‌سه‌ر چه‌مكی نامۆبوون به هه‌موو ئاسته‌كانی نامۆبوونی ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ خود و ئه‌كته‌رانی تر و دیكۆر و ته‌واوی پێدراوه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر سته‌یج و كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی ناوبڕی كورت و درێژ له كاتی نمایشدا و تێكشكاندنی دیواری چواره‌م به‌تایبه‌ت كاتی هه‌واڵی رووداوه‌كه‌ی سه‌رۆك راده‌گه‌یه‌نرێت رۆژنامه‌نوسه‌كان له پشتی بینه‌رانه‌وه دێن و دوواتر ده‌چنه‌وه سه‌ر سته‌یج ئه‌م تهكنیكانه له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش به ووردی كاریان له‌سه‌ر كرابوو. بۆیه كاركردنی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دوو شێوازه توانا و سه‌لیقه‌یه‌كی زیاد له پێویستی ده‌وێت و ره‌نگه ئه‌كته‌رانی ئاسایی كه‌متر ببتوانن ببنه ئایقۆنهیهكی كاریگه‌ر و بینراو له‌م جۆره نمایشانه‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه به‌رای من نواندن به گشتی له ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان”دا له ئاستێكی باڵادا بووه و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه توانیبوویان جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی و هاڕمۆنییهت بخوڵقێنن و زیاتر خۆیان وه‌ك مه‌نزومه‌یه‌كی تۆكمه‌ی ئه‌دائی ده‌ر بخه‌ن و كه‌متر بوار به بینه‌ر بده‌ن كه هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كته‌ره‌كان بدات بۆ ئاسته‌كانی “سه‌ره‌كی و لاوه‌كی كۆمبارس و …هتد”.
به‌ڵام به گشتی تارق ناسح له رۆڵی سه‌رۆك و دارا عه‌زه‌دین له رۆڵی راوێژكار و سوزان ئه‌حمه‌د له رۆڵی هاوسه‌ری سه‌رۆكدا بۆ من مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامان بوون. كه ئه‌مجاره‌یان جیاوازتر له هه‌موو ده‌ركه‌وتنه‌كانی پێشوویان ده‌ركه‌وتن، به‌راستی من به‌و نواندنه‌یان شۆك بووم كه توانیویانه به‌و راده‌یه‌ك دابڕان دروست بكه‌ن له‌ته‌ك ته‌واوی ئه‌و رۆڵانه‌ی كه پێشتر بینیویانه دیاره ئه‌مه‌ش بێشك ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی نه‌بڕاوه‌ی خۆیان بۆ دروست كردنی ئه‌و كه‌لێنه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كانی پێشوویاندا و گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی خودی ئه‌كته‌ر به‌ده‌ر له ئامۆژگارییه‌كانی ده‌رهێنه‌ر به دوای چوارچێوه‌ی گشتی كاره‌كته‌ردا. هه‌روه‌ك ناشكرێ هه‌وڵ و رۆڵی ئه‌كته‌رانی دیكه‌ی نمایشه‌كه نادیده بگیرێ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌مووان له ئاستی خۆیانه‌وه هه‌وڵی ته‌واوكردنی وێنه‌ی نمایشه‌كه‌یان ده‌دا تا ئه‌وه‌ی كه دواجار ئامانجه‌كه‌یان پێكا و ئه‌و وێنه تهواوهیان به پێمان به‌خشی كه پێویست بوو بیگه‌یه‌نن.
به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ستۆپ كارد له نمایشی ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان”دا زۆر به ووردی و مه‌دروسی كاری له‌سه‌ر كرابوو كه ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و رووناكی هاوكار بووایه ئه‌وا بێشك ده‌بووه یه‌كێك له كۆده سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی نمایش.
نمایشه‌كه له رووی ئیقاعیشهوه له ئاستێكی زۆر باڵادا بوو به‌وه‌ی زیاتر له جارێك هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان كه ژماره‌یان نۆ كه‌سه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌بوون و پێكڕا ئه‌و مۆتیڤهیان ده‌نه‌خشاند كه نمایش پێویستی بوو و هه‌مووان پێكه‌وه ئیقاعی جه‌ماعی ئیشه‌كه‌یان ده‌خوڵقاند. ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانی چه‌ندین سرود و گۆرانی و كۆڕاڵ كه هێنده‌ی تر سه‌لیقه و وورده‌كاری ده‌رهێنه‌ر و ستافه‌كه‌ی ده‌خسته‌ڕوو له راگرتنی ئیقاع و باڵانسی گشتی نمایش.
كاركردن له‌سه‌ر چه‌مكی كۆمیدیا یه‌كێكی تر بوو له خاڵه ئیجابییه‌كانی ئه‌م نمایشه و ده‌رهێنه‌ر توانیبووی زیره‌كانه و زۆر ئه‌كادیمییانه كار له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه بكات و دوور بكه‌وێته‌وه له سوخرییهت و ته‌هریج و به مانای ووشه كار له‌سه‌ر كۆمیدیای هادف و ئامانجدار بكات و له رێگه‌یه‌وه به بینه‌ران بڵێ: ئێوه به‌چی پێده‌كه‌نن؟ ئه‌وه ژیانی خۆتانه كه ئێستا تێیدا ده‌ژین و هه‌ست به خۆتان ناكه‌ن.
خاڵه لاوازه‌كانی نمایش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له كوردستاندا كار ده‌كه‌ین و شانۆ پیشه‌مه‌ندی نیه و ته‌نها ئاره‌زوویه‌كی زاتییه بۆیه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك خاڵی لاواز به‌رۆكی نمایشه‌كانمان ده‌گرن، كه ره‌نگه به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به خودی ئاگایی ده‌رهێنه‌ره‌وه هه‌بێت و به‌شێكی دیكه‌شیان بارودۆخ و ناپیشه‌ییبوونی شانۆكه‌مان بۆمانی ده‌خوڵقێنێت. بۆیه نمایشی ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان”یش به‌ده‌ر نیه له‌م بابه‌ته و له دیدی ئێمه‌دا وه‌ك هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێكی نمایش چه‌ند خاڵێكی لاوازی نمایش به‌دیده‌كرێت كه دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمان كرد.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م نمایشه و زۆربه‌ی ئه‌و نمایشانه‌ی كه له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كرێن بریتییه له رووناكی، كه زۆرجار ده‌رهێنه‌ر ناچار ده‌بێت ته‌واوی روئیای خۆی بۆ رووناكی نمایشه‌كه‌ی بگۆڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ئه‌م هۆڵه زۆر زۆر له ئاستێكی خراپ دان. له ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان”یش رووناكی نه‌ك یاریده‌ده‌ری كرده‌كانی تری نمایش نه‌بوو، به‌ڵكو زۆرجار له ئاستی كرده‌كانی تری وه‌ك نواندن و ده‌رهێنانیشی ده‌هێنایه خواره‌وه و هیچكات نه‌یده‌توانی ئه‌تمۆسفێری دیمه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت نمایشیش بخوڵقێنێت، به‌تایبه‌تی له هه‌رسێ دیمه‌نی ژووری نوستنی سه‌رۆك و ئۆفیسه‌كه‌ی و دادگاكهشدا.
یه‌كێكی دیكه له خاڵه لاوازه‌كانی نمایش، دیمه‌نی خه‌وتنی سه‌رۆك بوو له سه‌ره‌تای نمایشه‌كه‌دا كه زۆر ساده بوو و په‌له‌په‌لی پێوه ده‌بینرا، ده‌كرا ووردتر كاری له‌سه‌ر بكرایه و ئاستی هونه‌ری به‌رزتر بكرایه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌یه.
هه‌روه‌ك به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌رای من زیاد له پێویست دووباره كرایه‌وه به‌جۆرێك له جاره‌كانی كۆتاییدا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌ون بینه‌ر پێشبینی ده‌ركه‌وتن و قسه‌كانیانی ده‌كرد كه ئه‌مه‌ش به خاڵێكی نێگه‌تیڤی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ته‌كنیك و جووڵه‌كان بۆ بینه‌ر سوپرایز نه‌بن و پێشوه‌خته ئاشكرابن. یاخود ده‌كرا ده‌رهێنه‌ر شێوازی به‌كارهێنانه‌كانیان بگۆڕێت، واتا هه‌موو ده‌ركه‌وتنه‌كان هه‌ر تیڤی نه‌بن به‌ڵكو جارێك بێژه‌ری رادیۆ هه‌واڵه‌كان رابگه‌یه‌نێت، جارێك په‌یامنێرێك رووداوه‌كان بگوازێته‌وه و … هتد.
من ئیشكالییه‌تێكی زه‌قتر له‌وانه‌ی پێشوو له ”گه‌مه‌ی كه‌ره‌كان”دا ده‌بینم ئه‌ویش بریتییه له بوونی ته‌له‌فزیۆن وه‌ك ئامرازێكی گه‌یاندن و جارچی به هه‌مان شێوه وه‌ك ئامرازێكی گه‌یاندن، كه بوونی ئه‌م دووانه له یه‌ك كاتدا دووفاقییهتێك دێنێته كایه‌وه كه پێویست بوو ده‌رهێنه‌ر به ووردتر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكات. چونكه ئه‌م دوو ئامرازه ته‌نانه‌ت له رووی زه‌مه‌نیشه‌وه زۆر له یه‌كتر دوورن و له رووی بونیادیشهوه جیاوازییه‌كی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه.
ئه‌م نمایشه به‌گشتی كێشه‌ی كاتی هه‌بوو كه هه‌ندێك جار بینه‌ر هه‌ستی به دووباره‌بوونه‌وه و زیادیی دیمه‌نه‌كان ده‌كرد، كه ده‌كرا چڕتر بكرێنه‌وه و له زه‌مه‌نێكی كورتتر له سه‌عاتێك و سی ده‌قیقه‌دا ته‌واوی رووداوه‌كانمان بۆ بخه‌نه ڕوو، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له چه‌ند دیمه‌نێكدا هه‌ستی پێده‌كرا، به تایبه‌تی له دیمه‌نی سه‌ره‌تای نمایشه‌كه و دیمه‌نی شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی ماڵی سه‌رۆك و دیمه‌نی دادگاكه‌ش كه كه‌وتبووه كۆتایی نمایشه‌كه و زیاد له پێویست درێژكرابووه‌وه، هه‌روه‌ها دیمه‌نی ساتی موفاره‌قه زاتیه‌كه‌ی سه‌رۆك، كاتێ سه‌یری تیڤی ده‌كات و وورد وورد شته‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ روون ده‌بێته‌وه لێره‌دا ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی بێژه‌ره‌كان تاراده‌یه‌ك زیاد بوون به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بێژه‌رانه هیچ خزمه‌تێكی به دیمه‌نه‌كه و كرداری به‌هۆشهاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك نه‌كرد و دیمه‌نی دواتر و بههۆشهاتنهوهكهی سه‌رۆك ته‌نها له‌سه‌ر بینینی وێنه‌ی شه‌ڕه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی بنیاتنرابوو. له‌به‌ر ئه‌وه به‌رای من هیچكات نابێ ده‌رهێنه‌ر بهێڵێ بینه‌ر هه‌ست به دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌ن و درێژكردنه‌وه‌ی ناپێویست بكات و لێنه‌گه‌ڕێت به ته‌واوی له دیمه‌نه‌كان تێر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ وابكات بینه‌ر هه‌میشه به‌تامه‌زرۆییه‌وه دیمه‌نه‌كان به‌جێبهێڵێت.