
پشتكردن … سه‌ردار جاف
له‌و دیوی خۆم
رۆشنایی سێبه‌ر ده‌بینم
رووناهییه‌ك تاریكستان نیشان ده‌دا
من چرای خه‌زانی بۆ هه‌ڵده‌كه‌م
ئه‌و فوو له رۆحی شه‌رابیی ترێیم ده‌كا
له‌و دیو مه‌مله‌كه‌تی ژنه‌وه
ڕه‌شه‌بایه‌ك به ڕێوه‌یه …….
ده‌ست به كاژی تلۆقه‌كانته‌وه بگره
ئاشق بوونم به سه‌مای هه‌ڵه‌تی سه‌راب
له سۆراغی دڵمدایه
ئاخۆ ئه‌مه چ شێتبوونیكی سه‌مایه
به تارمایی باڵاتا هه‌ڵده‌زنێت و
ده‌بێته په‌ركه‌می یه‌كبین له خه‌یاڵدانی ئاوه‌زا
رۆده‌نیشێ و له گه‌ڵمایه
ئه‌رێ كچێ
تۆ له هه‌ڵاتنی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژه‌وه فێربووی
به سۆراغی ڕه‌وینه‌وه‌ی خێوی گه‌رما هۆگر بیت و
نه‌شئه‌ی شنه با بسپێری
یا له گوڵدانی نوسینه‌وه‌ی شیعرا
ژنێتی خۆ داده‌ماڵی
له ئاوێزانی عه‌رشی غوربه‌تی خۆتا بملاوێنه
بۆ سوكنایی چه‌پكێ رۆحی سه‌رگردانیم
تریفه‌یه‌ك له چاوانتم بۆ بنێری
ئه‌ی شكاوه‌ی لق و پۆپی دارئه‌رخه‌وانی بن سه‌یوانێكی ره‌ش ره‌ش
له خه‌ره‌ندی ئاشق بوونا
گه‌وهه‌ری رۆح بنێ ده‌ستم
یا ئه‌وه‌تا هه‌ردوو له رێی فه‌نابوونا خۆمان ده‌خۆین
یا له سه‌ر باڵی فریشته‌یه‌ك چراتۆڕی ته‌داره‌كی مه‌یلبوونمان
گه‌رم ده‌كه‌ین
ئه‌مێستاكه
به كام دیوی نامۆبوونمان ئاشنا ده‌بین
له ته‌ك ته‌ڵای تاریكایی بێ مروه‌تی
یا له ئامێزی تینوێتی
شه‌رم ده‌كه‌ین
ئااااای نه‌زانین ………
چۆن له سوێبوونه‌وه بۆ حه‌ز
كاڵفانه گه‌وجیان كردین
من له گه‌وجی …. خۆ به دانا و ئاقڵترین بیری مرۆیی ده‌زانم
تۆ له ترسی ئامبازی ئاوێزان بوونا
سه‌ره رێی ئیشقم لێ ده‌گری
شێتم وه‌ك هه‌ر تاكێكی تر
له حه‌ژمه‌ت و ترسی كوفر ئه‌حمه‌ده‌كان
هه‌تره‌ش چوو بووم
نه خه‌ون نه ئاگایی …..
باڵات تارمایی سپییه و به به‌ر سۆمای دییه‌كانما دێن و ده‌چن
ئه‌و ده‌مانه له سۆراغی شێت بوونما عه‌وداڵ ده‌بی
چۆله‌كه‌كه له پاڵ ته‌رمی سارده‌وه بووم تێر تێر ده‌گری
خودایه چه‌ندم له ده‌رگا كڵۆمدراوه‌كانت دا
چه‌ندم هه‌ردوو باڵ راوه‌شان
په‌نجه‌كانم هه‌ڵده‌له‌رزین
نزاكانم ده‌ریای ئاویان له چاو ده‌زان
پێت نه‌گوتم ……
جوانی به‌هه‌شتت ده‌ده‌مێ
حۆریه ژنی جوانی دونیا ….
ده‌نگێ له مانه‌ندی ونبوو
ئێ چی له پووچی تۆ بكه‌م
ئاوه‌زت پڕ كا كراوه ، بیرت گه‌مژه و كاڵفام نه‌زان
لیمبۆرگ
3 / 4 / 2017