درۆنوس.. دڵشاد تاقانە
Closed
مێژوو..
نەفرەت لەمێژوو
درۆنوسێکە
هەردەم سەرکەوتوو دەینوسێتەوە
هەرچی کە جوانە
ئەوەی پێی باشە
بەقازانجی خۆی دەیگێڕێتەوە
ئاین..
بەزۆر و بەشەق
بەسەر سەپاوە
کەس بەخۆشی خۆی
بڕوای نەیناوە
هەرکوشت و بڕین
سزای جهنەم
خەڵک تۆقانە
ئێستاش هەرماوە
سیاسەت..
بازاڕی پارە
هەمووی درۆیە
دەسەڵاتبازی
خلە و خەلۆیە
کڵاولەسەرنانە
فشەت پێدەکا
خۆی دەسخەڕۆیە
دڵشاد تاقانە