شوعییه‌ت و پرسی عیشق و خۆشه‌ویستی.. سەلام عەبدوڵڵا
كۆلنتای ده‌ڵێ: (خۆشه‌ویستی ده‌بێت به عیباده‌تی مرۆڤایه‌تی) و ده‌بینین پیاوسالاره‌كان:
- (خه‌ج و سیامه‌ند، شیرین و فه‌رهاد)یان خۆشده‌وێت و هاوسۆزیانن، به‌ڵام وه‌ك كه‌سوكار قبووڵیان ناكه‌ن.
- له‌به‌ر خۆیان گۆرانی عیشق و خۆشه‌ویستی ته‌نانه‌ت بێشه‌رمانه(مه‌مكی خڕ كرد)ده‌ڵێنه‌وه و بانگه‌وازی كوشتنیش ده‌كه‌ن(ئه‌گه‌ر به خۆت رازی بیت، دایكت ده‌رمانخوارد كه‌م) و سێكسیترین گۆرانی ده‌ڵێن و هه‌ڵپه‌ڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن!
- به شان و باڵای خۆشه‌ویسته‌كانیان هه‌ڵده‌ڵێن، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌مان گۆرانی بۆ مێیینه خزمه‌كانی بڵێت.
- هه‌ر چۆن له مزگه‌وت ژن و پیاو جیاده‌كه‌نه‌وه، به‌هه‌مان شێوه له ناو خێزان و قوتابخانه و…هتد.
سیستێمی پیاوسالاران به زه‌بری نه‌ریتی قه‌ده‌غه، توندكردنی مێینه له ناوماڵ و سزادانی كه‌سایه‌تی و هه‌ست و سۆزیان له فه‌زای دووڕوویی، ناپاكی، درۆ و قینه و غیره…هتد، وه‌ك موڵك و(شت)ی تایبه‌ت ره‌فتاریان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و ژان و خه‌م و نائومیدی و خوێنی ژنان لێكه‌وتۆته‌وه.
خۆشه‌ویستی (دانایی و به‌هه‌ره‌ی بوونی مرۆیی)، كه‌چی ده‌سه‌ڵات و ئاینزاكان له دژیدا راده‌وه‌ستن و به ره‌وشت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پاشماوه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری به بێڕه‌وشتی و به‌ڕه‌ڵایی و شه‌رم و”بێشه‌ره‌فی”مۆریان كردووه:
یه‌كه‌میان ده‌یه‌وێت رابردوو به زیندوویی رابگرێت، دووهه‌مه‌كیان وه‌ك بازرگانێكی ساخته‌چی له‌گه‌لیان یه‌كده‌گرێته‌وه‌و هاوكات كۆت و زنجیری هاوچه‌رخ له مل ژنان ده‌كه‌ن.
ژنان به بێده‌نگی و بێده‌سه‌ڵات له ئاستیاندا رانه‌وه‌ستاون و هه‌موو شێوه‌كانی خه‌باتی ئازادیان گردۆته به‌ر و هه‌وڵده‌ده‌ن له زۆره‌ملی و سته‌م و فرتوفێڵ و فه‌نتازیای پیاوسالاران رزگاریان ببێت.
ئه‌لكسه‌نده‌ر كۆلنتای له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی پێیانده‌ڵێ:(خودی خۆشه‌ویستی وزه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ی مه‌زنه، ئاسۆی روحی ئه‌وه‌ی ده‌یبینی و ئیلهامی پێده‌به‌خشێ، ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رینده‌كات. گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت مرۆڤایه‌تی هه‌ستی ده‌كرد دزراو و ئينكار و نه‌فره‌لێكراوه. هیچ گومانم نیه له‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستی له دواڕۆژدا ده‌بێت به عیباده‌تی مرۆڤایه‌تی.)
خۆشه‌ویستی هه‌ر به(وزیه‌كی داهێنه‌ر) بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی نه‌زانراوه:
لینین له وته‌یه‌كید ده‌ڵێ: شوعییه‌ت ده‌بێ له گه‌ل خۆیدا زاهدی نه‌هێنێ، به‌ڵكو شادی و خۆشییه‌ك كه پله‌ی كه‌ماڵی ژیانی خۆشه‌ویستیش بیورووژێنێ….نه وه‌ك خۆشه‌ویستی پیاوانی ئاینی و نه وه‌ك دۆن جوان و نه‌یش وه‌ك به‌كارهێنانی لووتبه‌رزێكی دووڕوو بۆ خۆسه‌رقاڵكردن.)
لێره به‌هۆی فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی، زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ناچاری بۆ ده‌ربازبوون له كۆت و زنجیره‌كانی پیاوسالاری كه هاوشێوه‌ی پۆرنۆگرافیه وهوشیاری تێكده‌دا، په‌نا بۆ دووڕووی ده‌به‌ن و، ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ئاساییه و كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه نیه، لێره وه‌ك”جنۆكه”به هه‌زار شێوه به نهێنی ئه‌نجام ده‌درێن. زۆر هه‌یه ئیراده‌ی و ویستی پیاوه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام روحی له شوێنێكی تره. له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گۆرانییه‌كان ژن ده‌هێنرێنه ئاستی جه‌سته‌ی. ئه‌ی كه‌سایه‌تی، كه‌رامه‌ت، ویژدان و بیر و هه‌ڵویست و هوشیاری و ئاره‌زووه‌كانی؟!
له ژێر ئه‌و فشاره شێتانه‌یه، كچان ناچاركراون خۆیان له‌گه‌ل دنیابینی پیاوان بگونجێنن و به ره‌واڵه‌ت ملكه‌چی”فه‌رمان و سنوره”درۆزنه‌كان ببن، ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی. ئه‌وجا هه‌زاران خێزان هه‌یه هیچ شتێكی سۆزداری ژن و پیاوه‌كه به‌یه‌ك نابه‌ستێته‌وه(هه‌ر چركه‌یه‌كی مه‌رگێكی راسته‌قینه‌یه، هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانین، خه‌مۆكی و بێزاری و وێرانی كه‌سایه‌تیه و جووتبوون وه‌ك ئه‌ركێكی بێتام به هه‌ستی زه‌وتكردن). كه‌م نین ئه‌و كچانه كه بوون به قوربانی ساده‌ترین مافی مرۆڤ.
تێگه‌یشتنی لیبڕاڵی و به‌ناو”ئازاد”بووه به ته‌واوكه‌ری پیاوسالاری شێوه كۆنه‌كه‌ی( له‌شفرۆشی به‌نهێنی، فره‌ژنی، گه‌شتی سێكسی بۆ وڵاتانی‌تر، لاقه‌ی كچان له شوێنه گشتیه‌كان، شێوه زۆره‌كانی هاوسه‌رگیری كاتی”حه‌ڵاڵ”، سێكس به نهێنی له‌پال هاوسه‌ری فه‌رمی). ئه‌و دووڕووییه به زه‌بره به مه‌لها، له‌شفرۆشی، كچانی قومارخانه و مه‌یخانه و دوكان و سه‌نته‌ری نه‌رگیله، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج وته‌نانه‌ت و صالۆنه‌كان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆری ناڕاسته‌وخۆ به‌كارده‌هێنرێن بۆ بازاڕی سێكس. ئه‌وجا لایه‌كیان به ناوی”شه‌رف و نه‌ریت و ئاین” هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه ده‌كه‌ن و هه‌زار تانه و ته‌شه‌ر هه‌ڵده‌واسن و خۆیان به پارێزه‌ری پیاوسالاری كۆنه‌كه پیشانده‌ده‌ن كه دژی ژنانه و لاكه‌ی تر به‌ناوی”شارستانیه‌ت و ئازادی ومافی مرۆڤ” بێڕه‌شترین و خوێڕیترین نموونه‌ی پیاوسالاری ئه‌نجامده‌ده‌ن دژ به ژنان: دنیایه‌ك له درۆ، دنیایه‌ك به رۆژانی ساخته‌ی دڵته‌زێن.
ژنان له دنیای پیاوسالاری به هه‌ردوو رووكه‌یه‌وه له بواری خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری له‌ناو كاره‌سات، ئاژاوه، پشێوی، نامۆیی، شكاندنی كه‌رامه‌ت، كه‌سایه‌تی و وێرانی رۆژه‌كانیان به‌رێ ده‌كه‌ن.
كۆلنتای ده‌ڵێ: ئه‌م چه‌رخه تایبه‌تمه‌نده به غیابی”هونه‌ری خۆشه‌ویستی”. مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی نازانن په‌یوه‌ندییه‌كی روون و پرشنگداریان هه‌بێت و له شه‌قه‌ی باڵ بدا، به‌های هاوڕێتی سۆزداری نازانن. خۆشه‌ویستی ئیمڕۆ یان تراژیدیایه‌كی جه‌رگبڕه یان سه‌ڕه‌ڕۆییكی سووك و رووكه‌شه. ده‌بێ مرۆڤایه‌تی له‌م قه‌یرانه رزگار بكه‌ین. خه‌ڵك رابهێنین بۆ ژیان له كاتژمێره دڵخۆش و روونه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌مه‌كان باریان گران بكات. سایكلۆژیای مرۆڤ ئاماده نابێت بۆ پێشوازی له خۆشه‌ویستی مه‌زن و پاكژ له لایه‌نه تاریكه‌كانی گه‌ر به قۆتابخانه‌ی هاوڕێتی عاشقانه تێنه‌په‌ڕێت.)
خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ترین بیرمه‌ند بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له چه‌ندین هۆنراوه ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و مرۆڤ سه‌رسام ده‌كه‌ن:
(جێنی! ئایا چاكه‌ی پایه‌به‌رز هی منه؟ ئه‌ی روح شیرین، تۆ منت خۆشده‌وێت؟
ئای جێنی جێنی تۆ منت خۆشدەوێت…) و
(…ئه‌م گۆرانیانه ببه
كه تژین له ئاوازه‌كان.
ئه‌م خۆشه‌ویستیه ببه كه له‌به‌رده‌م پێكانت
به ساده‌ییه‌وه به ئه‌ژنۆدا ده‌چن)….
(ده‌بینی؟
ره‌نگه هه‌زاران به‌رگ بنووسم
و له هه‌ر رسته‌یه‌كدا بنووسم”جینی”
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شد تێدا دنیایه‌ك له فكر،
گرێبه‌ستێكی ئه‌به‌دی و ئیراده‌یه‌كی نه‌گۆر شاراوه‌ته‌وه.)
نووسه‌ری ئه‌و شیعره، كاڕڵ ماركسه، پێش ئه‌وه‌ی سەرمایە بنووسێت، شیعری به باڵای خۆشەویسته‌كه‌ی(جینی) دەگوت. به‌داخه‌وه له بڵاوكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ماركسی، بایه‌خ به به‌رهه‌مه شیعرییه عاشقانه‌كانی نه‌درا.
وزه‌ی خۆشه‌ویستی كرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌داخه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌قاو و سه‌ركوت و سووكده‌كرێ. نه لایه‌نه ره‌شه‌كانی ره‌وشتی كۆن له گۆڕنراوه‌و نه ئه‌مه‌ی ئێستا بره‌وی هه‌یه، كه‌رامه‌ت بۆ ژنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. خۆشه‌ویستی و ره‌وشتی نوێ پێویستی به سیستێم و ده‌سه‌ڵاتی نوێ هه‌یه كه ئێستا دوژمنانی سه‌رسه‌ختی هه‌یه و پایه‌كانی زۆر لاوزن و تا رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری باڵاده‌ست بێت، ژنان باجێكی بێوێنه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ له‌به‌رده‌می دانه‌نیشتوون و موقاوه‌مه‌تیان دژ به كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ده‌مانگه‌یه‌نێ به كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی كه تێدا سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و، كه‌سایه‌تی ده‌بێته خاوه‌ن بڕیاری یه‌كه‌م نه‌ك دووهه‌م و پاشكۆ و، ئازادبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئازادبوونی له كاری ناوماڵ و رۆڵی سه‌ره‌كی له به‌ڕێوبه‌ردنی كۆمه‌ڵگا ده‌بینێت(چیتر ژن كه‌رت كه‌رت ناكرێت بۆ رۆڵه جیاجیاكان) و له‌گه‌لیدا مرڤایه‌تی بوونی مرۆیی وه‌ك ئینسان ده‌بێته راستی و له به‌ڕه‌ڵایی و كوشتن و خۆكوشتن و هه‌ژاری و به ریكلامكردنی كه‌سایه‌تی و بێكاری و ئه‌ركی به‌خێوكردنی مناڵ و خۆسه‌پاندنی پیاوسالار رزگارمان ده‌بێ.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه پێویسته پرسی ژن له رێكخراوه‌كانی ژنانی ده‌سه‌ڵات و به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمیه بۆرژواكان رزگارببن و پێگه‌ی و توانا و هێزی هوشیاری، كلتور، رێكخستن و خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی ژنانی شیوعی له‌ناو حزبێكی شیوعی به‌هێزببێت.