Skip to Content

قابیل و هابیل … کورتە چیرۆك ….. نووسینی: سمکۆ ئەحمەد

قابیل و هابیل … کورتە چیرۆك ….. نووسینی: سمکۆ ئەحمەد

Closed
by حوزه‌یران 16, 2018 General, Literature

ڕووداوی ئەم چیرۆکە ڕاستەقینەیە

بەلەمێکی ماندوو بە چەشنی پیرە مێردێکی شەتەك کە وەك ئەتڵەس جیهانی بە کۆڵ هەڵگرتبێت. یان ئەمەکەشتی یەکەی نوحەو بەس ئەمجارەیان لە باتی ڕزگار کردن، سەرنشینەکانی بەرەوە مەرگی حەتمی دەبات؟
شەپۆلە ووردەکانی دەریای ئینجە بە خۆیان و ماسی یە ووردەکانی ختووکەی مەرگی ئەو بەلەمە شەکەتەیاندەدا.
کەژاڵ کە هیچ شتێکی لە کەژاڵ نە دەچوو وەکو قرژانگێك لە ترسی تۆڕی ڕاوچییە گریکەکان لە سووچێکیبەلەمەکەیا خۆی گرمۆڵ کردبوو قابیل لە دەستی چەپی و هابیل لە دەستی ڕاستی بە ماری دەستەکانی وەکولەفە پێچابوونەوە .

هیوای قاچاخچی کە هیچ هیوایەك لە چاویا بەدی نە دەکرا ترساو وەکو نێچیری دەستی داعش بێ ئارام مژیبە جگەرەکەیدا دەکردو و هاواری دەکرد: جانتاکانتان فڕی بەنە دەریاوە دەنا هەموو غەرق دەبین ، بیرتاننەچێ هەموو لە سەر یەک بەلەمین ، یان هەموو پیکەوە دەمرین یان پیکەوە دەگەینە بەهەشتەکەی ئەوان .

ئەم گەشتە گەشتی گەیشتن بە بەهەشت بوو ، ئەو دەریایە پردی سیرات بوو تەنها ڕیگای بەرە و بەهەشت بووبۆیان. تۆ بڵێی بەهەشتەکەی پێغەمبەرەکەی ئەوان باسی کردوە هەر هەمان بەهەشتەکەی دینەکەی ئەمان بێت؟

هیوای توڕە پڕی کرد بە جانتای کوڕێکی گەنجا تا فڕێی باتە دەریاکەوە

• تۆ خوا نەکەی بەس رەسمەکانی دایکمی تیا ماوە شتەکانی ترم هەمووی فڕیداوە هەتا نامەی عەشقەکانم ،دەرمانەکانم. بەس تو خوا دایکم بەس لەو رەسمانەیا ماوە، گەر فڕێی دەی ئەترسم کاڵ بینەوە و ئیتریەکتر نەناسینەوە.

• ئیوە بۆ تێ ناگەن ژیانی خۆتان و منیش دەخەنە خەتەرەوە بۆ چەند جانتایەکی حیز؟

کوڕە گەنجەکە ڕووی لە هیوا کرد و ووتی: ئەی بۆ ئەو مناڵە مردووەی ئەو ژنە فڕی نادەن وا سێ ڕۆژەمردووە و لەسەر دڵی خۆی ناکاتەوە؟ ئائا یەکێك لە دوانەکە وا سێ ڕۆژە نوتقی نەیاوەو چاوەکانی وەکوبەختی خۆمان داخراون کەسمان نیگایەك یان نوزەیەکیمان نەبینیوە ، بەخوا ووردە ووردە بۆگەنیش دەکا گەرلێی گەڕێن .

کەژاڵی پڕترس : نا توخوا نەکەن بەخوا نەمردووە دوێنێ شەو گۆی مەمکی چەپی مژیم .بەخوا ماوە ، لەخەویشما پێی ووتم . دایە گیان فڕێم نەدەنە دەریا دوایی نامدۆزنەوە ، بیرت چوو من لە ئاو دەترسم خۆلەسەرچناریش توخنی ئاوەکە نە دەکەووتم. مەگەر منیشی پێوە فڕێ دەن دەنا هەر کەسێك توخنمان کەوێوەکو قڕژانگ پێوەی ئەدەم.
قابیل ترپەی دڵمەوە لە نیوان دڵی من و لێوی ئەو تەنها یەک مەمك هەیە ئەویشم کردۆتە سەرین بۆی.

کاتێك شەپۆلەکانی مەرگ ختوکەی ئەو پیاوە پیرە شەکەتەکە دەدەن ، ترس باڵی تەڕی ڕادەکێشا بەسەر بیناییهەموو سەرنشینەکانی نیوان بەهەشت و جهەنەم،
شەوەزەنگی دەریا لە شەوە زەنگی ووشکانی ناچێت. ئاخر خۆ هەموو لە ئاوەوە هاتووینەتە بوون بۆ ئەم ئاوەهێندە ترسناکە بەم شەوە؟ شەپۆلەکانیش پێ دەچی ماندوو بووبن بە درێژایی ئەو ڕۆژە لە مارێکی متبوودەچوون لە دووی فرسەتێك بگەڕێن کە بێ دەنگ سەرنشینێك یان جانتایەکی پڕ خۆزگەیان ڕاپێچی ئەومەملەکەتە بکەن کە ژیان لێوەی درووست بوو . مەملەکەتی کرمەکانی ئادە م و حەوا، ئەم کرمانە هەر لەدەریابمانایە باشتر نەبوو؟ لەگەڵ خۆیانا ئەم هەموو شەڕ و نەهامەتیانەیان بۆ هێنایە سەر ووشکانی، ووشکانی بێمرۆڤ باشتر نەبوو؟ ئەم مەخلووقە دووپێ یە چی بوو درووست بوو ؟ووشکانی نەك هەر بۆ خۆی بەڵکو بۆ هەموو زیندەوەرەکانی تریش کردە جهەنەم.
ئەوەتا گشت سەرنشینەکانی سەر ئەم بەلەمە هیلاکە بەرەو بەهەشتەکەی ئەوان دەڕۆن لە دەستی هاوڕەگەزەکەی خۆیان ڕادەکەن و ڕێگایی هات و نەهاتیان هەڵبژاردوە.

کەژاڵ چاوەماندوەکانی بڕیبووە ئەستێرەکان ، ئەم ئەستێرانە هیچیان لەو ئەستێرانەی لای خۆمان نەدەچووکەشەوان لە سەربان بە دەم وەنەوزەوە قسەی لەگەڵ دەکردن، هابیل مەمکی راستی دەمژی بۆ بۆنی دڵۆپێكشیر هیندەی موعتادێك کە تلیاکی لێبڕابیت نا ئارام بوو. خودایە بۆ مەمکی ژێر سەرینی قابیلی مردوو هێندەشیری تیا بوو ؟ . دەتووت کانی بەهارە و دەیەویت بە پەلە ئاو بگەینیتە گوڵە نیوە مردووەکان؟ تۆ بڵێی خوداشبیەوێت بە بۆنی ئەو شیرە رۆح بێتەوە بەر قابیل و بڵێ دایکە چیتر مەگری ئەوە نی یە زیندووم و لە هەموونێرێکی تری ئەم دونیایە مەمکەکانتم خۆشتر دەوێ؟
هابیلی برسی وەکو ئیرەیی بە برا دوانەکەی ببات بەسەرە خرە تەڕو ماندوەکەی خۆی گەیاندە سەرچاوەیکانی شیر. دەڵێن لە بە هەشت ڕووباری شیر هەیە ئەویش دەیویست بە بەهەشتی خۆی بگا. دایکیان ئاڵوگۆڕیپێ کردن هابیلی برسی خستە سەرلای چەپ و قابیلی مردووی نا بە مەمکی وووشك بوی لای ڕاست.

سیحری شەوگار قوڵەو ئەستێرەکان چاو لە دەریا دادەگرن و کەژاڵ و دوانەکەی لەگەڵ سەرنیشنە شەکەت وتینوو برسیەکانی تردا لە نێو کپی شەوو دەریادا نغرۆ ی خەون بوون.

هیوای بێ هێوا و دوو هاوڕێ کەی بە خشپە هاتن وەکو دوو ئاسکی ترساو و برینداری ڕزگار لە کەڵبەیپڵنگ دەیانویست نێچیرێکی تر بدەنە دەست پڵنگ و خۆیان ڕزگار بکەن بەناو سەرنشینە ماندوو و شەکەتەنووستوەکاندا دەگەڕان و یەك یەك جانتاکانیان لە باوەش دەردەهێنان و یەکسەر بۆ قولی مشتی دەریا فڕێیاندەدا.

هیوا کە گەشتە سەر کەژاڵ و دوانەکە بە چرپە ووتی کامیان مردوەکەیە ؟ دوانەکەی تەنیشتی بە چرپەوپێکەوە ووتیان ئەوەی سەرینی مەمکی چەپە و لە دڵی یەوە نزیکە!
هیواش پڕی کرد بە پەلی هابیلاو وکو جانتاکان فڕێی دایە نێو سینەی دەریا ،کە وەکو ئەژدیهایەکی برسیدەمی داچەقاندبوو .

بەلەمی پیر هێدی هێدی دەڕۆیشت و شەوە زەنگ باڵی خامۆشی ترسناکی هاویشتبوو بە هەموو لایەکدا
تۆ بڵێی بەهەشتەکەی ئەوان هەر بەهەشتەکەی ئێمەش بێت؟

کۆتایی

نووسینی : سمکۆ ئەحمەد ۲٠۱۸

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish