Skip to Content

ئـەتکی دیموکراسی، ئـەردۆغان بەنموونە …چالاک ئـاغجەلەری

ئـەتکی دیموکراسی، ئـەردۆغان بەنموونە …چالاک ئـاغجەلەری

Closed
by حوزه‌یران 23, 2018 General, Opinion

ووردە ووردە میلی کاتژمێرەکان لە جیھانی سیاسی تورکیادا بەرەوە نزیک بوونەوەی ڕۆژێک ئـەچێتکە خەڵکی ئـەو ووڵاتە بە دەنگەکانیان بڕیار لەسەر چارەنوسێکی گرنگ دەدەن ، ئـەوەی ئـەم دەنگدانەجیا دەکاتەوە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشتری تورکیا ، خواست و بەدیھێنانی خەونەگەورەکەی ئـەرۆغانە ،خواستێک لەڕێگەی گەوجاندن و بەدۆگماکردنی خەڵکەوە ، ھەروەھا جۆر و شێوازی دەست بردن بۆپیرۆزیەکانی کۆمەڵگە لە ژێرپەردەی ئـیسلامی نوێخواز و کارکردن لەسەر فەرھەنگی تۆڵەیناسیونالیستی بەرامبەر بە کورد تا ئـەندازەی ئـەنتی کورد ئـامادەیی ھەیە ، دوێنێی ھێرشەکان بۆسەرعەفرین داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە بەشێک بوون لە پیلانی داڕێژراوی سەرۆکێک کە خەون بەدەسەڵاتی ڕاھایی و دیکتاتۆریەتەوە دەبینێت.

ئـەردۆغان لەژێر پاساوی ئـاسایشی نیشتمانی ووڵاتدا (١٨) مانگ ھەڵبژاردنی سەرتاسەری پێش خست، ئـەمەش بە دوای کودەتا سەرنەکەوتوەکەی ناوەڕاستی مانگی حەوتی ٢٠١٦ دەستی ئـەردۆغانیوەکو سەرۆک ووڵا کرد ھەرچی نەیاری سیاسی و سەربازی ھەبوو کردە ئـەو دیو شیشەکانی زیندانەوە، تەنانەت دەستی لەکەسانی سیکولار و چالاکەوانی مەدەنیش نەپاراست، بەوەشەوە نەوەستاڕێفراندۆمی بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی ووڵات سەرخست، ئـەم ھەنگاوانە ی سەرۆک کۆمار بۆبیست و چواری ئـەم مانگە لەنھێنی چاوەڕوانیی وەرگرتنی کلیلەکەدایە کە دەروازەی ڕەھای دەسەڵاتیپێ بکاتەوە بەوێنەی ھاوسۆزەکانی لە ڕوسیا و چیین و ئـێران درێژە بە سیستەمی ئـاوتۆکراسی خۆیبدات و ھاوکات ڕووی ڕاستەقینەی خۆی بۆ ناوەوە و دەروە بەدەرخات، دیارە پاڵپشت بە داتا ڕاپرسیەکانی پێش پرۆسەکە ئـەگەری سەرکەوتنی ھەیە بەرامبەر بە ڕکابەرەکانی لەگەڵ ئەوی کێرڤیباوەڕبوون بە دەسەڵاتەکەی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە لە بەراورد بە مێژووی ھەڵبژاردنەکانیپێشتر ی تورکیا .

پارتی داد وگەشە پێدان دوای دوو ساڵ بەسەر دامەزراندیندا لە٢٠٠١ ، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٣ ی تورکیا ، لێرەوە جڵەوی سیاسی ووڵات کەوتە دەست کەسانێ کە ھەمیشەخەون بۆ گەڕانەوەی ئـیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە دەبینن ، بە کردار کار یان بۆ ئـەو فۆرمە لە دەسەڵاتکردووە و دەیکەن،لەگەیشتنیان بەم وێستگەیە زۆر سیستماتیک ھەڵسوکەوتیان پێکردوە ، ھەرچەندەجیاوازیەکانی نێوان عبداللە گویلەن و ئـەردۆگان تەقینەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ بەربەستەکانی بەردەم ئـەمفۆرمەی سەختتر کرد بەڵام ئـەم وسیتە لە زھنی ئـۆردۆگانیزمەکاندا بە زیندوی مایەوە پاڵپشت بەودەسەڵاتە بێ ئـەندازەیەی لە ناو دەوڵەتداری ووڵاتدا ھەیان بووە ،لە ئـەگەری ھەبوونی ھەرلەمپەرێکڕێگەی یاسای بۆ دەدۆزنەوە لە بڕینی بەربەستەکان، ڕیفرندەمەکانی ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٧ ،دەخالەت کردن لە دەسەڵاتی دادوەری و دەست بردن بۆ لادانی حەسانە لەسەر پەرلەمانتاران و تەواویئـەو فشارانەی سەر ژۆنرالستە ئـازادەکان و داخستنیان ، بەشێکن لەو ھەنگاوانەی ئـەم ھێزە پاشخانئـیسلامسیاسیە.

ھەرچی ڕێکەوتنی ئـاگربەستی نێوان پارتی کرێکاران( پەکەکە) و تورکیا کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ بۆ مانگیحەوتی ٢٠١٥ ، چاپتەرێکی تری نێو پەرتوکەکەی دەسەڵاتی ڕەھای ئـەردۆگان بوو ، بە نیشاندانینیازپاکی و درێژکردنی دەستی ئـاشتی بۆ ڕاکێشانی شەقامی کوردی لە ووڵاتدا لە ھەڵبژادنی پێشتر ،ئـەنجامەکانیش دەریان خست ئـۆردۆگان زیرەکانە پیلانەکەی سەرخست، بەڵام کاتێ شەڕی نێوخۆیسوریا کڵپە دەکات و کوردەکان دەبنە ژمارە لە گۆڕەپانەکەدا ، لێرەوە ڕووی ئـەو دیو نیقابیئـەردۆگانیزم ھەڵدەماڵرێت کە تا چەند خواستی ئـاشتەواییە لەگەڵ گەلی موسڵمانی کورددا، بەڵێ …ھەروەھا تەواوی ئـەو ئـاڵوگۆڕانەی بەسەر لاوازی دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستانی عێراقیشدا ھات ،ئـەردۆگان لە ڕێگەی دۆستە کوردەکان و کەمالیستەکانی کەرکوک و ھەوڵێرە زۆر بە باشی ئـەجنداکانیخۆی بەجێھێنا بە بێ جوڵاندنی یەک ھەنگاوی جەندرمەیەک، ئـەمە کرۆکی ئـەو فەرھەنگەی ئـەردۆگانەلەمەڕ پرسی کورد لە ناوخۆ و ناوچەکەدا.

لە درێژەی ھەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسیەکانی ، دمیرتاشی نزیک بە ٢٠ مانگی ڕەبەقەکردۆتە زیندانەوە، بەم کردەوەیەی جیا لە ئـەنتی کوردی بوونی، ترسێکی گەورەی لەم زاتە ڕوئـیافراوانە ھەیە کاتێ کە دەبینێ و ھەڵوێستە دەکات لە ڕەھەند و دیدگای کراوەی دمیرتاش و ھاوڕێیانی ،ئـەردۆگان باش تێدەگات ئـەم گەنجە ھزر کامڵانە مەبەستیانە ئـەو دیوار و بەربەستەی ئـەردۆگان ونموونەکانی بۆ چەندین دەیەیە دروستیان کردوە لە نێوان شەقامی تورکی _ کوردیدا، ئـەمانەن بازویانھەڵماڵێوە بۆ تێکدانی ئـەو دیوارە سەختە، دیارە گەیشتنە ئـامانجی ئـەم ھەوڵەش تەواوی دیدگا وڕەھەندە سیاسیەکانی ئـەردۆگانیزم دەکاتە ژێر پرسیاری جدیەوە، ھەردوو دەستی ناسیونالیزم وئـیسلامگەرای کورت دەھێنێ و دەبێتە حاشیە، بۆئـەوەی بەر بەم ترسە گەورەیە بگرێت تەواوی ھەوڵەنابەجێکانی کراوەیە لەبەردەمیدا ، گرتنی دمیرتاش و ھاوڕێیانیشیزادەی ترسە قوڵەکەی ئـەردۆگانە.

ئـاکام ئـەردۆغان ئـەگەری زۆری وەرگرتنی دەسەڵاتی ڕەھای ھەیە دەبێتە ئـەو سەرۆکەی وەکو سیسیمیسر و پۆتینی روسیا یەکەمی بێ ڕکابەر دەبن لە تەواوی ھەڵبژاردنەکانی ئـایندەی تورکیادا،چارەسەری کێشەی کورد سەختر دەبێت،باریگرانی سەرشانی خەڵکی تورکیا قورستر دەبێت و دەخالەتیبۆ ووڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی عێراق و سوریا زیاتر دەبێت بەھۆی بیانووی ھەبوونی پەکەکەوە، بەگەڕانەوەش بۆ دونیای غەرب دەرگای چوونە نێو یەکێتی ئـەوروپا بۆ دەسەڵاتێکی ئـاتۆکراسی کڵۆمتردەبێت ، بوونی کە ناتۆشدا دەچێتە ژێر پرسیارەوە لە ئـەگەری چوونە نێو باوەشی روسیا بە ھەندوەرنەگرتنی بەرژەوەندیەکانی ئـەمریکا لە ناوچەکە.
تەواوی ئـەم ھەوڵانەش لە ئـێستادا پێویستی بە دەنگی خەڵکی تورکیایە بۆ سەرکەوتن و دانیشتنلەسەر کورسی دەسەڵات بە تامی کورسی مەلیک عوسمان، بەم کارەشی ھیچ بەھایەک بۆ پرۆسەیدیموکراتی ناھێڵێتەوە لە ووڵاتدا و دەچێتە خانەی ئـەتکردنەوە، کۆی سیستەمی دیموکراسی سزا دەدرێتلەسەر دەستی ئـەردۆگان ، لەگەیشتن بەم خەونەش دقاودەق تەفسیرە بۆ ڕەھەند و دیدگا سیاسیەکەی.

Previous
Next
Kurdish