
تیشكه پڕه‌كان … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
بوێریی ڕۆیشتن
باران كۆتری ده‌نیشێ و باڵ ده‌داته‌وه
زه‌وی زمان به لێوی داده‌هێنێ و ته‌ڕی ده‌كات
هه‌ور دیكتاتۆر نییه
ئاسمان داگیر ده‌كات به‌ڵام ساتی ڕاسته‌قینه‌ی دێ و ڕقی خاو ده‌بێته‌وه
خۆی له‌ناو ده‌با و ئه‌و ئازاد و ڕێز نه‌شكاو
به ده‌وری بانگی یه‌كه‌م و زه‌نگوڵه و گوومهزدا ده‌خولێنێته‌وه
خۆریش ئاوا ده‌بێ به‌ڵام په‌شیمان نابێته‌وه
ڕاسپارده‌ی دڵیم به‌وپه‌ڕی دڵه‌وه خوێنده‌وه
زوو هاتمه‌وه و ده‌موچاوی گڵۆپه‌كانی ماڵم
پڕ ده‌مار و خوێن كرد و وره‌م خستنه‌به‌ر
ماڵ به په‌رستگا و یه‌كه‌م شووشتنی پیرۆز ده‌زانم
سوارێكی پاكیزه دڵۆپ دڵۆپ كه‌لوو و ئاوازی هاوئاهه‌نگ و سێبووری لێ ده‌تكا
له‌به‌ر ماڵی ته‌ورات و ئینجیل و قورئانی ده‌م به وێرد و نه‌وای مندا
له ئه‌سپه به‌هره‌مه‌ند و بلیمه‌ته‌كه‌ی دابه‌زی
ئارام و ڕۆشن وه‌ك ده‌موچاوی ژنێك
تازه نۆبه‌ره‌كه‌یان له ته‌نیشتی دانابێت
فرمێسك له چاوی قاوه‌یی ڕژا و به تۆڕی چلچرا سڕیم
به هه‌ویری ئاردی گه‌نم كردمه په‌یكه‌ر
لاولاو به ده‌ست و پێی هه‌ڵچوو
بووه یاده‌وه‌ریی هه‌ڵۆی كۆچه‌ر كه دووكه‌ڵ و بارووتی بۆردوومان به چۆكیدا نه‌هێنا
چل پێغه‌مبه‌ر به چیچكانه‌وه له ده‌وری دانیشتوون
حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ بیریان كرده‌وه و مانه‌وه
دواتر ڕێیان لێ ون بوو
كێ كڵپه له سه‌ری هه‌ڵسێ و بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت بێره‌دا بڕوات
نه‌خشی خه‌واڵوویی ده‌شكێنێت و باوێشك نادا
ماڵ به په‌رستگا و یه‌كه‌م شووشتنی پیرۆز ده‌زانێ
شه‌و و ڕۆژیش باڵی شه‌مێ فڕێ ده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان
ڕازێك ماڵی ڕووناك كردووه‌ته‌وه
هه‌موو كه‌سه‌كان ڕازن له یه‌كه‌م شوێن ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ئه‌ستێره هێلانه‌ی له ناوله‌پی ئاسمانه به‌ڕۆژ به‌تاڵی ده‌كات و به‌شه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوی كه ڕۆژ به‌تاڵی ده‌كات مه‌رگ هێرش ده‌هێنێته ژوورێ له داره‌ته‌رم زیندانی ده‌كات ئه‌ستێره ئێمه‌یه من ئه‌وی دی ئه‌ستێره‌م و ئه‌وی دی شتێكی كۆنه ژیاوه‌ته‌وه خۆراكی سه‌ر سینییهكهی هێشتان تێكنه‌چووه و كتێبه كراوه‌كانی دانه‌خراون په‌شیمانی جوانترین وشه‌یه له زمان ناسیم شیعریش یه‌كه‌م خوێن بوو ئاده‌می لێ له‌دایك بوو هێمنیی ماڵی ئه‌م نۆبه‌ره تاههتایییهی پێ زانی و باڵنده‌ی زمانبه‌د دان له حه‌وشه‌وبانی هه‌ڵناگرێته‌وه و زریانی ڕه‌ش لێی نادات سه‌ره‌تای یه‌كه‌م سۆزی پڕ ئازار گه‌ڕایه‌وه بۆ یه‌كه‌م شووراوی پیرۆز شووراوی پیرۆز به ده‌نگێكی پیرۆز پێكه‌نی و بوو به ئاوریشمی خاوی ناوقۆزاخه و به‌سه‌ر خورپه‌ی ترسناكدا زاڵ بوو قۆزاخه ئه‌و شوێنه‌یه پێویسته بیزانیت نه‌ك شتی له‌باره‌وه بڵێیت نقوومبوون له ڕازی یاد و شوێنه‌كان خۆشبه‌ختییه‌كی كورتخایه‌نه له باروبوارێكی تایبه‌تی ژماره و ئاوازدا وابزانم ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی ئاواز هه‌ڵه‌ی كردووه ئازار پێش ئاوازه شوێن دڵۆپه ئاوێك بوو هات و دڵۆپه ئاوێكیش بوو ڕۆیشت جگه له ڕازی یاده‌كان هیچ شتێكی تر لێره نییه گێڕانه‌وه‌ی باس و خواسی كۆشكی كۆتایی خولیایه‌كی هه‌ڵه‌یه حۆل حۆل به په‌یژه‌ی ئێسكی كلۆربوو سه‌رده‌كه‌وێ و فریای ئه‌ستێره بینین ناكه‌وێت
مانه‌وه وه‌ك خۆی
یه‌ك دابه‌ش و جاران و كه‌م ناكرێ
خودا
خۆر
من
له‌مه‌وبه‌دوا بازنه‌ی یه‌كه‌كان داخران
به‌رگه‌ی سه‌یركردنمان بگرن
بۆنی هه‌ر كه‌سێك ده‌ده‌ین دان و ئاوی كۆتره‌كانی بیر نه‌چێ
چاو ناپاكیی له‌گه‌ڵ زه‌مین ناكات پێش من خودا و خۆری لێ بوو به‌خێرهاتنی منیان كرد و گه‌نجینه له ده‌ستیان پڕ بوو ئێمه هه‌رسێكمان گه‌یشتین به هه‌موو شت و كه‌سێك كه‌چی هه‌ر ته‌نیاین و ده‌مانه‌وێ زمانی ئه‌و منداڵانه فێربین داوا ده‌كه‌ن له‌دایك بن ڕنۆكی دڕنده ڕوان و ئه‌وان هه‌ر خواردنی ناوكی دایكیان ده‌خوارد و له‌ناو زگی دایكیان سه‌رگه‌ردان نین و ئه‌و شوێنه ده‌ناسن كه بۆی دێن هه‌موو شتێكیش جوان مایه‌وه ده‌ستی هه‌موو جوان ماوه‌یه‌كمان گوشی له چاوه‌ڕوانی ڕوانه‌وه‌ی لاسكه گوڵ له‌ناو لاپه‌ڕه‌كانی كتێب ماوینه‌وه سێبه‌ر كه‌وته سه‌ر بۆشایییه‌كان بۆشایییه‌كان پڕ مرۆڤن مرۆڤ دابارین و سه‌رزه‌وییان داپۆشی و به‌یاننامه‌ی درۆزنانه‌یان ڕاگه‌یاند
دیمه‌نێك له خۆت
له شۆسته‌یه‌كی خلیسك به‌سه‌ر سێبه‌ری خۆمدا پازم دا
زوقمم له‌سه‌ر گوڵ لادا و پهڕهمووچێكم له باڵنده به ئامانه‌ت وه‌رگرت
دوو وێنه‌م پێ كێشا
شمشێر و شمشاڵ
میوهیهكم دووله‌ت كرد
له‌تێكم له نزیك وێنه‌ی شمشێر دانا
ئه‌وی دیش له نزیك شمشاڵ
توانیم ژماره و ناوی هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی مۆزه‌خانه
له‌سه‌ر له‌تی نزیك شمشاڵهكهدا بنووسم و به ئامانه‌ت داینێم
ڕێبوار ناتوانێ سكاڵا بكات
ڕێگا بریتییه له خۆت
زه‌ویش خه‌وی لێ تێك نه‌چووه
گوێی له په‌له‌قاژه‌ی ماسیی ناو تۆڕه و دڵ و هه‌سته‌كانی تێكه‌ڵ ده‌بن
ڕه‌نگه‌كانی كۆبووه‌وه‌ی ناو په‌ڕه‌مووچ به‌خته‌وه‌رانه پێشوازی له تابلۆی ده‌روازه‌ی شاری ئه‌شق ده‌كه‌ن و دروودی داگیرساو كڕنۆش بۆ مه‌ی و مهیفرۆش و مه‌یگێڕ ده‌با و خۆی ده‌دركێنێت چۆن به‌سه‌ر سێبه‌ری خۆیدا پازی دا و ته‌ماشای ده‌موچاوی نیوه مردووی ماسی كرد و هاواری كرد تاوێك هه‌ر تاوێك چاوه‌ڕوانبه به‌ڕێوه‌م بۆ قوربانی و هه‌ناسه سارده‌كانت هه‌ڵده‌مژم ماسی یازدهمین نه‌وه‌ی من ده‌بێت و ناوی منیش هه‌ڵده‌گرێته‌وه بێ هۆ نییه گوڵه‌ستێره ده‌ڕژێ و شتێك پێشكێشی هیواكان ده‌كات و به‌ر له ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌گرێ
له هێزی دره‌وشانه‌وه‌دا
پیاوه زه‌نگوڵ جووڵێنهكهی ڕایه‌ڵی وشه و شۆڕش كه كیشوه‌رێكی تری پێ نه‌دۆزرایه‌وه
به ده‌رزیله و سنجاقی دایكی
هێمنانه خوێنی خۆی ڕشته كاسه‌ی دڵخۆشییه‌وه
ئێمه ڕه‌نگی دڵیمان بینی
توانیمان له‌باره‌ی تووڕه‌یی چیاكان و ڕه‌نگی ئه‌شق قسه بكه‌ین
زه‌وی جلی خۆی له به‌ر كرده‌وه
به كورسییه به‌تاڵه‌كه‌ی هه‌ڵیواسی
شه‌كر و خوێی له ئاودا توانده‌وه
قوڕی پێ خوساند
كووره‌ی داگیرساند
خشتی پێگه‌یاند
په‌لكه‌زێڕینه كه له ئاسماندا ون ده‌بێت
سڵاوی هه‌موو جهربهزهیهكی سه‌ندووه‌ته‌وه
ڕوخساری هه‌یه و دێته ناو ڕۆحت
ڕه‌نگی دڵی بینیوه و ڕه‌نگی ئه‌شق ده‌ناسێت
په‌نجه‌ره‌یه‌كی به‌تاڵ له سینگی دیواردا ئاسۆ و سنووره
هه‌ناسه‌ی سازگاری خۆر تێیدا دێته ناو جۆش و كوڵی كاروانه‌كان
كه‌سیشی تێدا بانگی ده‌ره‌وه ناكات
له هێزی دره‌وشانه‌وه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت
هاوڕێی پاراو ئه‌گه‌ر جه‌رده و چۆرتهمان له بۆسه‌دا بینی
مه‌شق به چاومان ده‌كه‌ین و گۆرانی له لێوی شار جێ ده‌هێڵین
دره‌ختی به په‌ڕوباڵ سێبه‌ر و هه‌تاوی شارێكی قووڵایی ده‌ریان
كازێوه‌ی سپێده
زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره
كاتن
كات بیری شوێن ده‌كات و بۆنه خۆشه‌كانی لێ په‌رت ده‌بێ
شه‌قام مۆر نه‌كراوه
بۆت ده‌كرێ جارێكی تر به‌سه‌ریدا بچیته شه‌ڕی ده‌رزیله و سنجاق
مووروویهكی تریش بكه‌یت به نقێمی ئه‌نگوستیله‌ت
هێڵه‌كانی ناو ده‌فته‌ری گه‌وره‌ش بژمێری
هێلانه له ترووكان هه‌ناسه ده‌دا
شه‌وانی ڕه‌مه‌زانی هه‌ولێر داوا ده‌كات
قۆڵ له قۆڵی بورجی چرا هه‌ڵكێشی و ئه‌و خه‌ونه ببینێ كه گرینگ و زۆر پێویسته
كازێوه‌ی سپێده
زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره
ئه‌و داوایه ئاسایی ده‌بینن و پرسیاره‌كانی باوانمان دووباره ده‌بنه‌وه
ده‌مامكی پاشایهكانیش ڕه‌نگاوڕه‌نگن
پاشایه‌كان ده‌موچاویان پڕه له ترسناكی و تۆقین پڕ ده‌ده‌نه تفه‌نگ و میل ده‌هێننه‌وه و په‌نجه له‌سه‌ر په‌لاپیتكه ده‌جووڵێنن ته‌قه له ڕووناكییه‌كی تووڕه ده‌كه‌ن و برسیه‌تی ده‌خه‌نه ناو تۆڕه‌وه و به هه‌ناسه بڕكێوه له بهرزایییهكهوه داوه‌كه ڕاده‌كێشن و دهمانخنكێنن دڕكی پهنجهكانیشمان ده‌رناهێنن كه‌سه‌كه‌مان له نێوان دووانماندا سێوێكی له‌ت نه‌كرد و وه‌فایه‌ك نه‌مایه‌وه به‌سه‌ر هه‌وره‌گرمه دابه‌شی كردین و خوێنی وشه‌ی ڕشت ڕووناكییه تووڕه‌كه خوێنه‌كه‌ی بۆ كۆ نه‌كرایه‌وه و سه‌روبۆری وشه‌كانمان كه‌وتن و مانامان لێ تێكچوو ناوی دڵبهرهكانی خۆمان بۆ نه‌خوێندرایه‌وه خوێنی وشه‌كان هه‌مووی دره‌وشانه‌وه‌ی ڕووناكییه تووڕهكهبوو ڕووناكییه تووڕه‌كه ده‌ستی خسته سه‌ر دڵمان و بۆ ماڵئاوایی هاتبوو ئه‌و جامه ژه‌هره‌ی بۆمان ڕاگیرابوو ده‌ستێكی لێدا و قڵپی كرده‌وه ئاوی پاراوی تا ناو گۆزه‌مان هێنا شوێنی خۆی نه‌گۆڕی و دوا دیمه‌نی بوو ده‌ستی خۆی ڕاخستووه تا مرۆڤ به‌سه‌ریدا بێته‌وه ماڵه‌وه
له بۆسه‌ی خدری زینده‌دا
دره‌ختێكی ڕووت له دوور
دوورییه‌كی سه‌یر دوور و ساكار
گوێی له ته‌وقه‌ی گه‌رمی ئه‌و كتێبه‌یه
له‌باره‌ی ناودارانه‌وه نووسیومه
ده‌ڵێت ئه‌وانه ڕۆژنامه‌ی ئێوارانن
ڕۆژنامه‌فرۆشی گه‌ڕۆك بردوونی بۆ بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان
یان گیانی بهرزبووهوهن
به ڕێگای سرووشه‌وه براون بۆ چاندنه‌وه
به‌یانی دێنه‌وه هۆش و گورگه‌كان له‌وێ نامێنن
وێنه‌كانی ڕۆحت لێی پێكهاتوون و تهزوون
له چوارچێوه‌ی سۆزی دیدار و خرۆشی
جه‌زبه‌ی ده‌گرێ
له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵیده‌واسێ و ده‌ڵێت
ورد سه‌رنجده‌ر و پێشبینی خه‌نده‌یه‌ك ده‌كات
به‌م شێوه‌یه هه‌موو شه‌وێك هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه
سبه‌ی دهستوڕست بۆ كوشتنی خدری زینده له بۆسه داده‌نیشم
به‌ڵكو بۆم بكرێت بیكوژم و دۆنایدۆنی بم
زمانی بۆگه‌نكردووی باڵنده‌ی به‌دیش فڕێ ده‌مه جیهانه سارده‌كان
جیهانه سارده‌كان ئێمه‌یان به‌پێوه خه‌واند و جێ به‌خۆ ناگرین سه‌كۆی سه‌ما كه‌سی لێ نه‌ما ئه‌و ڕۆشنایییهی له ڕوخساری ئێمه‌وه چووه سه‌ر سه‌كۆ پرسیار بوو به‌ناو سووڕی ڕۆژه‌كانمان جووڵا شانه‌كانی هه‌نگوین به هێمنی خۆیان پڕ ده‌بن له‌مه‌وبه‌دوا بكوژی خدری زینده به‌نهێنی له‌گه‌ڵمان نادوێ و به‌سه‌ر پشتی نه‌هه‌نگه‌كان ڕه‌تمان ده‌كات و خۆرێكی جوانهمهرگین له جۆگه‌له‌یه‌كی پڕدا به زه‌مین ئاشنا ده‌بینه‌وه له دۆنایدۆندا خوێنی زیندووبوونه‌وه پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین دوای ئه‌مه چی ڕووده‌دا كه‌ڵه‌بابی دڵخۆش ئه‌شقی ده‌پارێزێ و چێژ له ده‌نگی خۆی ده‌كات و داهاتوو ده‌بێ به هی ئه‌و
ئاوم به خۆڵدا كرد و بۆنی خودا خۆش بوو
هه‌ور له شوێنی دروستبوونی خۆی ناسرا و به‌سه‌ر كێڵگه‌ی لێوبهباردا تێپه‌ڕی
به‌هانه‌ی سووتانی بۆ هێناین و بۆنی خۆڵه‌مێشی ته‌ڕی كردین
گوڵدانی پڕی به‌ر په‌نجه‌ره فێنكایی بۆ هات
گفتی به ڕازی ژیان دا
پێستی ناونیشان به‌سه‌ر گۆشت و ئێسكم كشا و خه‌نده‌ی دڵ ڕسكا
خونچه بۆ گوڵبوون چه‌ند كراسی دڕاندووه
1- زێوان 1988 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
2- ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند 1999 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
3- خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه 2004 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
4- شه‌ڕی چل ساڵه 2005 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
5- مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه 2008 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
6- سه‌د و یه‌كشه‌وه 2008 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
7- ساڵی سفر 2010 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
8- سروودی زه‌وی 2012 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
9- حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم 2015 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
10- دواكه‌وتن له كه‌شتیی نووح 2018 خۆر تووڕه نییه به‌خشنده‌یه بۆ شكۆی بێ په‌روایی
براكانی ناخ دڵم سوار نییه و به‌شدارم له خوانی خودا
ئاوم به خۆڵدا كرد و هیچ شتێكم بیر نه‌چووه‌ته‌وه و دیمه‌نه‌كان ده‌لاوێنمه‌وه
به هه‌ڵه‌ش حه‌زم له ژیان نه‌كردووه و پرسیویشمه ئاده‌م یان حه‌وا نۆبه‌ری زه‌وین
په‌یدابوونی ناو دوێنێ بوو گه‌لێك ته‌لیسماوی نییه
ناو له شوێنی له‌دایكبوونی ده‌ناسرێ
حه‌وای ڕوومه‌ت حه‌فت ڕه‌نگ
هێز له ئه‌ژنۆت كۆكه‌ره‌وه و ڕاكه
ته‌نیایی بوومه‌له‌رزه‌ی خسته هێلانه‌ی حاجی لهقلهقهكهی به‌ر له‌وه‌ی بمرێ
ده‌ست ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان مرداندیان
توندتر ڕاكه نواڵه
ژیان له چاوه‌ڕوانیدا چه‌ند كراسی دڕاندووه
له‌پڕ په‌نجه‌ره‌یه‌ك داخرا
خه‌یاڵ سۆمای نابینابوو
نه‌بووه ئاوێنه‌یه‌ك خاڵی ناخی تێدا گهورهبكهمهوه
جاڵجاڵۆكهشم بینین كراس بۆ په‌رییان ده‌چنن و پرچیان ڕست ده‌كه‌ن
هه‌موو به‌هانه‌كان بۆ ئه‌مه‌ن ڕۆن بهسێركدا بڕێژن و گا بخلیسكێ
زه‌وی به‌ئاسانی په‌شیمان بووه‌وه
له یاقووته شینهكانی ڕژاندوویه‌تی
له دوورییه‌كی ئارام‌دا ماومه‌ته‌وه
بۆنی خۆشی جه‌نگاوه‌رێكی بێ ئاگر و ئاسن له‌به‌ره‌یه‌كی نه‌رمدا ده‌په‌یڤێ
په‌یڤی و ژیان ئه‌شكه‌نجه‌ی دابوو سه‌رنشینه‌كان له‌پێش چاوی من سه‌ركه‌وتن و كه‌شتییه‌كه ڕۆیشت تا به‌هه‌شت گه‌یاندم دڕكی لێ نه‌بوو به پێ‌خواسی به ژێر گڵۆپی كه‌سك و سوور و قولله و سه‌نگه‌ردا پیاسه‌مان كرد و دانیشتین و خوانمان داخست و پێچایه‌وه پشت له هه‌ڵه‌كان كرا ئه‌وه‌ی ئاوی چۆڕاوی داخ بوو په‌یكه‌ری هه‌ڵبژێردراوان له‌ناو باخچه‌ی به‌هه‌شت هه‌بوو په‌یكه‌ری مێژوو بۆ نووسراوه‌كان كه جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگی دزراو له نێرگزی ته‌مه‌ن درێژیان له‌به‌ره درێژه به ژیان ناده‌م ئه‌و ژیانه‌ی سه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌ی دانا ژیان ئه‌شكه‌نجه ده‌پاڵێوێت و هیوای نزیك له دڵدا هه‌ڵده‌گرێت كه‌شتییه‌ك به‌كرێ ده‌گرم و گه‌شت له ڕووباری ته‌ورات و ئینجیل و قورئان و شیر و شه‌راب و هه‌نگویندا نائومێدی ده‌كوژێت
ئه‌سپی باڵدار گه‌یشت
به هه‌زار دڵ ده‌چمه ژوان و دیده‌نی
مانگ له ژوان و دیده‌نی ناڕێكی زه‌وی شه‌رم دایگیرساند
بۆنی باوه‌ش تووشی هه‌ڵامه‌تی كرد
چنگ له‌سه‌ر دڵم هه‌ڵگره و له كۆڕی یاران دووركه‌وه ئه‌ی په‌تای حه‌فت ده‌مار
ده‌ستی په‌رۆشی و تاسهكردن له به‌رده‌رگای ماڵئاوایی
ئه‌لبوومه داخراوه‌كان ده‌كاته‌وه و په‌ڕه‌كانی زۆرنین
خه‌ونێك شه‌وی كورت كردم و به دڵخۆشی خه‌به‌ری كردمه‌وه
مرۆڤ به‌یانییان وه‌ك ئاو ده‌جووڵێ
شه‌قاری پاشماوه‌ی برووسكێك ده‌می گه‌یشته په‌نجه‌ی پێم
ئه‌سپی باڵدار چوار ناڵه‌ی دا
چوومه خه‌ونی تایبه‌تیی نووسینه‌وه
گوناهی زه‌ویم سڕییه‌وه و ناوچه‌وانیشیم ماچ كرد
خه‌و تازه چاوی زه‌وی گه‌رم كردووه
ئای له خودی خه‌ون دڵنیام
ئه‌شقی گه‌رمه و ڕووباری به‌ستوو ده‌كاته‌وه
ئه‌ی زه‌وی كۆترهكانت له‌سه‌ر شانی من دان بده
بۆ شوێنێكی نه‌زاندراو نافڕن
ئه‌ستێره له‌سه‌ر شانی من ڕه‌نگیان ناگۆڕێ و نابن به به‌ردی شه‌ڕ
له‌ناو ته‌پوتۆزی ته‌ڵخ و ئاسۆیه‌كی زه‌رددا پێم له به‌ردی شه‌ڕ گیربوو بهلاداهاتم و نه‌كه‌وتم كردم به بهردهكێلی خوێنڕژاوه ئه‌سپی نامرادهكان به‌ردی شه‌ڕیان جێهێشت نه‌چوونه سه‌ر كانییه‌كی سازگار دوور ڕۆیشتن و چوونه سه‌ر ده‌ریا ئاوی سوێر بخۆنه‌وه له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامێكی چۆڵ دانیشتبووم وه‌ك بای سبه‌ینان به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌دا كشان له له‌خۆبوردوویی و خاكیبوونی خۆیانه‌وه ده‌بنه مانای ژیانمان گوڵی سوورم به ده‌سته‌وه‌یه و چاوه‌ڕوانم چرای ناوچه‌وانیان داگیرسێنم و ئه‌وان قسه بكه‌ن و منیش گوێیان لێ بگرم و تا قووڵایی ناخ به داخ و زووخاوێكی زۆره‌وه ده‌تلێمه‌وه و باڵنده‌یه‌كیش له ته‌نكایی زه‌رده‌په‌ڕدا با‌نگم ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ناو ته‌پوتۆزی ته‌ڵخ و ئاسۆی زه‌رددا وه‌ره ده‌رێ ئه‌وه‌ش ببینه پیاوێكی كاسه چه‌ور چه‌تری هه‌ڵداوه و له‌به‌ر بارانه خۆشی له‌وه دڵنیاكردووه ته‌ڕ نابێت ناشزانێ باڵنده كه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن و به‌چكه په‌ڕه‌سێلكه‌ش چه‌ند ڕۆژ لێویان زه‌رده و ئه‌و تفره له ساردی یان له گه‌رمی فڕێده‌ده‌ن
شه‌ونخوونیی شیرده‌رێك
ئه‌و ژنه‌ی خۆی ده‌كاته به‌رات و قوربانی و شیر ده‌داته كۆرپه‌كه‌ی
ئه‌مه‌ك و گۆرانی حه‌فت ڕێ چاو ساغی ده‌كه‌ن
بۆنی له‌ناو ئاگری ماڵدا چه‌ك له ده‌ستی دیكتاتۆر ده‌كه‌وێنێت و مۆمی سه‌ر گه‌نجینه‌یه
خۆڵه‌مێشی دوای سووتان نییه
كه‌وته قه‌ڵای خوده‌وه كه له ڕه‌نگێك زیاتره و پاراوی بۆ چاو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
خێوی ناقۆڵا
شه‌وه
دایكی ئاڵ
دڵه‌ڕاوكێی سه‌ره‌تا و كۆتایییه‌كان
ده‌ستیان به‌ست و كردیانه‌وه
به‌بیری هاته‌وه ڕه‌نگه من كوردستانی بم
كوردستان گه‌ده‌ی به‌تاڵه و به مه‌لوولی به‌سه‌ر ناوی خۆیدا دێته‌وه
چووه ناوه‌ندی ئاسۆ و ته‌ماشای ده‌ریای كرد
نه‌یتوانی چارۆكه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ی هه‌ڵدات
په‌نای بۆ دانبه‌خۆداگرتن برد
هێلكه‌ی پرسیارێكی خسته هێلانه‌ی ترووكاندنهوه
یاده‌وه‌ریی ساردبووه‌وه گه‌رم نه‌بووه و گه‌شه‌ی نه‌كرد
به‌دوای ته‌نیاییدا سه‌رم باڵنده‌ی
حه‌فت ئاسمانه و به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چینه‌كان خه‌ریكه
ئه‌رێ ئه‌و هه‌وره‌ی به سێیانه‌ی
به‌فر و
باران و
ته‌زره دووگیانی
سۆراغی ته‌نیایی له كێ ده‌كرێ
به‌هێزترین كه‌س له هه‌موو كه‌س ته‌نیاتره
په‌پووله پایزه سێبه‌ری خامۆشانی
به‌دوات غار ده‌م ده‌تگرم
ههڵنهوهرێی ههڵبووهرێی به كراسی یووسفه‌وه ده‌نووسێیت و ڕه‌نگت ده‌گۆڕێ
ته‌نیایی وای كرد له جێگایه‌كی دابڕاو له شار كه ڕووناك و پڕ گه‌رمییه چاوه‌ڕوانی نه‌وه‌ی به‌هه‌شت و جنۆكه بكه‌م له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی به به‌ردی به نرخ به‌رزكرایه‌وه كه له شاری گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كان ده‌چێت حه‌وت به‌رزایی هه‌یه هێز و ئازاییم پێده‌دات زه‌وییه شۆرهكاتهكان داببڕم و به‌ره‌و ئه‌و ده‌ستانه‌ی بگه‌ڕێنمه‌وه دژی دره‌ختی مووتوربهكراو بهحهوتبهر به‌رز كراونه‌ته‌وه دڕكی بێ ئابڕوو ده‌توانێت ناوچه‌وانی شاعیرێك بریندار بكات و دوو دڵۆپ خوێن بكه‌وێته سه‌ر ده‌موچاوی زه‌وییه شۆرهكاتهكان خوێنی گه‌رم له‌كه نییه ئه‌شق و تكای ئاشتی دڵه ئاشتیی دڵ له زه‌وی شۆره‌كات گه‌وره‌تره وڵاتی تێدا دروست ده‌كرێ
ئاهه‌نگێكی ته‌واو نه‌بیندراو
ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی منداڵێكی گه‌ڕه‌كمان بوو
هه‌ویر و فلچه‌ی ددانم بۆ برد
مۆمێكم فڕاند و هه‌ڵاتم
چوومه سه‌ر كورسییه‌كی حه‌سیر و مێزێكی بازنه‌یی
به ناوه‌ندی جیهانم زانی
ناوه‌ندی جیهان هه‌قیقه‌ته
ده‌موچاوی یه‌كپارچه نه‌بووه‌ته گرژی و ده‌ماری ناڕه‌زایی
ده‌شمه‌وێ له شه‌رم و شانازیی ئه‌و ئه‌ستێره دووره بگه‌م
ته‌نیا پڕشنگی ده‌گاته ئێمه
هه‌سته‌كانی خۆم خوڵقاند و سروودی ئایینیی مرۆڤایه‌تیم گوت
مۆم نه‌بووه ڕۆژ
هاژه‌ی ڕووبار ده‌نگی زاڵی سروشته
په‌ڕینه‌وه له ڕووبار قه‌ده‌غه نییه
نه‌شمتوانی چی به مه‌له‌وانی و باڵوهشاندن بڵێم
لاره‌ملی ته‌مه‌ن و چه‌قۆی ڕێگران
گه‌رمایی ئه‌ستێره‌یان لێم دوور نه‌خسته‌وه
ئه‌ی ترووسكایی له‌خه‌و هه‌ستاو و ئاهه‌نگی ته‌واو نه‌بیندراو
مایه‌وه ته‌ماشای دۆڵی ڕۆچوو به ناوچه‌وانی زه‌وی بكه‌م
تكا ده‌كه‌م له خه‌ونه‌كه‌م بمێنه‌وه چرای باده
زه‌ویش ته‌خت نییه هاوشێوه‌ی مرۆڤه
به خه‌یاڵ ناسین ئاشق خومار و به‌خته‌وه‌ر ده‌كات
خه‌یاڵ به ویست و زانینه‌وه داهێنه‌ری بوێریی لێدانی دڵه
هه‌ر ده‌ڵێی به‌ردێكی ده‌ستی گه‌وره‌ترین گوڵی پشكووتووم
ههڵدهدرێمه قووڵایی لێدانی دڵه‌وه
ئاوی شێتی ڕژا و دڵ له حه‌كایه‌تی جوانییه‌وه لێی دا شنه‌ی به‌ره‌به‌یان بیرهوهرییهتی و نایه‌وێ به مردوویی بژی بێ ئه‌ندازه گه‌وره‌یه و ڕاكردوو نییه له خۆی ئه‌و خۆره‌ی سبه‌ی هه‌ڵدێ ده‌مانداتێ ستایش بۆ خودا كه له له‌دایكبوونمان ده‌دره‌وشێته‌وه نزایه‌كی پێشنوێژ خۆڵی خۆتم بمبه‌ره‌وه ناوله‌پی خۆت و ئاهه‌نگی ناشتن بگێڕن پرسیارێكی دوای نزای پێشنوێژ ئایا له به‌هه‌شت نوێژ و دوعا ده‌كرێن یان كێ خاوه‌نی به‌هه‌شته ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناوی وه‌ك مێوان به‌خۆڕایی تێیدا ده‌مێننه‌وه شمشاڵ داوێنه سه‌ر جامی پڕ شیر هه‌نگ ده‌چنه ناوی له كونه‌كانی دێنه ده‌رێ و به باڵی ته‌ڕ ده‌فڕن ئاوی شێتی كه ڕژا پاش مانه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌كی كورت ڕه‌نگی وه‌ك چا زه‌رد بوو له ئاوێنه‌یه‌كدا نقووم بووم و خنكام خۆشاوی باده‌ی پیاوچاكانم گه‌یشته ده‌ست لێدانی دڵ تاریكه وه‌ك خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و شاره‌كانی جیهان سه‌یره خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و شاره‌كانی جیهان تاریكه و به‌ڕێكه‌وت ئاینده‌ش هه‌یه لێدانی دڵ ڕووناكه وه‌ك خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و شاره‌كانی جیهان سه‌یره خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و شاره‌كانی جیهان ڕووناكه و به‌ڕێكه‌وت ئاینده‌ش هه‌یه پێشبینییه‌كی بهرلهدایكبوون
ڕه‌گ له ده‌م جۆگه‌ی وشك هه‌ناسه نادات
شه‌خته پێڵووی چاوی ئاوه و وه‌ك چاو بێگه‌رد نییه
ڕووه‌كه خۆڕسكهكانیش له‌ناو به‌رده ڕه‌ش و قاوه‌یی و سپییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون
چێژ له به‌رده‌كان وه‌رده‌گرن و به‌ڕه‌نگی خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن
خودی خۆیانن و به‌خۆیان وه‌رزی ساڵ هه‌ڵده‌بژێرن
ناوێكیان بۆ گه‌شه‌كردن هه‌یه
نازاندرێ بۆ ئاشكرای ناكه‌ن
نیگاكانم ده‌نێرمه شوێنێك كه په‌رده به سه‌رچاوی نهكشاوه
سه‌یری ناوه ئاشكرانهكراوهكه ده‌كه‌م
له‌و شوێنه‌ی هه‌موومان هه‌ناسه‌مان گه‌رمه
ناوی یه‌كتری ده‌هێنین و خۆشاوی دره‌ختی ئامۆژگاری ده‌خۆینه‌وه
بۆنی كه‌تانی ته‌ڕیش ده‌كه‌ین
ژیان له‌وه‌ش زیاتر بڕ ده‌كات
شاعیری شێوه ئاو و ناو و ته‌قاندنه‌وه‌ی ته‌ڵه‌ی بۆسهكان
ڕوومه‌تت له‌سه‌ر ده‌ستت دانێ و زه‌ین بده‌ره شه‌ڕی ده‌ستنووسه‌كان
زه‌وی له هه‌موو ڕه‌گێك تێده‌گات و دوا وشه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت
شه‌ڕی ده‌ستنووسه‌كان ئه‌م زه‌مینه ڕووخهونینهی كرده كووره‌یه‌كی تووڕه و هه‌ڵچوو نه‌متوانی چاو له‌سه‌ر هێرشی ئاگره‌كان هه‌ڵگرم له‌گه‌ڵ ئه‌م دووكه‌ڵه و ته‌نگه‌تاو كردنه‌ش خانمی ماڵ پلیتی فانۆسهكهمانی به‌ڕێكی بڕی دووكه‌ڵی نه‌كرد چڵكی بن نینۆكه‌كانم فڕێ دا و به‌ناو ئاگردا ڕۆیشتمه مێرگێكی پاراو قه‌یتانی پێڵاوه‌كانم نه‌سووتان ته‌ماشای چێڵێكم كرد گیای تایبه‌تی ده‌خوارد تا شیره‌كه‌ی دوودڵی تێ نه‌ئاڵێ و ئاسووده و دڵشاد بڕژێته ده‌ماره‌كان ده‌بێ زه‌مین بخرۆشێ و ببێته‌وه منداڵێكی شیره‌خۆره و جلوبه‌رگی له ڕووناكییه‌كی سوورپۆش بۆ بدرووین خێرا چاوه‌كانی بكاته‌وه و به‌هۆی پانتایییه‌كی پڕه‌وه بگه‌شێته‌وه و به‌هێز بمێنێته‌وه
مایسی 2018 هه‌ولێر