چیرۆك …. ئه‌و ….. کۆرش وه‌حید
ره‌نگی ئه‌و پاکه‌ته‌ی ده‌یکێشا جه‌رگییه‌کی تۆخ بوو، زوو کاری له جه‌رگ ده‌کرد، به خه‌تێکی سپی و به زمانی ئینگلیزی قه‌ڵه‌و له‌سه‌ری نووسرابوو (دانهێڵ)، وه‌کو زۆرینه‌ش حه‌زی به خواردنه‌وه‌ی چای زه‌ردباو نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو وه‌کو ده‌ڵین چای خالیسی پۆلیسیی ده‌خوارده‌وه، ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌کانی مێشکی مڕ بکات، زیاتر حه‌زی نووسینی لا ده‌هروژاند، نووسین له سیاسه‌ت، که‌له‌پوور، فه‌لسه‌فه، مێژوو، رۆژنامه‌وانی چوزانم … هه‌موو شتێك، ئه‌و سێڵفیانه‌ش که ده‌یگرتن وا مه‌یلی ده‌کرد رۆشنبیران له باکراونده‌که‌یدا ده‌ربچوونایه، به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی وا ده‌رده‌که‌وت سه‌رقاڵی موتاڵاکردن ده‌بوو، ئه‌و یه‌کێك بوو له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی هێشتا له کۆمه‌ڵگا کشتوکاڵیه‌کاندا شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی وه‌رنه‌گرتبوو، ره‌نگه هه‌ر یه‌که له ئێوه‌ش لای خۆیه‌وه گه‌ر جوان له ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ورد بێته‌وه که‌سانێکی ئاوها شك به‌رێت، به‌ڵام ئه‌و له چاوی مندا مه‌غدورو زۆرداریش دیاربوو، نازانم خۆی وابوو یان یه‌کێك بوو له موته‌فه‌لسیفه‌کان؟ هه‌میشه که‌سایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌راقێکی شاردراوه بووه له ناخمدا، بۆ نووسینی چیرۆك نا، به‌ڵکو وه‌کو فزوڵێك تا به هۆیه‌وه زیاتر له پێچوپه‌ناکانی ژیان شاره‌زا ببم، تا زیاتر به ناخی ئه‌و کائینه ئاڵۆزه‌دا شۆڕ ببمه‌وه که ناو نراوه ئاده‌میزاد.
-ژیان زۆر نهێنی له دوتوێی چرکه خێراکانیدا حه‌شارداوه، بڵێ تۆ کاری چیت داوه به‌سه‌ر ئه‌و داماوه‌وه وا بووه‌ته مه‌راقی سه‌رت!
*ئاخر حه‌ز ده‌که‌م بزانم له کرۆکدا چ شتێکی جیاوازی پێیه؟ یان هه‌ر جوینی بنێشتی دارقه‌زوانه‌که‌ی کۆنه هه‌واره؟
-له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ئه‌و پێویستی به ڕێز‌و دڵنه‌واییه وه‌ك مرۆڤێکی بریندار قه‌ده‌ری له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌ڵتۆقیوه.
*که‌واته هه‌موومان به جۆرێك قوربانین و ره‌نگه هه‌ندێکمان به جۆرێك له جۆره‌کان جه‌للاده‌که‌ش بین..