
گمەگمی شەڕ … كەژاڵ عەلی
Closed
لە دیوەخان
لە مزگەوت
لە سەنگەر
لەسەر كورسی،
لەھەر كوێ؛
ھەمیشە شەڕ.
،میلی تفەنگێك دێنمەوە
؛فیشەكێك دەنێمه بەر ئاشتی،
فيشەك فرميسكى تفه نگه بۆ كۆتری برين.
،تفه نگێك دەڕێسم
لوولەكەی دەنێمە سەر نەرمەی ڕانی با؛
با بایدا،
تفه نگ ته شى به رخودانه بؤ یاخی بوون.
،قه وانێك بەتاڵ دەكەمەوە لە مانا،
پڕی دەكەم لە كلتووری خۆشەویستی؛
بۆ ھەمیشە ،
بۆ داھاتوو.
ده سرێژێك دەهؤنمه وه
ھەر دنكەی لە یاقووتی زامێك،
ده يكه م به ملوانكه يەكى درێژ درێژ؛
بۆ ئازادی..
كەژاڵ عەلی