
تیرۆر…. مرۆڤ و كاڵا !! ….. جوتیار
یه‌كێك پڕ له ئه‌نگیزه‌ترین بابه‌ته‌كانی ئێستا‌و له پانتایی میدیا و دیبلۆماسیه‌تی جیهانیدا بابه‌تی تیرۆری (جمال خاشقچی) یه، ئه‌و كه‌یسه پێویستی به ئیستێكی ڕامانگیر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت له شێوه كه‌تواریه‌كه‌ی خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و فره ڕه‌هه‌ندی بۆی هه‌بێت.!!
خاشقچی ئه‌گه‌رچی له ڕامان و تێڕوانینیدا خۆی په‌روه‌رده‌ی خوێندنگه‌یه‌كی هزریی كۆنه‌پارێز و پانئیسلامییه كه به‌شێكه له پشتیوانی تیرۆر‌و پاكتاوی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وه نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئازادیخواز و ڕۆشنبیران كه هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر جۆری تیرۆر و پاكتاوی جه‌سه‌دی ئه‌و ڕژنامه‌نوسه بكه‌ن، چونكه ئه‌و وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێكی ڕه‌خنه‌گر به ده‌سته‌ڵات، بوو به قوربانی و ناچار به ڕاكردنكرا له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئهمهریكاو له دوایشدا له كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیستانبوڵ پارچه‌پارچه كرا و به هه‌مه‌جیترین شیوازی پاكتاوكردن تیرۆركرا، ئه‌و شێوازه له تیرۆر كه خاشقچی وه‌ك دژبهرو ڕۆژنامه‌نوسێك رووبه‌ڕوی بویه‌وه‌و ژیانی له‌سه‌ر دانا ، ده‌چێته سه‌ر په‌ڕه‌گرافی مێژووی ( تیرۆری سیاسی ده‌وڵه‌تیی) به جۆرێكی نامرۆڤانه‌و نا هاوتا له دڕنده‌یی ده‌سته‌ڵات و به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌بۆكراو به ئاگاداری دادپه‌روه‌رانی دیموكراسیه‌تی ڕژئاواو سیسته‌می ئابوری چاوچنۆكانه‌ی نیولیبڕالیزمی سه‌رمایه‌داری به ڕابه‌رایه‌تی (ترامپ) و هاوشێوه‌كانی.
من خۆم له‌و باسه ناده‌م كه بۆچی خاشقچی به‌و شێوه‌یه تیرۆركرا، چونكه خه‌ڵكانی شاره‌زاتر هه‌ن كه ده‌توانن ئه‌م باسه بكه‌ن به بابه‌تی ڕۆژو ووتوێژو
به‌دواداچوونی میدیایی.
ئه‌وه‌ی كه من مه‌به‌ستمه له‌و چه‌ند كۆپله نوسینه‌دا بیڵێم، گه‌رمبوونی ئه‌و هه‌موو ژماره‌ی ملیاردانه‌یه كه له نێوان زلهێزه‌كاندا له په‌یوه‌ست به‌و كه‌یسه‌وه قسه‌ی لێده‌كرێت، به‌شێكی زۆری سه‌رچاوه مێدیایه‌كان ئه‌وه پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌ره‌بستانی سعودیه به‌خششێكی هێجگار هێجگار مه‌زن و قه‌به‌ی خستوه‌ته به‌رده‌م (ترامپ و ئۆردوگان) بۆ داپۆشین و به لاڕێدابردنی كه‌یسی (خاشقچی) و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومان و فۆكه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شازاده موحه‌مه‌ده له بابه‌تی ئه‌و تیرۆره‌دا!، چونكه بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی سعودیه‌ش ئه‌وه ڕوونبۆته‌وه كه ئیتر شازاده موحه‌مه‌د ناتواندرێت له‌وه پتر په‌نابدرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه خه‌جاڵه‌تئامێزه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی له په‌یوه‌ست به كه‌یسی (خاشقچی)دا، ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگای سه‌رنجه هه‌ریه‌كه له وڵاته لیبڕاڵ\دیموكراته‌كانی ڕۆژئاوا بایی خۆی كۆشش ده‌كات پشكێكی ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت له‌و كێكه چه‌ورو شیرنه‌ی كه له بازاری تیرۆری (خاشقچی)دا له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه خراوه‌ته سه‌ر مێز بۆ خۆی ببات، وه‌ك له‌سه‌ر زاری سیاسه‌تمه‌داره ئاڵمانیه‌كان ڕوون ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌یانه‌وێ له دوو وێستگه‌ی جیاوازدا له به بازاربوونی ئه‌و مژاره‌دا سودێكی ئابورییان پێبگا.
ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان، یه‌كێك له‌و بازاره گهرمو گوڕانه‌یه كه هه‌میشه چاوچنۆكی خۆی به ناوی ئه‌فسونی دیموكراسی له به‌رامبه‌ر وڵاتانی هه‌ژار و جیهانی سێیه‌مدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانیان فراوان كردۆته‌وه‌و هه‌رده‌م په‌یره‌وی سیاسه‌تێكی كۆنه‌پارێزی و ناكۆكیان له هه‌ڵسوكه‌وتیاندا په‌یڕه‌وكردووه ، ئه‌وان بۆنی چه‌وری و قه‌ڵه‌وی ئه‌و كێكه‌ی كه سعودیه‌كان بۆ بێده‌نگكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر كه‌یسی (خاشقچی)دا له‌سه‌ر مێزی دیموكراسیه‌ت دایان ناوه به باشی كردوه، وه ده‌زانن هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌توانێت شتكیان بۆ به‌ده‌ست بخات ئه‌گه‌ر فشاره سیناریۆئامێزه‌كانیان له ڕوی سیاسیه‌وه كه‌مێك گه‌رمتر بكه‌ن له به‌رامبه‌ر سعودیه‌دا، كاتێك له ڕاگه‌یاندنه فه‌رمیه‌كانیاندا داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی بڕواپێكراوی پتر و هۆكاری لۆژیكیانه‌تر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و جۆری كوشتاره كه له ده‌زگه‌یه‌كی فه‌رمی دیبلۆماسیی ده‌وڵه‌تدا په‌رپاكراوه به جۆرێكیش كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پاوانخوازی ده‌وڵه‌ته تیرۆریسته‌كه‌یه.
هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیه‌كان له بابه‌تی جۆراوجۆردا جێگای سه‌رنجه، هه‌روه‌كو چۆن له كه‌یسی ڕۆژنامه‌نوس(عادل یگیت) له به‌رامبه‌ر توركیا‌و ئۆردوگاندا نیشانیاندا، ئه‌و به‌رخورده بۆ ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك و ئه‌ڵمانیا كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه بانگه‌شه‌ی سه‌رتۆپی بۆ دیموكراسیه‌ت و ئازادی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، جێگای پرسیار و تێڕامانێكی ورده.
ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنجێكی قوڵه له بابه‌تی ئه‌و كه‌یسه‌ی (خاشقچی) دا تاكه فشار له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه به‌رامبه‌ر به سعودیه كه ڕوو به مێدیا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه ئیتر چه‌ك به سعودیه نافرۆشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی (خاشقچی) په‌ڕاوی ئه‌و به‌ڵنده‌رییه بێت كه بۆ فرۆشتنی چه‌ك له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و سعودیه‌دا واژوو كرابێت و ئێستاش دڕێندرابێت!!، ئه‌رێ به‌ڕاست هه‌موو هه‌ڵوێسته به‌هێزه‌كه‌ی وڵاتانی ڕۆئاوا ئه‌وه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌تی شازاده‌كان بكه‌ن به نه‌فرۆشتنی چه‌ك؟!
چ بێ ڕه‌وشتیه‌كه ئه‌وه‌ی كه له‌و ڕۆژگاره‌دا ڕووبه‌ڕوی مرۆڤ ده‌بێته‌وه، به‌ڕاست پێویسته چه‌ند ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و چالاكوانی تر كه‌له‌پاجه بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوای باوكی دیموكراسیه‌ت و دایكی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌نارده‌كردنی ماست و په‌نیر بۆ وڵاتانی دیكتاتۆر و سه‌ركوتگه‌ر ڕابگرێ؟! ، چ گهڕهلاوژهیهكی بێزه‌وه‌ره سیاسه‌تكردن له‌و جیهانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا !!، لێره‌وه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه چه‌نده كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی پێویستی به ماركس و تێڕوانینه‌كانیه‌تی تا چیتر ئینسان له‌به‌رامبه‌ر( كاڵا‌و شومه‌ك)دا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌نه‌كرێ و بێنرختر نه‌كرێ.