Skip to Content

خوێندنەوە و رۆلی لە پەروەردەی تاك دا   … کرمانج فەتاح

خوێندنەوە و رۆلی لە پەروەردەی تاك دا … کرمانج فەتاح

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 28, 2018 General

لەبیرمان بێ کە لە هەر کۆمەڵگایەك دا پەروەردەی چاکی تاك بناغە و بنەما شارستانیەت و مدەنیەتە هەروەها هۆکارێکی سەرەکیە لە دڵنیایی و دروستی ئایندەی کۆمەڵگا.
پەروەردەی نەوە و تاکی کۆمەڵگا ئەرکی هەریەك لە ئێمەیە لە شوێن و مکانی خۆمان بە ئاست و رێژەی توانا و زانست و رۆشنبیریمان بەشێوەیەکە گشتی, وە بەشێوەیەکی تایبەتیش ئەو ئەرکە گەورەیە لەسەر دایك و باوکە کە خاوەن و بەرپرسن لە پەروەردەکردن و گەورەکردنی چاك و دروستی منداڵەکانیان ئەمەش دەکرێ بەزۆر شێواز و رێگای جیاواز بکرێتە راستەقینە.

رۆشنبیربوون سەرەتا و دەسپێکی پەروەردەیەکی باشە کە ناوەرۆکی پەروەردەش بریتی یە لە مامەلەی رێك و جوان لە هەموو روو و لایەنەکانی ژیان بەرامبەر خود و کەسی بەرامبەر و خەڵك بەگشتی, هەر بۆیە دەخوازێ لە ئێمە لە کتێب و خوێندنەوە دەست پێ بکەین چونکە لە دونیای کتێب و خوێندنەوە چەندان ئەزموون هەیە بە باش و خاپیەوە و زانست و معریفەت بەدەست دەهێنرێ کە راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ کاریگەری دەبێ لەسەر کەسی خوێنەر و گۆرەپانەکە بەگشتی هەروەها بوون بە خوێنەر لە تەمەنێکی زووە وە کاریگەرتر دەبێ و کەس و تاکی کەم وێنە پێ دەگەیەنرێ, خۆی لە خۆیدا کتێب مامۆستایەکە بۆ پەروەردەکردنی کەسی خوێنەر کە خەڵك دەتوانن لە هەر شوێن و ئاستێکدا پشتی پئ ببەستن,کەواتە بۆ دڵنیابوون لە دروستبوون و هەبوونی تاکی چاك و چالاک, ئەوە لە بیرنەکەین کە پێویستە کتێب و خوێندنەوە ببتە کلتور وە کلتورێکی ناوازە و بەبەها, کە هەر لە دوورە وە هەست بە بۆن و بەروبومەکەی بکرێ کە کەسی خوێنەر تاکێکی جیاوازە دەزانێ بە رابردوو و هۆشیارە بە ئێستاو بە پلانە بۆ داهاتوو.

بۆ ئەمەش پێویست بە چەند هەنگاوێك دەکا کە دەوڵەت و دەزگا و رێخراوە مەدەنیەکان هەنگاوی بۆ هەڵگرن و کاری جدی لەسەر بکەن:
١_ خوێندنەوە بخرێتە ناو پرۆسەی خوێندن و پەروەردە تا قوتابیەکان هەر لەسەرەتاوە فێربکرێن و رابهێنرێن کە جیا لە هەر بابەتێکی تر ئەوە کلیلێکە بۆ بەدەست هێنانی معریفەت و رۆشنبیری و زانست.
٢_ زۆرکردنی کتیبخانە لە شار و بوونی کتبخانەی گەرۆك بۆ گوند و لادێکان تا پێش ئەوەی خەڵکەکە بیانەوێ ئەوا بخرێتە بەر دەست و دیدەیان.
٣_ کردن و دروستکردنی زۆرترین سیمینار و خول و وۆرک شۆپ و دیدار لەسەر رۆلی کتێب و خوێندنەوە لە گۆرانکاری و کایگەیەکانی بەسەر تاك و کۆمەڵگادا.

کرمانج فەتاح

Previous
Next
Kurdish