جه‌مال عیرفان …یه‌كه‌م ڕووناكبیری تیرۆركراوی مێژووی كورد … نوسینی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران
ڕووناكبیران و نووسه‌ران ئه‌و چینه‌ی كه به‌دریژایی مێژوو وه كو قه‌ڵغانێكی گه‌وره وابوونه بۆ كۆمه‌ڵگاكانیان له دژی ده‌سه‌ڵاته فاشیزم و ستمه‌كاره‌كان , كه به‌رده‌وام به‌چه‌كی ده‌ستیان كه قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان بووه ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتداران بوونه‌ته‌وه له هه‌ر ستمهكاریهك كه له‌به‌رامبه‌ر چینی هه‌ژار و كرێكاران ئه‌نجام درابێت, ئه‌گه‌رچی به‌پێچه‌وانه‌ش هه‌بووه به‌درێژایی مێژوو كه ڕووناكبیرو نووسه‌ری قه‌له‌م فرۆش واته ئه‌و جۆره نووسه‌رانه ته‌نیا قه‌له‌مه‌كانیان له پێناو ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان بووه وه هه‌روه‌ها به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆلیان كردۆته چاوی هه‌ژاران و زۆرجاریش له‌دژی چینی هه‌ژاران وه‌ستاونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و جۆره نووسه‌رانه هه‌رزوو له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی چینی هه‌ژارو كرێكاران ڕاسته‌وخۆ نوقم بوونه یاخود ئیتر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان له‌ده‌ست داوه, جاری واش هه‌بووه هه‌رله‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و نووسه‌رانه كۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنرێت چوونكه ئیتر ده‌سه‌ڵات كاری پێ نامێنێت و له دره‌نگانی شه‌و له كوچه‌ی شه‌قامێك كۆتایی به‌ژیانی ده‌هێنێت, به‌ڵام هه‌میشه نووسه‌رو ڕووناكبیره ڕاسته‌قینه‌كان به‌سه‌ربه‌زری له‌ناو خه‌لك ده‌ژین و بهسهربهرزیش تیرۆرده‌كرێن كه له‌پاشان ده‌بنه سیمبولێك بۆ كۆمه‌ڵگا.
ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م , ئه‌ویش كه‌سایه‌تیه‌كی تیرۆكراوی مێژووی كورده كه هاوكات به‌یه‌كه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ری تیرۆركراوی كورد داده‌نرێت , ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ش ناوی (جه‌مال عیرفان) كوردێكی ئازادی خواز و ڕۆشنبیر به‌ڵام ده‌ستێكی دیكتاتۆرانه‌و ناڕۆشنبیرانه جه‌مال عیرفانی تیرۆكرد.
كوردیش به درێژایی مێژوو خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك له‌نووسه‌ر و ڕووناكبیری ئازا‌و بوێر بووه كه توانیویه‌تی به قه‌له‌مه‌كه‌ی پارێزگاری له میله‌ته‌كه‌ی خۆی بكات له‌به‌رده‌م هه‌موو جۆره سته‌مكاریه‌ك بوه‌ستێته‌وه به‌ڵام بۆ دواجار ئه‌و نووسه‌رو ڕووناكبیرانه چاره‌نووسێكی نادیاریان به‌رده‌كه‌وێت, یه‌كێك له‌و ڕووناكبیر و نووسه‌رانه‌ی كورد كه ڕه‌نگه ته‌نیا زۆركه‌س ناوه‌كه‌ی بیستبێت هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ده‌رباره‌ی ژیانی ئاشنا نه‌بووه كه ئه‌ویش (جه‌مال عیرفان)ه هه‌رچه‌نده خۆم له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیا وه‌كو ناو گوێبیستی ئه‌و كه‌سایه‌تیه بووم به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئاشنایه‌تی ژیانی نه‌بووم به‌ڵام له‌پاشان له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێكی به‌ڕێز كاك مۆفه‌ق میراوده‌لی كه له كۆتایی ساڵی 2019 بڵاوكراوه به‌ناونیشانی (جه‌مال عیرفان ڕووناكبیرێكی گومناو) كه كاری ئاماده‌كردن كۆكردنه‌وه‌ی بۆ كردبوو , ئیتر به‌هۆی ئه‌و كتێبه توانیم ئاشنایه‌تیه‌كی فراوان ده‌رباره‌ی ژیان و كاره‌كانی په‌یدابكه‌م , خۆی له‌ڕاستیدا ئێمه ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی خۆمان كه به‌درێژایی مێژوو كه ژیاون و توانیویانه خزمه‌ت بكه‌ن به نیشتمانه‌كه‌یان بۆیه‌پێویسته له‌یادیان نه‌كه‌ین, كتێبه‌كه له 190 لاپه‌ڕه پێك هاتبوو , كتێبه‌كه له‌چه‌ند به‌شێك پێكهاتبوو به‌شێكیان تایبه‌ت كرابوو به وتاره‌كانی جه‌مال عیرفان كه ئه‌و كاوت له ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن ده‌ینووسی وه به‌شه‌كانی تریش كۆمه‌ڵێك یاداشت و بیره‌وه‌ری كه‌سانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه كهنزیك بوونه له‌جه‌مال عیرفانه‌وه كه له‌سه‌ریان نوسیوه هه‌ربۆیه به‌ڕێز كاك مۆفه‌ق میراوده‌ولی هه‌ڵستاوه به كۆكردنه‌وه‌یان له كتێبێكدا بۆ ئاشنابوونی خوێنه‌ران به ژیانی جه‌مال عیرفان.
جه‌مال عیرفان له‌ساڵی 1881 له‌دایك بووه دایكی كورده‌و باوكیشی چهركهسهیه,به‌ڵام بۆ دواجار له به‌رواری 12|12| 1923 ده‌ستێكی ڕه‌ش هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی جه‌مال عیرفان به‌چه‌ند گوله‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیان و خه‌باتی ده‌هێنن بۆ ڕۆژی دواتر له مه‌راسیمێكی تایبه‌تی به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر به‌خاكی ده‌سپێرن , هه‌رچه‌نده ده‌رباره‌ی مردنه‌كه‌ی قسه‌ی زۆر جیاواز هه‌یه كه هه‌تاوه‌كو ئێستا نازانرێت به‌ده‌ستی كێ كوژراوه كه‌چی هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه كوژراوه وه هه‌ندێكی تریش كه پێی وایه ده‌ستی خیانه‌تی ناوخۆیی تێدایه كه تێیدا شێخ مه‌حمود پێی تاوه‌نبار ده‌كه‌ن , به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی زۆر كارێكی قورسه كه سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر تیرۆركردنه‌كه‌ی, چوونكه جه‌مال عیرفان جگه له‌وه‌ی نووسه‌رو ڕووناكبیرێكی كوردی شاری سلێمانی بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌چی له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌فسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد بوو له‌سووپای عوسمانی به‌ڵام جه‌مال عیرفان خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بووه وه له‌هه‌مانكاتیشدا خاوه‌نی بیرێكی چه‌پی ئازادی خوازانه بووه كه دژی هه‌موو جۆره نایه‌كسانی و نادادپهوهریهك بۆته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ده‌رباره‌ی تیرۆركردنه‌كه‌ی جه‌مال عیرفان ئه‌وه‌یه كه خۆی له دوو تێرۆر ده‌بینێته‌وه ( تیرۆری سیاسی و تیرۆری فكری) ئیتر ئه‌وه گرنگ نیه كه‌له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه ئه‌نجام درابێت .
ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا باسم لێوه‌ی كرد ته‌نها نمونه‌یه‌كی دیاری مێژووی كورد بوو كه تێیدا ڕووناكبیرێك له‌سه‌ر فكری ئازادی خوازانه تیرۆركراوه . به‌ڵكو به‌درێژایی مێژوو كه‌سایه‌تی زۆر هه‌بوونه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واكان تیرۆر‌كراون یاخود شار به‌ده‌ر كراون , بۆ نمونه سۆكرات فه‌یله‌سوفی یۆنانی كه به‌رده‌وام ڕخنه‌ی له پاشا ده‌گرت به‌ڵام بۆ دواجار ژه‌هر خوارد كرا له‌لایه‌ن پاشاوه , وه‌هه‌روه‌ها كارل ماركس كه به‌رده‌وام پشتیوانی چینی هه‌ژاران و كرێكارانی ده‌كرد و له‌دژی چینی بورژهوازیهكان وه‌ستایه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن بورژهوازیهكانهوه شار به‌ده‌ركرا ,ئیتر ئه‌مانه‌وه چه‌ندین كه‌سانی تر به‌ڵام بۆ دواجار ئه‌و كه‌سانه ناویان و ڕێباز و كاره‌كانیان به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك.