(مێژوو له‌سه‌ر گردێك ) قه‌ڵای هه‌ولێر.. له ئینگلیزیه‌وه پ.ی.د. حممد عزیز سعید
ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆشایی ئامسان – ناسا
له ئینگلیزیه‌وه پ.ی.د. حممد عزیز سعید / كۆڵێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی – زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
ئاشكرایه كه یه‌كه‌م شارستانیه‌ت له جیهان دا له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا سه‌ری هه‌ڵداوه. جه‌نگیزخان هه‌وڵی دا گه‌وره‌ترین
ئیمپراتۆری زه‌وی نزیك له مێژوودا دابهێنێ. عومسانیهكان زه‌وی و زاری ئه‌وروپا و ئاسیایان بۆ نزیكه‌ی 600 ساڵ
داگریكرد. ئه‌م دوو ئیمپراتۆره یه‌ك شتی هاوبه‌شیان هه‌بوو ، ئه‌ویش بریتی بوو له دروستكردنی كه‌مپ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی
بچووك… ئێستا ناسراوه به هه‌رێمی كوردستان ( باكوری عێراق): قه‌ڵای هه‌ولێر.
ئه‌م قەڵایه كۆنرتین قه‌ڵایه له جیهان تاوه‌كو ئێستا ژیانی له‌سه‌ره و نیشته‌جێ یه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی
6000 ساڵ به‌ر له ئێستا. مێژووه دێرینه‌كه‌ی له خاكه‌كه‌یدا به‌دی ده‌كرێ. له سه‌ر شێوه‌ی گردێكی هێلكه‌ییه و به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 32 مه‌تره. قه‌اڵی هه‌ولێر له زبڵ و خاشاك و پامشاوه و خانووی قوڕی داڕماو و نیشته‌جێ ی چه‌رخی پێشووتر دروست كراوه.
ئه‌م شاره دێرینه كه‌وتۆته ناوه‌ندی هه‌ولێر و رووبه‌ره‌كه‌ی ده هێكتاره و له ساڵی 2014 ڕێكخراوی یۆنیسكۆ خستیه ناو
لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیهان.
وێنه‌ی قه‌اڵ و شاری هه‌ولێر كه خوێنه‌ر لێره‌دا ده‌ی بینێ مانگی ده‌ست كردی هه‌شت ) الند سات 8 سهتیالیت ( له
20/11/2018 له ئامسانی هه‌ولێره‌وه وێنه‌ی گرتووه. قهاڵكه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌ده‌ی ده‌كرێ له شێوه‌ی ویلی
گالیسكه دایه و له‌وانه‌یه له چاخی عوبید ژیانی لێ بووبێت كه مرۆڤ ئه‌وكات ویلی گالیسكه‌ی داهێناوه. قه‌ڵای هه‌ولێر
ده‌وری دراوه به پایته‌ختی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌وری دراوه به دیوارێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و ڕواڵه‌تی قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیوه. له‌ناو ئه‌م
دیواره گه‌وره‌یه‌دا كۆڵانی ته‌سكی ده‌رنه‌چوو له ده‌رگای سه‌ره‌كیه‌وه حه‌وشی ماڵه‌كانی به باڵه‌خانه‌كانه‌وه گرێ داوه. شێوازی
شه‌قامه‌كانی له چه‌رخی عومسانییهكان وه‌رگریاوه.
ئه‌مڕۆكه ته‌نها یه‌ك خێزان له سه‌ر قه‌اڵی هه‌ولێر ده‌ژیت. ئه‌مه‌ش له الیه‌ن به‌رپرسانی كوردوستان ڕه‌خسێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قەڵای هه‌ولێر تاكه قەڵایه له جیهان تاوه‌كوو ئێستا ژیان له‌سه‌ری به‌رده‌وامه. ئێستا قه‌ڵای هه‌ولێر یه‌ك مزگه‌وتی به‌كاری له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ندین موزه‌خانه كراوه‌ن بۆ كاركردن. چه‌ندین ڕێكخراو به‌رده‌وام كاری نۆژه‌ن كردنه‌وه ئەنجام ده‌ده‌ن بۆمه‌به‌ستی هێنانی چالاكی نوێ بۆ سه‌ر قه‌اڵت. بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه:
https://earthobservatory.nasa.gov/images/144736/history-on-a-hill