له شیعری ژاپۆنییه‌وه – كه جوانتربووم
شیعری: خاتوو نۆریكۆ – ئیباراكی
له عه‌ره‌بییه‌وه: نه ژاد عزیز سورمێ
كه جوانتربووم ،
زۆر شار داڕمان و
ئاسمانی شین
له شوێنێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ده‌ركه‌وت ..
*
كه جوانتر بووم ،
كه‌س دیارییه‌كی به‌سۆزی نه‌دامێ
پیاوان له سڵاوی سه‌ربازییان زیاتر نه‌ده‌زانی
ده‌ڕۆیشتن و نیگا جوانه‌كانییان به‌جێده‌هێشت ..
*
كه جوانتربووم ،
سه‌ر به‌تاڵ و
دڵ خاچ بوو
ته‌نێ ئه‌ندامی جه‌سته‌م
ئه‌سمه‌رییان لێ ده‌دره‌وشایه‌وه..
*
كه جوانتربووم ،
وڵاته‌كه‌م له شه‌ڕدا شكا
شتێكی بڕوانه‌كرده
قۆڵی كراسه‌كه‌مم هه‌ڵكردبوو
به‌ناو شاری زه‌لیلدا سووڕامه‌وه ..
*
كه جوانتربووم ،
ڕادیۆ یه‌ك به‌خۆ
مۆسیقای جازی په‌خش ده‌كرد
هه‌ڵملووشی..
ئه‌و مۆسیقا ڕۆژئاواییه جوانه‌م هه‌ڵلووشی..
سه‌رم سوڕا ..
وه‌ك ئه‌وه‌ی
پاش وازهێنانێكی زۆر
بۆ جگه‌ره گه‌ڕابمه‌وه ..
*
كه جوانتربووم ،
ده‌به‌نگ و به‌دبه‌خت بووم
زۆر خه‌مۆك ..
بۆیه بڕیارمدا (ئه‌گه‌ر بتوانم)
زۆر بژیم
وه‌ك (ڕۆئۆ) ، باپیره‌ی فه‌ڕه‌نسی
كه له پیریدا ،
تابلۆی نایابی كێشان .
—————————-
ئاماژه : له چاپی دووه‌می (سفینه الموت – انگولوجیا الشعر الیابانی الحدیپ)ـه‌وه به وه‌رگێڕانی (محمد عقیمه و كاورو – یاماموتو) بۆ عه‌ره‌بی ، بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌زگای (التكوین) – دیمه‌شق ، كراوه به كوردی .