سۆرانی هه‌ر له گه‌شه‌سه‌ندندایه له سۆربۆن … هه‌ڵكه‌وت حه‌كیم
له ڕۆژی 26ی ئابی ئه‌مساڵ وتارێك له سایدی ئاوێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر لێدان و ڕووخاندنی سۆرانی له زانكۆی ئینالكۆ له پاریس http://www.awene.com/2018/08/26/99427/. هه‌روا له سایدی ده‌نگه‌كان له 23ی هه‌مان مانگ ئه‌و وتاره بڵاوكراوه‌ته‌وه https://dengekan.info/archives/8062 . به پێی نووسه‌ر خه‌تاباری ئه‌و كرده‌وه‌یه سه‌رۆكی به‌شی كوردی و مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی سۆرانیه كه منم. خاوه‌ن وتار ناوی ”مامه‌د شامه‌زدی“یه و دكتۆره له بواری میدیا و ڕٍاگه‌یاندن له زانكۆی ئێكس ئه‌ن پرۆڤانسی فه‌ره‌نسا. یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیم به به‌شی دكتۆرای ئه‌و زانكۆیه‌وه كرد. وه‌ڵامیان ڕه‌سمیان ئه‌مه‌یه : كه‌س لای ئه‌وان به‌و ناوه و له‌و بواره دكتۆرای نه‌كردووه…
كه‌وابوو نهێنیی ئه‌و ناوه چیه؟ نووسه‌ری شاراوه‌ی ئه‌و وتاره كێیه؟
له‌و وتاره‌دا حه‌وت جار ناوی شوان جه‌عفه‌ر هاتووه. هه‌رچه‌نده به ڕواڵه‌ت دوو گله‌یی لێ كراوه، به‌ڵام هه‌مووی كڕووزانه‌وه و گریانه بۆ ئه‌و ”مه‌رده ده‌نگ كپكراوه“ كه موحازیره، واته ”وانه‌بێژی كاتی“یه له ئینالكۆ، له به‌شی كوردی كه من به‌رێِوه‌به‌ری بووم هه‌تا خانه‌نشینیم پێش چه‌ند مانگێك.
”مامه‌د یان مه‌مه‌د“ كورتكراوه‌ی ”محه‌مه‌د“ه به ئازه‌ری و به توركی. ناوی شوان ئێستاش هه‌ر محه‌مه‌ده. جه‌عفه‌ری باوكی ئازه‌رییه و له مناڵی هه‌ر به ”مه‌مه‌د“ بانگی كردووه. ”شامه‌زدی“ ناوی خێزانی باوكییه‌تی. له‌سه‌ر ڕووپه‌لی چرا جه‌عفه‌ری خوشكی ئه‌و ناوه ئازه‌ریه نووسراوه و نه‌شاردراوه‌ته‌وه… كه ته‌ماشای ڕووپه‌لی مامه‌د شامه‌زدی ده‌كه‌ی، وێنه‌ی مه‌یموونێك ده‌بینی له جیاتی وێنه‌ی خۆی. به‌ڵام له‌ژێر ئه‌و وێنه‌یه سێیه‌م لینك هی به‌شی ڕۆژنامه‌نووسیه له زانكۆی ئێكس. كه ده‌یكه‌یته‌وه وێنه‌یه‌كی كاك شوانت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ له‌گه‌ڵ دوو وشه‌ی سپاس بۆ مامۆستایانی ده‌وره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی.
جگه له‌و خاڵانه، شپرزه‌یی و هه‌ست و مێشك و وشه و هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی ئه‌و وتاره هی شوان جه‌عفه‌رن كه سی و دوو ساڵه ده‌یناسم و هه‌ژده ساڵه له به‌شێكه من به‌ڕێوه‌به‌ریم. به‌كارهێنانی هه‌ندێ شێوه‌ی ده‌ربڕینی كوردستانی ئێران ته‌نیا بۆ خۆشاردنه‌وه‌یه و هێچی تر. نووسه‌ری ئه‌و وتاره شوان جه‌عفه‌ره.
بۆچی شوان جه‌عفه‌ر، پاش سی و دوو ساڵ، وا كوت‌وپڕ به ”خوێنم تینووه“ وه‌ك خۆی نووسیویه؟ ئه‌ی چۆن پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه ته‌نیا ئێستا بۆی ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵكه‌وت حه‌كیم ”گه‌نده‌ڵه، پاره په‌رسته، هێرۆ خان و یه‌كێتی له ساڵی 2009 پاره‌یان بۆ ڕشتووه، حه‌ز له خه‌ڵكی سلێمانی و سنه ناكا، زمانی كوردی نازانێ، فه‌رهه‌نگه‌كانی پڕن له هه‌ڵه، له سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیه و له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ پارتی، پیاوی توركیایه، هاوڕێی عه‌دنان موفتی و جه‌بار فه‌رمان و عادل مراد و فوئاد حسێنه، نایه‌وێ سه‌رپه‌رشتی دكتۆرای كورده‌كان بكا، هاوڕێی عه‌ره‌به، هتد…“؟ ئه‌بێ چی ڕوویدابێ له‌م مانگانه‌ی دوایی بۆ ئه‌وه‌ی شوان جه‌عفه‌ر ئه‌و هه‌موو نهێنیه كۆنانه تازه‌به‌تازه بدۆزێته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له وتاره‌كه خۆیدایه. شوان جه‌عفه‌ر له‌سه‌ر شوان جه‌عفه‌ر ده‌ڵێ : ”لێره‌دا بیرمان بۆ (شوان جافر)یش ده‌چێت، چونكه له ساڵی 2000ه‌وه له ئینالكۆ وانه‌ی كوردیی سۆرانی ده‌ڵێته‌وه و هه‌میشه ماستاوی بۆ حه‌كیم ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به خوێنی تینووه، چونكه هه‌ڵكه‌وت هێچ یارمه‌تی نه‌دا و نه‌یهێشت جێگه‌كه‌ی بگرێته‌وه. هه‌موو كورده‌كانی پاریس به شه‌رعیان ده‌زانی كه شوان جافر ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، به‌ڵام حه‌كیم كه‌سێكی دانا كه مووچه‌خۆری پارتیه (ئامر ئه‌حمه‌د) كه ئه‌م كاندیده‌ش له ژیانیدا زمانی كوردی نه‌خوێندووه، وه سه‌رباری هه‌موو بادینانیه…“
به‌ش به‌حاڵی خۆم نازانم ئایا هه‌موو كورده‌كانی پاریس به شه‌رعی ده‌زانن كه شوان جه‌عفه‌ر شوێنی من بگرێته‌وه یان نه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاگادارم ئه‌و لێژنه فه‌ره‌نسیه‌ی دانرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی پرۆفیسۆری یاریده‌ری زمانی سۆرانی و شارستانێتیی كورد، به پێی یاسای فه‌ره‌نسی، كه من ئه‌ندامی نه‌بووم، شوان جه‌عفه‌ری به شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نه‌زانی نه به پله‌ی یه‌كه‌م، نه دووه‌م و نه سێیه‌م. ”سه‌رباری هه‌مووی“ یه‌كه‌م و سێیه‌م كوردی كرمانج بوون و دووه‌میش هۆڵه‌ندی. به‌ڵێ، ئه‌و دۆڕانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شوان جه‌عفه‌ر به خوێنی من تینوو بێ. ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و واقیعه ناهه‌موار و دڕنده‌یه بێته‌وه كه هه‌ژده ساڵی هه‌بوو خۆی ئاماده بكا له ڕووی زانستییه‌وه بۆ پۆستێكی سۆرانی، كه زمانی دایكییه، كه‌چی دوو كرمانج و هۆڵه‌ندیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، هه‌روا كوردێكی ئێرانیش لێیان برده‌وه…
كاركردن له زانكۆی فه‌ره‌نسا
له فه‌ره‌نسا كه پرۆفیسۆرێك كاتی خانه‌نشینیی هات، داوای لێ ده‌كه‌ن پاش خۆی پۆسته‌كه‌ی ده‌بێ چۆن بێ. ئه‌ویش پێشنیاری خۆی ده‌كا و تێبینی و ڕا و ڕه‌زامه‌ندی هاوكارانی وه‌رده‌گرێ و ئه‌نجام ده‌نێرێ بۆ لێژنه‌ی زانستی. لێژنه‌ی زانستی ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێ و هه‌ندێ جاریش ده‌ستكاری ده‌قه‌كه ده‌كا به پێی سیاسه‌تی گشتیی زانكۆ. پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆ ده‌نگی بۆ ده‌دا و ده‌ینێرێ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمیدا. ئیتر زانكۆ لێژنه‌یه‌ك له شه‌ش تا ده ئه‌ندام پێك دێنێ، نیوه‌ی پیاو و نیوه‌ی ژن، نیوه‌ی مامۆستای زانكۆكه خۆی و نیوه‌كه‌ی تر له زانكۆكانی تری فه‌ره‌نسا. مه‌به‌ستی ئه‌م جۆره پێكهێنانه‌ش ئه‌وه‌یه كه به پپَی توانا یه‌كێ له كاندیده‌كان هه‌ڵبژێرن. ئه‌و پرۆفیسۆره‌ی كه خانه‌نشین ده‌بێ بۆی نیه له‌و لێژنه‌یه بێ.
كه پۆست له ڕۆژنامه بڵاوده‌بێته‌وه هه‌موو كه‌سێ له هه‌ر شوێنێك بێ ده‌توانێ له ماوه‌ی مانگێكدا دۆسیه‌كه‌ی خۆی بنێرێ بۆ ئه‌و زانكۆیه. كه پۆستێكی ئه‌ده‌بی فارسی ده‌رچوو و من سه‌رۆكی لێژنه بووم، یه‌كێ له كاندیده‌كان له تارانه‌وه هاتبوو، پۆسته‌كه‌ی وه‌نه‌گرت و گه‌ڕایه‌وه. مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: دكتۆرا، زانینی زمانی فه‌ره‌نسی، لێكۆڵینه‌وه و بڵاوكراوه له‌سه‌ر بواری پۆسته‌كه یان بوارێكی نزیك. كاندید ده‌بێ سێڤێكه‌ی خۆی و چاپكراوه‌كانی بنێرێ بۆ زانكۆ و له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كه‌دا كه تیایدا چالاكی و توانای خۆی و پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته ڕوون بكاته‌وه. پاشان ئیداره هه‌موو دۆسیه‌كان ده‌نێرێ بۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مامۆستای نوێ. ئه‌ویش بۆ هه‌ر كاندیدێك دوو ئه‌ندامی لێژنه هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌وانیش به‌وردی دۆسیه و نووسینه‌كان ده‌خوێننه‌وه و ڕاپۆرتێك ده‌نووسن. له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ڕاپۆرته‌كان ده‌خوێنرێنه‌وه و پاش وتووێژ ئه‌ندامان ده‌نگ ده‌ده‌ن كێ بانگ بكرێ، كێ بانگ نه‌كرێ و دۆسیه‌كه‌ی داخرێ…
له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا كاندیده‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك بانگ ده‌كرێن و سه‌رۆكی لێژنه داوا له هه‌ریه‌كه ده‌كا كه له ماوه‌ی پانزه ده‌ققه‌دا باسی خوێندن و چالاكیه زانستییه‌كانی خۆی بكا و پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته ڕوون بكاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند پرسیارێكی لێ ده‌كرێ. له كۆتاییدا ده‌بێ به گفتوگۆ له نێوان ئه‌ندامانی لێژنه و ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ كاندیدی یه‌كه‌م كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێ و هه‌روا ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ دووه‌م و سێیه‌م.
سۆرانی هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندایه له سۆربۆن
ئینالكۆ یه‌كێكه له كۆنترین زانكۆكانی فه‌ره‌نسا و له ساڵی 1795 دامه‌زراوه. 94 زمانی ڕۆژهه‌ڵاتی تیا ده‌وترێته‌وه. فارسیزان و كوردناس و سه‌فیری فه‌ره‌نسا ڕۆجێ لێسكۆ (19141975-) له ساڵی 1945 چه‌ند سه‌عاتێكی بۆ وتنه‌وه‌ی كرمانجی وه‌رگرت. له ساڵی 1947، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ناردی بۆ یه‌مه‌ن. ئیتر كامه‌ران به‌درخان (1978-1895) له‌و شوێنه جێگیر بوو، حه‌فته‌ی چه‌ند سه‌عاتێك زمان و ئه‌ده‌بی كرمانجی ده‌وته‌وه. چه‌ند ساڵێك پێش خانه‌نشینی (1970) بوو به یاریده‌ر. پاش ئه‌و جۆیس بلۆ ئه‌و شوێنه‌ی گرت و له ساڵی 1990 بوو به پرۆفیسۆر و له ساڵی 2000 خانه‌نشین بوو. پاش ئه‌و بۆ كرمانجی مایكل چایه‌ت و كریستین ئه‌لیسۆن هاتن. له ساڵی 2009وه ئیبراهیم ئه‌یدۆگان به‌شی كرمانجی ده‌با به‌ڕێوه. بۆ وتنه‌وه‌ی ده‌رسی نووسین و خوێندن چه‌ند كه‌سێك ئه‌و كاره‌یان كردووه.
له 1964ه‌وه تا 1967 زۆزه‌ك ڕه‌واندووزی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی كرد به سۆرانی وتنه‌وه. پاش ئه‌و عه‌باس شه‌ریف هه‌مان ئیشی كرد هه‌تا ساڵی 1973. پاشان ئه‌كره‌م نه‌جم شوێنی گرته‌وه هه‌تا ساڵی 1976. له دوای ئه‌ویش عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ بوو به یاریده‌ر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ. كه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان پاش شۆڕشی ئێران ڕه‌سووڵ قادری شوێنی گرته‌وه بۆ سێ مانگ و هه‌ر له ساڵی 1979وه من بووم به یاریده‌ر.
له ساڵی 1983 دكتۆرام ته‌واو كرد و ده‌ستم كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانم. له ساڵی 1984ه‌وه جۆیس بلۆ، لێپرسیاری به‌شه‌كه، ویستی ده‌رسی سۆرانی كه‌م بكاته‌وه. من قبووڵم نه‌كرد و به‌رامبه‌ری وه‌ستام. له ساڵی 1986ه‌وه ئه‌نستیتووی كوردی پاریسیش دایه پاڵ جۆیس بلۆ و بڕیاری ده‌ركردنی من له زانكۆ ده‌رچوو بۆ ساڵی 1988. به‌ڵام به هه‌وڵێكی به‌رده‌وام، به شێوه‌ی قانوونی و پشتگیریی دوو زانای به‌رزی فه‌ره‌نسا، بڕیاری ده‌ركردنم هه‌ڵوه‌شایه‌وه، (له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر ڕوون ده‌كه‌مه‌وه). له ساڵی 1991 و 1992 بۆ دوو جار زانكۆ و وه‌زاره‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی فه‌ره‌نسا دوو پۆستیان دا به سۆرانی. جۆیس بلۆ به یارمه‌تی هاوڕێكانی توانییان ڕێگه‌ی لێ بگرن. به‌ڵام له ساڵی 1993 سه‌رنه‌كه‌وت و پۆستی پرۆفیسۆری یاریده‌رم وه‌ده‌ست هێنا. یاش خانه‌شینی جۆیس بلۆ له ساڵی 2000 من بووم به سه‌رۆكی به‌شی كوردی و ساڵی 2010، پاش دووه‌م دكتۆرای، پله‌ی پرۆفیسۆرم وه‌رگرت.
له ساڵی 2000 یه‌كه‌م بڕیارم ئه‌وه بوو ده‌رسه‌كانی سۆرانی زیاد بكه‌مه‌وه و بیانگه‌یێنمه ئاستی كرمانحی. له‌و ڕۆژه‌وه ڕێگام نه‌داوه ئه‌و یه‌كسانیه بگۆڕدرێ. داوام له به‌ختیار ڕه‌ئووف كرد كه وانه‌ی قسه‌كردن و نووسینی سۆرانی بڵێته‌وه. ئه‌وم هه‌ڵبژارد چونكه له قسه‌كردندا كوردیه‌كه‌ی ڕه‌وان بوو. یاش ساڵێ، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه په‌یوه‌ندیان به خۆیه‌وه هه‌بوو نه‌ك به من، شوان جه‌عفه‌رم خسته شوێنه‌كه‌ی. ئه‌و كات زۆر كه‌سم نه‌ده‌ناسی له پاریس بتوانێ ئه‌و كاره بكا. دواییش چه‌ند سه‌عاتێكم وه‌ده‌ست هێنا و سپاردم به خاتو نسار حسێن كه باشترین مامۆستا بووه هه‌تا ئێستا. له ساڵی 2007 ئیشێكی تری دۆزیه‌وه كه زۆربه‌ی كاتی ده‌برد و خۆی ده‌ستی له كاری زانكۆ هه‌ڵگرت و منیش وانه‌كانی ئه‌ویشم سپارد به شوان جه‌عفه‌ر كه هه‌تا نووسینی ئه‌م دێڕانه ماوه‌ته‌وه.
كه ئیمساڵ من نزیك بوومه‌وه له خانه‌نشینی داوام كرد پۆستێكی ”زمان و ئه‌ده‌بی كوردی سۆرانی“ بدرێ به كوردی. لێژنه‌ی زانستیی زانكۆ گۆڕی به ”زمانی سۆرانی و شارستانێتیی كورد“ و به‌و شێوه‌یه بڵاوكرایه‌وه. لێژنه‌ی پۆستی كوردی بریتی بوو له ده پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریده‌ری زانكۆكانی فه‌ره‌نسا كه پسپۆڕ بوون له‌م بابه‌تانه : زمانی فارسی، زمانی عیبری، زمان و ئه‌ده‌بی كرمانجی، فارسی، په‌شتۆ، ڕووسی، ئه‌ده‌بی فارسی كۆن، مێژووی كورد، عوسمانی و توركیای هاوچه‌رخ.
پێنج كه‌س كاندید بوون: (میشێل لێزه‌مبوورگ) كه پسپۆڕی فه‌لسه‌فه‌ی زمانه و كوردناسه و هۆڵه‌ندیه، هاشم ڕه‌حمانی كه پسپۆڕی كۆمه‌ڵناسه و كوردی ئێرانه، (ئامر ئه‌حمه‌د) كه پسپۆڕی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و فارسییه و كوردی كرمانجه، شوان جه‌عفه‌ر كه پسپۆڕی شانۆی كوردییه و كوردی عێراقه، هه‌روا (ئیرگن ئۆپگن) كه زمان‌ناس و پسپۆڕی سۆرانیه و كوردی توركیایه.
سه‌رۆكی لێژنه بۆ هه‌ر كاندیدێك دوو ئه‌ندامی هه‌ڵبژارد كه ڕاپۆرتی خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر دۆسیه و نووسینه‌كانی. له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كان و گفتوگۆ كردن، بڕیار درا هه‌ر پێنج كاندید بانگ بكرێن بۆ لێدوان. له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا، هه‌موو كاندیده‌كان، یه‌ك له دوای یه‌ك، چوونه‌ته به‌رده‌م لێژنه و هه‌ریه‌كه چاره‌كه سه‌عاتێك قسه‌ی كردووه و پرسیاری لێ كراوه و ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. پاشان بووه به وتووێژ له نێوان ئه‌ندامانی لێژنه و ده‌نگدان. ئه‌نجام به‌م جۆره بووه: یه‌كه‌م ئامر ئه‌حمه‌د، دووه‌م میشێل لێزه‌مبوورگ و سێیه‌م ئیرگن ئۆپگن. به‌م شێوه‌یه ئامر ئه‌حمه‌د جێی منی گرته‌وه و بوو به مامۆستای سۆرانی به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ر. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی شوان جه‌عفه‌ر نووسیویه‌تی، ئامر ئه‌حمه‌د كوردی خوێندووه و به‌كالۆریۆسی ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی هه‌یه له زانكۆی دهۆك. سێڤێكه‌ی شوان ناتوانێ ناتوانێ دوو ده‌ققه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئامر ئه‌حمه‌د خۆی ڕاگرێ. له‌مه‌ودوا شوان جه‌عفه‌ر ده‌بێ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و كار بكا.
هه‌ڵاتن له واقیع برینی دۆڕان ساڕ‌ێژ ناكا
من كاك شوان جه‌عفه‌ر له ساڵی 1986ه‌وه ده‌ناسم. ئه‌و كاته داوای بورسی له ئه‌نستیتووی كوردی پاریس كردبوو و به پێی مه‌رجی وه‌رگرتن كه من دامنابوون ئه‌و له پێشه‌وه یوو. به‌ڵام كه‌نداڵ نزان، سه‌رۆكی ئه‌نستیتووی كورد، یه‌كسه‌ر بورسه‌كه‌ی لێ بڕی، كه بۆ ماوه‌ی پێنج شه‌ش ساڵ بوو، به بیانووی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌نستیتوو ناكا. من كه تاكه كه‌س بووم له ئه‌نستیتوو دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستام و وتارێكم له‌سه‌ر نووسی و له ئه‌نستیتوو كشامه‌وه. كه‌نداڵ ناچار بوو نیوچه بورسێكی چه‌ند مانگی بۆ پینه و په‌ڕۆ بكا. پاشان شوان ئاگاداری كردمه‌وه كه بورسه‌كه‌ی ئه‌و دراوه به خوارزایه‌كی كه‌نداڵ له سویده‌وه هاتبوو بۆ بزه‌نسۆن له فه‌ره‌نسا.
له مانگی دووی ئه‌مساڵ، پێش داواكردنی پۆستی سۆرانی، بۆ شوانم ڕوون كرده‌وه كه من له لێژنه نیم، هه‌قی ئه‌وه‌م نیه خۆم بخه‌مه ناو كاری ئه‌ندامانی لێژنه‌وه و ناتوانم پشتی كه‌س بگرم و ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن شاره‌زان و به ئاسانی كاندیدی به‌هێز و دۆسیه به‌توانا له كاندیدی لاواز و دۆسیه‌ی لاواز جیا ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روا ئاگادارم كرد كه كه‌سانی تریش ده‌یانه‌وێ شوێنی من بگرنه‌وه و دۆسیه زانستییه‌كانیان به‌هێزن. ده‌بێ ئه‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر منیش له‌و لێژنه‌یه بوومایه وه‌كوو ئه‌ندامه‌كانی تر ده‌نگم بۆ لاوازترین دۆسیه نه‌ده‌دا. چونكه، وه‌ك ئه‌ندامێك پێی وتم، دۆسیه‌كه‌ی شوان جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووه كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ته‌نانه‌ت بانگیش نه‌كرێ بۆ گفتوگۆ. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رشۆرییه‌كی گه‌وره نه‌بێت (humiliation) بانگ كراوه.
ئه‌و فرسه‌ته‌ی بۆ شوان جه‌عفه‌ر ڕه‌خسابوو بۆ كاندیدی تر نه‌ڕه‌خسابوو. هه‌ژده ساڵ بوو له هه‌مان زانكۆ بوو، ده‌یتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا خۆی به باشی ئاماده بكا له ڕووی زانستی و نووسینه‌وه. سۆرانی زمانی دایكیه و پێنج ئه‌ندامی لێژنه‌كه‌ی ده‌ناسی و قسه‌ی له‌گه‌ڵیان كردبوو. به‌ڵام هیچی به هیچ نه‌كرد.
ڕاسته وه‌ك خۆی نووسیویه‌تی، دۆڕانی ئه‌وتۆ ئیمڕۆ و سبه‌ی له‌بیر ناچێ. برینه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه نه خه‌تاباركردنی ئه‌م و ئه‌و نه جنێودان ساڕێژی ده‌كه‌ن. ته‌نیا یه‌ك شت یارمه‌تی ده‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه قبووڵی ئه‌وه بكا كه خه‌تاباری ئه‌و دۆڕانه ته‌نیا خۆبه‌تی، هه‌ر وه‌ك چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وپێش له زانكۆ بزه‌نسۆن بۆ پۆستێكی شانۆی ڕۆژه‌ڵات دۆڕاندی به‌رامبه‌ر به یه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ناچار بوو زانكۆ به‌جێ بێڵێ. لاشم وایه خوێنه‌رانی كورد كه له دووره‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بینن، هه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی كوردێكه‌ی شوان جه‌عفه‌ر و ڕێنووسی وتاره‌كه‌ی و پله‌ی فكریی تێده‌گه‌ن كه لێژنه‌كه هه‌قانی بووه و له به‌رژه‌وه‌ندی سۆرانی بڕیاری خۆی داوه. هه‌روا تێش ده‌گه‌ن كه ئه‌و نووسینه‌ی شوان جه‌عفه‌ر هی كه‌سێك نیه شایه‌نی یله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ر بێ له زانكۆیه‌كی فه‌ره‌نسا.
له یه‌كێ له‌و كۆمه‌ڵه تۆمه‌تانه‌ی گه‌نده‌ڵی كه شوان جه‌عفه‌ر خستوونیه پاڵ منه‌وه ده‌ڵێ كه كاك محه‌مه‌د سابیر، نوێنه‌ری یه‌كێتی له پاریس له ساڵانی نه‌وه‌د، پێنج هه‌زار فره‌نكی دامێ بۆ چاپكردنی یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی فهرهنسیكوردیی (سۆرانی). هه‌ر ته‌نیا ئه‌و نه‌بوو چه‌ند هاوڕێیه‌كی تریش بوون بیست و یه‌ك هه‌زار فره‌نكیان كۆكرده‌وه بۆ چاپكردنی ئه‌و كتێبه كه بیست و هه‌شت هه‌زاری تێ چوو. حه‌وته‌كه‌ی تر له گیرفانی خۆم دام. چوارسه‌د دانه‌م له‌و فه‌رهه‌نگه دا به كاك حه‌مه سابیر، نه‌ك چه‌ند دانه‌یه‌ك وه‌ك شوان جه‌عفه‌ر نووسیویه. ئه‌وانی تریش هه‌روا. سه‌د و په‌نجا دانه‌شم دا به پارێزه‌ری ئیسماعیل بێشكچی كاك عه‌لی بووجاق كه به‌داخه‌وه پۆلیس بردی و تا ئێستاش نازانێ چی به‌سه‌ر هاتووه. دیاره ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ردی چایكردنی كتێب نه‌زانێ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه نووسه‌ر پاره په‌یدا ده‌كا!
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆنگره‌ی مه‌ولانا خالده‌وه هه‌یه كه له ساڵی 2009 له سلێمانی ڕێك خرا، من نه‌وشیروان مسته‌فا داوای كردبوو په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن نه‌ك یه‌كێتی. وه‌ك بیستم مه‌سره‌فی ئه‌و كۆنگره‌یه 230000 دۆلار بووه و ئه‌زانم كه هێرۆ خان دای به مامۆستا جه‌عفه‌ر. ده‌بێ له‌و بپرسن چی كرد به‌و پاره‌یه. به‌ش به حاڵی خۆم سێ هه‌زار دۆلارم خه‌رج كرد بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه. ڕۆژێك به دوور و درێژی باسی مه‌ته‌ڵی مه‌ولانا له سلێمانیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ده‌كه‌م.
یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌نده ساویلكه نین پاره بڕێژن بۆ یه‌كێك كه پێویستی پێیان نیه و ده‌یان وتاری نووسیوه و ئازادیی بیری خۆی تیا ده‌رخستووه. مووچه‌خۆرێكی ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو فه‌ره‌نسا چ پێویستیه‌كی به پارتی و یه‌كێتی هه‌یه؟
هه‌رچی هاوڕێتیی جه‌بار فه‌رمانه، شوان جه‌عفه‌ر باش ده‌زانێ كه ئه‌و په‌یوه‌ندی به منه‌وه كرد، نه‌ك بۆ به‌ژن و باڵا و چاوه‌جوانه‌كانم یان بۆ نووسینی پڕ به‌هره به‌تواناكانم، به‌ڵكۆ پێویستی به‌وه بوو خزمه‌تێكی سیاسیی بكه‌م. كه زانی هیچی ده‌ست ناكه‌وێ به دوو پیكابی پڕ له پێشمه‌رگه‌ی چه‌كداره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت.
به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو توانجانه‌ی شوان جه‌عفه‌ر له من و له كه‌سانی تری گرتووه، لێره ئه‌گه‌ر یه‌ك به یه‌ك وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه لاپه‌ڕه‌ی زۆری ده‌وێ. بۆیه، له كۆتاییدا ته‌نیا یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م: ئایا ده‌بێ كێ گه‌نده‌ڵ بێ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ده پانزه ساڵی بێكاری ده‌بێ به خاوه‌ن چه‌ند موڵكێك له ناوجه‌رگه‌ی پاریس و له كوردستان، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاش چل و شه‌ش ساڵی مامۆستایه‌تی جووته موڵكی قه‌ڵه‌مێكه بۆ نووسین و چه‌كوشێكه بۆ په‌یكه‌رتاشی؟
هه‌ڵكه‌وت حه‌كیم
پرۆفیسۆری موته‌مه‌ڕس له زانكۆی پاریس