Skip to Content

درۆیەکم بە، ئەمشەو.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

درۆیەکم بە، ئەمشەو.. شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

Closed
by تشرینی دووه‌م 9, 2022 General, Poems

نزرگەیەکە لە گڕ ،
دڵ ئەمشەو…
لە یادی تۆ، گەرچی…
تۆ لە ژوری تەنیایی پڕ حەسرەتا
چی باکت، بە ڕێبوارێکی،،
بێ لانەو بێ ئامێزی شەوانەتە
ببینە ڕۆح، چۆن..
گەڵای زەردی لێئەبارێ،،
با بەس بوەرم..
بڵێ وشەیەک،،
لەسەر زاری پاک،،
بڵێ چرپەیەک،،
با ئەم چەند ساتەی ماوە،،
چیتر بەسەر نەچێ،،
بڵێ وشەیەک ، هەستێک،
بڵێ درۆیەک،،
تەنها درۆیەک ،،
با بەس بوەرم،
با چیتر نەوەرم،،
ئەمشەو درۆیەکی لێوتم…
پێویستە،ئازیز..
تۆ تێناگەی ، لە ئازار ،
لە وونبوون،،
لە پەرتبوون،،
تۆ تێناگەی،،
کە ببیتە پایز،
وەک لێوی مۆری گوڵێکی خۆکوژ
ژێر نەشتەری خۆرێکی دڵرەقبی
لە وەرزی ووشک و مردووی تەنیاییدا
نمە وشەی شیعرێکی دڵشکاو بی،،…
دڵۆپ دڵۆپ..
ببیتە خوێنی ئەرخەوانی..و …
بەرسەر گەڵای ووشکی دابڕانا، بوەری،،
تۆ تێناگەی ئازیز..
کە ڕۆح ببێتە پایز،
ئەمشەو ، ئازیز،
درۆیەکی زارتم پێویستە،،
تۆ تێناگەی،،
کە ببیتە پایز،،
ببیتە شیعرپژان،،
ببیتە ڕۆحپژان،،
وەک هەورێکی تەنیای بیابانێکی ووشک،،
بەسەر کەناری ڕۆحی خۆتا
بوە…ر…ی
و
بوە…ر..ی
ئەمشەو ، ئازیز،
درۆیەکی زارتم پێویستە،،
تۆ تێناگەی..
کە ببیتە پایز،،
ببیتە شیعرپژان،،
ببیتە ڕۆحپژان،،
بوونت ببێتە …
کلۆ کلۆ ی شەختە بەفری غوربەت
لە ژێر دارستانی ئەرخەوانی تەنییایدا
لە حەسرەتا بوەری
…………………………
وێنەکە کارێکی هونەری فۆتۆگرافەری ئیسپانی
Antonio Lopez
بە سوپاسەوە لە پەیجی فەرمی خۆی وەرگیراوە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish