شیعرێكی (كوردی) و شیعرێكی (عه‌ره‌بی) و ئاماژه‌یه‌ك … كه‌ریم بامه‌ڕنی
كێ تاڵاوی خوارد
كێ تاڵاوی خو
كێ تاڵاو
كێ تاڵ
كێ ت
ك
شیعری: نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ
***
شیعری (فازیل عه‌زاوی)
شیعره كوردییه‌كه وه‌ك شێواز ته‌واو له شیعره عه‌ره‌بییه‌كه وه‌رگیراوه، لاسایكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته و ڕاسته. به‌ڵام وه‌كو مانا و فه‌زای شیعرییه‌ت زۆر له شیعره عه‌ره‌بیه‌كه به‌هێزتر و كاریگه‌رتره. ئه‌ده‌بی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك زۆر ئاساییه سوودی (مانا) و (شێواز) له یه‌كتری وه‌ربگرن و به‌یه‌ك كاریگه‌ربن و له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه، به‌ڵام له سنووری سوود وه‌رگرتن و ئاڵوگۆڕی جوانناسی دابێت. جا نازانم شاعیره كورده‌كه (نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ) له بیری چووه ئاماژه به وه‌رگرتنی شێوازه‌كه بدات یا خۆی لێ لاداوه.
شاعیر (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) كه براده‌رێكی نزیكی شاعیر (نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ)ه. له كتێبی چوار كتێب له‌باره‌ی شیعره‌وه، كه ساڵی 2017 له ده‌زگای سه‌رده‌م چاپكراوه. له‌سه‌ر ئه‌م شیعره‌ی نووسیوه و بردوویه‌تییه ئاسمانی دره‌وشاوه‌ی حه‌وته‌م. نازانرێ به‌م وه‌رگرتنه‌ی نه‌زانیوه یا چاوپۆشی لێ كردووه.
ئه‌م ئاماژه‌یه ته‌نیا وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه و به‌س، به هیوای سوود وه‌رگرتن.