 
	سۆراخ … ستار ئه‌حمه‌د
 ده‌فڕم له‌گه‌ڵ په‌روانه‌یا …..
 بۆت ده‌گه‌ڕێم هه‌موو شوێنێ .
 ده‌ڵێم به‌ڵكوو وه‌كو گوڵێك “
 له‌باخچه‌یه‌ك سه‌ر ده‌ربێنێ .
 …………………………
 جێگه نه‌ما مۆری شوێن پێم ..
 برینێكی لێ نه‌دابێ .
 گه‌ڵای داره‌كان ماچ ده‌كه‌م “
 به‌و نیازه‌ی رۆحتی تیابێ .
 ………………………….
 بولبولێك لار ببێته‌وه ..
 له‌لانه‌كه‌ی گیانی ده‌رچێ .
 به‌فرمێسك پاك ده‌یشۆمه‌وه “
 واهه‌ست ده‌كه‌م له‌تۆ ده‌چێ .
 ……………………………
 شنه‌ی بایه‌ك به‌ئاسته‌م دێ ..
 باوه‌شی بۆ ده‌گرمه‌وه .
 ده‌ڵێم به‌ڵكوو ئه‌مه خوایه “
 له‌ئاسمانا بتدۆزمه‌وه .
 ………………………..
 تنۆكی بارانێك وێڵبووی ..
 به‌ناخی زه‌مینا رۆچووی .
 مردم هێنده بۆت بگه‌ڕێم “
 ناتبینمه‌وه‌و له‌ده‌ستم چووی .
 …………………………
 له‌پاش تۆ تابلۆی ژیانم ..
 جوانییه‌كی تیا نه‌ماوه .
 به‌جه‌سته‌مدا دێیت و ده‌چی “
 وه‌كوو خوێناوو هۆنراوه .
 ………………………..
 له‌چی سۆراخت بپرسم ..؟
 له‌با “گه‌واڵه یان زریان .
 له‌و رۆژه‌وه‌ی لێم دابڕای “
 بێ مانایه بوون و ژیان .
 ستار ئه‌حمه‌د


 
			 
			 
			