
نەورۆز… مەولود ئیبراهیم حەسەن
ئەمڕۆ 43ساڵ بەسەر نووسێنی ئەم شیعری (نەورۆز)ەدا تێدە پەڕێ ،هه رچەندە ئەودەم من هێشتا لیکۆڵینەوەم لە بارەی میژووی نەورۆز نە کردبوو ، کتێبی لیکۆڵینەوەیی (نەورۆزی کورد..لە ئەفسانەوە بۆ بە جیهانی بوون )یشم نە نووسیبوو !بەڵام؛ هێشتافەزای ناو شیعرەکە لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمرۆشدا زۆر وەک یەکە ، هه ربۆیە ئێستا وەک نموونەیەکی بەر لە ٤٣ ساڵ و وەک دیاری نەورۆز دەیخەمە بەردەستی ئێوەی بەڕیز..
١٧/٣/١٩٧٦- هه وڵێر
ڕۆژانێکی دوورو درێژە
ئاهی هه ناسەی من هه ڵدەمژی و
خوێنی دڵم دەخۆیتەوەو
بە گۆچانی ئێسکما
بە بەژنی ڕۆژگار هه ڵدەگەڕیی،
تەنیاو تاک..هه ردێی و دێی
دەگەیتە جێ و بەڕێگاوەی..
هه واڵ…
لە گەڵ گزنگی بەیانا..
سواری پاپۆڕی تیشک دەبی و
بەسەر شەوپۆڵی چیاکاندا ڕادەبری
لە بەندەری دڵما هه ڵوەستەیەک دەکەیت و
لە گەڵ تارمایی شەوا دەڕۆیتەوە ،
هه واڵ بە چاوی مانگ هه ڵدەواسی و
بزە لە گەڵ ئەستیرەکان دەکەی
لە شەوی بێ ئەستێرەو مانگ
زۆر بە توندی ، بە پەنجە نەرمەکانت
لە دەرگای دڵ دەدی ،
لە پێ دەشتا ..بە پێ دزە
دەمی ئەستێرەکان دەگری و
بە هێمنی ، بە کرێ
گە شتە بێ کۆتاییەکەت
دەچنی و دەچنیتەوەو..!
پرسیار..؟
برینت لە خۆشەویستیم قووڵترە
خۆشەویستیت لە تەمەنم درێژترە،
ئێش وژانی
برین و زامی خۆشەویستیت
لە گەڵ هه موو کوڵانەوەیەکیا
تامی ژینێکی نوێم دەداتێ و
دەرگای بە هه شتێکی تازەم لێ دەکاتەوە،
-لە کوێوە بەڕێ کەوتی ؟
-لە کە ینێوە بەڕێوەی ؟
نهێنیەکە هه رخۆت دەیزانی و
تارماییەکە هه رخۆت ڕی بەدی دەکەی ؟!
-زۆرم خویندیەوەو تێتنەگەیشتم!
تێتگەیشتم و نە متوانی بتڵێمەوە،
گوتتمەوەو گوێان لێمنەگرت،
گوێیان لیم گرت و تێمنە گەیشتن !
تێمگە یشتن و دەنگیان نەکرد !!
ئای ..چەند جارە
پێ لە شوێن پیی خۆم دەنێم و
بە ڕێی هاتنی خۆم ناکەومەوە!؟
دە تبینم لە گەڵ خوناوا دێی
بە سای هه ڵما دەڕۆیتەوە
لە گەڵ هه موو جوانیێکا دێیت ،
لە تە قەی نالی ئەسپا سل دەکەی ،
هه ردێیت و دەڕۆیتەوەو دێی
کە چی هێشتا نازانم و
تێتناگەم!
تۆ ڕێبواری یان خانە خوێی؟!
تاقانە..
تاقانەکەم
دەزانم تۆش وەکو من
دڵ پر حەزی
خۆشت دەوێم
ساڵێ جارێ سەر بە ماڵێ دڵم دادەگری
گیر نابی وڕادەبری !
بەڵام؛ بزانە من چەندان جار
ئەوەندەی تۆ
تۆم خۆشدەوێ و هه وڵدەدەم
ببی بە گوڵزار
گوڵی هه رچوارکەژی ساڵت تێدا بڕوی
ببیت بە یار
شەو لە گەڵما بنوی بدوێی
ڕۆژ لە گەڵما بێیتە کار
ڕۆژ لەگەڵما
بێیتە کار !!
هه ولێر -١٧/٣/١٩٧٦