ده‌یانه‌وێ … شیعری شه‌هید: زانا مه‌حموود حه‌مزه
Closed
باڵات داستانی خه‌مێكی ئاوه‌ژووه
وه‌كو نێرگزێكی كێوی كز هه‌ڵچووه
ده‌یانه‌وێ گۆرانی گوشادی بچڕین
بۆ ئاواتێ له ناخمانیشا تینووه
ده‌یانه‌وێ چه‌چڵه بۆ برسێتی لێ ده‌ین
بێ خه‌م به ئاسمانی خه‌یاڵدا هه‌ڵفڕین
ده‌یانه‌وێ … ببین به گۆمێكی مه‌یوو
ڕۆژه قورس و تاڵه‌كانمان ..
به بێ ده‌نگی به‌ڕێ بكه‌ین .
ده‌یانه‌وێ بێ هه‌ست بێ ده‌ست
بێ ڕه‌نگ
وه‌ك لانه‌وازێ بێ په‌سیوو
بڕۆین بگرین بمرین
بێ ده‌نگ
نه‌ْ . گیانه نا ، ئێوارانێ كه تۆ له نێو حه‌زه‌كانتا
ده‌توێیته‌وه
ده‌بێ تێبگه‌ی كه ده‌بی بۆ به‌یانی
بڕۆیته‌وه